|
ئه‌و سه‌فه‌ره چییه كه بۆت هه‌یه ڕۆژوی تێدادا بشكێنیت
پرسیار: ماوه‌ی سه‌فه‌ری ڕۆژوو شكاندن چه‌نده‌یه؟
وه‌ڵام: ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی بۆت هه‌یه تێدایدا ڕۆژوو بشكێنیت و هه‌روه‌ها نوێژه‌كانیش كورت بكه‌یته‌وه نزیكه‌ی 883كم، وه له زانایانیش هه‌یه كه ماوه‌ی سه‌فه‌ریان دیاری نه‌كرووه، به‌ڵكوو وتویانه هه‌ر شتێك له نه‌ریت وباوی خه‌ڵكدا به‌سه‌فه‌ر له‌قه‌ڵه‌م ده‌درا ئه‌وه سه‌فه‌ره‌و بۆت هه‌یه ڕۆژوو بشكێنیت و نوێژی تێدادا كورت بكه‌یته‌وه. وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر ماوه‌ی سێ فه‌رسه‌خ بڕۆشتایه نوێژی كورت ده‌كرده‌وه. وه سه‌فه‌ری حه‌رامیش ناكرێ ببێته هۆی ڕۆژوو شكاندن و نوێژ كورت كردنه‌وه، چونكه سه‌فه‌ری تاوان مۆڵه‌تی بۆ نییه، وه هه‌ندێ له زانایانیش جیاوازی ناخه‌نه نێوان سه‌فه‌ری تاوان و سه‌فه‌ری ڕێ پێدراوه‌وه له‌به‌ر گشتی به‌ڵگه‌كانی سه‌فه‌ركردن و خواش زاناتره.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
[www.kalemat.org]
[الشیخ ابن عثیمین]
|