له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلامنامهیهك بۆ كهمتهرخهمێكسوپاس و ستایش بۆ خوای میهره‌بان، دروودو سڵاو بۆ سه‌ر گیانی پێغه‌مبه‌رو ئال و یارانی.
بۆتۆ.. به‌ڵێ ته‌نها بۆ تۆ، ئه‌ی ئه‌وه‌ی ئومێده‌واری لای خوایت له ڕه‌زامه‌ندی و نیعمه‌ته نه‌براوه‌كانی، ئه‌ترسی له‌وه‌ی خوا ئاماده‌ی كردووه بۆ له ناخۆشی و ناڵه‌و ئاگرو نه‌هامه‌تی بۆ تاوانباران و سه‌رپێچیكه‌ران.
بۆ تۆ.. ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و دڵه‌ت ڕۆژێك چێژی ئیمانی ده‌چه‌شت و پێی خۆشنوده بوبیت و به قۆرت و ته‌گه‌ره‌كانی ژیان كه له پێناوی خوادا ده‌هاته ڕێت به‌خته‌وه‌ر ده‌بویت، ئومێدی به‌هه‌شتانێك بویت پانتاییه‌كه‌ی ئاسمانه‌كان و زه‌وییه.
بۆ تۆ.. ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی پیشه‌ت زیكر‌و یادی خوا بوو، ئارامی ده‌روونت بیركردنه‌وه‌و تێڕوانین بوو، به‌هه‌شتی دنیات وتنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره بوو به شه‌و و به ڕۆژ.
بۆ تۆ.. ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ملی شه‌یتانت دابوو به زه‌ویدا، نه‌یده‌توانی ته‌نها تاوانێكی بچوكیشت پێ بكات، نه‌خوازه‌ڵا لادان و سارد بوونه‌وه‌و سستی و واز هێنان.
بۆ تۆ.. ئه‌ی ئه‌وكه‌سه‌ی هه‌موو گیانت چالاك و چاوكی و هه‌وڵ و به‌رده‌وامی بوو بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌م ئایینه.
بۆ تۆ.. ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی واده‌و په‌یمانت به خوا داب‌و، كه له هه‌ر شوێنیكی ئه‌م زه‌ویه‌دا بیت، سه‌ربازی نه‌ناسراوی ئه‌م ئایینه بیت و ساردبوونه‌وه‌و پاشه‌كشێ هه‌رگیز ڕووت تێ نه‌كات.
چیته!!
چیته بۆ وات لێ هاتووه؟! ئه‌بینم پچڕان و خه‌مساردی و بێگوێیی ڕووی تێ كردوویت. پشتهه‌ڵكردن و وازهێنان زاڵ بووه به‌سه‌ر ههڵسوكهوتهكانتدا. وههن و ترس و دڵه‌ڕاوكێ خۆی خزاندۆته ناو عه‌زیمه‌ت و ههوڵدانتهوه. ئه‌و عهزیمهته هه‌رده‌م و هه‌میشه ڕوو له به‌رزی و ئاواتی پیاوان بوو، ئێسته وای لێ هاتووه ساردوسڕ و بچووك بۆته‌وه..
چیته وا ئه‌بینم هه‌واو ئاره‌زووه‌كانت یاریت پێ ده‌كه‌ن و بویته كوێله‌ی ئاواته‌كانت، ویست و حه‌زه ده‌روونییه‌كانت گرتویانیتهوهو خێر‌و چاكه‌ت نه‌ماوه، به په‌له‌و ههڵپهیت بۆ شه‌هه‌وات ئاره‌زووه‌كانت و پشتت له ڕێگه‌ی خوا كردووه.
ئایا بۆت ده‌ركه‌وتووه كه پابه‌ندبوون و بهردهوامییهكهت له سه‌ر گوێڕایه‌لی و به‌ندایه‌تی په‌روه‌ردگارت هه‌ڵه بووه‌و ئێسته ڕێگه‌یه‌كی باشترت گرتۆته به‌ر-ڕێگه‌ی تێاچوون و ونبوون له تاوان و ئارهزووهكانتدا- و به‌وه بگه‌یته به‌هه‌شتی فیرده‌وس؟
یان ئه‌تبینم ڕێگه‌كه به دوور ئه‌زانیت و وا ده‌زانین سه‌ركه‌وتن نایه‌ت، بۆیه له رێگه‌ی بێ ئاگا‌و نه‌فام و كۆیله‌و چڵێسهكانی ئاره‌زوو هه‌نگاوت هه‌ڵگرتووه، ئه‌وانه‌ی جگه‌له ڕاكردن به دوای ویسته‌كانی خۆیان و تێركردنی ئاره‌زووه‌كانیان نه‌بێت هیچ ئاوات و مه‌به‌ستێكیان له‌م ژیانه‌دا نییه، بێ هیچ گوێدان و ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له ئایینی خوا‌و ڕێڕو ڕه‌وشت و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)؟
یان ئه‌تبینم ڕێگه‌ی گومڕاكان سه‌رسامی كردویت و واقت وڕ ماوه لێیان، ڕێگه‌ی ههڵگهراوهكانی دوای وه‌فاتی پێغه‌مه‌ر(صلی الله علیه وسلم)، ڕێی ئه‌وانه‌ی كه دڵ و ده‌روون و هه‌ست و ویژدانیان مردووه‌و مۆری بێباوه‌ڕییان پێوه نراوه؟
په‌نات ئه‌ده‌م به خوا كه ببیته یه‌كێك له‌وانه‌ی خوا له حه‌قیان ده‌فه‌رموێت: وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ الَّذِيَ آتَيْنَاهُ آيَاتِنَا فَانسَلَخَ مِنْهَا فَأَتْبَعَهُ الشَّيْطَانُ فَكَانَ مِنَ الْغَاوِينَ [الأعراف:175]. [ (ئه‌ی موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه وسلم)) هه‌واڵی ئه‌و كه‌سه‌یان به‌سه‌ردا بخوێنه‌ره‌وه كه فه‌رمانه‌كانی خۆمانمان پێ به‌خشیبوو، كه‌چی ئه‌ویش خۆی داماڵی و خۆی لێ دووره په‌رێز گرت، ئه‌وسا ئیتر شه‌یتان شوێنی كه‌وت و دایه‌پێش و چووه ڕیزی سه‌ر لێشێواوانه‌وه ] .
بزانه: به‌خته‌وه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه كه له كه‌سانی تره‌وه په‌ند وه‌رده‌گرێت، نه‌ك ببێته هۆی په‌ند وه‌رگرتنی كه‌سانی تر لێی.
له ڕه‌قی قسه‌كانم داوای لێ بوردن ده‌كه‌م، به‌ڵام گوزارشه له خۆشه‌ویستییه‌ك كه له ناخی ده‌روونمه‌وه به‌رامه‌به‌ر به تۆ پۆنگی خواردووه، ترسم لێته له‌وه‌ی تووشی كۆتا شه‌ڕی-سو‌و الخاتمه- بێیت و دونیا‌و دواڕۆژیش له ده‌ست بده‌یت، ئه‌و دوانه‌ن دڵیان گڕدام و جه‌رگیان هێنامه خرۆش هه‌ر كاتێك ئاوه‌ها ئه‌تبینم كه‌مته‌رخه‌م و خه‌م سارد‌و ڕاوه‌ستاو و بێ هیممه‌ت و بێ عه‌زیمه‌تی، یان به ته‌واوی ڕووخاویت و ده‌رگای بێ هیواییت له‌سه‌ر خۆت خستۆته سه‌ر پشت، یان ڕوو به تاوان و گوناهو خراپه‌كاری له هه‌ڵمه‌ت و گوڕ‌و تیندایت.
ده‌ی ئایا ناگه‌ڕێیته‌وه بۆ لای خوا، ته‌وبه ناكه‌یت و په‌شیمان نابیته‌وه، ئه‌ی خۆشه‌ویست و بانگخوازی ڕێگه‌ی خوا، ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ئاواتت به‌ندایه‌تی خوا‌و په‌یڕه‌وكردنی به‌رنامه‌كه‌ی و بانگه‌واز بۆ ئه‌م ئایینه بوو، ئایا كاتی ئه‌وه نههاتووهه به خۆتدا بچیته‌وه‌و ڕاستگۆیانه بگه‌ڕێیته‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارت، بۆ لای گوێڕایه‌ڵی و به‌رده‌وامی و په‌شیمانی.
وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُواْ فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُواْ أَنْفُسَهُمْ ذَكَرُواْ اللّهَ فَاسْتَغْفَرُواْ لِذُنُوبِهِمْ وَمَن يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلاَّ اللّهُ وَلَمْ يُصِرُّواْ عَلَى مَا فَعَلُواْ وَهُمْ يَعْلَمُونَ [آل عمران:135] [ ئه‌وانه‌ش كه تاوان یان گوناهێك ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، یاخود سته‌م له خۆیان ده‌كه‌ن (دوایی به خۆیاندا دێنهوهوهو سزای) خوا دێته‌وه یادیان، ئه‌وسا داوای لێخۆشبوو‌ن ده‌كه‌ن، جا كێ هه‌یه كه له گوناه خۆش ببێت جگه له خوا؟! هه‌روه‌ها له‌سه‌ر گوناهو تاوان به‌رده‌وام نابن، له كاتێكدا ده‌زانن (ئه‌وه تاوانه) ]
مژده بێت ئه‌ی به‌نده‌ی خوا: به‌زه‌یی و ره‌حمی په‌روه‌ردگارت فراوان و له بن نه‌هاتووه، هه‌ردوو ده‌سته‌ی به شه‌و و به ڕۆژ ڕاخراوه بۆ ئه‌و به‌ندانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
له ناخی دهروونتهوهو ڕاستگۆیانه بپاڕێره‌وه‌و داوای هیدایه‌ت له په‌روه‌ردگارت بكه، ئه‌وه‌ته خۆشه‌ویستمان (صلی الله علیه وسلم) داوای هیدایه‌ت له په‌روه‌ردگاری ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: {اللهم إنی أسألك الهدی والتقی والعفاف والغنی }، ڕێنموونی حه‌سه‌نی كچه‌زای ده‌كات كه له دوعای قنوتدا بڵێت: {اللهم اهدنی فیمن هدیت} په‌نای ده‌گرت به خوا له گومڕایی پاش هیدایه‌ت.
له تاریكی شه‌ودا هه‌ڵسه‌و له به‌رده‌وام خوای میهرهبانتدا به كوڵ بپارێوهو هاواری لێ بكه، ئه‌وسا چێژ‌و له‌ززه‌تی ئیمانه‌كه‌ت هه‌ست پێ ده‌كه‌یت، داوای به‌رده‌وامی و سه‌قامگیریی لێ بكه.
دان به تاوانهكانتدا بنێ، بگری له‌سه‌ر گوناهو كهموكوڕییهكانت، داوا له په‌روه‌ردگارت بكه كه له ڕۆژی ترس و ڕاچلهكانی ههرهگهورهدا سه‌رشۆڕت نه‌كات، له‌و ڕۆژه‌دا كه ڕووی تاوانباران و كافران ڕه‌ش ده‌بێت ڕووت سپی بكات و هێمن و ئارامت بكات.
لاپه‌ڕه‌یه‌كی سپی نوێ له نێوان خۆت و په‌روه‌ردگارتدا به گوێڕایه‌ڵی و گه‌رانه‌وه‌ی ته‌واو هه‌ڵده‌ره‌وه: وَاصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ الَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُم بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ [الكهف:28] [ ئارام بگره‌و خۆت ڕابگره له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا كه خواپه‌رستی ده‌كه‌ن و یادی په‌روه‌ردگاریان ویردی سه‌رزاریانه له به‌ره‌به‌یان و ده‌مه‌و ئێواراندا، ڕووی ئه‌و زاته‌یان ده‌وێت و مه‌به‌ستیانه ئه‌و زاته له خۆیان ڕازی بكه‌ن ] ڕووی خۆت له هاوڕێ خراپ و كاتكوژهكان وه‌رگێڕه، ئه‌و هاوڕێیانه‌ی گوێیان لێ نییه تۆ به‌ره‌و دۆزه‌خ به‌رن یان به‌ره‌و خۆشی، به‌ڵكوو له‌سه‌رو ئه‌وه‌شه‌وه له ڕۆژی دواییدا داوا له خوا ئه‌كه‌ن كه هاوڕێكانیان زیاتر ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار بخۆن: قَالُوا رَبَّنَا مَن قَدَّمَ لَنَا هَذَا فَزِدْهُ عَذَاباً ضِعْفاً فِي النَّارِ [ص:61].. [ به ده‌م ئاهو ناڵه‌وه ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئه‌وه‌ی بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئا ئه‌م شوێنه به نسیبی ئێمه ببێت، سزای چه‌ند به‌رابه‌ری له ناو دۆزه‌خدا بۆ پێش بهێنه.]
ته‌پۆتۆزی دانیشتن و پاڵدانه‌وه له خۆت بته‌كێنه‌وه خۆت بگه‌یه‌نه كاروانی تۆبهكهران و ڕێگای ڕزگاری بگره به‌ر.
ئه‌وه‌ته ئوممه‌تی داماوو هه‌تیوت چاوه‌ڕێی تۆیه، چاوه‌ڕێی هه‌وڵ و كۆشش و بهخشینته، ئه‌ی كوڕی ئیسلام، ئه‌ی نه‌وه‌ی قورئان، هێزو بازو و خێر‌و چاكهیهكێ ئێجگار زۆر له دوتوێی هه‌ست و ده‌روونی تۆدا خۆی حه‌شار داوه، ئه‌ی برام، هه‌سته‌و بێ‌دار به‌ره‌وه، به‌ره‌و خوا هه‌نگاو بنێ تاكو چاوگه‌كانی خێر‌و وزه‌و تواناكانت بته‌قنه‌وه، وه تاكو ببیته خشتێك له بینای چاكسازی ئوممه‌ته‌كه‌ت.
هه‌سته ئاڵای یه‌كتاپه‌رستی به‌رز كه‌ره‌وه‌و له‌م شه‌وه‌زه‌نگی تاریكی و ئه‌نگوسته‌چاوه‌دا، ببه چرایه‌كی ڕۆشن و شان به‌ره به‌ر قه‌ڵای به‌رزی باوه‌ڕی و توند ڕایگره.
هه‌ندێك له‌و هۆكارانه‌ی یارمه‌تیده‌رن له‌سه‌ر جێگیریی و به‌رده‌وامی به یارمه‌تی خوا:
1. پارانه‌وه‌ی ڕاستگۆیانه: ( یا مقلب القلوب پبت قلبی علی دینك ).
2. گه‌ڕان به دوای هاوڕێی باش و یارمه‌تیده‌ر له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره.
3. دوور كه‌وتنه‌وه له هه‌موو هاوڕێیه‌كی خراپ ئه‌گه‌ر له خزم و نزیكانیش بێت.
4. گرنگیدان و له ئامێزگرتنی كتێبی خوا به خوێندنه‌وه‌و تێگه‌یشتن و كار پێكردن و شاره‌زایی له مانا‌و مه‌به‌ست و وشه‌و ئایه‌ت و فه‌رمانه‌كانی، چونكه به‌ڕاستی ده‌رمانی دڵان و هه‌وێنی ئاسووده‌یی و به‌خته‌وه‌رییه.
5. پارێزگاریكردنی فه‌رزه‌كان و هه‌روه‌ها سوننه‌ته‌كانیش.
6. داواكردن و به‌دواداچوونی زانستی شه‌رعی و دانیشتن له كۆڕی زیكر‌و عیلم و زانست.
7. ترسان له‌گوناهو ئه‌وانه‌ی گوناه ڕایان ده‌كێشێت و پاشكۆی ئه‌ون، چونكه به‌ڕاستی هۆی ئاخرشه‌ڕی و نه‌گبه‌تی مرۆڤ گوناهو تاوانه‌كانیه‌تی.
8. خوێندنه‌وه‌ی كتێبی به‌سوودو به‌شداریكردن له خوله زانستی و ئیمانییه‌كاندا، واز هێنان له گۆڤار‌و ڕۆژنامه ڕوخاوو بێ مه‌به‌سته‌كان.
9. چاوداپۆشین، ئارامی دڵ و شیرینی ئیمان له داخستنی چاودایه.
10. هه‌موو ساتێك یادی دوژمنایه‌تی شه‌یتانت بێت، وه ئه‌و كه ده‌یه‌وێت له ناوت به‌رێت و له ڕێ لات بدات، ده‌یه‌وێت ببیته حیزب و پێڕی ئه‌و و له دوایشدا خۆیت لێ به‌ری ده‌كات و وازت لێ دێنێت.
له كۆتاییدا.. براو خوشكی ئیماندارم.. ئه‌مانه چه‌ند وشه‌یه‌كی ڕه‌ق بوون، به‌ڵام ڕاستگۆیانه‌و له دڵێكی ڕاستگۆ‌و خه‌مخۆره‌وه هه‌ڵقوڵاون، دڵم پێش قه‌ڵه‌مه‌كه‌م نووسیونی و گوزارشی ده‌روونه پێش قه‌ڵه‌م، ئه‌ویش ته‌نها به‌زه‌یی و میهره‌بانییه بۆ تۆ‌و هیچی تر... ترس له‌سه‌رت له ئاگرێك سوته‌مه‌نییه‌كه‌ی مرۆڤ و به‌رده، به‌ڵكوو ئاوێته‌ی دڵێكی كراوه‌و پڕ له نووری ئیمان ببێت و به‌ره‌و دنیای خواویستی و به‌خته‌وه‌ری و ئاسووده‌یی بێ كۆتایی هه‌نگاوی پێ هه‌ڵگرێت.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
له بڵاوكراوه‌كانی: (دار القاسم). |