پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٢٢-زولقیعده‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٢٠/١١/٢٠٠٨ ز
 
  سه‌ره‌تا :: په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز :: چۆن بانگه‌واز بكه‌ین بۆ لای خوا
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: باوكی موحه‌ممه‌د | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٢٧٩ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٨/٢٣ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

٩. بانگكردنی كه‌سێك شاره‌زایه‌ به‌ هه‌ق به‌ڵام بێئاگایه لێی‌
چینی دووه‌م له‌ خه‌ڵكی: ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ق و ڕاستییه‌كان ده‌زانێت و ڕێگر نییه‌ بۆی، به‌ڵام بێئاگایه‌ لێی. ئه‌مه‌ش به‌ حیكمه‌ت و دانایییه‌وه‌ بانگی ئه‌كه‌ین بۆ لای خوا.

دێیته‌ لای و پێی ده‌ڵێیت: برای شیرینم، ئه‌مه‌ حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه ‌و خۆشت ده‌زانی كه‌ حه‌رامه‌؛ گومانم وا نییه‌ كه‌ كه‌سێكی وه‌ك تۆ ئه‌م كاره‌ بكات و شتی وای لێ بوه‌شێته‌وه‌، تۆ ئاوایت و ئاوایت، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ [النحل: ١٢٥].
ده‌ی با ئامۆژگارییه‌كانمان به‌ شێوه‌یه‌كی جوان و به‌جێ بكه‌ین. به‌ شێوازێ ئه‌و قسه‌ و وتانه‌ی ده‌یانڵێین، پاڵفته‌یان بكه‌ین و تێیان بڕوانین پێش وتنیان و شیرینترین و جوانترین وته ‌و شێواز هه‌ڵبژێرێن بۆ ده‌ربڕینیان. به‌ شێوه‌یه‌ك دڵی ڕاكێشین و غیره‌تی ئیمان له‌ دڵیدا بورووژێنین؛ وه‌ك ئه‌وه‌ی پێی بڵێیت: ئێمه‌ ئومێدی ئه‌وه‌مان به‌ تۆ بوو بانگخوازی ڕێگه‌ی خوا بیت و خه‌ڵكی به‌هۆی تۆوه‌ واز له‌ خراپه‌كاری بێنن، كه‌چی خۆت ئه‌وه‌ ئه‌كه‌یت؟ تۆ ئومێدی ئه‌وه‌ت لێ ده‌كرا كه‌ هه‌ڵسی به‌ ئه‌ركی هیدایه‌ت و ڕێنموونیی خه‌ڵكی، خۆت لاده‌ده‌یت و له‌ ڕێی ون ده‌بیت، تۆ خۆت ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌یت؟ تۆ ئه‌و هه‌موو‌ زانست و عیلم و زانیارییه‌ت هه‌یه‌، ئه‌و كاره‌ بیدعی و داهێنراوه‌ ده‌كه‌یت –به‌ نموونه‌- یان هاوڕای ئه‌نجامدانی ئه‌و بیدعه‌ و داهێنراوانه‌یت؟! جا ئیتر تۆ به‌م قسانه‌، ئه‌یورووژێنیت و ئیمان له‌ دڵیدا ده‌ڕوێنیته‌وه‌؛ ده‌بینیت به‌م قسانه‌ وای لێ ده‌كه‌یت كه‌ به‌ره‌و ڕووت بێت و په‌شیمان بێته‌وه ‌و داوای لێبوردن له‌ خوا بكات. حاڵه‌تی زۆر هه‌ن له‌م جۆره‌ كه‌ بانگخوازان له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆیاندا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌.

پیاچوونه‌وه‌ و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام‌
لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٠]
  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠