له‌لایه‌ن: باوكی موحهممهدكاتێك ئایین له ناوه‌ڕۆكی خۆی داده‌ڕنرێت؛ ده‌نگوباسی ناو كه‌نیسه‌كانی ئه‌مریكا خوای گه‌وره هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی به‌گشتی بۆ ئه‌وه ناردووه تاكوو مرۆڤه‌كان به خواوه په‌یوه‌ست بكه‌ن و له هه‌رچی كرده‌وه و خوو و بیرۆكه‌ی دزێو و زیانبه‌خشه دووریان بخه‌نه‌وه. په‌یامی پێغه‌مبه‌ران -سه‌لامیان لێ بێت- بۆ خواپه‌رستی و دوور كه‌وتنه‌وه و واز هێنان بووه له سته‌مكاران و زاڵمان له هه‌ر كام چین و توێژێكی میلله‌ت بن. له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ش حه‌زره‌تی عیسا -سه‌لامی لێ بێت- كه بۆ چاره‌سه‌ری چڵێسی و دنیاویستی و شڕه‌خۆڕی جووله‌كه، هه‌موو گرنگی په‌یامه‌كه‌ی له په‌یوه‌ستبوون به خوا و دووركه‌وتنه‌وه له دنیا و وازهێنان بوو له خۆشییه‌كانی دنیا.
هیچ تاوانێك له تاوانی ئه‌و كه‌سه گه‌وره‌تر نییه به‌درۆ به ناوی خواوه ده‌دوێ. هیچ كه‌سێك له‌وه سته‌مكارتر نییه به ناوی ئایینه‌وه به‌نده‌كانی خوا له‌خشته ده‌بات و ڕووی ئایین ته‌ڵخ ده‌كات و خه‌ڵكی لێ ده‌ته‌كێنێته‌وه. هیچ زیانێكیش له گه‌وره‌یی و وێرانكاریدا ناگاته ئه‌وه‌ی ئایین به شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه و ناڕه‌وا په‌یڕه‌و بكرێت و هه‌وا و ئاره‌زوو و ویستی مرۆڤه‌كان وه‌ك په‌یامێكی خوایی بناسێنرێت. ئه‌وكات ڕاست و ناڕاست تێكه‌ڵ ده‌بن و به‌ده‌گمه‌ن لێك جیا ده‌بنه‌وه.
ئه‌گه‌ر تێڕوانینێكی كه‌م بۆ هۆكاری عه‌لمانییه‌ت و له‌ئایینده‌رچوونی ڕۆژئاوا بكه‌ین، ئه‌بینین زۆر به‌كورتی ته‌نها له یه‌ك خاڵی ڕیشه‌ییدا كورت ده‌بێته‌وه. ئه‌ویش به‌هه‌ڵه پیاده‌كردن و شێواندنی ئایین بووه. ئایینی شێواو كارێكی كرد به ناوی خواوه هه‌رچی ئه‌فسانه و شتی پڕوپووچ و بێكه‌ڵك هه‌بوو خزاندیه ناو كه‌نیسه‌وه. له‌و لاشه‌وه بێبه‌زه‌یییانه دژایه‌تیی هه‌موو بیرۆكه و ڕاستییه‌كی زانستی ده‌كرد و زانایانی له زیندان توند ده‌كرد و بگره ده‌شیكوشتن. له‌م ڕووه‌وه مێژووی ئه‌ورووپا پڕیه‌تی له ناسۆر و چه‌وسانه‌وه و پیاوانی ئایینی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هاو بێ‌سنووریان به ناوی خواوه پیاده ده‌كرد له كاتێكدا هه‌موو كاره‌كانیان له سنووری ویست و هه‌وا و ئاره‌زووی ده‌روونی و مه‌به‌ست و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان تێنه‌ده‌په‌ڕی و ئایینی خوا دوور بوو له گۆڕه‌پانه‌كه.
ئایین كاتێك له ناوه‌ڕۆك و په‌یامی پیرۆزی خۆی لادرا و شێوێنرا، ئه‌وكات سه‌ران و ده‌مڕاستانی له خه‌ڵكی ده‌بنه كۆلكه‌خوایه‌ك و به ئاره‌زووی خۆیان ئاره‌زووه‌كانی خۆیان ده‌كه‌نه پێوه‌ری پابه‌ندبوونی خه‌ڵكی به‌و ئایینه‌وه. خوای گه‌وره‌ش له باسی ده‌مڕاست و شاره‌زایانی ئه‌هلی كیتاب ئه‌وه‌ی خستۆته ڕوو كه ئه‌وان (خه‌ڵكه‌كه) ئه‌حبار و ڕوهبانه‌كانیان كردوونه چه‌ند خوایه‌ك له خواری خواوه و ده‌فه‌رموێت: إتخذوا أحبارهم و رهبانهم أربابا من دون الله . ئه‌وكات ئیتر هه‌موو شته‌كان پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه؛ ئه‌وانه‌ی ده‌بوو خه‌ڵكی بخه‌نه سه‌ر ڕێی ڕاست بۆ خۆیان گومڕا ده‌بن، ئه‌وانه‌ی ده‌بوو خه‌ڵكی له خراپه و داوێنپیسی بگه‌ڕێننه‌وه بۆ خۆیان ده‌بنه داوێنپیس، ئه‌وانه‌ی ده‌بوو نه‌هێنڵن خه‌ڵكی بازرگانی به دینه‌وه بكه‌ن بۆ خۆیان ده‌بنه گه‌وره‌ترین بازرگان و كڕین و فرۆشتن به دینه‌وه ده‌كه‌ن: یشترون بآيات الله ثمنا قليلا . ئه‌وانه‌ی ده‌بوو به ڕووی زوڵم و سته‌مدا بێنه‌وه ده‌بنه سفره و خوانی زاڵمان.
خوای گه‌وره هه‌واڵی پێ داوین كه ئه‌هلی كیتاب له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی دروست لایانداوه و ئایینی خوایان گۆڕیوه: یحرفون الكلم عن مواضعه . له ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش پاپا و قه‌شه‌كان بۆ خۆیان و له لای خۆیانه‌وه یاسا و په‌یڕه‌و بۆ خه‌ڵكی بێچاره داده‌ڕێژن و دین به‌كار دێنن بۆ دابینكردنی مه‌به‌سته‌كانی خۆیان.
ڕووه‌كانی شێواندن و لادانی ئایینی نه‌سرانییه‌ت ئێجگار زۆرن و لێره‌دا شوێنی ئه‌وه نییه، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه بیڵێم كاتێك پاپایه‌ك قه‌شه‌یه‌ك كه به ناوی خواوه لێدوان ده‌دات، ئایینی كرده گیرۆده‌ی ئاره‌زووی جینسیی خۆی، ده‌بێت ئه‌و دینه چی پێ بمێنێت بۆ خزمه‌تی مرۆڤ و چۆن خه‌ڵكی ئه‌مانه‌تی ئه‌وه‌ی پێ ببه‌خشن خۆیان و منداڵیان ببه‌نه به‌رده‌می و فێری شتێك له دینیان بكات؟!! له كاتێكدا ئه‌م حاڵه‌ته شتێكی تاكه‌كه‌سی و شاز نییه و زۆربه‌ی دامه‌زراوه و ده‌زگا كه‌نیسه‌یییه‌كانی گرتۆته‌وه. كاتێك ئه‌و قه‌شه‌یه‌ی له‌ناو خه‌ڵكدا ده‌ڵێت من له‌به‌ر خاتری مه‌سیح ته‌نانه‌ت ژنیش ناهێنم و له خۆشی و له‌زه‌تی خێزان خۆم بێبه‌ش ده‌كه‌م، به‌ڵام له‌ناو دیواره‌كانی كه‌نیسه‌دا نه‌ك هه‌ر ژن به‌ڵكوو ده‌ستدرێژی جنسیش ده‌كاته سه‌ر مێرمنداڵه‌كان. ده‌بێت ئه‌و ئایینه چی په‌یامێكی پێ مابێت بیبه‌خشێت و مانای په‌یوه‌ندیی نێوانی خوا و به‌نده له‌وێدا چ بگه‌یه‌نێت؟!
له‌گه‌ڵمدا ئه‌م ڕاپۆرته بخوێنه‌وه تا بزانیت كه ئایینی شێواو و بێناوه‌ڕۆك چی كاریگه‌رییه‌كی خراپی هه‌یه و چۆن له‌بری ببێته چاوگی هیدایه‌ت و به‌ره‌وخواچوون، قه‌شه‌كان ده‌بنه بازرگانی داوێن و به ناوی دینه‌وه بێ‌ئابڕوویی پیاده ده‌كه‌ن.
(٦٦٠) ملیۆن دۆلار بڕی ئه‌و قه‌ره‌بووه‌یه كه‌نیسه داویه‌تییه‌وه له‌بری ئابڕووی قه‌شه‌كانی (*)
به‌پێی ڕۆژنامه‌ی (لۆس ئه‌نجلێس)ی ئه‌مریكایی، ئه‌بریشه‌ی كاتۆلیكی ڕۆمانی له شاری لۆس ئه‌نجلێس بڕیاری دا كه بڕی (٦٦٠) ملیۆن دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بوویه‌ك بداته (٥٠٠) قوربانیی ده‌ستی قه‌شه‌كان، كه له ماوه‌ی (٧٠) ساڵی ڕابوردووادا قه‌شه‌كان كاری جنسییان له‌گه‌ڵدا كردوون. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كان نه‌درێنه دادگا و له‌پشتی دادگاوه ڕێك بكه‌ون. له‌مه‌شدا نزیكه‌ی (٢٢٠) قه‌شه تێیدا تاوانبار كراون كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌ناو كه‌نیسه‌كانیاندا كاری جنسییان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكاندا ئه‌نجام داوه!
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری یه‌كێك له قه‌شه‌كان له‌ناو ئه‌بریشه‌كه‌دا –كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت- ده‌ڵێت: له‌و كاته‌وه كه ئه‌م كێشانه خراونه‌ته به‌ر باس و لێكۆڵنیه‌وه هه‌ر له ساڵی (٢٠٠٢)ه‌وه ئه‌مه گه‌وره‌ترین بڕه‌پاره‌یه له مێژووی كه‌نیسه‌دا بۆ داپۆشینی ئابڕووی پیاوانی كه‌نیسه بدرێت.
وه به‌پێی ڕۆژنامه‌كه بێت، هه‌مان ئه‌بریشه له‌وه‌وپێشیش ڕه‌زامه‌ندی نواندووه بۆ پێدانی (١١٤) ملیۆن دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بوویه‌ك بۆ خاوه‌نی (٨٦) داواكاریی ڕه‌سمی له‌سه‌ر قه‌شه‌كان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م بڕه‌پارانه كۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌نیسه‌كانی ئه‌مریكا بۆ داپۆشینی ئابڕووی قه‌شه‌كانی له ساڵی (١٩٥٠)وه تاكوو ئێسته داویانه ده‌گاته (٢) ملیار دۆلار.
وه به‌پێی ڕاپۆرتێك له‌و باره‌وه كه له ساڵی (٢٠٠٤)دا له‌سه‌ر داواكاریی كه‌نیسه ده‌رچووه، له ماوه‌ی (٥٠) ساڵی ڕابوردوودا (٤) هه‌زار قه‌شه‌ی كاتۆلیكی له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیكردنی جنسییان خراوه‌ته پاڵ. وه له ساڵی (٢٠٠٢)ه‌وه تا ئێسته ته‌نها له ویلایه‌تی كالیفۆڕنیادا نزیكه‌ی (١٠٠٠) كه‌س داوای یاسایی‌یان دژی پیاوانی كه‌نیسه تۆمار كردووه كه ده‌ستدرێژیی جنسییان كردوونه‌ته سه‌ر!
ئه‌مه ته‌نها له ئه‌مریكا و له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، ئه‌ی ئه‌بێت له جیهانی مه‌سیحیدا حاڵی قه‌شه و كه‌نیسه‌كانی تر چۆن بێت؟! پێم سه‌یره چۆن بابایه‌كی مه‌سیحی شه‌رم ناكات ئه‌م جۆره كه‌سانه پێشه‌وایه‌تی بكه‌ن؟!!!
به‌ڵام له‌ڕاستیشدا كاری ئه‌م قه‌شانه شتێكی نامۆ نییه و له مێژووی كه‌نیسه‌دا زۆر جار دووباره و سێباره بۆته‌وه. ئه‌وه‌ته له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست و له میانه‌ی شه‌ڕی خوێناوی نێوان پرۆتستانت و كاتۆلێك، كاتێك پرۆتستانه‌كان هه‌ڵیان ده‌كوتایه سه‌ر كه‌نیسه‌كانی كاتۆلیكه‌كان له‌ژێر زه‌وی باخ و حه‌وشه‌ی كه‌نیسه‌كاندا ئێسك و پرووسكی منداڵانیان ده‌رده‌هێنایه‌وه و به خه‌ڵكیان ده‌گوت خه‌ڵكینه ئه‌وه‌ته قه‌شه‌كانی كاتۆلیك له‌ناو كه‌نیسه‌كاندا زینایان له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا كردووه و پاشان منداڵه‌كانیان زینده‌به‌چاڵ كردوون! ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن كه خۆیان ڕاست و ئه‌وانی دی هه‌ڵه‌ن.
له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا یه‌كێك له قسه‌كه‌ران و نوێنه‌رانی كه‌نیسه له ئه‌مریكا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ژنه‌كه‌ی پیاوێك بوو و به‌ئاشكراش له‌ناو كه‌نیسه‌دا ئاشكرای كرد، هه‌ر دووباره وه‌ك نوێنه‌ر و قسه‌كه‌ری فه‌رمیی كه‌نیسه هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
له كۆتاییدا ده‌ڵێم ئایینی چه‌واشه زیان و وێرانكاری له‌م دنیادا بۆ سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵ بێسنووره و له‌و دنیاش ئاگری بڵێسه‌داری دۆزه‌خیان زیاتر پێ خۆش ده‌كرێت.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(*) ئیسلام ئۆنلاین (١٥/٧/٢٠٠٧).
|