|
له‌ڕێده‌رچووان و ئه‌هلی هه‌وا و ئاره‌زوو له ڕه‌مه‌زاندا
ڕه‌مه‌زان بریتییه له‌مانگی خۆگرتنه‌وه و پارێزكردن و زیاده‌ڕه‌وینه‌كردن، به‌ڵاَم له زۆر شوێندا ئه‌بینین به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه؛ به شێوه‌یه‌ك كه ڕه‌مه‌زان هات، هه‌موو هه‌وڵ ئه‌ده‌ین كه زۆرترین زه‌خیره بخه‌ین كه ڕه‌نگه پێویستیمان به زۆریشی نه‌بێت، به‌ڵكوو ماڵی وا هه‌یه له‌وانه‌یه زه‌خیره‌ی دوو مانگی تریش هه‌ڵبگرێت. جا ئه‌و مانگه زۆربه‌ی ئه‌بێته هه‌وڵدان به‌دوای ئه‌م شت و ئه‌و شت‌دا و هه‌وڵدانی تێركردن و پڕكردنی سك و ئیتر مه‌به‌سته سه‌ره‌كییه‌كه كه ڕه‌مه‌زانی بۆ فه‌رز كراوه له‌بیر ئه‌كرێت. له به‌رئه‌وه ئه‌بینین هه‌ژاران له ڕه‌مه‌زاندا ده‌بێت زیاتر خۆیان ماندوو بكه‌ن تاكوو هیچ نه‌بێت له‌و مانگه‌دا بتوانن سكیان تێر بكه‌ن.
له ڕابوردوودا له سه‌رده‌می هاوه‌ڵه‌كاندا كاتێك ڕه‌مه‌زان ئه‌هات، ئیتر هاوه‌ڵه هه‌ژاره‌كان زیاتر خۆشیان ئه‌كه‌وته ناوه‌وه، چو‌نكه هه‌ستیان ئه‌كرد ئیتر له‌م مانگه‌دا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان هاوبه‌ش و یه‌كسانن. به‌ڵام ئه‌مڕۆ ته‌نانه‌ت له ڕه‌مه‌زانیشدا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌بێت خۆیان زیاتر ده‌ربخه‌ن له كڕین و پاشه‌كه‌وتكردنی كۆمه‌ڵه‌شتێك كه پێویست نییه.
جا خراپتر و ناشیرینتر له‌وه كه‌سانی خاوه‌ن هه‌وا و هه‌وه‌سی حه‌رامن!!
ڕه‌مه‌زان لای ئه‌وانه‌ی كه هه‌میشه هه‌وڵی هه‌وا و ئاره‌زووه‌كانیان ئه‌ده‌ن، وه‌رزێكی گه‌وره و فرسه‌تێكی باشه بۆ زیاتر ڕۆچوون له حه‌رام و سه‌رپێچیكردنی خوای گه‌وره. خاوه‌ن سه‌ما و مانه‌وه‌ی شه‌وان تا به‌یانی بیر له‌وه ئه‌كه‌نه‌وه كه له ڕه‌مه‌زاندا چ شوێنێك بكه‌نه موڵگه‌ی خۆیان و شه‌وانی تێدا به‌سه‌ر به‌رن؟!
خاوه‌ن ئیجازه و مۆڵه‌تدراوه‌كان ئه‌ڵێن: مۆڵه‌ته‌كه‌مان له ڕه‌مه‌زاندا وه‌رئه‌گرین و بۆ فڵان وڵات و فیسار شوێن ئه‌ڕۆین تا ڕه‌مه‌زانه‌كه له حه‌رامدا به‌سه‌ر به‌رن.
ئه‌وه هۆكانی ڕاگه‌یاندن هه‌ر مه‌پرسن! به‌تایبه‌ت له ڕه‌مه‌زاندا به‌دوای پیسترین و خراپترین زنجیره‌دا ده‌گه‌ڕێن و تا به‌یانی خه‌ڵكانی پێوه خه‌ریك ده‌كه‌ن و ڕه‌مه‌زانه‌كه ئه‌كه‌نه مه‌ڵبه‌ندی تاوان و یاخیبوون له خوای گه‌وره.* جا ئیتر به هه‌ر لایه‌كدا بڕۆیت، ئه‌بینیت یان خۆخه‌ریككردنه به‌و كارانه‌ی كه ئه‌بنه هۆی له‌ده‌ستدانی ڕه‌مه‌زان یان ئه‌گه‌ر واش نه‌بێت، خه‌ریكی ته‌مه‌ڵی و سكپڕكردن و خه‌وین.
به‌و شێوه‌یه شه‌یتانه‌كانی جنۆكه و مرۆڤ هه‌وڵ و تێكۆشانیان له‌م مانگه پیرۆزه‌دا ئه‌خه‌نه كار بۆ ئه‌وه‌ی له‌م خێر و پێرۆزییه‌ی ڕه‌مه‌زان بێبه‌شمان بكه‌ن و ڕۆژووه‌كانمان پێ هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه. ته‌نها مه‌گه‌ر ئه‌وانه نه‌بێت كه خوا ڕه‌حمی پێیان كردووه كه ئه‌وانیش له‌ڕاستیدا كه‌من.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
* هه‌روه‌ك له ته‌له‌فزیۆنه عه‌ره‌بییه‌كان و كوردییه‌كانی لای خۆشمان ئه‌م ڕاستییه به‌رجه‌سته ئه‌بێت، بۆ نموونه ئه‌بینین له ته‌له‌فزیۆنه كوردییه‌كاندا یه‌ك ساڵی ڕه‌به‌ق نوێنه‌ر و ده‌رهێنه‌ره فاسیده‌كان و تاوانباره‌كان له‌وه ئه‌گه‌ڕێن و بیر له‌وه ئه‌كه‌نه‌وه كه چۆن ڕه‌مه‌زانه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك لێ بكه‌ن و زنجیره ئاڵقه‌یه‌كیان بۆ به‌رهه‌م بێنن كه به‌درێژاییی مانگه‌كه خه‌ریكیان بكه‌ن و له كۆتاییشدا ئه‌بینین پڕیه‌تی له ته‌وهین و گاڵته‌كردن به ئایین و ڕه‌مه‌زانه‌كه‌ش، كه به‌ڕاستی پێویسته خێزانه موسڵمانه‌كان له‌م پیلانه پیسه ئاگادار بن كه چی كاریگه‌رییه‌كی خراپی هه‌یه بۆ سه‌ر باوه‌ڕ و ئایینه‌كه‌یان. ( وه‌رگێڕ ).
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|