له‌لایه‌ن: مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانىسهتهلایتی كوردستان خه‌ڵكی ده‌كاته مه‌سیحی! سه‌ته‌لایتى كوردستان، كه زمانحاڵى پارتیه، جێى شانازییه كه یه‌كه‌م كه‌ناڵى ئاسمانى كوردى بوو له باشوورى كوردستان، پێم ناخۆشه كه هیچ گرنگى به بوارى ئایینى پیرۆزى ئیسلام نادات، ئه‌و لایه‌نه‌ى ته‌واو فه‌رامۆش كردووه، نه وتارێكى رۆژى هه‌ینى، نه مانگانه به‌رنامه‌یه‌كى ئایینى، نه راپۆرتێكى ئایینى ئیسلامى، هیچ شتێكى نییه، له‌وه‌شدا پێم وایه ڕاستى نه‌پێكاوه، چونكه ئه‌و كه‌ناڵه وه‌ك به‌ڕێز كاروان ئاكره‌یى به‌رپرسى سه‌ته‌لایتى كوردستان باسى كرد، ده‌یانه‌وێت كه‌ناڵێكى كوردستانى بێت، به‌ڕێزیشیان باش ده‌زانێت كه ئایینى ئیسلام به‌شێكى سه‌ره‌كییه له ژیانى رۆژانه‌ى خه‌ڵكى كوردستان، به‌م پێیه‌ش بێت لادان له دین، به‌و مانایه‌ى پشتگوێى بخه‌ى، وه‌ك ئه‌وه‌ى شتێك نه‌بێت به‌ناوى ئیسلام له كوردستاندا، كه گرنگى پێ بدات، لادانه له په‌یامى كوردستانیبوونى ئه‌و كه‌ناڵه.
به‌ڵام زۆر جاران هه‌ر به‌خۆم پاساویان بۆ ده‌هێنمه‌وه، ده‌مگووت: سه‌ته‌لایتى كوردستان، وه‌ك كه‌ناڵێكى عه‌لمانى، له‌وانه‌یه به هه‌قى خۆى بزانێت هیچ حسێبێك بۆ ئیسلام نه‌كات، چونكه په‌یامى عه‌لمانیه‌ت بانگه‌شه بۆ ئایین ناكات، هه‌رچه‌نده له‌وه‌شدا بۆ من جێگاى تێبینییه، چونكه ئه‌و حزبه‌ى سه‌ته‌لایت بۆته زمانحاڵى سه‌ربارى ئه‌وه‌ى رێبه‌رێكى دیندار (مه‌لا) دایمه‌زراندووه‌ء، هه‌ڵكه‌وتووى بنه‌ماڵه‌یه‌كى موسڵمانه، له هه‌مان كاتیش‌دا تاكو ئێستا خه‌ڵكانێكى زۆر هه‌ر به‌و هه‌ست و په‌یامه‌وه له ده‌ورى ئه‌و حزبه‌وه ماونه‌ته‌وه، كه له‌وانه‌یه، راگه‌یاندنى پارتى زۆر جاران بووبێته مایه‌ى ره‌نجاندنى خه‌ڵكانێكى دیندارى خۆشه‌ویستى ئه‌و حزبه.
دێمه‌وه سه‌ر پاساوه‌كه‌ى خۆم بۆ سه‌ته‌لایتى كوردستان و، باقى راگه‌یاندنه‌كانى پارتى‌و یه‌كێتى‌و حیزبه عه‌لمانییه‌كان، ئه‌و پاساوه‌ى من له‌لاى خۆم بۆم ده‌هێنانه‌وه، تا شه‌وى (11-12/2/2007) مه‌فعولى هه‌ر مابوو له‌لاى منه‌وه، به‌ڵام له‌و شه‌وییه‌وه، ئیدیكه مه‌فعوله‌كه‌ى نه‌ما، هیوادارم بگه‌ڕێته‌وه، چونكه په‌یامى عه‌لمانیه‌ت، ئه‌گه‌ر وجودى هه‌بێت، ده‌با به یه‌كچاوى سه‌یرى هه‌موو ئایینه‌كان بكات، به یه‌ك چاو شته‌كانیان بخوێنێته‌وه، به یه‌ك چاو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات، كه‌چى له‌و شه‌وه‌دا، نازانم به‌بۆنه‌ى چی بوو، ماوه‌یه‌كى دوور‌و درێژ قه‌شه‌یه‌كى برا مه‌سیحیه‌كانیان هێنا بووه سه‌ر، ماوه‌یه‌كى زۆر قسه‌ى بۆ ده‌كردین‌و، هانى ده‌داین ببینه فه‌له، ئه‌گه‌ر قسه‌كانى ئه‌و قه‌شه به‌ڕێزه شتانێكى عیلمى بوونایه، وه‌ك پێكه‌وه ژیان‌وگفتوگۆى ئایینه‌كان و، رۆڵى مه‌سیحیه‌كان شان به شانى موسڵمانان له شۆڕشى كورددا، ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێك با له‌و چوارچێوه‌یه ئاسایى بوو، به‌ڵام قسه‌كانى ئه‌و قه‌شه به‌ڕێزه زیاتر بریتی بوون له‌وه‌ى: "وه‌رنه لاى كه‌نیسه، كه‌نیسه ده‌تانپارێزێت، كه‌نیسه خۆشبه‌ختىو ئارامیتان پێده‌به‌خشێت، كه‌نیسه ئاسووده‌یى ده‌روونیتان ده‌داتێ، گه‌نجه‌كان به‌شدارى له كه‌نیسه بكه‌ن، گه‌نجه‌كان رۆژانى جه‌ژن‌و بۆنه‌كان كه‌نیسه پشتگوێ مه‌خه‌ن... "كۆمه‌ڵێ وته، كه من گوێم لىَ بوو هه‌مووى ده‌عوه بوو بۆ بوون به مه‌سیحى، له‌وه‌شدا من هیچ گله‌ییه‌ك له به‌ڕێز قه‌شه ناكه‌م، ئه‌و هه‌قى خۆیه‌تى هه‌موو كاتێك به دواى ده‌رفه‌ت بگه‌ڕێت بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى په‌یامى خۆى.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى بووه مایه‌ى ره‌خنه‌و سه‌رنجى من، رۆڵى سه‌ته‌لایتى كوردستان بوو، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیانوو به‌وه بهێننه‌وه، كه ئه‌وه‌یان بۆ مه‌سیحیه‌كان بووه، نه‌ك بۆ به‌فه‌له‌كردنى موسڵمانه‌كان، ئه‌وا به‌و به‌ڕێزانه ده‌ڵێین: "ئه‌گه‌ر ڕاسته بۆ ئه‌وانتانه، ئه‌ى بۆ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى قه‌شه به زمانى سریانى قسه‌ى ده‌كرد، ئێوه‌ش ئه‌ركێكى زۆرتان چێشت بوو، به كوردى له ژێره‌وه‌تان نووسی بوو، تا خه‌ڵكى كورد، گه‌نجه‌كانمان له‌و ده‌عوه‌ء بانگه‌وازه‌ى قه‌شه بگه‌ن. مه‌گه‌ر هه‌موو خوشك‌و برا مه‌سیحیه‌كانى كوردستان له زمانى سریانى تێناگه‌ن. "ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشتان راگه‌یاندنى په‌یامى یه‌كسانییه و، ده‌تانه‌وێت هه‌موو چین‌و توێژ‌و ئایینه‌كان له شاشه‌كه‌تان بێبه‌ش نه‌بن، ده هیچ نه‌بێ وه‌ك ئێزدى‌و مه‌سیحیه‌كان شتێكیش به ئێمه‌ى موسڵمان بده‌ن، مه‌به‌ستم له بوارى ده‌عوه‌و بانگه‌وازه، نه‌ك دیارده‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌یه، بۆ بنه‌بڕكردنىو كاركردن له خه‌ڵكى، راى مه‌لایانى كوردستان وه‌ربگرن، به‌تایبه‌تى ئه‌مڕۆكه له كوردستان، ته‌نها په‌یامى ئایینى ئیسلام بىَ به‌شه، چونكه تاكو ئێستا كه‌ناڵێكى ئاسمانى نییه، گرنگى به بوارى ئایینى ئیسلام بدات، له كاتێكدا مه‌سیحیه‌كان ئه‌وه عه‌شتاریان هه‌یه، هه‌موو بۆنه‌و نوێژكردنى ناو كه‌نیسه‌كانیان ده‌گوازێته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر بشڵێن: ئه‌وه ته‌له‌فزیۆنه‌كانى یه‌كگرتوو وكۆمه‌ڵ هه‌یه، له وه‌ڵامى ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێم: مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ى له‌و شوێنانه قسه ده‌كه‌ن، یه‌كسه‌ر نیشانه‌ى (؟) ناكه‌وێته سه‌ر نێوچه‌وانیان؟!، یان ئایا ئه‌وانه به‌لاى رۆشنبیره عه‌لمانییه‌كانى كوردستان ئامانجیان سیاسه‌تێك نییه، كه ئایینى بۆ به‌كارده‌هێنن؟.
بۆیه له كۆتایى زۆر دڵسۆزانه‌و راشكاوانه ده‌ڵێم: له‌و نووسینه‌دا مه‌به‌ستم ته‌نها ئه‌وه‌یه بڵێم ئایا په‌یامى عه‌لمانیه‌ت ته‌نها له پشتگوێخستنى ئیسلام‌و، خزمه‌تكردنى دینه‌كانى دیكه‌یه، یان ئایا كوردستانیبوون ماناى ئه‌وه‌یه، مافى (3%)ى خه‌ڵكى كوردستان بده‌ى له ڕووى ئایینییه‌وه، به‌ڵام مافى نزیكه‌ى (97%) پشتگوێ بخه‌ىو، به‌بێ هه‌ست‌و نه‌ستیان تێبگه‌ى.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تێبینى: داواى لێبوردن له خوێنه‌ران ده‌كه‌م له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك بابه‌ته‌كه‌م دواخرا.
J_gwani2005@yahoo.com |