له‌لایه‌ن: روناك ئیسماعیلدیاردهی كازیوه ئایه‌تێكه له ئایه‌ته‌كانی خوای كردگار!
زانایان توانییان ته‌فسیرى دیارده‌ی كازیوه بدۆزنه‌وه كه به درێژای چاخه‌كانی مێژوو دیارده‌یه‌كی نادیار‌و نه‌زانراو بووه؛ كاتێك تیشكی خۆر ده‌كه‌وێته سه‌ر به‌رگی ده‌ره‌وه‌ی زه‌وى و به‌و بلوره به‌فرییه بچووكانه‌ی ناو به‌رگه هه‌وادا تێئه‌په‌ڕێ، ئه‌و بلورانه‌ش كه له ورده شوشه ده‌چن و له ناو به‌رگه هه‌وادا بڵاوبوونه‌ته‌وه(تیشك)ى خۆره‌كه بۆ حه‌وت (ره‌نگ) شیده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و ره‌نگانه‌ی به كوردی پێیان ده‌وترێ په‌لكه زێڕینه.
ئه‌م وێنه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ممانه دیمه‌نێكی نایابه زۆر كات بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك به‌رده‌وام ئه‌بێ و چه‌ند كیلۆمه‌ترێكیش به ئاسماندا بڵاوده‌بێته‌وه. ئه‌مه‌ش له دیارده تاقانه‌و ناوازه‌كانی سه‌ر ڕووی زه‌وییه.
به‌ڵام دیارده‌ی(كازیوه) كه له جه‌مسه‌ری زه‌ویدا ڕووده‌دات له ئه‌نجامی چه‌ند كردارێكی ئاڵۆزدا په‌یدا ئه‌بێ. خۆر ملیۆنه‌ها ته‌ن له ته‌قینه‌وه‌كانی خۆی فڕێ ده‌دات، له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ش كه‌مه‌رێكی موگناتیسی زۆر به‌هێز بۆ خۆر دروست ئه‌بێ، كاتێكیش ئه‌و كه‌مه‌ره موگناتیسییه ده‌گاته به‌رگی ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی له‌گه‌ڵ كه‌مه‌ری موگناتیسی زه‌ویدا كارلێك ده‌كه‌ن و له ناوچه‌ی هه‌ردوو جه‌مسه‌ری زه‌ویدا ده‌ڕه‌وێته‌وه، له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش دیارده‌ی كازیوه‌ی جه‌مسه‌ری زه‌وی ڕووده‌دات، ئه‌وه‌ش له دیارده نایاب و رازاوه‌كانی گه‌ردوونه‌و ئایه‌تێكه شاهێدی له‌سه‌ر گه‌وره‌یی و به‌دیهێنانی خوای گه‌وره‌ی كردگار ده‌دات.
وێنه‌یه‌كه له جه‌مسه‌ری باكووردا گیراوه‌و تێبینی ره‌نگه رازاوه ره‌نگاوڕه‌نگه‌كانی كازیوه‌ی تێدا ده‌كه‌ین، پاك‌و بێگه‌ردی بۆ كردگاری ئه‌و دروستكراوانه!
زانایان ڕاستییه‌كی زانستی‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه زه‌وى له هه‌موو لایه‌كییه‌وه به به‌رگێكی موگناتیسی ده‌وره دراوه‌و خۆریش گه‌رده‌لوول و بایه‌كی زۆر به‌هێز ده‌رده‌كات و ئه‌و با به‌هێزه ده‌گاته سنووری زه‌وی، به‌ڵام خوای گه‌وره به به‌زه‌یی خۆی به‌هۆی ئه‌و به‌رگه موگناتیسییه‌وه زه‌وی پاراستووه‌و رێی به‌و گه‌رده‌لووله به‌هێزه‌ى خۆر نه‌داوه لێمان نزیك بێته‌وه، هێڵه‌كانی ئه‌و بواره موگناتیسییه‌ی زه‌ویش له هه‌ردوو جه‌مسه‌ری زه‌وییه‌وه ده‌رده‌چن و بۆ هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌ركی ئه‌و بواره موگناتیسییه‌ی زه‌ویش زۆر گرنگه‌و ئه‌و گه‌رده‌لووله گڕگرتووه‌ی خۆر قووت ده‌داو كارلێكی له‌گه‌ڵ ده‌كاو ده‌یسووتێنێ و ده‌یڕه‌وێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌شی ده‌ره‌وه‌ی به‌رگی هه‌وای زه‌وی كڵپه‌یه‌ك بكات و ئه‌م دیمه‌نه نایابه دروست بكات.
له‌م وێنه‌یه‌دا زه‌وی و هێڵه‌كانی بواری موگناتیسی زه‌وی ئه‌بینین كه چۆن له هه‌ردوو جه‌مسه‌رى زه‌وییه‌وه ده‌ربازده‌بن و ده‌وری قه‌ڵغانێكی مه‌حكه‌م ده‌بینن و زه‌وی ده‌پارێزن.
ئه‌م به‌رگه‌ش به‌شێكه له ئاسمانی دونیا‌و قورئانی پیرۆزیش ئاماژه‌ی پێده‌كات و ئه‌فه‌رموێ: وَجَعَلْنَا السَّمَاءَ سَقْفًا مَحْفُوظًا وَهُمْ عَنْ آَيَاتِهَا مُعْرِضُونَ [الانبیا‌ء:32]. واته: ئێمه ئاسمانی دونیامان كردۆته بنمیچێكی پارێزراو كه‌چی بێباوه‌ڕان له به‌ڵگه‌و نیشانه‌كانی خوای گه‌وره پشت هه‌ڵده‌كه‌ن.
ئه‌مه وێنه‌یه‌كی نایابی دیارده‌ی كازیوه‌ی جه‌مسه‌ره‌كانه، ره‌نگه رازاوه ره‌نگاوڕه‌نگه‌كانی تێدا ده‌بینین به تایبه‌تی ره‌نگی سه‌وز كه له هه‌موو ره‌نگه‌كان زیاتر بۆته سیفه‌ت و نیشانه‌ی ئه‌و دیارده‌یه.
خوای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێ: فَلَا أُقْسِمُ بِالشَّفَقِ * وَاللَّيْلِ وَمَا وَسَقَ * وَالْقَمَرِ إِذَا اتَّسَقَ * لَتَرْكَبُنَّ طَبَقًا عَنْ طَبَقٍ * فَمَا لَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ * وَإِذَا قُرِئَ عَلَيْهِمُ الْقُرْآَنُ لَا يَسْجُدُونَ * بَلِ الَّذِينَ كَفَرُوا يُكَذِّبُونَ * وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا يُوعُونَ * فَبَشِّرْهُمْ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ * إِلَّا الَّذِينَ آَمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَهُمْ أَجْرٌ غَيْرُ مَمْنُونٍ [الانشقاق:16ـ25]. واته:[ سوێند به كازیوه( ئه‌و ره‌نگه سووره‌ی كه له‌كاتی خۆرئاوا بووندا په‌یدا ده‌بێ) * سوێند به شه‌وو ئه‌و دروستكراوانه‌ی له شه‌ودا كۆده‌بنه‌وه‌و ئارام ده‌گرن * سوێندیش به مانگ ئه‌و كاته‌ی مانگ خڕ ده‌بێته‌وه‌و ڕووناكی ته‌واوی ده‌بێ * له حاڵێكه‌وه بۆ حاڵێكی تر تێده‌په‌ڕن(مردن،ژیان و پاشان قۆناغه‌كانی رۆژیی دوایی) * ئیتر بۆچی باوه‌ڕبه ته‌نهایی خوای گه‌وره‌و زیندووبونه‌وه ناهێنن * بۆچی كاتێك ئاسۆكانی ڕاستی قورئان ده‌رده‌كه‌وێ و ده‌خوێنرێته‌وه كڕنووشی خواپه‌رستی ناهێنن * نه‌خێر كاتێك ڕاستی ده‌ركه‌وت ئیتر ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ناهێنن ڕاست ناكه‌ن و درۆ ده‌كه‌ن * خوای گه‌وره‌ش به‌و ناڕاستی و خراپانه‌ى كه بێباوه‌ڕان له سنگدا هه‌ڵیان گرتووه ئاگاداره * ئیتر موژده‌یان بده‌رێ به سزایه‌كی پڕ ئازاراویی توند * ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێ كه باوه‌ڕ ده‌هێنن و چاكه خوازی ده‌كه‌ن ئه‌وانه پاداشتێكی نه‌بڕاوه‌یان ئه‌بێ.]
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
www.kaheel7.com
|