له‌لایه‌ن: باوكی موحهممهددهربازبوون له سزای خوا ته‌نها به پاڕانه‌وه و نزا دهبێتلهم ڕۆژگاره ماددییه‌ی پڕ شه‌هه‌وات و ئاره‌زوو و زاڵبوونی بێباوه‌ڕان به زۆرێك گۆڕه‌پانه‌كانی ژیاندا، هه‌میشه ئێمانداران پێویستیان به‌وه‌یه به‌كوڵ و دڵێكی پڕله‌ئومێد و هیممه‌ته‌وه ڕوو به په‌روه‌ردگاریان بپاڕێنه‌وه و ده‌روونیان به زیكر و یادی خودا و له‌ززه‌ت و چێژی پاڕانه‌وه ئاو بده‌ن و هێمنی بكه‌نه‌وه.
له‌و كارانه‌ی كه خوای گه‌وره بۆی داناوین و كردوویه‌تییه هۆكارێك -به‌ڵكوو له گه‌وره‌ترینی هۆكاره‌كانه- بۆ پاراستن له سزا و تووڕه‌ییی خۆی، هاواركردن و پاڕانه‌وه‌ی به‌كوڵه له خوای گه‌وره هه‌روه‌ها ته‌وبه و گه‌ڕانه‌وه و په‌شیمانی له تاوان و خراپه‌كارییه‌كانه، به‌تایبه‌تی ئێمه له‌م ڕۆژگارانه‌ی ئێسته‌ماندا پێویستیمان زۆر زیاتر به ته‌وبه‌كردن و په‌شیمانی و هاواركردنه خوای گه‌وره‌یه به دڵێكی پڕ گریان و كوڵه‌وه. هه‌رچه‌نده ئێمه له هه‌موو كاتێكدا پێویستمان به‌وه‌یه كه هاوار له خوا بكه‌ین و لێی بپاڕێینه‌وه، به‌لاَم له‌م ڕۆژگاره‌دا كه ئوممه‌تی ئیسلام یه‌ك له دوای یه‌ك توشی به‌لاَو تاقیكردنه‌وه‌كان دێن، زۆر زیاتر پێویستمان به‌وه‌یه به‌شێوه‌یكی ڕاست و بێ له‌كه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌مان و هاواری لێ بكه‌ین و له بیرمان نه‌چێته‌وه.
به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ش كه ئه‌م بابه‌ته زیاتر ئه‌یانگرێته‌وه كه‌سانێكن كه شاره‌زاییان له ئیسلامدا هه‌یه‌و له سه‌رچینی شاره‌زایان‌و تێگه‌یشتووان ڕابونی ئیسلامی ده‌ژمێررێن، ئه‌وانه‌ی كه خه‌ڵكی گوێیان لێ ئه‌گرن‌و پێشواو پێشه‌نگی ئه‌م دینه‌ن، پێویسته ئه‌وه‌ی بۆ خۆمان پێمان خۆشه بۆ كه‌سانی دیكه‌ش پێمان خۆش بێت، ئه‌م حه‌ق‌و ڕاستیانه بلاَو بكه‌ینه‌وه، هه‌وڵَ بده‌ین كه به‌ڵاو ناڕه‌حه‌تیه‌كانی سه‌ر ئه‌م ئوممه‌ته كه‌م بكه‌ینه‌وه به‌ڕۆشنكردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی و چۆنیه‌تی خۆپاراستن لێیان، كه ئه‌مه له گه‌وره‌ترینی ئه‌و كارانه‌ی كه مرۆڤی بانگخواز خۆشی و كه‌سانی دیكه‌شی پێ ئاگادار بكاته‌وه، به‌ڵكوو خوای گه‌وه‌ر پاڕانه‌وه‌و لاڵانه‌وه‌ی كردۆته مه‌به‌ست وه‌ك له‌و ئایه‌ته‌ی كه له سه‌ره‌تادا باسمان كرد كه فه‌رموی: وَمَا أَرْسَلْنَا فِي قَرْيَةٍ مِنْ نَبِيٍّ إِلَّا أَخَذْنَا أَهْلَهَا بِالْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ لَعَلَّهُمْ يَضَّرَّعُونَ [الأعراف:94] یان كه ئه‌فه‌رموێت: وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا إِلَى أُمَمٍ مِنْ قَبْلِكَ فَأَخَذْنَاهُمْ بِالْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ لَعَلَّهُمْ يَتَضَرَّعُونَ [الأنعام:42]. واته: به‌ڕاستی‌و به بێ گومان ئێمه له پێش تۆدا پێغه‌مبه‌رانی زۆرمان ڕه‌وانه‌كردووه بۆ سه‌ر قه‌وم‌و گه‌لانی تر (جا كاتێك سه‌ركه‌ش‌و یاخی بوون) توشی تالاَوی جه‌نگ‌و به‌لاَو ته‌نگانه‌مان كردن بۆ ئه‌وه‌ی لێمان بپاڕێنه‌وه‌و بلاڵێنه‌وه.
كه‌واته: توشبونی ته‌نگانه بریتییه له: شه‌ڕوشۆڕو نه‌خۆشی و زه‌ره‌رو زیانه‌كان كه له ئه‌نجامی سه‌رپێچیكردنی فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره توشی دێین، هه‌موو فیتنه‌و ئاژاوه‌و نه‌بونی و بێ بارانی و هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه كه مرۆڤ توشی زه‌ره‌رو زیان ئه‌كه‌ن، كه مه‌به‌سته‌كه له‌مانه هه‌مووی بریتییه له گه‌ڕانه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارو پاڕانه‌وه‌یه لێی، به‌مانای بۆیه خوای گه‌وره ئه‌م كارانه‌یان به سه‌ر دێنێت و توشی چه‌نده‌ها ناخۆشییان ئه‌كات، تاكو بیر بكه‌نه‌وه‌و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره‌و له سه‌رپێچیكردنی فه‌رمانه‌كانی ئه‌و خۆیان به دوور بگرن، چونكه خه‌ڵكی ئه‌گه‌ر له كاتی خۆشی‌و ئیسراحه‌تدا خوا نه‌ناسن‌و بیریان نه‌كه‌وێته‌وه، هه‌ر ئه‌بێت له كاتی ناڕه‌حه‌تی‌و به‌ڵاو ته‌نگانه‌دا خوایان بیر بێته‌وه‌و هاواری لێ بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای، له به‌ر ئه‌وه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: فَلَوْلا إِذْ جَاءَهُمْ بَأْسُنَا تَضَرَّعُوا وَلَكِنْ قَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ * فَلَمَّا نَسُوا مَا ذُكِّرُوا بِهِ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ أَبْوَابَ كُلِّ شَيْءٍ حَتَّى إِذَا فَرِحُوا بِمَا أُوتُوا أَخَذْنَاهُمْ بَغْتَةً فَإِذَا هُمْ مُبْلِسُونَ * فَقُطِعَ دَابِرُ الْقَوْمِ الَّذِينَ ظَلَمُوا وَالْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ [الأنعام:43-45].. واته: ئه‌وانه كاتێك تۆڵه‌و سزای ئێمه‌یان بۆ هات، بۆ نزا‌و پاڕانه‌وه‌ی به‌كوڵیان نه‌كرد، به‌لاَم دڵیان ڕه‌ق‌و ڕه‌ش بوو، شه‌یتانیش ئه‌و كار‌و كرده‌وه ناپه‌سندانه‌ی بۆ ڕازاندبوونه‌وه كه ده‌یانكرد * جا كاتێك كه ئه‌و به‌رنامه‌و ڕێبازه‌ی كه یادیان خرابۆوه فه‌رامۆشیان كرد، ئێمه‌ش ده‌روازه‌كانی هه‌موو شتێكمان بۆ ولاَ كردنه‌وه (نازو نیعمه‌تمان به سه‌ردا ڕژاندن) هه‌تا كاتێك دڵخۆش‌و شادمان بوون به‌وه‌ی كه پێیان درا، ئیتر له ناكاو گرتمانن‌و هه‌مویانمان سه‌رگه‌ردان‌و ڕیسوا كرد ئینجا ئه‌وان بێ ئومێد بوون و به غه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه تیاچوون * ئینجا ئیتر ئه‌و گه‌له‌ی سته‌میان كرد‌و بێ بڕوا بوون بن بڕكران (جا ئه‌و كاته بونه‌وه‌ر له هاوڕێ له گه‌ڵ باوه‌ڕداران و فریشته‌كان ئه‌ڵێن) الحمد لله رب العالمین.
سه‌یری ماوه‌و موڵه‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن بۆو گه‌لانه‌ی سه‌رپێچیان كرد، له سه‌ره‌تاو یه‌كه‌م جاردا به ته‌نگانه‌و ناخۆشیه‌كان گرتنی‌و تووشی كردن تاكو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان و په‌شیمان ببنه‌وه، جا كاتێك نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و دڵه‌كانیان به كوڵ‌و په‌شیمانیه‌وه به‌ره‌و خوا نه‌هات، به‌ڵكوو دڵڕه‌ق بوون و سته‌م و بێباوه‌ڕییان زیاتر بوو، خوای گه‌وره تۆڵه‌و سزای بۆ ناردن، وه كاتێكیش گوێیان نه‌دا به‌و یادواریانه‌ی خوای گه‌وره‌و پشت گوێیان خست، خوای گه‌وره ده‌روازه‌كانی هه‌مووشتێكی بۆ كردنه‌وه تاكو ڕایانكێشێت به‌ره‌و تۆڵه‌ی به‌هێزی خۆی-خوا په‌نامان بدا -.
جا لێره‌وه خوای متعال به پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم)و باوڕداران ئه‌فه‌رموێت: لا يَغُرَّنَّكَ تَقَلُّبُ الَّذِينَ كَفَرُوا فِي الْبِلادِ [آل عمران:196] ] واته: هه‌رگیز هێزو ده‌سه‌لاَتی بێ باوه‌ڕان له ولاَتدا له خشته‌ت نه‌به‌ن. چونكه ئه‌وه ده‌رگا كردنه‌وه‌یه‌كه كه خوای گه‌وره ده‌رگاكانی (هه‌موو شتێك)یان بۆ ئه‌كاته‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌نجامه‌كه‌یان له كۆتاییدا إِنَّ أَخْذَهُ أَلِيمٌ شَدِيدٌ [هود:102] واته: به ڕاستی گرتنی خوا زۆر به ئازار‌و ئێش‌و به‌هێزه. له پڕێكا ئه‌یانگرێت، چونكه له‌وه‌و پێش ئاگاداری كردوون‌و ترساندونی به‌سزای خۆی، وه هاو وێنه‌كانیان له پێش ئه‌واندا به هه‌مان ده‌رد ڕۆشتوون، ترسێنه‌ری بۆ ناردوون و ئاگاداری كردونه‌ته‌وه، به‌ڵام پشتیان هه‌ڵكردووه‌و ئه‌و هه‌موو یاداوه‌ریانه‌یان له بیر خۆیان بردۆته‌وه، ئینجا به سزای به ئێش‌و به ئازاری خۆی بن بڕیان ئه‌كات‌و له ناویان ئه‌بات، داواكارین له خوای گه‌وره سه‌لامه‌تمان بكات.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سوود له‌م بابه‌ته وه‌رگیراوه:
http://www.alhawali.com/index.cfm?method=home.SubContent&ContentId=2099 |