له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلامچالاكیی ته‌بشیری؛ شه‌ڕێكی بێده‌نگ له كوردستانداڕۆژنامهنوسێك: "ئه‌مه برینداركردنی شعووری موسڵمانانه."
به‌دواداچوونی ئاكار سه‌روچاوه‌یی
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر دوو گه‌نجی مه‌سیحی له شاروچكه‌ی سه‌روچاوه‌و هه‌ندێ شوێنی ده‌وروبه‌ری، هه‌ستان به دابه‌شكردنی ڕۆژمێری ساڵی زاینی كه له لایه‌ن ڕێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێبی پیرۆزی مه‌سیحییه‌كان چاپ كراوه، له سه‌ر هه‌ر یه‌كه‌یان وته‌یه‌كی كتێبی (ئینجیل) نووسراوه .. به‌ڵام ئه‌مه كۆتایی هه‌ڵمه‌ته‌كه نه‌بوو، بۆ دووه‌مجار و له ڕۆژی شه‌ممه27-1 ئۆتۆمبیلێكی جۆری مازدا له‌بازاڕی شارۆچكه‌ی سه‌روچاوه، ده‌ستی دابه‌شكردنی سێ جۆر ڕ‌ۆژمێر ((گیرفان، دیوار، سه‌رمێز)) كرده‌وه.
"من له‌بازاڕ بووم ڕۆژی شه‌ممه27-1 كاتی بانگدانی عه‌سر بوو، سه‌یاره‌یه‌كی جۆری مازدا كه سێ كه‌سی تێدا بوو، له پێشمان وه‌ستاو، سه‌فته‌یه‌ك ڕۆژمێریان پێدام، منیش نه‌مزانی كه هی مه‌سیحییه‌كانه، لای دوكانێ دامنان، چووم بۆ نوێژی عه‌سر بۆ مزگه‌وت، كه هاتمه‌وه، ڕۆژمێرێكم دایه براده‌رێكم، گوتی ئه‌وه كێ داویه‌تی به‌تۆ؟!، خۆ ئه‌وه هی مه‌سیحییه‌كانه، بۆیه ڕۆژمێره‌كانم سوتان" ئه‌مه قسه‌ی هاوڵاتییه‌كی شارۆچكه‌ی سه‌روچاوه بوو كه پێی خۆش نه‌بوو ناوه‌كه‌ی بنووسین.
ڕۆژمێرێك له مزگه‌وتی حاجی حه‌مه لوله له گه‌ڕه‌كی ماكۆك، له‌ناو ژووی مزگه‌وت هه‌ڵده‌واسرێ!!
مام سه‌عید عبدوڕڕه‌حمان پێشنوێژی مزگه‌وته‌كه گوتی: "كاتی جه‌ماعه‌تی مه‌غریب بوو، یه‌كێك هاته مزگه‌وته‌كه‌و گوتی خاڵه ئه‌و ڕۆژمێره هه‌ڵده‌واسم، له كوێی بده‌م؟، منیش نه‌مزانی هی مه‌سیحییه‌كانه، گوتم له هه‌ر كۆێی ده‌ده‌ی ئاساییه، شه‌وه‌كه‌ی له ماڵه‌وه بۆ كوڕێكی خۆمم باسكرد، گوتی بابه ئه‌وه هی مه‌سیحییه‌كان بووه، ئه‌مڕۆ له بازار دابه‌شیان ده‌كردن، باوه‌ڕ بكه هه‌تا نوێژی به‌یان داهات من خه‌وم لێ نه‌كه‌وت! كه به‌یانی بۆ نوێژ چووم، سه‌یرم كرد ڕاست ده‌رچوو، هی مه‌سیحییه‌كان بوو، بۆیه له ناو حه‌وشه‌ی مزگه‌وته‌كه سوتاندم".
مام سه‌عید عبدوڕڕه‌حمان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "ئه‌مه برینداركردنی شعووری موسڵمانانه، كه‌س له موسڵمانان ناتوانێت ئه‌م كاره له ناو مه‌سیحییه‌كاندا بكات"، پیاوێكی پیر كه له‌و كاته‌دا گوێی له قسه‌كانمان گرتبوو گوتی: "جا چۆن كافر ده‌هێڵێ موسڵمانییه‌تی له ناودا بڵاوبكرێته‌وه؟، ئه‌وانیش ئاوه‌ها له ناو ئێمه‌دا شت بڵاوده‌كه‌نه‌وه".
دوو گه‌نج ڕ‌ۆژمێر به‌سه‌ر داموده‌زگا حكومی و باره‌گا حیزبییه‌كان دا دابه‌ش ده‌كه‌ن!!..
مامۆستایه‌ك گوتی: "كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانی نیوه‌ی ساڵ بوو، دوو گه‌نج هاتن كۆمه‌ڵێك ڕۆژمێریان پێدام، من به ته‌نیا له ئیداره‌ی قوتابخانه بووم، منیش رێزم لێ گرتن و گوتم ده‌فه‌رموو دانیشن، به‌ڵام ئه‌وان شڵه‌ژان و تێكچوون به ناوچاوانیانه‌وه دیار بوو، دانه‌نیشتن، به‌خێرایی ڕۆیشتن!!".
عوسمان موحه‌ممه‌د ته‌مه‌ن (25) ساڵ، كه هاوڵاتییه‌كی شارۆچكه‌ی سه‌روچاوه‌یه، له‌م ڕووه‌وه‌و زۆربێزار بوو، بۆیه گوتی: "ئه‌گه‌ر موسڵمان بچێته ناو مه‌سیحییه‌كان: رۆژمێری ساڵی كۆچی كه وته‌ی پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د (علیه الصلاة و السلام)ی پێوه بێ، ده‌بێ ڕێگای بده‌ن له كه‌نیسه‌و كڵێسایه‌ك هه‌ڵیبواسێ؟، ده‌بێ مه‌سیحییه‌كان چی له‌و كه‌سه بكه‌ن؟، به داخه‌وه ده‌بوایه ده‌زگا به‌رپرسه‌كان هه‌ڵوێستیان هه‌بوایه، ئه‌گه‌ر شتێك بوایه‌و بڵاوبكرابایه‌وه و بۆنی ئیسلامه‌تی لێ بهاتایه، ئه‌وه به شتێكی دیكه ناویان ده‌برد، به‌ڵام بۆچی بۆ ئه‌مه‌یان بێده‌نگی؟".
سه‌ید موحه‌ممه‌د سه‌روچاوه‌یی، په‌یامنێری ڕادوێی نه‌وا له سه‌روچاوه ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕی و ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی به هه‌ڵوسێتی دوژمنكارانه‌ی مه‌سیحییه‌كان به‌رامبه‌ر موسڵمانان زانی و گوتی: دیاره ئه‌وه شه‌ڕێكه، شه‌ڕێكی نهێنی، كه چه‌ند ساڵێكه ڕێكخراو‌و داموده‌زگا كوفرییه‌كان دژ به موسڵمانان ده‌یكه‌ن، سیاسه‌تێكی به‌رنامه بۆ داڕێژراوه، من زۆرم پێ سه‌یره له وڵاتێكی مه‌سیحیدا كاتێك مه‌سیحییه‌ك ده‌بێته موسڵمان (پاپا) ڕاسته‌وخۆ ته‌ده‌خول ده‌كات، به‌ڵام له وڵاتێكی وه‌ك ئێمه كه هه‌مووی موسڵمانه، بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێردرێت، كه ئه‌م بێده‌نگییه‌ش وا له‌و جۆره رێكخراوانه ده‌كات ڕێیان بۆ خۆش بێت و سوورتربن له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئامانجه‌كانیان، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری سلبی ده‌بێت له‌سه‌ر موسڵمانان".
له‌باره‌ی ئاگالێبوونی ئاسایش له‌م دیارده‌یه، كاك ئه‌میر لێپرسراوی ئاسایشی سه‌روچاوه بۆ رۆژنامه‌ی كۆمه‌ڵ گوتی: "زۆرزۆرم پێناخۆشه، زۆریش به وردی كارم له‌سه‌ری كردووه و لێمكۆڵیوه‌ته‌وه، ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌و كه‌سانه، رۆژمێریان دابه‌ش كردووه، من لێره نه‌بووم، ئه‌گینا ده‌مگرتن و ئیجرائاتم له‌گه‌ڵیاندا ده‌كرد، من سه‌روی خۆشم له‌و وه‌زعه ئاگادار كردۆته‌وه، ئه‌وانه ساڵی پاریش كێشه‌یان بۆ ئێمه دروست كرد، بۆیه ئه‌گه‌ر جارێكی تر بێنه‌وه ده‌سگیریان ده‌كه‌م".
له‌باره‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و جۆره كه‌سانه چونه‌ته كۆمیته‌ی سه‌روچاوه و ئه‌وانیش پێشوازیان لێكردبن و رۆژمێریان لێ وه‌رگرتبن، كاك ئه‌میرگوتی: "من ئاگام له‌مه‌یان نییه".
له كۆتاییدا ئه‌وه‌ی پێویسته بگوترێت، ئه‌و موسڵمانانه‌ی كه شیرینی ئیمانیان چه‌شتووه، ئه‌سته‌مه به بڵاوكرانه‌وه‌ی ڕۆژمێرو بڵاوكراوه‌یه‌كی مه‌سیحییه‌كان كاریان تێبكرێت، به‌ڵام ئه‌مه جۆرێك له گاڵته‌پێكردن و ئیستیفزازكردنی موسڵمانانه له لایه‌ن ئه‌و جۆره ڕێكخراوانه، كه بێده‌نگ بوون له ئاستیاندا له‌وانه‌یه شتی تری به‌دوادا بێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كۆمه‌ڵ ژ (258) |