|
ڕه‌مه‌زان مانگی ئارامگرتن و تێكۆشانه
به‌ڵێ، به‌ڕاستی مانگی ڕه‌مه‌زان مانگی ئارامگرتنه، چونكه مرۆڤ به‌ئارام ئه‌بێت له‌سه‌ر به‌ندایه‌تیی خوای گه‌وره، به‌ئارام ئه‌بێت له‌سه‌ر نه‌كردنی تاوان و دووركه‌تنه‌وه لێی. چونكه جاری وا هه‌یه تووشی تاقیكردنه‌وه و فیتنه ئه‌بێت له ده‌روونی خۆی یان له ماڵ و مناڵیدا یان به‌هۆی شه‌هوه‌ت و ئاره‌زووه‌كانیه‌وه یان به‌هۆی ئه‌ندامه‌كانیه‌وه، جا له ڕه‌مه‌زاندا واز له‌وانه ئه‌هێنێت كه له‌وه‌وپێش له‌زه‌تی لێ وه‌رگرتوون، تاكوو كاتێك كه ڕۆژووه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت و به‌و شێوه كه خوا فه‌رمانی له‌سه‌ر داوه چێژ و له‌زه‌ت له نیعمه‌ته‌كانی خوا ئه‌كات، ئا به‌م شێوه‌یه فێری ئارامی و گرتنه‌وه‌ی ده‌روون ئه‌بێت و بۆ ماوه‌یه‌ك زاڵ ئه‌بێت به‌سه‌ر ده‌روونی خۆیدا و ڕه‌مه‌زان بۆی ئه‌بێته قوتابخانه‌یه‌كی ئارامی و له كۆتایدا كه‌سێكی به‌ئارام و ده‌روونبه‌رز و بیروباوه‌ڕبه‌هێز دروست ئه‌بێت.
هه‌روه‌ها مانگی تێكۆشان -جهاد-یشه. جیهادیش له ئارامییه‌وه دروست ئه‌بێت؛ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌م مانگه‌دا دوو غه‌زای كردووه كه گه‌وره‌ترین غه‌زا بوون به‌گشتی: یه‌كه‌میان شه‌ڕی به‌در كه‌پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له دوانزه‌ی ڕه‌مه‌زاندا له مه‌دینه ده‌رچوون به‌ره‌و به‌در، كه ئه‌مه یه‌كه‌م ڕه‌مه‌زان بوو كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌ڕۆژوو بووه تێیدا. وه له ڕۆژی حه‌ڤده‌ی ڕه‌مه‌زاندا كه به ڕۆژی جیاكه‌ره‌وه -یوم الفرقان- له قورئاندا هاتووه، كه جیاكه‌ره‌وه بوو له‌نێوان هه‌ق و ناهه‌قدا، له نێوان كوفر و باوه‌ڕدا، شه‌ڕی به‌دری گه‌وره ڕووی دا كه خوای گه‌وره یادێكی هه‌تاهه‌تایی له قورئاندا بۆ باس كردووین. به‌شداربووانیشی ڕێزدار كرد به‌سه‌ر هه‌موو ئوممه‌تی ئیسلامدا.
غه‌زاكه‌ی تریش ڕزگاركرنی مه‌ككه ی پیرۆز بوو. ئه‌م شار‌ی ئه‌مینه قه‌ده‌غه‌كراوه (مه‌به‌ست ماڵی خوایه كه قه‌ده‌غه‌ی هه‌موو شه‌ڕوشۆڕ و كارێكی ناپه‌سه‌ندی تێدا كراوه). پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵه‌كانی له تونی گه‌رمای ڕه‌مه‌زاندا ڕزگاریان كرد و له بت و زوڵم و سته‌م پاكیان كرده‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌زه‌یی هاته‌وه پێیاندا و فه‌رمانی پێ دان كه ڕۆژووه‌كانیان بشێكنن.
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|