|
٦. له كاریگه‌رییه‌كانی به‌كه‌مزانین و گاڵته‌كردن به ڕه‌مه‌زان
یه‌كه‌م: ئارامی و له‌خواترسان و پارێزكردن له خوای گه‌وره وه‌كوو پێویست نامێنێت و گوێی پێ نادرێت، بۆ به‌ڵگه‌ی ئه‌م ڕاستییه‌ش با سه‌یری حاڵی خۆمان بكه‌ین له پێش ڕه‌مه‌زان و پاش ڕه‌مه‌زان، بزانین ئاخۆ هیچ گوڕانكارییه‌ك تێماندا ڕووی داوه؟ سه‌یری ڕۆژانی جه‌ژن و دوای جه‌ژن بكه‌ین، نیشانه‌ی وه‌رگیرانی ڕه‌مه‌زان ئه‌وه‌یه كه دوای جه‌ژن نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ تاوان و خراپه، به‌ڵام زۆرێك له خه‌ڵكی هه‌ر كه ڕه‌مه‌زان ته‌واو بوو، ئیتر ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و كارانه‌ی پێش ڕه‌مه‌زان كردوویانه.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر ئێمه ئاماده‌ییی ته‌واومان تێدا بووایه بۆ ڕه‌مه‌زان، هه‌روه‌كچۆن ئیماندارانی سه‌ره‌تای ئه‌م ئیسلامه پێشوازییان لێ كردووه و به‌ندایه‌تییان تێدا كردووه، ئه‌وا كاریگه‌ریی ڕه‌مه‌زان له‌ناو خۆمان و كرده‌وه‌كانماندا ڕه‌نگی ئه‌دایه‌وه له‌دوای ڕه‌مه‌زان. به‌ڵام زۆرێكمان وا ئه‌زانین كه ڕه‌مه‌زان كۆتێكه و به هاتنی جێژن ئیتر ڕزگارمان ئه‌بێت له ده‌ستی و به‌ره‌ڵا ئه‌بین و هه‌رچییه‌كمان ویست ده‌بێ بیكه‌ین!!
ئه‌وانه‌ی كه له شه‌وانی ڕه‌مه‌زاندا خه‌ریكی گۆرانیلێدان و چوونه بازاڕه‌كان بوون و خێزان و مناڵه‌كانیشیان ڕێگه پێ داوه كه به‌و شێوه به‌رده‌وام بن، ئه‌بینین له ڕۆژانی جه‌ژندا خراپتر ئه‌كه‌ن وه‌ك له ڕه‌مه‌زان. سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌كه هه‌ندێ له‌وانه‌ی كه له شه‌وانی ڕه‌مه‌زاندا خه‌ریكی نوێژ و ته‌راویح و قورئانخوێندنن، له جه‌ژندا هاوبه‌شی ئه‌وكه‌سانه‌ن كه دوور بوون له هه‌موو شتێك و تێكه‌ڵاویان ئه‌بن له كاری ناشه‌رعیدا.
كوا كاریگه‌ریی ڕه‌مه‌زان له‌سه‌ر دڵه‌كانمان؟! كوا كاریگه‌ریی نوێژ و ته‌راویحه‌كان؟! كوا كاریگه‌ریی قورئانخوێندن و یادی خوا له ڕه‌مه‌زاندا؟! به‌ڕاستی ئه‌بینین كاریگه‌رییه‌كی كه‌می له‌سه‌رمان داناوه یان جاری وا هه‌یه له‌وانه‌شه هه‌ر هیچیشی به‌جێ نه‌هێشتبێت.
جا كه ئه‌زانین حاڵمان به‌م شێوه‌یه‌یه و له‌به‌رچاومانه، ئه‌وا ئه‌و واقعه‌ی كه تێیدا ئه‌ژین به هیچ شێوه‌یه‌ك گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت تاكوو خۆمان نه‌گۆڕین و خۆمان چاك نه‌كه‌ین؛ خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: إِنَّ اللَّهَ لا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ [ الرعد: ١١].
بێ گومان خوا بارودۆخی هیچ گه‌لێك ناگۆڕێت، هه‌تا ئه‌وان ئه‌وه‌ی كه به خۆیان ده‌كرێت نه‌یگۆڕن و نه‌یكه‌ن. ئه‌مڕۆ موسڵمانان له زه‌لیلترین گه‌لانی سه‌رزه‌وین، له هه‌ژارترین گه‌لانی جیهانن، پانتایییه‌كی زۆریش له نه‌فامی و نه‌خوێنده‌واری و نه‌خۆشی به‌شیانه. ئه‌مه له‌گه‌ڵً ئه‌وه‌دا كه قورئان و سوننه‌ت له به‌رده‌ستیاندایه كه هیچ گه‌لێكی ئه‌م جیهانه ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی نییه. وڵاته‌كانیشیان له باشترین و چاكترین وڵاَتانی دنیان له هه‌موو بوارێكدا، وه‌رزه‌كانی خێر و به‌ره‌كه‌ت به‌رده‌وام ئه‌ڕژێت به‌سه‌ریاندا، به‌ڵام سه‌یری حاڵی موسڵمانان بكه‌ین بزانین چی ئه‌بینین؟! وه بۆ؟!
هه‌مووی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موسڵمانان ناو دڵی خۆیان نه‌گۆڕیوه و گۆڕانكارییان له هه‌ڵسوكه‌وتی خۆیاندا نه‌كردووه، به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی ڕاست و ساغ به‌ڕۆژوو بن، ئه‌وه ژیانیان ئه‌گۆڕێت؛ ئه‌گه‌ر حه‌جیان به‌ڕاستی بێت و بزانن چ مانایه‌ك له حه‌جدا هه‌یه، ئه‌وه ژیانیان ئه‌گۆڕێت. ئه‌و زه‌لیلییه‌ی كه ئێسته تێیدا ئه‌ژین، ئه‌گۆڕێت بۆ عیززه‌ت و سه‌ربه‌رزی. له برسێتی و نه‌خۆشی و په‌رته‌وازه‌یی و سه‌رشۆڕی، حاڵیان ئه‌گۆڕێت بۆ سه‌ربه‌رزی و به‌هێزی و خێروخۆشی و جێگیربوون له زه‌ویدا؛ هه‌روه‌كچۆن هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان -خوا لێیان ڕازی بێت- به به‌ندایه‌تی و ملكه‌چی بۆ خوای گه‌وره، بوونه سه‌ردار و مامۆستای جیهان.
جا ئه‌و ڕۆژووه‌ی كه خۆگرتنه‌وه‌یه له خواردن و خواردنه‌وه هه‌ر ئه‌وه‌یه و نه‌گۆڕاوه له نه‌وه‌ی یه‌كه‌مه‌وه تاكوو ئه‌مڕۆ. به‌ڵام كوا دڵانێك كه هه‌ڵیده‌گرن و ڕێزی ئه‌زانن، كوا دڵی ئێمه و دڵی ئه‌وان؟! كوا كرده‌وه‌كانی ئێمه و كرده‌وه‌كانی ئه‌وان؟! كوا ڕۆژووی ئێمه و ڕۆژووی ئه‌وان؟!!
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|