|
خۆڕاگری و شیرینیی باوه‌ڕ
كوا خۆگری و ئارامی له كاتێكا تۆ وه‌رزی ئارامی كه ڕه‌مه‌زانه به فیڕۆی ئه‌ده‌ی؟!
ئه‌گه‌ر له‌م وه‌رزه‌دا خۆت بگریت به‌رامبه‌ر به‌و تاوانه بێ نرخ و خراپانه‌ی ئه‌نجامیان ئه‌ده‌یت، ئه‌وا ئه‌م مانگه‌ت بۆ ئه‌بێته پێشه‌نگ و په‌ندو ئامۆژگاری باشی لێ وه‌رده‌گریت، وه به سه‌ر زۆرێك له كاره‌كانی تریشتدا سه‌ركه‌وتو ئه‌بیت له ژیانتا به هۆی ده‌رسی ئارامگریت له ڕه‌مه‌زاندا.
كوا ئه‌وه‌ی كه ئه‌ڵێت: من پێش ڕه‌مه‌زان سه‌یری فلیم و ئاڵقه‌ی بێ سودم كردووه، به‌لاَم له ڕه‌مه‌زانا وازم له هه‌موو ئه‌وانه هێناوه‌و به‌ره‌و خوا هه‌نگاوم ناوه‌و ئیتر ناگه‌ڕێمه‌وه سه‌ری و به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌یریان ناكه‌مه‌وه؟
به‌ڵێ، ئه‌مه عه‌زیمه‌تێكه پێویسێتی به ئارامی هه‌یه؛ هیچت له‌ده‌ست ناچێت، ئه‌گه‌ر ئارام بیت و كاری خراپ ئه‌نجام نه‌ده‌یت. چیمان لێ دێت ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی ڕاسته‌قینه‌مان به په‌روه‌ردگارمان به‌هێز بێت و ئه‌ندامه‌كانمان بگرینه‌وه له‌و كارانه‌ی خوا قه‌ده‌غه‌ی كردوون؟!
نه‌خێر، به‌ڵكوو سه‌ربه‌رزیی دنیا و دواڕۆژیش به‌ده‌ست دێنین و ڕووسوری لای په‌روه‌ردگاریش ئه‌بین.
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: النظرة سهم من سهام إبليس من تركها خوفاً من الله آتاه الله إيماناً يجد حلاوته في قلبه. ڕوانین و سه‌یركردن (ی ئافره‌تانی نامه‌حره‌م) تیرێكی ژه‌هراوییه له تیره‌كانی ئیبلیس، هه‌ركه‌سێك له ترسی خوا وازی لێ بێنێت، خوا ئیمانێكی ئه‌داتێ شیرینایییه‌كی له دڵیدا ئه‌بینێته‌وه. الحاكم في مستدركه (٤/٧٨٧٥)، وفي مسند الشهاب (١/١٩٥) عن حذيفة وفی الطبرانی فی الكبیر (١٠/١٧٣) عن ابن مسعود.
جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك چاوه‌كانی داخست له نامه‌حره‌م به دڵنیایی و باوه‌ڕێكی پته‌وه‌وه كه ئه‌وه حه‌رامه وه‌كوو خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: قُلْ لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ [ النور: ٣٠] به باوه‌ڕداران بڵێ كه چاویان داخه‌ن و داوێنیان بپارێزن، ئه‌وا وه‌ك فه‌رمووده‌كه ده‌فه‌رموێت: شیرینیی باوه‌ڕ ئه‌چێته دڵییه‌وه و هه‌ستی پێ ئه‌كات. جا به‌دڵنیایییه‌وه هیچشتێك له‌م دنیایه‌دا خۆشتر و شیرین‌تر نییه له شیرینیی باوه؛ هه‌ر ئه‌و شیرینییه‌یه ئه‌گه‌ر مرۆڤ چه‌شتی و هه‌ستی پێ كرد، ئیتر هه‌موو شیرینییه‌كی تری له‌بیر ئه‌چێته‌وه. هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان ئه‌و شیرینییه‌یان چه‌شتبوو، بۆیه ئاوا شتی گه‌وره و سه‌رسوڕهێنه‌ریان به‌ئه‌نجام ئه‌گه‌یاند؛ بۆیه هه‌موو ئاواتیان له‌م دنیایه‌دا ته‌نها ڕه‌زامه‌ندیی خوای گه‌وره بوو و به‌س.
سوهه‌یب -خوا لێی رازی بێت- ویستی كۆچ بكات بۆ مه‌دینه، له‌ڕێگه هاتنه سه‌رڕێی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵن، به‌ڵام ئه‌و دڵی په‌یوه‌ست بوو به مه‌دینه‌وه، دڵی په‌یوه‌ست بوو به پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله عليه وسلم)، پێی وتن: "هه‌رچی هه‌مه بیبه‌ن و ئه‌تانده‌مێ، به‌س وازم لێ بێنن به‌ته‌نها خۆم بگه‌مه لای پێغه‌مبه‌ری خوا."
هه‌روه‌ها سه‌لمان -خوا لێی ڕازی بێت- هه‌رچی ڕاهیب و شاره‌زاكانی جووله‌كه و گاوور هه‌بوو، پرسیاری لێ كردن و گه‌ڕا به‌دوای پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلى الله عليه وسلم) تاكوو ڕاستی و دڵنیاییی ده‌روونی دۆزییه‌وه. هیچ له‌زه‌ت و تامخۆشییه‌ك ناگاته شیرینی باوه‌ڕ به هیچ شێوه‌یه‌ك.
هه‌روه‌ها ئه‌و هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌ی كه قورئانی پیرۆزی ئه‌خوێنده‌وه ئه‌وه‌نده شیرینیی قورئان له ده‌روونیدا كاری تێ كردبوو، تیربارانیان كرد، تیر له دوای تیر ئه‌چوو به لاشه‌یدا، به‌ڵام ئه‌و ئه‌وه‌نده هه‌ست و سۆزی له‌گه‌ڵ ئه‌م قورئانه تێكه‌ڵاو بووبوو به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ستی به‌و تیرانه نه‌كرد كه به لاشه‌یدا ئه‌چوون.
هه‌مووكه‌سێك ئه‌توانێت چێژی خۆشی و له‌زه‌تی خواردنه‌كانی دنیا بكات، به‌ڵام شیرینی و چێژی باوه‌ڕ تایبه‌تییه و خوای گه‌وره به هه‌مووكه‌سێكی نابه‌خشێت.
برا و خوشكی باوه‌ڕدارم، ئه‌م مانگه مانگی چه‌شتنی چێژی باوه‌ڕی ڕاسته‌قینه‌یه و به شوێنكه‌وتنی هه‌وا و ئاره‌زووه‌كانت خۆت ده‌سخه‌ڕۆ نه‌كه‌یت و ئه‌م هه‌له زێڕینه له‌ده‌ست خۆت نه‌ده‌یت.
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|