|
به‌كارهێنانی سیواك له ڕه‌مه‌زاندا
پرسیار: هه‌یه كه خۆده‌پارێزی له سیواك كردن له ڕه‌مه‌زاندا.. له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك ڕۆژووه‌كه‌ی به‌تاڵ بێته‌وه، ئایا ئه‌مه ڕاسته، وه باشترین كات بۆ به‌كارهێنانی سیواك كه‌یه؟
وه‌ڵام: خۆپاراستن له سیواك له ڕه‌مه‌زان و ڕۆژانی دیكه‌ی جگه له ڕه‌مه‌زانیش كه تێدایدا به‌ڕۆژویت هیچ ڕوویه‌كی دروستی نییه، چونكه سیواك سوننه‌ته هه‌روه‌ك له فه‌رمووده‌ی سه‌حیح دا هاتووه پاككه‌ره‌وه‌یه بۆ ده‌م و هۆی ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگاریشه، وه له هه‌ریه‌ك له كاتی ده‌ستنوێژ و كاتی خه‌و و هه‌ڵسان له خه‌و و چونه ژووره‌وه‌و هاتنه ده‌ره‌وه له ماڵ سوننه‌ته‌و هه‌روه‌ها له ڕه‌مه‌زانیشدا به‌كارهێنانی شه‌رعیه‌و هیچی تێدا نییه، وه ڕۆژوو به‌تاڵ ناكاته‌وه مه‌گه‌ر سیواكه‌كه تامێكی هه‌بێ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر لیكی ناوده‌مت بكات ئه‌وه له‌وكاته‌دا ئه‌و تفه قوت ناده‌یت و تف ده‌كه‌یته‌وه، یان ئه‌گه‌ر به‌هۆی به‌كارهێنانی سیواكه‌كه‌وه پوكت بریندار بوو خوێنی لێ هات ئه‌وه نابێ قوتی بده‌یت و ده‌بێ فڕێی ده‌یت، ئیتر ئه‌گه‌ر له‌مانه خۆت پاراست به‌كار هێنانی سیواك هیچ زیانێكی نییه‌و ده‌توانی به‌كاری بێنی.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
[www.kalemat.org]
[ الشيخ ابن عثيمين]
|