له‌لایه‌ن: مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانىڕاگهیاندنی كوردى هاوكاریى زانایانى ئایینى ناكات و گله‌ییشیان لێ ده‌كات لیَره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه، راگه‌یاندنى كوردى بخه‌مه خانه‌ى سفره‌وه، چونكه دیاره چ خزمه‌تیَكى به‌رچاو ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌شى ناشاریینه‌وه، كه هه‌میشه‌و هه‌ر كاتیَك راگه‌یاندنه‌كان قسه له‌سه‌ر مه‌لایانى كوردستان به گشتى‌و یه‌كیَتى زانایان به‌تایبه‌تى ده‌كه‌ن، باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌وانه له بوارى نه‌ته‌وایه‌تى كه‌مته‌رخه‌من، ئه‌گه‌رچى ئه‌و قسه‌یان ڕاست نییه، میَژووى زانایانى ئایینى كوردستان، دوژمن ڵیَشى دۆست شاهیَدیان بۆ ده‌دات.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیَستاكه‌ش كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك ده‌بینریَت، له‌به‌ر ئه‌وه نییه، كه ئه‌وان پاشه‌كشه‌یان كردوه، به‌ڵكوو هۆیه‌كه‌ى زیاتر ئه‌وه‌یه، كه راگه‌یاندن به‌تایبه‌تى هیچ هاوكاریان ناكات، نایه‌ویَت ده‌نگى ئه‌وان ده‌ر بخات، به‌ته‌ماشن گله‌ییى ئه‌وه‌شیان لێبكه‌ن، كه بۆچى ئه‌وان وه‌كو مه‌لایانى شیعه‌و سووننه خاوه‌ن هه‌ڵویَست نینه، جارێ من قه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و قسه‌یه دانیمه، چونكه له‌لایه‌كه‌وه، مه‌لایانى ئه‌وان بچووكترین قسه بكه‌ن، راگه‌یاندنه‌كانى خۆیان به‌رزیان ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌لاى خۆمان، ئه‌گه‌ر چه‌ند كاتژمیَریَك تایبه‌ت بكریَت ته‌نها به گۆرانیبیَژێكه‌وه، به‌ڵام هه‌فتانه هیچ كامیان ئاماده نینه، ته‌نها له رۆژانى هه‌ینى، بۆ ماوه‌ى نیو كاتژمیَر یان كه‌متر چه‌ند دیمه‌نیَكى ناو وتاره‌كانى هه‌ینى بگوازنه‌وه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌كى دیكه‌وه، مه‌لایانى شیعه‌و سووننه خۆیان ده‌سه‌ڵات وده‌وڵه‌تن، به‌ته‌ماى مه‌لاییَكى بێ ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ئه‌وان به‌راورد بكه‌یت.
دوایین شت، كه هه‌ر ئه‌ویش بووه مایه‌ى نووسینى ئه‌و بابه‌ته‌م، ئه‌وه بوو، له كاتى هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیا، یه‌كیَتى زانایانى ئایینى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان، به هه‌ردوو پارچه‌كانى (كه نزیكه ببنه‌وه یه‌ك پارچه) نامه‌یه‌كى كراوه‌یان ئاراسته‌ى سه‌ره‌ك وه‌زیرانى توركیا كرد، وه‌كو هه‌ڵویَستى زانایانى ئایینى كورد به‌رامبه‌ر به‌و لیَدوان و كۆنگرانه‌ى له‌لایه‌ن توركیا‌و، خودى سه‌رۆك وه‌زیرانیانه‌وه ئه‌نجام ده‌دریَن، كه تیَیدا ناڕازیبوونى خۆیان ده‌ربڕی بوو.
ئه‌وه‌ى من تیَبینیم كردمه‌به‌ستى ئه‌و ریَكخراوه له‌وه‌دا بوو، یه‌كه‌مجار جه‌ماوه‌رى كوردستان وشیارى بكه‌نه‌وه، كه ده‌بیَت به ئه‌ركى سه‌رشانى خۆیان بزانن، به‌ره‌نگارى هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى دوژمن و داگیركارى ببنه‌وه، به‌تایبه‌تى كه ئیَستاكه بارء كه‌شى جه‌ماوه‌رى كوردستان زۆر له دڵه‌ڕاوكێدایه، به‌هۆى نه‌بوونى به‌نزین‌و نه‌وت‌و كاره‌باو پیَداویستییه‌كانى دیكه‌ى رۆژانه‌ى ژیان.
یه‌كیَتى زانایان به زمانى حاڵی ده‌یه‌ویست به‌و جه‌ماوه‌ره بڵیَت: هیچ كاتیَك نابیَت ئه‌و شتانه له پاریَزگارى كردن له شه‌ڕه‌فتان، كه بریتییه له‌و ئازادىء سه‌ربه‌خۆییه‌ى كوردستان سڵتان بكاته‌وه.
وه‌م ئامانجیان ئه‌وه بوو، كه به حوكمى ئه‌وه‌ى (پرتى دادوه‌رى‌و گه‌شه‌پیَدان) مۆركیَكى ئیسلامى بۆ خۆى دروست كردووه، ویستیان له‌م سۆنگه‌وه پیَیان بڵیَن: ئه‌گه‌ر ئیَوه له‌و دروشمه‌كه‌تان ڕاست ده‌كه‌ن، بۆچى حه‌ز به داگیركردنى خاك‌و سامان‌و وڵاتى گه‌لیَك ده‌كه‌ن، كه به دریَژایى میَژووتان هه‌ر زوڵم‌و سته‌متان لیَكردوونه، ده‌بوو له برى ئه‌وه ئیَوه به زمانى برایانه هاوكارى ئه‌و هه‌ریَمه‌تان بكردبایه، كه له سایه‌یا هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانى (كورد‌و توركمان‌و كلدۆئاشوورى) برایانه وه‌كو یه‌ك مافه‌كانیان وه‌رده‌گرن، نه ده‌بوو توركیا قه‌ت ئه‌و رۆژانه‌ى له بیر بچووبایه، كه توركمانه‌كان له عیَراق بۆیان نه‌بوو به زمانى خۆشیان بخویَنن، كه‌چى ئه‌مڕۆ سه‌ربارى بوونى نویَنه‌ریان له گه‌له‌كه‌مان وحكومه‌تى كوردستان، ئه‌وا خویَندنى خۆشیان هه‌یه‌ه، بگره كۆلیَژى تایبه‌ت به خۆشیان هه‌یه، كه كورده‌كان ده‌چن به زمانى ئه‌وان ده‌خویَنن، ئیدى وه‌كو هه‌ر كوردیَك ئه‌وانیش حیسابیان بۆ ده‌كریَت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى من تیَبینیم كرد، هیوادارم سه‌رۆكى كوردستان‌و سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى حكومه‌تیش بیزانن، ئه‌وه بوو له‌و هه‌ڵویَسته‌ى زانایانى ئایینى‌و، زۆر باسه‌كانى دیكه‌ش، راگه‌یاندنه‌كانى كوردى، هیچ هاوكارییان نه‌كردن، جگه له چه‌ند سایتیَكى ئه‌نته‌رنیَت نه‌بیَت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه راى حكومه‌تیشه‌و، به‌م شیَوه‌یه ریَنماییان كردوون، ئه‌وه شتیَكى دیكه‌یه‌و، پیَویسته یه‌كیَتى زانایان‌و هه‌موو زانایانى ئایینى كوردستان تیَبگه‌یه‌ندریَن، ته‌ده‌خولى هیچ باس‌و خواسیَك نه‌كه‌ن، بۆ خۆیان با دابنیشن‌و خه‌ریكى چاى خواردنه‌وه بن، ئه‌گه‌ریش نا، بۆ له‌لایه‌كه‌وه گله‌یىو، له‌لایه‌كى دیكه‌ش بایكۆت كردن؟!.
J_gwani2005@yahoo.com |