له‌لایه‌ن: مه‌لا ته‌حسین شێخانىتهقدیس و به‌پیرۆززانین به‌رهه‌مى عه‌قڵى مرۆڤه‌كانه نه‌ك ده‌ق و تێكستى ئایینىگهر چاوێگ به زۆرێك له ڕۆژنامه وگۆڤاره‌كانى خۆمان بگێرین، ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت زۆرێك له‌وانه‌ى كه قسه له‌باره‌ى ئیسلامه‌وه ده‌كه‌ن ئاگادارێكى ئه‌وتۆیان نییه به‌ئایینه‌كه‌یان، یه‌كىَ له‌و خالاَنه‌ى له‌م دواییانه به‌تایبه‌ت زۆر قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كرێت مه‌سه‌له‌ى قه‌داسه‌ت وبه‌پیرۆز كردنه به‌وه‌ى ده‌یانه‌وىَ وا له‌خوێنه‌ر بگه‌یه‌نن كه ئایین وپه‌روه‌رده‌ى ئایینى بۆته هۆى ئه‌وه‌ى حاڵه‌ت ودیارده‌ى باوكسالارى وئافره‌ت به‌كه‌م سه‌یركردن ونه‌خوێندنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى تر له‌ئیسلام وسه‌رچاوه‌كانى سه‌رى هه‌ڵداون چونكه ئیسلام داوا ده‌كات ڕێز له‌خۆمان گه‌وره‌تر بگریین وپیاوانى ئایینى وچاكه‌خوازانمان خۆش بوێت وبڤه‌یه له‌قسه ده‌رچوونیان، به‌ر له‌هه‌موو شتێك پێموایه زۆرێك له‌وانه‌ى له‌م بابه‌ته‌وه ئه‌نوسن مه‌به‌ستێكى دیاریان هه‌یه ئه‌میش تێكدان ودوور خستنه‌وه‌ى پیرۆزیه‌كانه له‌هه‌موو شتێك ته‌نانه‌ت له‌خۆشیان، وه ئه‌یانه‌وىَ له‌رێگاى له كه‌داركردنى هه‌ڵگرانى ئه‌م ئایینه دژایه‌تى ئایینه‌كه‌ش بكه‌ن، وه‌لىَ هه‌ر كه‌سىَ شاره‌زاییه‌كى كه‌میشى هه‌بێت له‌ئایینى پیرۆزى ئیسلام بۆى ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م ئایینه كار بۆ بنیاتنان وپیرۆزكردنى كه‌سێك یا خێك یا عه‌شیره‌ت یا ڕه‌چه‌له‌كێك ناكات به‌ڵكوو گه‌وره‌ی وپیرۆزى ته‌نها بۆ خواى گه‌وره وناوه پیرۆزه‌كان وئایه‌ت و په‌ڕتوكه‌كانه، مرۆڤه‌كانیش پیرۆزى وگه‌وره‌ییان له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه شوێن كه‌وتووى به‌رنامه‌ى خوابن وزوڵم وسته‌م خراپه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك نه‌كه‌ن وكاریان خزمه‌ت كردنى مرۆڤایه‌تى بێت، له‌هه‌مانكاتدا ئیسلام داواى له هۆگران وشوێنكه‌وتوانى زانایان وپیاو چاكانیش كردوه كه زێده ڕه‌وی نه‌كه‌ن له ڕێز‌و حورمه‌ت وقه‌در گرتن له‌كه‌سێك یا مه‌زهه‌بێك، ده‌كرىَ بڵیین زۆر جا زه‌مه‌ن وشوێن وبارودۆخ هۆكار بوون بۆ دروست بوونى حاڵه‌تێك كه ڕێزگرتن وئه‌م پیرۆزیه سه‌رى كێشاوه بۆ زوڵم وخراپه ته‌نانه‌ت خشمى خواى گه‌وره‌ش ئه‌وتا خواى كاربه‌جىَ گازه‌نده ئه‌كات له جوله‌كه‌و گاوره‌كان ده‌كات چونكه زێده ڕه‌ویان كردوه له‌هه‌مبه‌ر پێغه‌مبه‌رانیان (سلاوى خوایان له‌سه‌ر بێت) وَقَالَتِ الْيَهُودُ عُزَيْرٌ ابْنُ اللّهِ وَقَالَتْ النَّصَارَى الْمَسِيحُ ابْنُ اللّهِ ذَلِكَ قَوْلُهُم بِأَفْوَاهِهِمْ يُضَاهِؤُونَ قَوْلَ الَّذِينَ كَفَرُواْ مِن قَبْلُ قَاتَلَهُمُ اللّهُ أَنَّى يُؤْفَكُونَ (30) سووره التوبه.سه‌روه‌رمان موحه‌ممه‌د ئاگادارى كردوینه‌ته‌وه كه ئێمه‌ش به‌هه‌مان حاڵه‌ت گه‌وره‌یى وپیرۆزى ئه‌و وه‌ك به‌نى ئیسرائیلى مامه‌له‌ى له‌گه‌ڵ نه‌كرێت سه‌روه‌رمان ده‌فه‌رموێت [(لاتطرونى كما أطرت النصارى عيسى أبن مريم فإنما أنا عبدالله فقولوا عبدالله ورسوله أوكما قال) (إحیا‌ء علوم ا‌لدین –الغزالى ج1143) چونكه ئه‌میش وه‌ك ته‌واوى مرۆڤه‌كانه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت خواى گه‌وره به‌رێزى كردوه به‌وه‌ى بۆته‌پیه‌یامبه‌رى په‌یامه‌كه‌ى، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت قُلْ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ مِّثْلُكُمْ يُوحَى إِلَيَّ أَنَّمَا إِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ واته :(110) سووره الكهف. له‌هه‌مانكاتدا ئه‌بىَ ئه‌وه‌ش بزانین كه كاتىَ ئیسلام داوا ده‌كات بۆ نموونه ڕیز له‌باوك ودایك بگرین وگوىَ ڕایه‌ڵیان بكه‌ین پێشمان ده‌ڵِىَ گه‌ر ئه‌مان له‌فه‌رمانى خوا ده‌رچوون ومافه‌كانیان پێشێل كرد ناكرىَ فه‌رمانیان جىَ به‌جىَ بكرێت به‌لاَم گه‌ر باوك یا هه‌ركه‌سێكى تر موسوڵمان یا نه‌ْ ئه‌بىَ مامه‌ڵه‌ى شیاو‌و جوانى له‌گه‌ڵ بكرێت، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَوَصَّيْنَا الْإِنسَانَ بِوَالِدَيْهِ حَمَلَتْهُ أُمُّهُ وَهْنًا عَلَى وَهْنٍ وَفِصَالُهُ فِي عَامَيْنِ أَنِ اشْكُرْ لِي وَلِوَالِدَيْكَ إِلَيَّ الْمَصِيرُ، وَإِن جَاهَدَاكَ عَلى أَن تُشْرِكَ بِي مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ فَلَا تُطِعْهُمَا وَصَاحِبْهُمَا فِي الدُّنْيَا مَعْرُوفًا وَاتَّبِعْ سَبِيلَ مَنْ أَنَابَ إِلَيَّ ثُمَّ إِلَيَّ مَرْجِعُكُمْ فَأُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ (14) (15) سووره لقمان، كه‌واته پیرۆزى وبه‌رێزى ناكرىَ له‌ئه‌ندازه‌ى خۆى ده‌رچێت جا كه‌سه‌كه له‌هه‌ر پله‌و پایه‌ك بێت، ئه‌وه‌ى كه زۆر جار هه‌ستیشى پێده‌كرێت له‌هه‌ندىَ كه‌سه‌وه له‌وه‌ى زێده‌ڕه‌وى ده‌كه‌ن، یاخوود كه‌سه رَێز لێگیراوه‌كه چ به‌هۆى ساویلكه‌ى خه‌ڵكه‌وه بێت یا فشۆڵى ولێزانى خۆى، به‌رهه‌مى بیر‌و تێڕوانین وسۆزدارى خه‌ڵكه كه زۆر جار سه‌ر ده‌كێشێته زوڵم وپێشێل كردنى مافى كه‌سێك، نه‌ك ئایین خۆى به‌ڵكوو ئیسلام پێمان ده‌ڵى [ إنا ننزل الناس منازلهم] |