له‌لایه‌ن: موحه‌ممه‌د عه‌زیر لۆتهریتايبهتمهندییهكانی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌مریكا له‌نێوان دوو بۆچوونی دژ به یه‌كدا*ئه‌م ڕسته‌ى سه‌ره‌وه ناونیشانى كتێبێكه له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى نه‌ته‌وه‌ییی كۆمه‌ڵگاى ئه‌مریكایى كه به پێنووسى ئه‌ناتۆل لیڤین نووسراوه. من لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌كورتى ئه‌م په‌ڕتوكه بۆ خوێنه‌ر بخه‌مه ڕوو:
موحه‌ممه‌د عه‌زیز لۆته‌رى :rasosy@yahoo.com
شانشینى سعوودی- ڕیاز*
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لیڤین له سه‌ره‌تاى كێیبه‌كه‌ى باسى ئه‌و زیاده‌ڕه‌وییه نائه‌قڵانییه ده‌كات كه له ویژدانى ئه‌مریكایییه‌كاندا هه‌یه ده‌رحه‌ق به چه‌مكى نه‌ته‌وه‌ییى ئه‌مریكا. بۆ زانینى ئه‌م ڕاستیه‌ش لیڤین پشتى به چه‌ند سه‌رژمێرییه‌ك به‌ستووه كه به‌زه‌قى ئه‌م زیاده‌ڕه‌وییه‌یان لێ ده‌خوێندرێته‌وه؛ بۆنموونه باس له‌وه ده‌كات كه زۆرینه‌ى ئه‌مریكایییه‌كان پێیان وایه كه ئه‌مریكا ساڵانه ٢٠%ى بودجه‌كه‌ى وه‌ك هاوكارى ده‌به‌خشێت به وڵاتانى جیهان. ئه‌مه له كاتێكدا كه بڕى ئه‌و هاوكارییانه‌ى ئه‌مریكا ده‌یبه‌خشێت له ١% ى بودجه‌كه‌ى تێناپه‌ڕێت.
له سه‌رژمیریه‌كى دیكه‌دا لیڤین ده‌ڵێت كه له 64%ى ئه‌مریكیه‌كان هه‌ست به‌وه‌ده‌كه‌ن كه پێویسته شیوازى ژیانى ئه‌مریكى بپارێزرێ له كاریگه‌رى شیوازى ژیانى گه‌لانى تر.
هه‌روه‌ها 72%ى ئه‌مریكیه‌كان شانازى به به‌هاكانى وڵاته‌كه‌یانه‌وه ده‌كه‌ن, وه71%ى كۆماریه‌كان پێیان وایه كه ئه‌وان زۆر نیشتمان په‌روه‌رن و لاى دیموكراسیه‌كانیش ئه‌م ڕێژه 48%ى دیموكراسیه‌كانه.
50%ى گه‌لى ئه‌مریكى پێی وایه كه سه‌رۆك بۆش زۆر چاودیرى بۆچوون و به‌رژه‌وه‌ندی هاوپه‌یمانه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كا, هه‌روه‌ها 60% ى ئه‌مریكیه‌كان پێیان وایه كه فه‌رهه‌نگ و رۆشنبیرى ئه‌مریكا به‌رزترین نموونه‌ى رۆشنبیریه له جیهاندا.
لیڤین پێی وایه كه ئه‌م تێڕوانینه‌ى ئه‌مریكه‌كان بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌یان واى كردوه كه له هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یىیاندا له گه‌لانى وڵاتانى سێیه‌م نزیكتر بن, ئه‌م هه‌سته‌ش كۆمه‌ڵگاى ئه‌مریكى دوور ده‌خاته‌وه له كۆمه‌لگاى ئه‌وروپى كه خاوه‌ن هه‌ست و بۆچونیكى هاوسه‌نگ تر و ره‌خنه‌گرترن بۆ شێوازى سیاسى و رۆشنبیرى وڵات ونه‌ته‌وه‌كانیان.
ئا لێره‌دا نووسه‌ر ده‌گاته ئه‌و ده‌ره‌نجامه كه سروشتى پێكهاته‌ى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكى به‌هۆى ئه‌م بۆ چونانه‌ى كه‌له‌مه‌وپیش ئاماژه‌م پى كردن, ئه‌وه واى كردوه كه ئیداره‌ى سه‌رۆك بۆش ده‌ست به‌ره‌ڵابێ له هه‌ڵگیرساندنى شه‌ر له دژى عیراق.
نووسه‌ر پێی وایه كه گه‌لى ئه‌مریكى به‌شیوه‌یه‌كى به‌رده‌وام له دوو بۆچوونى سه‌ره‌كى دژ به‌یه‌ك پێك دێت، نووسه‌ر بۆچوونى یه‌كه‌م ناو زه‌د ده‌كا به (تیۆرى ئه‌مریكى) و به بیرۆكه به‌رامبه‌ره‌كه‌شى ده‌ڵێت(تیۆرى پێچه‌وانه).
نووسه‌ر پێی وایه كه هه‌ردوو تێوره‌كه له ناو ناخى زۆربه‌ى ئه‌مریكیه‌كاندا بڵاون, كه ئه‌مه‌ش واده‌كا كه كێبه‌ركێ بۆ پێناسه‌كردنى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا هاوبركێیه‌كى دریژخایه‌ن بى, چاو پۆشینیش له‌م هاوبركێییه به‌رده‌وامه و ئه‌ولایه‌نانه‌ى ئه‌م هاوبركێیه‌یان دروست كردوه ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كه ره‌وتى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكى بگاته بن به‌ست ورێگه‌یه‌كى داخراو‌و زیان به پایه‌ى ئه‌مریكاو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى بگه‌یه‌نى.
تیۆرى ئه‌مریكى:
نووسه‌ر به لایه‌نه ئیجابیه پیكهینه‌ره‌كانى ژیانى مه‌ده‌نى له كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌مریكى دا ده‌ڵێت تیۆرى ئه‌مریكى, كه بیروباوه‌رى مه‌ده‌نى ئه‌مریكیشى پێ ده‌گوترى.
ئه‌م بۆچوونه پێی وایه كه ئه‌مریكا وه‌ك وڵاتێكى كراوه به‌ڕووى كۆمه‌ڵگاكانى تردا، به ئاقڵانه وبه‌پێی بنه‌ماكانى ئازادى و پابه‌ندى به ده‌ستوور و له قاڵبێكى دیموكراسیدا مامه‌ڵه‌یان له گه‌ل ده‌كا و بۆچونى ئیمپریازمیانه وسه‌ركوتكه‌رانه ره‌ت ده‌كاته‌وه‌و بانگه‌شه‌ى گه‌یشتنى گه‌لان ده‌كا به مافه‌كانیان له دیاریكردنى چاره‌نووسیاندا.
به‌ڵام نووسه‌ر ده‌ڵێت ئه‌وه‌ى ئه‌م بۆچونه‌ى له‌كه‌دار كردوه ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكیه‌كان ئه‌ونده به‌م بۆچوونه پابه‌ندن به‌شیوه‌یه‌ك كه ئاراسته‌كردنى هه‌ر ره‌خنه‌یه‌ك بۆ ئه‌م بۆچوونه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه, ته‌نانه‌ت كه ئه‌و ره‌خنه‌یه له‌ناو خودى ئه‌مریكاو له‌ناوه‌ندى بریار به‌ده‌ستیشه‌وه بى, هه‌روه‌ها ئه‌م بۆچونه واى كردووه كه هاوڵاتى ئه‌مریكى هه‌میشه به شیوه‌یه‌كى نموونه‌یى و سروشت پاك وبێ تاوان وبه‌فرى بێ په‌ڵه خۆى و وڵاته‌كه‌ى ببینێ, كه هه‌میشه خیرى ده‌وى بۆ گشت جیهان, هه‌ربۆیه‌ش خوا هه‌ڵى بژاردوه بۆ سه‌ركردایه‌تى هه‌موو جیهان بۆ گه‌یاندنى كۆمه‌لگه‌ى مرۆڤایه‌تى به خۆشگوزه‌رانى.
ئه‌وه‌ى كه پشتگیرى زیاترى ئه‌م بۆچونه ناواقیعیه‌ش ده‌كات بۆیه‌كردنى ئه‌م بۆچونه‌یه به بۆیاخێكی مه‌سیحى و به‌رادده‌یه‌كى زۆر له گشتگیر كردن-تعمیم-و بروابوون به بنه‌ماى ره‌ها و بێ سنوور وگرێدانى ئه‌م ره‌هاییه به وڵاتى ئه‌مریكا به‌بى تیگه‌یشتن لیى و هاتنه‌وه‌ى له‌گه‌ل ژیانى واقعیدا.
ناوه‌ندى بریارو كاربه‌ده‌ستانى وڵاتى ئه‌مریكاش ئه‌م بۆچونه‌یه‌یان له هه‌ست ونه‌ستى ئه‌مریكیه‌كان قوڵتر كردۆته‌وه له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كانى خوێندن له ئه‌مریكا, ئه‌مه‌ش به هۆى پویویستبوونى ناوه‌ندى بڕیار به هه‌ندێ ئه‌فسانه‌ى نیشتمانى ونه‌ته‌وه‌یى كه ببێته هۆى ئه‌وه‌ى كه ئه‌مریكیه‌كان له ده‌وره‌ى كۆ ببنه‌وه‌و بنه‌چه‌و ره‌گه‌زو مه‌زه‌به كۆنه‌كانیان له‌بیر بكه‌ن.
كۆى ئه‌م كاركه‌رانه –عوامل- بۆته هۆى تیگه‌یشتنیكى سه‌رپێی و وگشتى لاى هاوڵاتى ئه‌مریكى بۆ میژووى وڵاته‌كه‌ى و چڕكردنه‌وه‌ى خویندنه‌وه‌یه‌كى خه‌یاڵى ونموونه‌یى-میسالى- له‌م مێژووه و پشتگوى خستنى لایه‌نه سه‌لبیه‌كانى ئه‌م میژووه, به‌تایبه‌ت به بى به‌ها زانینى شاره‌زایى كه‌مایه‌تییه ئه‌فریقى و هندیه سووره‌كان, كه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى به سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاوه هه‌یه.
ده‌توانرێ ئه‌وه‌ش پاڵ بدرێته گه‌ل ئه‌و پاڵنه‌رانه‌ى كه باس كران كه ئه‌مریكیه‌كان بڕوایه‌كى زۆر پته‌ویان به‌وه هه‌یه كه وڵاته‌كه‌یان خاوه‌نى په‌یامێكى پیرۆزه و سه‌ركرده‌و پیشه‌نگێكى بى وێنه‌و رزگاریخوازه ونموونه‌یه‌یه‌كى شارستانى نموونه‌ییه كه پێویسته له‌سه‌ر گه‌لانى دنیا چاوى لێ بكه‌ن وشوێن پێی هه‌ڵگرن.
ئالێره‌دا نووسه‌ر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه ڕاسته ئه‌م بیروباوه‌ره نموونه‌یى و خیرخوازانه‌یه, به‌ڵام بۆچون گه‌لێكى سه‌رپێییه‌و ره‌خنه لێگرتن ره‌ت ده‌كاته‌وه و ئه‌وه‌شى قبوڵ نییه كه جێگر‌و به‌دیلى تر‌ى هه‌بن, كه هه‌ر ئه‌مه‌شه بۆته هۆى نه‌بوونى جه‌ده‌لێكى ڕاسته‌قینه له ئه‌مریكا له‌مه‌ر كیشه‌كانى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه و بۆته هۆى لاوازى تواناى ئه‌مریكیه‌كان له تیگه‌یشتن له كاروبارى جیهان ومیژوه‌كه‌ى, چونكه ئه‌مریكیه‌كان كه پێیان وایه وڵاته‌كه‌یان باشترین وپیشكه‌وتوترین نموونه‌ى شارستانییه له جیهاندا, له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رگیز هه‌ست به‌وه ناكه‌ن كه ئه‌وان پیویستیان به تیگه‌یشتن له میژوو و و شاره‌زایى وڕاوبۆچوونى گه‌لانى تر‌ى دنیا هه‌بێ.
تیۆرى ئه‌مریكى پیچه‌وانه:
له چوارچێوه‌ى ئه‌م تیۆره‌دا سروشتى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكیه‌كان ئالۆزتر ده‌بێت,چونكه له‌م ڕووه‌ى دووه‌مى بیرى ئه‌مریكیدا جه‌خت له سه‌ر لایه‌نى سه‌لبى زیاتر ده‌كرێ,كه پڕیه‌تى له ترس ودڵه‌ڕاوكێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وى تردا, ئه‌م هه‌سته‌ش له و شاره‌زاییه میژوویه سه‌لبیه‌ى هه‌ندێك چین وتوێژى گه‌وره‌و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكى سه‌رچاوه‌ى گرتوه.
نووسه‌ر چوار كۆمه‌لى سه‌ره‌كى دیارى ده‌كات كه بریتین له: دانشتوانى ئه‌مریكى سپى پێستى به‌ره‌گه‌ز ئه‌نجلۆساكسۆنى, سپى پێسته‌كانى نیشته‌جێ له باشوورى ئه‌مریكا, كۆمه‌ڵه پرۆتستانتییه ئوسولیه‌كان, لۆبى جووله‌كه‌ى هاوكارى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل.
نووسه‌ر پێى وایه كه هه‌ریه‌ك له‌م چوار كۆمه‌ڵه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رابردوه‌یه‌كى ڕه‌شیان له میژووى ئه‌مریكاو جیهاندا هه‌یه كه تیپه‌ڕبوونى رۆژگار نه‌یسریوه‌ته‌وه و به‌م هۆیه‌وه هه‌میشه هه‌ست به ئازار‌و دڵته‌نگى ده‌كه‌ن.
دانیشتوه سپى پێسته‌كان كه به‌دریژایى میژووى ئه‌مریكا تووشى زۆر ئاسته‌نگ هاتوون وهه‌میشه له ڕكه‌به‌رایه‌تی یه‌كتردا بوون له نێوان خۆیاندا وئه‌زمونیشیان له گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له كۆیله ره‌ش پێسته‌كان وهنده‌سووره‌كان له‌لایه‌ك و چاوبرسێتى ڕژێمی سه‌رمایه‌دارى وبوونى ركابه‌رى ڕه‌وته ئایینیه‌كانیش ئاگرى ئه‌و كێبه‌ركێیه‌ى خۆشتر كردوه‌و واى كردوه كه توێژى ناوه‌راستى ئه‌مریكى هه‌ست به ناسۆرى میژووى بكا وهه‌میشه له دڵه‌راوكێدا بى و هه‌رده‌م چاو ببڕێته هۆكاره‌كانى خۆ سه‌پاندن و مل كه‌چ نه‌كا بۆ هیچ هێزیك, ئه‌م هه‌سته زیاتر له باشوور چڕ ده‌بێته‌وه كه بنكه‌ى سه‌ره‌كى كۆیلایه‌تى بوو له ئه‌مریكا و له ئاكامدا تووشى نوشوستیه‌كى خراپ بوو به‌رامبه‌ر به هیزه‌كانى باكوورى ئه‌مریكا وپێنج یه‌كى پیاوه‌كانى له شه‌رى ناوخۆى ئه‌مریكادا بوونه قوربانى.
له‌م سه‌رده‌مه‌ش دا باكووییه‌كان له باشووریه‌كان كراوه‌ترن به‌رامبه‌ر شارستانی گه‌لانى تر.
به‌لام فه‌رهه‌نگى باشووریه‌كان به‌وه جیا ده‌كرێته‌وه كه كاریگه‌رى له‌سه‌ر ره‌وتى ئیستاى نه‌ته‌وایه‌تى ئه‌مریكى ئه‌وه‌یه كه بۆته هۆى جۆرێك له ترس ودڵره‌قى به‌رامبه‌ر ره‌وتى تر و به‌هه‌ند نه‌گرتنى تویژى زه‌نگین ورۆشنبیره‌كان و وچه‌وساندنه‌وه‌ى كه‌مایه‌تیه‌كان و وهه‌ستكردن به ره‌گه‌ز په‌سندى و خۆپه‌رستى, هه‌روه‌ها باشووریه‌كان له‌ناخیاندا هه‌ستیكى شاراوه هه‌یه كه هه‌ست به تاوانبارى ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سته‌مه‌ى كه له ئه‌فریقیه‌كانیان كردوه, هه‌روه‌ها باشوورى ئه‌مریكا بنكه‌ى هه‌موو ئه‌و بزاف وڕه‌وته ئوسوڵییه ئایینیانه‌یه كه له حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى رابردوه‌وه له ئه‌مریكا په‌ره‌یان سه‌ندووه و ئێستا بوونه‌ته هێزیكى سیاسى ئه‌وتۆ كه نكولیان لى ناكرێ.
پابه‌ند بوون به ئایینى مه‌سیحى له پیكهاته‌ى نه‌ته‌وایه‌تى ئه‌مریكادا بۆته هۆى چه‌سپاندنى جۆریك له پته‌وى نه‌ریت و بیر‌و باوه‌ره‌كان و دژایه‌تى بۆچوونه ئه‌قڵانیه‌كان, وه ئه‌و هه‌سته‌ى لاى ئه‌مریكیه‌كان به‌هێزتر كردووه كه ئه‌وان گه‌لێكى خاوه‌ن په‌یامن كه ئه‌و په‌یامه هه‌میشه پشتگیرى خێرخوازان ده‌كا.
كۆمه‌لى چواره‌م كه بریتین له و ره‌گه‌زانه‌ى كه هه‌میشه لایه‌نى سه‌لبى میژو و بیره‌وه‌ریه‌كانیان ده‌خویننه‌وه كه له سه‌روى ئه‌مانه‌ش لۆبى جووله‌كه‌یه له ئه‌مریكا, ئه‌و خۆ به بێبه‌ش زانینه‌ى كه هه‌میشه جووله‌كه له میژوودا هه‌ستى پێ ده‌كه‌ن پاڵى ناون بۆ قورخكردن و گه‌وره‌كردنى هه‌ندێك له خراپترین پێكهینه‌ره‌كانى تیۆرى ئه‌مریكى پیچه‌وانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان, ئه‌مه‌ش به گۆشكردنى هاوڵاتى ئه‌مریكى به‌وه‌ى كه عه‌ره‌به فه‌له‌ستینیه‌كانى ئه‌مرۆ وه‌كو هینده سووره‌كانى ئه‌مریكا وان وگه‌لیكن شایانى هیچ مافیك نین و ده‌بێ له ڕیشه‌وه هه‌ل بكێشرین وبۆ ئه‌م بۆچوونه‌ش ئایینیان به كار هیناوه تا ئه‌م ڕیشه‌كیش كردنه مۆركێكى پیرۆزى ئایینى وه‌رگرێ و ئه‌و هه‌ستكردنى ئه‌مریكیه‌كانیان به نه‌هامه‌تیه‌كانى گه‌لى ئیسرائیل له میژوودا قۆرخ كردوه بۆ داپۆشینى كرده نایاساییه‌كانیان و هاوڵاتى ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌وه گۆش كراوه كه به هیچ شیوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندى ئیسرائیل و ئه‌مریكا قابیلى پاشگه‌ز بوونه‌وه‌و چاو پیداخشاندنه‌وه نییه.
هه‌ربۆیه‌ش نووسه‌ر پێی وایه كه لۆبى ئیسرائیل زیانى هه‌یه بۆ ئه‌مریكا له به‌ر دوو هۆ:
-زیان له په‌یوه‌ندیه‌كانى ئه‌مریكا ده‌دا له‌گه‌ل جیهانى ئیسلامى, هه‌روه‌ها زیانى هه‌یه بۆ سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانى ئه‌مریكا له‌گه‌ل ئه‌وروپاش كه خه‌ریكه له‌و په‌یوه‌ندییه بى قه‌یدو شه‌رته‌ى ئه‌مریكا به ئیسرائیل ده‌پیچیته‌وه‌و جیگاى تیرامانیانه.
هۆى دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه لۆبى جووله‌كه زه‌ره‌ر ده‌گه‌یه‌نیته فه‌رهه‌نگى سیاسى ئه‌مریكى و نه‌ته‌وه‌ى ئه‌مریكا به گه‌وره‌كردنى هه‌ندى نه‌ریت و بۆچوونى سه‌لبى لاى گه‌لى ئه‌مریكى.
نووسه‌ر كه دپته سه‌ر خویندنه‌وه‌ى داهاتوو له چوارچپوه‌ى ئه‌م شیكردنه‌وه‌ى رابردو وئێستاى ئه‌مریكا, ڕه‌شبینه,چونكه پێی وایه كه ئه‌و كاركه‌رو پاڵنه‌رانه‌ى كه وایان كردبوو له‌رابردوودا تیۆرى مه‌ده‌نیه‌تى ئه‌مریكى زاڵ بێ به‌سه‌ر هاوبركى پیچه‌وانه‌كه‌یدا ورده ورده لاواز بوون, له رابردوودا ره‌گ داكوتانى به‌ها دیموكراسى ومه‌ده‌نیه‌كان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌مریكى و و تووش نه‌بوونى ئه‌مریكا به‌هیچ نشوستیكى سه‌ربازى له‌سه‌ر خاكى خۆى وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌وروپیه‌كان له شه‌رى جیهانى یه‌كه‌م ودووه‌م تووشى هاتن, وه‌به‌هیزى ئابوورى ئه‌مریكا, هه‌موو ئه‌مانه هۆكارى زاڵبوونى لایه‌نی مه‌ده‌نى ودیموكراسى بوون له ئه‌مریكا به‌سه‌ر لایه‌نه رادیكالیه كه, به‌ڵام ئه‌م كاركه‌رانه هه‌موویان پاشه‌كشه‌یان كردوه, به‌تایبه‌ت له قۆناغى سه‌رۆك بۆش دا كه لایه‌ن ه‌سه‌لبیه‌كانى نه‌ته‌وه‌یى زۆر به‌كار هینا بۆ ره‌واج دان به سیاسه‌ته‌كانى.
هه‌روه‌ها كاره‌ساتى سێپتمبه‌ریش واى كرد كه دیارده‌ى فره ره‌گه‌زى له ئه‌مریكا هاوسه‌نگى خۆى له ده‌ست بدات, وه ئه‌و سیاسه‌ته‌ى ئه‌مرۆ ئه‌مریكا له رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست پیاده‌ى ده‌كا بۆى هه‌یه ببێته هۆى قوڵكردنه‌وه‌ى خراپ بوونى په‌یوه‌ندیه‌كانى ئه‌مریكا له‌گه‌ل گشت جیهاندا و ببێته هۆى له ده‌ست دانى ئاسایشى ئابوورى و جڤاكى له‌ناو تویژى ناوه‌راستدا, وه‌هه‌موو ئه‌م پاڵنه‌رانه‌ش هاوڵاتى ئه‌مریكى و ره‌وتى نه‌ته‌وه‌یى له ئه‌مریكا پاڵ ده‌ده‌ن به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كى زیاتر رادیكالى و توندره‌و, جاله‌به‌ر ئه‌م هۆیانه –نووسه‌ر ده‌ڵێ- بوونى بیرێكى نوێی نه‌ته‌وه‌یى زۆر زه‌روره بۆ داهاتووى ئه‌مریكا كه جه‌خت بكاته سه‌ر لایه‌نه ئیجابیه‌كان له بیر‌و باوه‌رى ئه‌مریكى دا.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*له ژماره (٤١٩)ى ڕێكه‌وتى (٢٠٠٧/١/١٣)ى ڕۆژنامه‌ى (مرآة الجامعة) به كه‌مێك ده‌سكارییه‌وه وه‌رگێڕدراوه. موحه‌ممه‌د عه‌زیز لۆته‌رى، ڕیاز ٢٠٠٧/١/٢٢ |