له‌لایه‌ن: باوكی موحهممهدچهند ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر دیارده‌ی نێربازی له قورئاندا (فلیمێك له‌و باره‌وه ببینه)(له خواره‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌دا فلیمێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی له‌سه‌ر گه‌لی (لوط) ببینه!)
ئه‌و هه‌واڵه‌ی له گۆڤارێك به ناوی "ده‌روازه‌یه‌كی تر" كه ژماره 7ی 6-1-20067 ده‌رچووه‌و له ژێر ناوی " نێربازه‌كان داوا له‌حكومه‌ت ده‌كه‌ن رێكخراوێكی تایبه‌ت به‌خۆیان بۆ بكرێته‌وه". و له‌وێدا یادداشتێكیان داوه به حكومه‌ت تاكو نێربازی به فه‌رمی له كوردستاندا بناسرێت و مافی یاسایی و پارێزراویان هه‌بێت و به‌رگرییان لێ بكرێت، گفتوگۆ‌و مشتومڕی زۆر سه‌باره‌ت به‌م دیارده‌یه و ترسناكی ئه‌م دیارده‌یه هه‌ڵده‌گرێت، له به‌ر ئه‌وه به پێویستم زانی چه‌ند خالێكی گرنگ له قورئانی پیرۆزدا سه‌باره‌ت به‌م دیارده‌یه‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیان وگوزه‌رانی خه‌ڵك و ئاكامی ڕوخینه‌ری‌و پاساوی بانگه‌شه‌كه‌رانی ئه‌م دیارده‌یه بخه‌مه ڕوو.
سه‌ره‌تا سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌یه‌كی نامۆ‌و قێزه‌ونی به‌و شێوه له كوردستاندا هه‌رچه‌ند بچوك و بێ ئه‌رزشیش بێت پێویسته شی بكرێته‌وه‌و ڕه‌هه‌نده‌كانی ڕوون بكرێنه‌وه، لادان و له رێ ده‌رچوون پله پله‌یه‌و به‌ش به‌شه، ڕه‌نگه له خراپترینیان ئه‌م جۆره بێت كه ئێسته هه‌ندێك نه‌شاز ده‌یانه‌وێت به ڕه‌سمی له كوردستان بیناسێنن و داوێنپیسی له پیسترین وێنه‌یدا به شێوه‌یه‌كی یاسایی بڵاو بكه‌نه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای داگیركردنی عێراق و هاتنی سوپای ئه‌مریكا بۆ وڵات، ده‌ردو نه‌خۆشییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان یه‌ك له دوای یه‌ك سه‌ریان هه‌ڵداوه هه‌رچه‌نده له‌وه‌و پێشیش هه‌ندێكیان ڕیشه‌یان هه‌بووه، به‌ڵام ئێسته هاتونه به‌رچاوو له ژێر په‌رده‌و ناوی ئازادییه‌وه وڵات بۆته گۆڕه‌پانێك هه‌موو شتێك كه ڕۆژئاوا تاقی كردۆته‌وه‌و بۆته مایه‌ی نه‌گبه‌تی لێره‌دا خه‌ریكه وه‌ك ئه‌زمونێكی تازه وه‌ر ده‌گیرێت، بڵاو بوونه‌وه‌ی دیارده‌ی فاحیشه‌و زیناو به‌ڕه‌ڵایی و داوێن پیسی، دیارده‌ی ده‌یوثی واته گه‌وادی به جۆرێك پیاو ژنه‌كه‌ی خۆی جوان ده‌كات و ده‌یڕازێنێته‌وه ده‌یهێنت بۆ شانۆ‌و تیاترۆخانه‌كان و سه‌مای پێ ده‌كات، مه‌ی و یه‌ع خواردنه‌وه و ئاشكرا كردنی تاوانه‌كان، مادده هۆشبه‌ره‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاوو ترسناك په‌ره‌یان سه‌ندووه، له هه‌مووشیان خراپتر‌و قێزه‌ونترو مه‌ترسیدارتر دیارده نێربازی و كاری قه‌ومی لوته كه له‌هه‌ر میلله‌تێكدا به ئاشكرا بڵاو بۆیه‌وه بێگومان هیچ مقه‌ومات و ڕاگرێكی ناهێڵێت و وه‌ك لاشه‌ی بێ به‌رگری لێ ده‌كات و سه‌ره‌نجام وێرانی ده‌كات.
لێره‌دا چه‌ند خاڵێك له ڕوانگه‌ی قورئانی پیرۆزه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م دیارده وێرانكه‌ره ده‌خه‌ینه ڕوو:
1. ئه‌م لاده‌رانه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه مه‌یل و ئاره‌زوویان بۆ ئه‌م كاره شتێكه له‌گه‌ڵ له‌دایك بوون و جینه‌كانیادا خوڵقاوه و سروشتیان له‌سه‌ری ڕاهاتووه، واته ئه‌مانه به سروشتی خۆیان به‌و شێوه‌ن و ئه‌م كاره لادان و له‌سنوور ده‌رچوون نییه، هه‌ندێكیش ڕیشه‌ی ده‌گه‌ڕێیننه‌وه بۆ هه‌ندێ ڕوداوی سه‌رده‌می یۆنانه‌كان و هه‌موو مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه پێوه‌ر ده‌كه‌ن‌و ده‌ڵێن ئه‌مه مه‌یل و ئاره‌زوییه‌كی هه‌ر كۆنه‌و له مرۆڤدا بووه‌و لێی جیا نابێته‌وه، به‌ڵام قورئان ئه‌مه به درۆ ده‌خاته‌وه و هه‌واڵمان پێ ده‌دا كه گه‌لی لوت (لوط) یه‌كه‌م گه‌لێك بوون ئه‌م كاره‌یان كردووه‌و پێش ئه‌وان له ناو هیچ كه‌سانێكی تردا كارێكی به‌و شێوه نه‌كراوه: أتأتون الفاحشة ما سبقكم بها من أحد من العالمين؟ أإنكم لتأتون الرجال شهوة من دون النساء، بل أنتم قوم مسرفون [یادی (لوط پێغه‌مبه‌ریش) بكه كاتێك به قه‌ومه‌كه‌ی وت: چۆن ئێوه گوناهو تاوانێكی وا ده‌كه‌ن كه تا ئێستا هیچ كه‌س پێش ئێوه له جیهاندا گوناهو تاوانی وای نه‌كردووه؟! * چۆن به‌ڕاستی ئێوه ئاره‌زووی (جنسی) خۆتان له‌گه‌ڵ پیاواندا ئه‌نجام ده‌ده‌ن له باتی ژنانی هاوسه‌رتان، نه‌خێر ئێوه قه‌ومێكی ناپوخت و سنوور به‌زێن و زیاده‌ڕه‌ون].
جا ئه‌گه‌ر كارێكی "سروشتی" بوایه خوای گه‌وره سه‌رزه‌نشت و لۆمه‌ی نه‌ده‌كردن له‌سه‌ری، ته‌نانه‌ت له گریمانێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌سڵی به‌ره‌و چوون و مه‌یله‌كه‌ش شتێكی سروشتی بێت ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئاشكراكردن و بانگه‌واز بۆكردنی سروشتی مرۆڤی له‌گه‌ڵدا بێت.
2. هه‌روه‌ك ئه‌م نه‌شازو لاپه‌ڕانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یانه‌وێت له قۆناغی نهێنییه‌وه به‌ره‌و قۆناغی ئاشكرابوون بڕۆن، گه‌لی لوت (لوط) یش هه‌ر به‌و شێوه بوون و سه‌ره‌تا به نهێنی و پاشان به‌وپه‌ڕی ئاشكرایی و بوێرییه‌وه بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد أإنكم لتأتون الرجال وتقطعون السبيل وتأتون في ناديكم المنكر [ ئايا ئێوه به ڕاستانه نێربازی ده‌كه‌ن و ڕێگه به خه‌ڵكی ده‌گرن و له یانه‌كه‌تاندا كاری نابه‌جێ و ناشیرین و نادروست ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟!] هه‌رچییه‌ك ئه‌مانه‌ی ئه‌مرۆ داوای ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگا زۆریان بۆ نه‌هێنێت تا كاره‌كه‌یان به ئاشكرا‌و له ژێره‌وه ئه‌نجام بده‌ن، ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئاشكرابوون و ئابڕوچونیشیان له ناو كۆمه‌ڵدا هه‌ر به ئاسایی بروانرێته كاره‌كه‌یان و وه‌ك كه‌سێكی سورشتی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، وه‌ك هه‌موو كه‌سێكی تری ناو كۆمه‌ڵ مافی خۆ له خۆماره‌كردنیان هه‌بێت و رێزیان لێ بگیرێت و هیچ كه‌س ده‌ست نه‌هێنێته ڕێیان و له هه‌موو دامه‌زراوه سه‌ربازی و خوێندن و زانستی و دبلۆماسی و هه‌موو بواره‌كانی تردا وه‌ك كه‌سانی دیكه یه‌كسان بن و كه‌س له گۆڵێك كاڵتریان پێ نه‌ڵێت.
هه‌ندێكیان به سه‌رسامییه‌وه ده‌ڵێن: هه‌قتان چییه به‌سه‌ر كارێكه‌وه كه مافی تاكه‌كه‌سی خۆمه؟ جیاوازی چییه له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا ئه‌م كاره له‌گه‌ڵ هاوڕه‌گه‌زێكی خۆیدا بكات پیاو بێت یان ئافره‌ت هه‌ردوو ره‌زامه‌ند بن پێی، یه‌كێك پێی خۆشه ژن بێنێت یان شوو بكات، به‌ڵام من حه‌ز ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ پیاوێكدا ئه‌و كاره بكه‌م! شتێكی تاكه‌كه‌سیه‌و كه‌س بۆی نییه ده‌ست بێنێته ڕێی ئاره‌زووه‌كانم، ئه‌مه ته‌نها ده‌مارگیرییه‌كه‌و خوو نه‌ریتێكی كۆنه ماوه‌ته‌وه، ئه‌نا مرۆڤ ئازاده له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێكدا ڕاده‌بوێرێت، بۆچی من ئازاد نه‌بم له ژووی خه‌وی خۆمدا چی ده‌كه‌م و له‌گه‌ڵ كێدا كاری جنسی ده‌كه‌م؟.
به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌ن ئه‌وه نییه كه بیانه‌وێت له ژووی نووستنی خۆیاندا ئه‌نجامی بده‌ن ئازاد بن و ته‌واو، مه‌سه‌له‌كه زۆر له‌وه ترسناكتره، چونكه ئه‌وه‌ی به نهێنی ده‌یكه‌ن پێویست به مۆڵه‌ت و ئاشكرا بوون ناكات و دیارده‌یه‌كه (فاحیشه‌چێتی نهێنی) هه‌ر له كۆنه‌وه هه‌یه. به‌ڵكوو داواكارییان ئه‌وه‌یه كه ڕێیان پێ بدرێت و بناسرێن كه ئه‌وانه له‌و كۆمه‌ڵه‌ن و مافی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه له ئه‌نجامدانیدا، بگره له‌وه‌ش زه‌قتر ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگا بۆی نه‌بێت ببێته ڕێگرو به‌ربه‌ست له به‌رده‌میان به ئاره‌زووی خۆیان شوێن و كۆمه‌ڵه‌ی ئاشكراكراوی خۆیان هه‌بێت. ئاشكراكردنی تاوانێكی له‌و جۆره كاریگه‌ری خراپ و سه‌لبی ئێجگار گه‌وره‌ترو وێرانتره له‌وه كه به نهێنی بكرێت چونكه كار ده‌كاته سه‌ر كه‌سانی تر‌و ده‌رگای فاحیشه‌و تاوان ده‌خاته سه‌ر پشت و ده‌روون نه‌خۆش و لاوازه‌كان هه‌ڵده‌نێت بۆ كارێكی له‌و جۆره‌و بێرێزی و گاڵته‌جاریشه بۆ كه‌سانی خاوه‌ن ڕێز‌و به نرخ و و داوێن پاك له ناو كۆمه‌ڵدا.
3. ئه‌مانه ته‌نها به ئاشكراكردن و خۆناساندنیشان واز ناهێنن و ئه‌وه كۆتایی ڕێگه‌كه نییه، گه‌ر سه‌یر حاڵی گه‌لی لوت (لوط) بكه‌ین به ئاشكرا ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه، به‌ڵكوو ئه‌مه ته‌نها قۆناغی یه‌كه‌مه‌و قۆناغی دوای ئه‌وه-ئه‌گه‌ر كه‌س نه‌بوو قه‌ده‌غه‌یان بكات- خۆبادان و شانازیكردن ده‌بێت به كاره‌كه‌یان و له ناو خه‌ڵكدا خۆیانی پێ باده‌ده‌ن.
هه‌ر كاتێكش له هه‌ر شوێنكدا ئه‌مانه زۆر بوون و ئاشكرا‌و به‌رچاو بوون و ده‌سه‌ڵاتیان په‌یدا كرد، ناهێڵن كه‌سانی ده‌م و ده‌ست و داوێن پاك له‌گه‌ڵیاندا بژین و شاربه‌ده‌ریان ده‌كه‌ن. خوای گه‌وره سه‌باره‌ت به گه‌لی لوت (لوط) ده‌فه‌رموێت: وما كان جواب قومه إلا أن قالوا أخرجوا آل لوط من قريتكم، إنهم أناس يتطهرون [وه‌ڵامی قه‌ومه ناله‌باره‌كه‌ی ته‌نها ئه‌وه بوو كه وتیان: ئه‌وانه شار به‌ده‌ر كه‌ن چونكه ئه‌وانه كه‌سانێك خۆیان پاك ڕاده‌گرن (داوێن پاكن و وه‌ك ئێمه ناكه‌ن)!!]
هۆكه‌شی ئه‌وه‌یه له هه‌ر شوێنێك زۆرینه ئه‌وانه بوون و به‌ربه‌ستێكیان نه‌بوو، ئیتر لادان و فاحیشه‌كاریان په‌ره ده‌ستێنێت و هه‌ر كه‌س وه‌ك خۆیان داوێن پیس و فاحیشه‌چی نه‌بێت ناهێڵن له‌گه‌ڵیاندا بژی و ده‌ری ده‌كه‌ن.
4. به‌ڵكوو له‌وه‌ش دوورتر‌و زیاتر په‌ل ئه‌هاوێژن: ئه‌گه‌ر بۆیان گونجاو له توانایاندابوو، به زۆره ملی هه‌ڵئه‌كوتنه سه‌ر پیاوچاكان و داوێن پاكانی ناو كۆمه‌ڵ و فاحیشه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، كاره‌كه‌یان له حاڵه‌تێكی تاكیدا نامێنێته‌وه‌و ده‌یانه‌وێت هه‌موو پیاوێكی ناو كۆمه‌ڵگه بخه‌نه ژێر ئاره‌زووی خۆیانه‌وه.
ئه‌وه‌ته لوت (لوط) خوا لێی ڕازی بێت كاتێك فریشته‌كان له شێوه‌ی چه‌ند كه‌سێكی ڕوو جوان و گه‌شاوه‌دا دێنه لای، په‌ژاره‌و دڵته‌نگی دایده‌گرێت چونكه ده‌زانێت چی‌یان به‌سه‌ر دێت به ده‌ست گه‌له‌كه‌یه‌وه كه تووشی ئه‌و دیارده ناشیرینه هاتوون و هه‌ركه‌سێكی ڕوو جوان ببینن زۆری لێ ده‌كه‌ن و به زۆره‌ملی ئه‌و كاره‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، كه هه‌رواش بوو كه لوت (لوط) پێشبینی ده‌كرد، هه‌ر ئه‌وه‌نده زانییان وا پیاوانێكی ڕوو جوان و گه‌شاوه چونه‌ته ماڵی لوت (لوط) یه‌كسه‌ر به په‌له‌و خێرا هاتن و له ده‌رگایان دا‌و داوای ئه‌وه‌یان لێ‌كرد كه ئه‌و میوانانه‌یان بداتێ تاكو له گه‌ڵیاندا ڕابوێرن، ئیتر لوت (لوط) سه‌لامی خوای لێ بێت هێنده به خۆدا چۆوه، خستیه پێشیان كه ئاماده‌یه كچه‌كانی خۆیان لێ ماره بكات –یان كچانی پشتی خۆی یان كچانی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ی- تاكو ئه‌وه‌نده تووشی نه‌نگی و ئیحراجی نه‌كه‌ن له‌به‌ر ده‌م میوانه‌كانیدا، قورئانی پیرۆز به‌م شێوه‌یه باس له گفتۆگۆی لوت (لوط) مان بۆ ده‌كات له‌گه‌ڵ نێربازانی گه‌له‌كه‌ی خۆیدا: ولما جاءت رسلنا لوطاً سيئ به‌م وضاق به‌م ذرعاً وقال هذا يوم عصيب. وجاءه قومه يُهرعون إليه ومن قبلُ كانوا يعملون السيئات. قال يا قوم هؤلاء بناتي هن أطهر لكم، فاتقوا الله ولا تخزون في ضيفي. أليس منكم رجل رشيد؟ هود (77-80) [كاتێكیش وه‌فدی فریشته‌كانی ئێمه هاتنه لای لوت (لوط)، ناره‌حه‌ت بوو پێیان، زۆر دڵته‌نگ بوو (چونكه له شێوه‌ی چه‌ند لاوێكی پێكه‌وتوودا هاتبوون، له دڵی خۆیدا) وتی: ئه‌مه ڕ‌ۆژێكی سه‌خته (منی تێ كه‌وتووم) * قه‌ومه‌كه‌شی به بیستنی هاتنی ئه‌م میوانانه، به په‌له‌و بێ شه‌رمانه كشان بۆ لای، پێشتریش كرداره خراپه‌كانیان ده‌كرد، (كاتێك لوت (لوط) ئه‌م دیمه‌نه ناشیرینه‌ی بینی) وتی: ئه‌ی خزمه‌كانم ئا ئه‌وانه كچه‌كانمن و ئه‌وان پاك و خاوێنن و بۆ ئێوه (وه‌ر‌ن له ناو هۆزدا كێتان به دڵه به شێوه‌یه‌كی شه‌رعی و ڕه‌وا لێتان ماره بكه‌م) جا له خوا بترسن و شه‌رمه‌زارم مه‌كه‌ن له ناو میوانه‌كانمدا، ئایا پیاوێكی ژیر‌و مه‌ردتان تێدا نییه (كه له كاری ناڕه‌وای ئاوا جڵه‌وگیری بكات)؟!] به‌ڵام ئه‌وانه زۆر به ناشیرین و بێ ڕه‌وشتیه‌وه وه‌ڵامیان دایه‌وه: قالوا لقد علمت ما لنا في بناتك من حق [بێ شه‌رمانه وتیان: تۆ باش ده‌زانیت كه ئێمه هیچ حه‌قێكمان نییه به كچه‌كانی تۆوه، بێگومان تۆش ده‌زانیت ئێمه چیمان ده‌وێت!] واته: ئێمه هیچ پێویستیمان به كچه‌كانی تۆ نییه وه ئێمه بۆ ئه‌وه نه‌هاتوین، به‌ڵكوو: وإنك لتعلم ما نريد! تۆ ئه‌زانیت ئێمه چیمان ده‌وێت و بۆ چی هاتوینه لات (بۆ میوانه‌كانت)، ئه‌وجا لوت (لوط) سه‌لامی لێ بێت فه‌رمووی: قال: لو أن لي بكم قوة أو آوي إلى ركن شديد . [خۆزگه به ڕاستی هێزێكم ده‌بوو له خۆتان (بۆ به‌رامبه‌ری ناپاكه‌كانتان) یان په‌نایه‌كی به‌هێزم ده‌ست ده‌كه‌وت و ده‌ڕۆیشتم بۆی (تا تۆڵه‌تان لێ بكه‌مه‌وه‌و ته‌مێتان بكه‌م).]
5. ئه‌مانه ئه‌مڕۆ داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه یاسا په‌یوه‌ندی هه‌ریه‌كه‌یان به‌وی تره‌وه وه‌ك په‌یوه‌ندی ژن و مێرد تێی بڕوانێت، هه‌مان ئه‌و مافانه‌یان هه‌بێت كه یاسا ده‌یداته ژن و مێردێكی ئاسایی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له حاڵی گه‌لی لوط ده‌یخوێنینه‌وه‌و به دی ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌یه له سروشتی ئه‌م فاحیشه‌یه ئیباحیه‌ت و به‌ڕه‌لاییه‌كی ڕه‌هایه‌و پابه‌ند نین به كه‌سێكی تایبه‌ته‌وه، یان ته‌نانه‌ت چه‌ند كه‌سانێكی دیاریكراویشه‌وه، به‌ڵكوو هه‌ر یه‌كێك له‌مانه ئه‌گه‌ر بۆی لوا‌و ده‌رگای ئه‌م فاحیشه‌یه بۆ كرایه‌وه هیچ سنوورێكی بۆ نییه‌و به ره‌هایی و له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێكدا بتوانێت ئه‌نجامی ده‌دات، مرۆڤێكی له‌و جۆره هه‌ر كاتێك گوێبیستی قسه‌یه‌ك بوو یان كه‌سێكی وای بینی كه شه‌هوه‌ت و ئاره‌زووی بجوڵێنێ ئیتر وه‌ك جۆرێك له شێتی ده‌یگرێت و توانای به‌سه‌ر خۆیدا نامێنێت، ئیتر پاڵی پێوه ده‌نێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێكدا بێت ڕازی بێت ئه‌و كه‌سه یان نا، سه‌یری وه‌سفی قورئان بكه له حاڵی گه‌لی لوت كاتێ بیستیان وا لوط چه‌ند میوانێكی هه‌یه كه چۆن هه‌موو به یه‌كه‌وه بۆی خرۆشان و به‌ره‌و ئه‌وێ به خێرایی بۆ میوانه‌كان كه‌وتنه ڕێ: وجاءه قومه يُهرعون إليه له ڕاستیدا ئه‌م جۆره له فاحیشه‌كاری له پیسترین جۆری فاحیشه‌یه‌و هیچ ده‌رگاو سنورێك بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ناهێڵێته‌وه: أإنكم لتأتون الرجال شهوة من دون النساء بل أنتم قوم مسرفون ئه‌وانه‌ی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن ته‌نها به كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێكیش ڕازی نابن و بۆ به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵیدا بژین و به شێوه‌یه‌كی تاكه‌كه‌سی بیكه‌ن، به‌ڵكوو خۆشی و له‌ززه‌تیان له‌وه چنگ ده‌كه‌وێت كه به‌شێوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵی ئه‌نجامی بده‌ن.
6. هه‌روه‌ها ئه‌م فاحیشه‌یه په‌یوه‌سته -به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی زۆرێك له خه‌ڵكی گومانیان وایه- به تونوتیژی و ده‌ستدێژكردن كه له سنووری ده‌ستدرێژی جنسییدا تێپه‌ڕ ده‌كات و تاوان و سه‌رپێچی تریشی به دواوه‌یه، گه‌لی لوت (لوط) له نادی و شوێنه‌كانی خۆیاندا ئه‌م كاره‌یان ده‌كردو ته‌نها به‌وه‌ش نه‌ده‌وه‌ستان، به‌ڵكوو له ئه‌نجامی به‌رده‌وامبوونیان له‌سه‌ری ببونه چه‌ته‌و ڕێگریش: أإنكم لتأتون الرجال وتقطعون السبيل وتأتون في ناديكم المنكر واته ئه‌م كاره ده‌بێته بناغه بۆ هه‌موو كارێكی خراپ و ناڕه‌واو مرۆڤ به ته‌واوی هه‌ڵده‌وه‌شێنێ و ئاماده‌باشی ده‌كات بۆ وه‌رگرتن و به‌پیره‌وه‌چوونی هه‌موو تاوانێكی دیكه.
7. قورئانی پیرۆز سه‌باره‌ت به‌م كاره ناله‌بارو قێزه‌ون و دژ به فیتره‌ی مرۆڤه وشه‌ی (مسرف) واته: زیاده‌ڕه‌وو له سنوور ده‌رچووی به‌كار بردووه بل أنتم قوم مسرفون بۆچی خوای گه‌وره له ناو هه‌موو وشه‌كانی دیكه‌دا ئه‌م وشه‌یه‌ی هێناوه؟! ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه (( قوم مسرفون )) ته‌نها له‌گه‌ڵ گه‌لی لوت (لوط)و خه‌ڵكی ئه‌و دێییه هاتووه كه له‌سوره‌تی (ی‌س)ندا خوای گه‌وره باسیان ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: قالوا طائركم معكم أئن ذكرتم بل أنتم قومٌ مسرفون
بابزانین زانایانی ته‌فسیر چۆن ئه‌م وشه‌یه ڕاڤه ده‌كه‌ن‌و پاشان چۆن به‌سه‌ر كار‌و پیشه‌ی گه‌لی لوت (لوط)دا ده‌سه‌لمێت:
ته‌فسیری جه‌لاله‌ین: ئێوه له حه‌ڵاڵتان بڕیوه‌و به‌ره‌و حه‌رام هه‌نگاوتان ناوه.
ته‌فسیری ئیبن كه‌سیر: واته له ژنان‌و له‌وه‌ی خوا بۆی دروستكردوون لاتان داوه بۆ پیاوان كه ئه‌مه‌ش ئیسراف و زیاده‌ڕه‌وی و نه‌فامییه‌كه له ئێوه‌وه‌و چونكه دانانی شتێكه له جگه له‌شوێنی خۆیدا.
ته‌فسیری قورتوبی: هه‌روه‌ك هاووێنه‌ی ئایه‌تی بل أنتم قوم عادون چونكه له‌گه‌ڵ شیرك و هاوه‌ڵگیرتاندا ئه‌م فاحیشه‌و كاره قێزه‌ونه‌تان كۆكردۆته‌وه، ده‌ستدرێژكه‌رو شكێنه‌ری سنووره‌كانی خوان، وه (ابن بحر)یش ده‌ڵێت: مانای (السرف) لێره‌دا واته: فه‌سادو خراپه‌كاری واته: به‌ڵكو ئێوه گه‌لێكی موفسیدو خراپه‌كارو قه‌ڵبن.
به‌م شێوه‌یه ئه‌م مانایانه‌ی له‌م ته‌فسیرانه‌دا سه‌باره‌ت به‌و وشه‌یه هاتوون هه‌موویان به‌سه‌ر ئه‌و گه‌له یاخی بوو له سنوور ده‌رچووه‌دا ده‌سه‌پێن و به‌مه‌ش بوونه موسته‌حه‌قی ئه‌وه‌ی سزای له ناوبه‌ری خوای گه‌وره بیانگرێت و ته‌فرو تونایان بكات و پاشماوه‌و ئاسه‌ره‌كه‌یان وه‌ك په‌ندو عیبره‌ت بمێنێته‌وه، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: وتركنا فيها آية للذين يخافون العذاب الأليم (الذاريات: 37) لێره‌شه‌وه ده‌زانین كاتێك له شه‌ڕی ته‌بوك پێغه‌مبه‌رو هاوه‌ڵه‌كان به شوێن و ئاساری گه‌لی لوت (لوط)دا ڕۆشتن زۆر به خێرایی تێپه‌ڕی و فه‌رمووی ئه‌وه ئه‌وانه‌ن كه خوا خه‌شم و تۆڵه‌ی خۆی بۆ ناردوون به هۆی ئه‌و تاوانه هه‌ر گه‌وره‌یه‌وه.
به‌م جۆره خوای گه‌وره له ناوی بردن و كردنیه په‌ندو عیبره‌ت بۆ كه‌سانی پاش خۆیان و ته‌نانه‌ت خێزانه‌كه‌ی لوطیش ڕزگاری نه‌بوو و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا تیاچوو، چونكه بێباوه‌ڕ بوو به پێغه‌مبه‌رایه‌تی مێرده‌كه‌ی و ئیمانی پێ نه‌هێنا: قَالُوا يَا لُوطُ إِنَّا رُسُلُ رَبِّكَ لَنْ يَصِلُوآ إِلَيْكَ فَأَسْرِ بِأَهْلِكَ بِقِطْعٍ مِّنَ اللَيْلِ وَلاَ يَلْتَفِتْ مِنْكُمْ أَحَدٌ إِلاَّ امْرَأَتَكَ إِنَّهُ مُصِيْبُها مَآ أَصَابَهُمْ إِنَّ مَوْعِدَهُمُ الصُّبْحُ أَلَيْسَ الصُّبْحُ بِقَرِيْبٍ (هود: 81).
8. له كۆتاییدا ئه‌وه‌نده ماوه بڵێم: ئه‌م جۆره كه‌سانه هه‌رچه‌ند هه‌وڵ و ته‌قه‌لا بده‌ن له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ئه‌م كاره‌یان بۆ ناكرێت و كۆمه‌ڵێكی ئیجگار كه‌می بێ مه‌به‌ست و داوێن پیس نه‌بێت چیتر نین و هیچ ئه‌رزش و به‌هایه‌كیان له‌ناو خه‌ڵكیدا نییه، به‌ڵكوو نا‌وێرن خۆشیان ده‌ربخه‌ن و ئاشكرا ببن، لێره‌وه له‌سه‌ر هه‌موو دڵسۆزان و خه‌مخۆران و پارێزه‌رانی داوێن و ڕه‌وشتی به‌رزو بنه‌مای كۆمه‌ڵ پێویسته هه‌ڵوێسته‌یه‌كی توند له‌مه‌ڕ ئه‌م كاره دزێوه بگرن، به هیچ جۆرێك ڕێگه نه‌درێت ئه‌م جۆره نه‌شازو فاحیشه‌چییانه دزه بكه‌نه ناو كۆمه‌ڵگه‌وه‌و به‌ره‌و هه‌ڵدێری به‌رن، ئه‌ویش له چه‌ند رێگه‌یه‌كه‌وه:
أ- ڕیسواكردن و په‌رده هه‌ڵماڵین له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی سه‌ری كاره‌كه‌ن و مه‌به‌ستیانه داوێنپیسی له ناو كۆمه‌ڵدا بڵاو بێته‌وه تا له ئاوی لێڵی خۆیاندا مه‌له بكه‌ن، ئه‌وانه پێویسته به دیار بخرێن و بدرێنه دادگا‌و داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆمار بكرێت و به سزای خۆیان بگه‌ن.
ب- ئه‌وانه‌ش كه له‌به‌ر هه‌ژاری یان هه‌ر هۆیه‌كی دیكه بێت تووشی داوه‌كه بوون، له لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕ‌و شاره‌زاوه ئامۆژگاری بكرێن و ڕێگه‌چاره‌ی گونجاویان بخرێته پێش چاو تاكو به ئێجگاری واز له‌و كاره دزێۆو وێرانكه‌ره بێنن.
ت- له گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌و كتێب و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن باس له سه‌لبیات و خراپه‌كاری ئه‌م دیارده‌یه بكرێت و ڕووی قێزه‌ون و دوور له سورشت و فیتره‌ی مرۆڤی ئه‌م دیارده‌یه ڕوون بكرێته‌وه.
ث- مامۆستایان و وتار خوێن و زانایانی ئایینی پێویسته ڕۆڵی خۆیان ببینن و هه‌ر له سوچی مزگه‌وته‌كاندا دوور له واقع و كۆمه‌ڵگا دانه‌نیشن، پێویسته وتاره‌كانیان ئیجابی بكه‌ن و زیاتر له ده‌ردو كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا بدوێن.
ج- هۆشیاركردنه‌وه‌ی خێزان و پاككردنه‌وه‌ی له هه‌رچی دیارده‌ی نامۆ‌و ناجۆر هه‌یه، په‌ره‌وه‌رده‌كردنی منداڵ له‌سه‌ر ڕه‌وشتی به‌رزو ئادابی ئیسلامی و به دوور خستنه‌وه‌یان له هاوڕێ و شوێنانی گومان‌لێكراو، كۆنترۆڵكردنی ته‌له‌فزێۆن و سه‌ته‌لایته‌كانی ناو ماڵ و پاككردنه‌وه‌یان له‌و كه‌ناڵانه‌ی بانگه‌شه‌ی به‌ره‌ڵایی و فاحیشه ده‌كه‌ن.
تێبینی: بۆ بینینی فیلمی له ناوچونی گه‌لی لوت (لوط) له به‌شی سه‌ره‌وه لای ڕاست كرته‌یه‌ك بكه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نووسراوه (The People of Lut) كه‌مێك چاوه‌ڕێ بكه تا فلیمه‌كه داده‌به‌زێت، ماوه‌ی فلیمه‌كه (16) خوله‌كه.
http://www.harunyahya.com/arabic/m_video_detail.php?api_id=1209
پاشان سه‌یری ئه‌م فلیمه‌ی تریش بكه: http://www.islamweb.net/flash/Loot.htm
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سوود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه:
http://www.albayan-magazine.com/kotab/jaafar/index.htm
http://www.55a.net/firas/arabic/index.php?page=show_det&id=422
http://images.google.com/imgres?imgurl=http://www.55a.net/firas/ar_photo/3/sdoom.jpg&imgrefurl=http://www.55a.net/firas/arabic/index.php%3Fpage%3Dshow_det%26id%3D747%26select_page%3D1&h=248&w=343&sz=14&hl=ar&start=3&tbnid=4Hb_I4xz97ZnkM:&tbnh=87&tbnw=120&prev=/images%3Fq%3D%25D9%2582%25D9%2588%25D9%2585%2B%25D9%2584%25D9%2588%25D8%25B7%26svnum%3D10%26hl%3Dar%26lr%3D
http://www.knewsdaily.net/knews/content.asp?ContentId=1424
http://www.harunyahya.com/arabic/m_video_qtype1_catall_post1_pno3.htm |