|
خۆئاماده‌كردنی ته‌واو بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان به وازهێنان ده‌بێت له‌و شتانه‌ی كه قه‌ده‌غه و خراپن
خۆگرتنه‌وه له خواردن و خواردنه‌وه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا له به‌یانییه‌وه تاكوو ئێواره، هه‌موو موسڵمانان تێیدا به‌شدارن. به‌ڵاَم ڕۆژوی ته‌واو و ڕاسته‌قینه ته‌نها به خۆگرتنه‌وه نییه له خواردن و خواردنه‌وه، به‌ڵكوو ئاماده‌بوونی ته‌واوی ده‌روونه به‌وه‌ی كه له‌م مانگه‌دا به‌ره‌و پله به‌رزه‌كانی باوه‌ڕ و له‌خواترسان هه‌نگاو هه‌ڵگرێت و پاكی بكه‌یته‌وه له‌و شتانه‌ی كه خوای گه‌وره قه‌ده‌غه‌ی كردوون. ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵپه‌یداكردن و ڕووپامایی و دوڕوویی و هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له تاوانه گه‌وره‌كانی دیكه‌ش له مانگه‌كانی تری ڕه‌مه‌زاندا وه‌ك شه‌عبان یان ڕه‌جه‌ب یان هه‌رمانگێكی تر تاوان بن، ئه‌وا له ڕه‌مه‌زاند تاوانه‌كانیان چه‌ندجار گه‌وره‌تر ئه‌بنه‌وه.
جا با ئه‌م مانگه به دڵێكی پاكی دوور له‌و تاوانا‌نه پێشوازی لێ بكه‌ین، دوور له ڕق و كین چاوپیسی و گشت نه‌خۆشییه ده‌روونیه‌كان پێشوازی لێ بكه‌ین؛ دوور له هه‌موو دیارده‌یه‌كی دووبه‌ره‌كی له‌نێوان كه‌سوكار و دۆست و هاوه‌ڵاَن و دراوسێكانماندا، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م كارانه له كاته‌كانی تردا حه‌رام و قه‌ده‌غه بن، ئه‌وا له ڕه‌مه‌زاندا تاوانه‌كان گه‌وره‌تر و به‌مه‌ترسیترن.
پێویسته ڕه‌مه‌زان هه‌لێك بێت و له‌ده‌ستمان ده‌رنه‌چێت، ئه‌م هه‌له زێڕینه بقۆزینه‌وه له گۆێڕایه‌ڵیی خوای گه‌وره و وازهێنان له‌و تاوانا‌نه به‌یه‌كجاری؛ بۆ نموونه ئه‌گه‌ر سه‌یركردنی نامه‌حره‌م له كاته‌كانی تردا حه‌رام بێت، ئه‌وا له ڕه‌مه‌زاندا حه‌رامێكی گه‌وره‌تره.
ئه‌گه‌ر ناشیرین و ناڕه‌وا بێت ئه‌م ڕه‌مه‌زانه كه هه‌ل و وه‌رزی به‌ندایه‌تی و له‌خوانزیكبوونه‌وه‌یه، وه‌ك كاته‌كانی تر سه‌یری بكه‌ین گۆڕانكاری به‌سه‌رماندا نه‌هێنێت، ئه‌وا زۆر خراپتر و ناشیرینتره كه له‌م مانگه‌دا خراپه و تاوانه‌كانمان زیاد بكه‌ن و به‌ره‌و له‌ناوچوون بڕۆین.
جا ئه‌گه‌ر دڵت به‌ڕۆژوو نه‌بوو له هه‌وا و ئاره‌زوی حه‌رام، ئه‌گه‌ر گوێت به‌ڕۆژوو نه‌بوو له گوێگرتن له حه‌رام، ئه‌گه‌ر چاوه‌كانت به‌ڕۆژوو نه‌بوو له سه‌یركردنی حه‌رام، ئه‌وه بزانه هیچ سوودێكت له‌و برسێتی و تینوێتییه نه‌كردووه و تووشی خێر نه‌هاتوویت.
چ ڕۆژوویه‌ك ئه‌گریت كاتێك گۆرانی و ئاوازی حه‌رام په‌ڕه‌كانی گوێت ئه‌له‌رێنێته‌وه، له ماڵه‌وه، سه‌یاره‌كه‌ت پڕه له گۆرانی و مۆسیقای حه‌رام؟! چ ڕۆژوویه‌ك ئه‌گریت كاتێك چاوه‌كانت له ڕه‌مه‌زاندا هه‌میشه سه‌یری نامه‌حره‌می پێ ئه‌كه‌یت؟! زۆر جار له ڕه‌مه‌زاندا به‌هۆی كاری ناشه‌رعی و گۆرانی و سه‌یركردنی فلیم و شتی بێسووده‌وه، شه‌وگار به‌سه‌ر ئه‌به‌یت تا ڕۆژت لێ ئه‌بێته‌وه. ئه‌وجا ئیتر جگه له تاوان هیچی دیكه بۆ خۆت پاشه‌كه‌وت ناكه‌یت!! جا بزانه ڕه‌مه‌زان نه‌ك هه‌ر مانگی خۆ گرتنه‌وه‌یه له حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان، به‌ڵكوو مانگی تازه‌كردنه‌وه و زیادبوونی ئیمانه، مانگی وازهێنانه له هه‌موو دیادرده‌یه‌كی ناشه‌رعی و حه‌رام.
ئه‌بێ حاڵی بازاڕه‌كانمان له‌م مانگه پیرۆزه‌دا چۆن بێت؟
به‌ڕاستی جێی داخه كه پڕێتی له خراپه و ناشه‌رعی؛ پڕێتی له ڕووتی و به‌ره‌ڵڵاَیی، غه‌شكردن له كاسبی و كڕین و فرۆشتن. زۆرێك له‌و كاره ناشه‌رعییانه كه له ڕه‌مه‌زاندا به‌رچاو ئه‌كه‌ون مرۆڤ وا هه‌ست ئه‌كات كه ڕه‌مه‌زان نییه و له وڵاَتێكی ئیسلامدا ناژیت.
ئه‌گه‌ر ئێمه پێشوازی ڕه‌مه‌زانمان وه‌ك پێشینانمان بوایه، ده‌بوو یه‌كه‌م شتێك كه كه‌ممان بكردایه‌ته‌وه و گرنگیمان پێ نه‌دایه، بازاڕه‌كان بووایه. به‌ڵكوو ده‌بوو زۆر به‌كه‌می بچینه بازاڕه‌كانیش مه‌گه‌ر بۆ كارێكی پێویست، بۆَ؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان كه هه‌لێكی زێڕینه له‌ده‌ستمان نه‌چێت و به به‌ندایه‌تی و خوێندنی قورئان و شتی تره‌وه به‌سه‌ری به‌رین، نه‌ك به شتی بێسوود.
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|