|
حوكمی به‌كارهێنانی فڵچه‌ی ده‌م دان
پرسیار: دوای كاتی خۆگرتنه‌وه له خواردن (الامساك) ئایا بۆم دروسته به فڵچه و ده‌رمان ده‌م و دانم بشۆم؟ وه ئه‌گه‌ر دروسته ئایا ئه‌و خوێنه‌ی كه له‌كاتی پێاهێنانی فڵچه‌كه‌دا له پوكم دێ و تێكه‌ڵ به ده‌رمانه‌كه ده‌بێ ڕۆژوو ده‌شكێنێ؟
وه‌ڵام: هیچ تێدا نییه دوای خۆگرتنه‌وه(امساك) ده‌م و دانت به فڵچه و سیواك و بشۆڕیت، هه‌ندێ له زانایان به كه‌راهه‌تیان زانیوه به‌كارهێنانی سیواك له دوای نیوه‌ڕۆ چونكه پاشماوه‌ی بۆنی ده‌می ڕۆژووه‌وان لاده‌بات (كه ئه‌و بۆنه لای خوا خوشه‌ویسته)، به‌ڵكوو ده‌بێ دان له پاشماوه‌ی خواردن پاك بكرێته‌وه‌و تێدایدا نه‌مێنێت، به‌ڵام به‌كارهێنانی ده‌رمانی ده‌م و دان دیارتر ئه‌وه‌یه كه كه‌راهه‌تی هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌م بۆنی هه‌یه‌و هه‌م تامێكیشی هه‌یه و بێخه‌م نیت له‌وه‌ی كه قوتی بده‌یت، جا هه‌ركه‌س پێویستی بوو ویستی ده‌م دانی پێ بشوات با دوای پارشێو و پێش كاتی خۆگرتنه‌وه بیشوات، وه ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژیش هه‌ربه‌كاری هێناله گه‌ڵ ئاگاداری له‌وه‌ی كه نه‌چێته ناو قوڕگیه‌وه ئه‌وه هیچی تێدا نییه ان شا‌ء الله بۆ پێویستی، وه ئه‌گه‌ر له كاتی دان شۆرینه‌كه‌ی یان سیواك كردنه‌كه‌ی خوێنێكی كه‌میشی لێ هات ئه‌وه ڕۆژووی پێ ناشكێ.
وه خواش زاناتره.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
[www.kalemat.org]
[الشيخ ابن جبرين ]
|