له‌لایه‌ن: قائد عثمانچهمك و واتای ته‌قوا
ته‌قوا كه له ڕیشه‌دا وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بییه و واتاكه‌ی له زمانی كوردیدا ده‌بێته پارێزگاری یان چاودێری و ئاگاداری لێ‌كردن، نه‌ك خۆپاراستن یان له‌خواترسان، كه به‌داخه‌وه زۆر له وتاربێژ و نووسه‌ر و بانگخوازان واتای ئه‌م وشه‌یه له كوردیدا زۆر به‌هه‌ڵه و پێچه‌وانه‌وه لێكی ئه‌ده‌نه‌وه؛ وه‌ك ده‌ڵێن یان ده‌نووسن ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن، واته له خوا بترسن یا خۆتان له گوناهـ بپارێزن، كه ئه‌م واتایانه‌ش به بۆچوونی من بۆ وشه‌ی ته‌قوا به‌ته‌واوی هه‌ڵه‌ن. بۆچی؟ چونكه یه‌كه‌م واتای ترسان له خودا له قورئانی پیرۆزدا به وشه‌ی (الخوف) هاتووه یا لێدراوه‌ته‌وه و ده‌فه‌رموێت: الذين يخافون ربهم.. . ترسانیش له خوای گه‌وره، واته ترسان له‌وه‌ی كه به‌هۆی تاوانی ڕابردووی خۆمانه‌وه خوای گه‌وره سزامان بدات یان ترسان له‌وه‌ی له داهاتوودا به ئاقیبه‌ت-شه‌ڕی و بێ تۆبه و گه‌ڕانه‌وه بمرین. نه‌ك ترسان له زاتی خوای گه‌وره كه وه‌ك هه‌ندێك لێره‌شدا هه‌ر به‌هه‌ڵه‌داچوون؟! دووه‌م: هه‌ركات خوای گه‌وره باسی تاوان-نه‌كردنمان بۆ ده‌كات، وشه‌ی نه‌رێ (نه‌ی) به‌كار ده‌هێنێت وه‌ك ده‌فه‌رموێت: ولا تقربوا الزنا...
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه تا ئێستاش له لایه‌ن زانایانه‌وه تیشك نه‌خراوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌و شتێكی له‌سه‌ر نه نووسراوه‌و نه‌وتراوه. بۆیه من ده‌مه‌وێت جیا له‌وه‌ی كه خواناسان و زانایان به شێوازی جیاواز به زاراوه‌ی عه‌ڕه‌بی پێناسه‌یان بۆ ئه‌م ووشه‌یه نووسیوه. بڵێم: ئه‌م ووشه‌یه له زمانی كوردیدا، واته: چاودێری و ئاگاداری له خۆكردن به‌وه‌ی كه هێزێكی به‌هێزی ئیمانی له ده‌روون و ناخه‌وه درووست بێت كه پارێزگاری له خاوه‌نه‌كه‌ی بكات له‌وه‌ی كه تاوان نه‌كات، هه‌رچه‌نده له‌جێگایه‌كیش بژی كه تاوانی زۆر جۆر به‌جۆری تێدا بكرێت. وه‌ك چۆن كه‌سێك ده‌چێته شوێنێك كه نه‌خۆێكی گشتگیری تێدا بڵاو بۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌م خۆی داده‌پۆشێت به (وه‌سیله) هۆكارێكی وا كه نه‌خۆشینه‌كه كاریگه‌ری تێ نه‌كات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ووشه‌ی (تقوی) به خۆپاراستن لێكبدرێته‌وه، ئه‌وا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌كرێ مرۆڤ له‌وجێگایه دوور بكه‌وێته‌وه كه تاوانی لێده‌كرێت و ناویشی لێ بنرێت (تقوی) كه ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر ته‌قوا نییه به‌ڵكوو جۆرێكه له ڕه‌هبانییه‌ت و دووركه‌وتنه‌وه و دابڕان له كۆمه‌ڵ، له ئه‌نجامدا هه‌ست نه‌كردن و دووركه‌وتنه‌وه له به‌رپرسیارێتی، بۆ نموونه ناكرێ كه‌سێك بڵێت: بۆ ئه‌وه‌ی " نظر" واته: چاونه‌بڕینه ئافره‌تی نا مه‌حڕه‌م، ئه‌وا ده‌بێت كه نه‌چینه نێو كۆمه‌ڵگه‌یان، ئه‌گه‌ر چووین ئه‌وا ده‌ست به‌چاومانه‌وه بگرین، وه ئه‌مه‌ش ناوی لێبنرێت ته‌قوا و خۆپاراستن له گوناهـ. به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه پێویسته ناخ‌و دڵ به جۆرێ به‌هێز بكرێت كه ئه‌گه‌ر چاو به‌داخوكوڵ بێت و ویستی بنۆڕێ پێی نه‌كرێت قه‌ت دڵ به‌شوێن خۆیدا ڕابكێشێ و بیگۆڕێ، كه به بۆچوونی من هه‌ر ئه‌مه‌شه واتای پڕبه‌پێست و ڕاست بۆ وشه‌ی ته‌قوا.
|