چۆن خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان پرسیار: چۆن خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ ڕه‌مه‌زان؟ وه باشترین ئه‌و كارانه چین كه له‌م مانگه پیرۆزه‌دا پێویسته ئه‌نجام بدرێن؟ وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوا یه‌كه‌م: باشت كرد برای به‌ڕێزم بۆ ئه‌م پرسیاره، كه پرسیارت له چۆنێتیی خۆئاماده‌كردن بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان كرد، كه به‌ڕاستی زۆرێك له خه‌ڵكی حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌ی ڕۆژوویان لێ شێواوه و نایزانن، كردوویانه‌ته وه‌رزی خواردن و خواردنه‌وه و شیرینی و شه‌ونخوونی به‌دیار كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان و شتانی تری بێسوود و بێبه‌رهه‌مه‌وه. ئه‌مانه خۆئاماده‌كردنه‌كه‌یان به كڕینی خۆراك و ئاماده‌كردنی خواردن و خواردنه‌وه‌یه؛ گه‌ڕان به دوای كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان تا بزانن چی سه‌یر ده‌كه‌ن و واز له چی دێنن، به‌ڕاستی ئه‌مانه به‌ته‌واوی بێئاگابوون له حه‌قیقه‌ت و كرۆكی ڕه‌مه‌زان و خۆ ئاماده‌كردن بۆم مانگه پیرۆزه، به‌ندایه‌تی و ته‌قوا و پارێزیان لێ داڕنیوه، كردوویانه‌ته وه‌رزی ورگ و خواردن و كاتبه‌سه‌ربردن. دووه‌م: كه‌سانی تریش به ئاگا بوون له چۆنیه‌تی خۆ ئاماده‌كردن و هه‌ر له مانگی شه‌عبانه‌وه خۆیان به ته‌واوی ئاماده كردووه، به‌ڵكوو هه‌ندێكیان پێش ئه‌وه‌ش، به ته‌واوی ئاماده‌باشن و نرخ و به‌های زێڕینی ئه‌و مانگه پیرۆزه ده‌زانن و به هه‌چ نرخێك بێت ناهێڵن ئه‌و هه‌له‌یان له ده‌ست بچێت. هه‌ندێ ڕووی شێواز‌و چۆنیه‌تی خۆئاماده‌كردن بۆ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز: 1. ته‌وبه و په‌شمانیی ڕاسته‌قینه ته‌وبه كردن له هه‌موو كاتێكدا پێویسته‌و واجبه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ڕووی مانگێكی پیرۆز‌و پڕ به‌ره‌كه‌ت ده‌بینه‌وه باشتر‌و چاكتره كه په‌له بكات له ته‌وبه‌كردن له‌وه‌ی له نێوان خۆی و خوادا هه‌یه له تاوان و گوناه، وه له‌وه‌ی له نێوان ئه‌وو خه‌ڵكیدایه له ماف، تاكو زۆر به دڵفراوانی و دڵ ئاسووده‌یی و هێمنییه‌وه ئه‌و مانگه پیرۆزه به‌سه‌ریدا ڕابورێت. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعاً أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ النور/ من الآية 31 . {ئه‌ی ئیمانداران هه‌موو به‌گشتی ته‌وبه بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا تاكو سه‌رفراز ببن} وه له ( الاغر) كوڕی یه‌سار خوا لێی ڕازی بێت له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم): ( يَا أَيُّهَا النَّاسُ تُوبُوا إِلَى اللَّهِ فَإِنِّي أَتُوبُ فِي الْيَوْمِ إِلَيْهِ مِائَةَ مَرَّةٍ ) رواه مسلم ( 2702 ) . {ئه‌ی خه‌ڵكینه ته‌وبه بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا ئه‌وه من به‌ڕاستی له ڕۆژێكدا سه‌د جار ته‌وبه ئه‌كه‌م} 2- دوعا‌و پاڕانه‌وه. له هه‌ندێك له پێشنه چاكه‌كانه‌وه هاتووه كه شه‌ش مانگ پێش ڕه‌مه‌زان ئه‌پاڕانه‌وه كه خوا ڕه‌مه‌زانیان پێ بگه‌یه‌نێت و پێی شاد ببن، وه پێنج مانگیش دوای ڕه‌مه‌زان ده‌پاڕانه‌وه تا لێیان وه‌رگیرابێت. جا موسڵمان ده‌پارێته‌وه‌و دوعا ده‌كات كه خوای گه‌وره به خێر‌و خۆشی له ئایین و لاشه‌یدا ڕه‌مه‌زانی پێ بگه‌یه‌نێت و به‌سه‌ریدا تێپه‌ر بێت و لێی وه‌رگیرابێت، ده‌پارێته‌وه كه یارمه‌تی بدات له‌سه‌ر به‌ندایه‌تی و هه‌ڵسان به كاره‌كانی، كاره‌كانی لێ وه‌ربگرێ و به‌سه‌ریدا نه‌درێنه‌وه. 3. خۆشی به نزیكبوونه‌وه‌ی هاتنی ئه‌م مانگه پیرۆزه. چونكه به‌ڕاستی گه‌یشتنی ئه‌م مانگه پیرۆزه له نیعمه‌ته گه‌وره‌كانی خوای گه‌وره‌یه به‌سه‌ر به‌ندوه، چونكه ڕه‌مه‌زان له وه‌رزه‌كانی خێر‌و چاكه‌یه، كه ده‌رگاكانی به‌هه‌شت تێدایدا ده‌كرێنه‌وه، وه ده‌رگاكانی دۆزه‌خ تێدایدا داده‌خرێن، وه ره‌مه‌زان مانگی قورئانه، مانگی كۆمه‌ڵێ غه‌زوه‌و جه‌نگی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن له مێژووی موسڵماناندا.خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ( قُلْ بِفَضْلِ اللَّهِ وَبِرَحْمَتِهِ فَبِذَلِكَ فَلْيَفْرَحُوا هُوَ خَيْرٌ مِمَّا يَجْمَعُونَ ) يونس/58 . 4. پاكردنه‌وه‌ی ئه‌ستۆ له ڕۆژووی فه‌رز. له ئه‌بی سه‌له‌مه‌وه وتی: گوێم له عائیشه بوو خوا لێی ڕازی بێت ده‌یوت: "كَانَ يَكُونُ عَلَيَّ الصَّوْمُ مِنْ رَمَضَانَ فَمَا أَسْتَطِيعُ أَنْ أَقْضِيَهُ إِلا فِي شَعْبَانَ" . رواه البخاري ( 1849 ) و مسلم ( 1146 ) . {له ره‌مه‌زانه‌وه ڕۆژووم له سه‌ر بوو نه‌مده‌توانی بیانگێڕمه‌وه ته‌نها له شه‌عباندا نه‌بێت} الحافظ (ابن حجر) ده‌فه‌رموێت: "له سووربوونیدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له شه‌عباندا بیانگێڕێته‌وه ئه‌وه‌یه كه دروست نییه ڕۆژووی فه‌رز دوا بخرێت تاكو ره‌مه‌زانێكی دیكه دێت" " فتح الباري " ( 4 / 191 ) . 5. توێشوو خستن به زانست و زانیاری تا بتوانێت له‌سه‌ر ئه‌حكامه‌كانی ڕۆژوو بوه‌ستێت و شاره‌زایان بێت، وه له فه‌زڵ و گه‌وره‌یی ره‌مه‌زان شاره‌زا بێت. 6. خێراكردن له ته‌واوكردنی ئه‌و كارانه‌ی كه له‌وانه‌یه موسڵمان سه‌رقاڵ بكه‌ن له هه‌ستان به ئه‌ركی به‌ندایه‌تی له‌و مانگه‌دا. 7. دانیشتن له گه‌ل ماڵ و منداڵ و كه‌س و كارت تا ئه‌حكام و گه‌وره‌یی ڕۆژوویان ئاگادار بكه‌یت و منداڵانیش هه‌ڵنێیت له‌سه‌ر به‌رۆژوو بوون. 8. ئاماده‌كردنی هه‌ندێ كتێب كه بتوانیت له ماڵه‌وه بیانخوێنیته‌وه، یان بیانبه‌خشیت به ئیمامی مزگه‌وته‌كه تاكو به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا بیانخوێنێته‌وه. 9. به ڕۆژوو بوون له مانگی شه‌عباندا بۆ ئاماده‌باشی له ره‌مه‌زاندا. له عائیشه‌وه خوا لێی ڕازی بێت فه‌رموویه‌تی: { كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَصُومُ حَتَّى نَقُولَ لا يُفْطِرُ وَيُفْطِرُ حَتَّى نَقُولَ لا يَصُومُ ، فَمَا رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ اسْتَكْمَلَ صِيَامَ شَهْرٍ إِلا رَمَضَانَ ، وَمَا رَأَيْتُهُ أَكْثَرَ صِيَامًا مِنْهُ فِي شَعْبَانَ }. رواه البخاري ( 1868 ) ومسلم ( 1156 ) . { پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌ڕۆژوو ده‌بوو (له شه‌عباندا) تاكو ده‌مانوت ئیتر ڕۆژووه‌كه‌ی ناشكێنێت، وه به ڕۆژووش نه‌ده‌بوو تاكو ده‌مانوت ئیتر به‌ڕۆژوو نابێت، وه نه‌مدیوه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) ڕۆژووی مانگێكی به ته‌واوی گرتبێ ره‌مه‌زان نه‌بێت، وه نه‌مدیوه له هیچ مانگێكدا زۆرتر به‌ڕۆژوو بوبێت له شه‌عبان}. له ئوسامه‌ی كوڕی زه‌یده‌وه خوا لێی ڕازی بێت وتی: قُلْتُ : يَا رَسُولَ اللَّهِ لَمْ أَرَكَ تَصُومُ شَهْرًا مِنْ الشُّهُورِ مَا تَصُومُ مِنْ شَعْبَانَ ، قَالَ : ( ذَلِكَ شَهْرٌ يَغْفُلُ النَّاسُ عَنْهُ بَيْنَ رَجَبٍ وَرَمَضَانَ ، وَهُوَ شَهْرٌ تُرْفَعُ فِيهِ الأَعْمَالُ إِلَى رَبِّ الْعَالَمِينَ فَأُحِبُّ أَنْ يُرْفَعَ عَمَلِي وَأَنَا صَائِمٌ ) . رواه النسائي ( 2357 ) وحسَّنه الألباني في " صحيح النسائي " .{وتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، نامبینیویت هیچ مانگێك به ئه‌ندازه‌ی مانگی شه‌عبان تێدایدا به‌ڕۆژوو بیت، فه‌رمووی: ( ئه‌وه مانگێكه له نێوان ڕه‌جه‌ب و ڕه‌مه‌زاندیه‌و خه‌ڵكی لێی بێ ئاگا ده‌بن، وه مانگێكه تێدایدا كردوه‌كان بۆ لای په‌روه‌ردگاری جیهانیان به‌رز ده‌كرێنه‌وه و منیش حه‌ز ده‌كه‌م كه كردوه‌كه‌م به‌رز ده‌كرێته‌وه به‌ڕۆژوو بم). وه له فه‌رمووده‌كه‌دا سوودی ڕۆژووی شه‌عبان ڕوون كراوه‌ته‌وه، كه مانگێكه كرده‌وه تێدایدا به‌رز ده‌كرێنه‌وه، وه هه‌ندێ له زانایان حیكمه‌تی دیكه‌شیان باسكردووه، ئه‌ویش كه ئه‌و ڕۆژووه به وه‌ك سوننه‌تی پێش نوێژی فه‌رز وایه، ده‌روونی مرۆڤ ئاماده ده‌كات و چالاكی ده‌كات بۆ به‌جێهێنانی فه‌رزه‌كه، هه‌روه‌ها ڕۆژووی مانگی شه‌عبانیش بۆ ڕه‌مه‌زان به‌و شێوه‌یه. 10. قورئان خوێندن سه‌له‌مه‌ی كوڕی كه‌هیل ده‌ڵێ: ئه‌وترا كه مانگی شه‌عبان مانگی خوێنه‌رانی قورئانه. عه‌مری كوڕی قه‌یس كاتێ مانگی شه‌عبان ده‌هات دوكانه‌كه‌ی ده‌ده‌خست و ده‌ستی ده‌كرد به قورئان خوێندن. وه ئه‌بو به‌كری به‌ڵخی ده‌ڵێت: مانگی ڕه‌جه‌ب مانگی چاندنه، وه مانگی شه‌عبان مانگی ئاوداشتی چاندنه‌كه‌یه، وه مانگی ڕه‌مه‌زان مانگی درووێنه‌ی به‌روبومه‌كه‌یه. وه هه‌روه‌ها ده‌یوت: نموونه‌ی مانگی ڕه‌جه‌ب وه‌ك باره‌شه، مانگی شه‌عبان وه‌ك په‌ڵه‌هه‌ور، مانگی ره‌مه‌زان وه‌ك باران، وه هه‌ركه‌سێ نه‌چێنێ و نه‌ڕوێنی له ڕه‌جه‌بدا، وه له شه‌عبانیشدا ئاو نه‌دات، ئیتر چۆن له ڕه‌مه‌زاندا به‌روبووم كۆ ده‌كاته‌وه دروێنه ده‌كات. ئه‌وه‌ته ڕه‌جه‌ب ڕۆیشت چیت كردووه له شه‌عباندا ئه‌گه‌ر ڕه‌مه‌زانت ده‌وێ، ئه‌وه حاڵی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت و حاڵی پێشینه چاكه‌كانت بوون له‌م مانگه پیرۆزه‌دا، ده‌ی ئیتر شوێنی تۆ چییه له‌م پله‌و كرده‌وانه‌دا.
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).