سه‌ره‌تا
:: ڕه‌مه‌زانی پیرۆز
:: پرسیاری شه‌رعی
چاپی بکه
لێدوان بنێره
بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت
له‌لایه‌ن: : ده‌نگی ئیسلام |
خوێنراوهتهوه : ٤٦١ |
ڕێكه‌وت : ٢٠٠٦/ ٩/٢٧ |
ئه‌م وتاره پاشه‌كه‌وت بكه
چه‌ند فه‌توایه‌ك له‌سه‌ر ڕه‌مه‌زان (٢)
الحمد لله رب العالمين، وصلى الله وسلم على نبينا محمد، وعلى آله، وصحبه أجمعيـن.
ئه‌م كۆمه‌ڵێك له ئه‌حكامی ڕۆژووه، كۆمه‌ڵێكه له قسه‌ی زانایان، به شێوه‌ی پرسیار‌و وه‌ڵام ده‌یخه‌ینه ڕوو ان شا‌ء الله.
فه‌زڵ و گه‌وڕه‌یی ڕۆژوو
پرسیار: فه‌زڵ و گه‌وره‌یی ڕۆژوو چه‌نده‌یه؟
وه‌ڵام: له سه‌ر گه‌وره‌یی و فه‌زڵی ڕۆژووو ئایه‌ت و فه‌رمووده زۆر هه‌ن، له‌وانه فه‌رمووده‌ی خوا سبحانه‌وتعالی: إنَّمَا يُوَفَّى الصَّابِرُونَ أَجْرَهُم بِغَيْرِ حِسَاب ئه‌هلی ته‌فسیر ده‌فه‌رموون: ئه‌وانه ڕۆژوه‌وانانن.
وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: »إن في الجنة باباً يقال له الريان : يدخل منه الصائمون يوم القيامة ، لا يدخل منه أحد غيرهم ، يقال : أين الصائمون؟ ، فيقومون فيدخلون مـنـــه، فإذا دخلوا أغلق فلم يدخل منه أحد« (وفي رواية: من دخل شرب ، ومن شرب لم يـظـمـــأ أبداً) [صحيح الجامع الصغير ، رقم 2121 ، وانظر صحيح الترغيب 1/410].{ له به‌هه‌شتا ده‌رگایه‌ك هه‌یه پێی ده‌وتری ره‌یان: ڕۆژوه‌وانانی لێ ده‌چێته ژوور له ڕۆژی قیامه‌تدا، وه هیچ كه‌سێكی دیكه جگه له‌وان لێی ناچێته ژوور، ده‌وترێ: كوان ڕۆژوهوهنان؟ جا ئیتر هه‌ڵده‌ستن و لێی ده‌چنه ژووره‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌نده چونه ژوورێ داده‌خرێ و كه‌س لێی ناچێته ژووره‌وه} وه له ڕیوایه‌تێكی تردا: {هه‌ركه‌س چووه ژوره‌وه ئه‌وه ده‌خواته‌وه، وه هه‌ركه‌سیش خواردیه‌وه هه‌رگیز تینوی نابێت }
وه له هه‌ردوو سه‌حیحدا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: قال الله عز وجل ، كل عـمـــل ابن آدم لـه (وفي مسلم : يضاعف الحسنة بعشر أمثالها ، إلى سبعمائة ضعف) إلا الصوم ، فإنه لي وأنـا أجزي به ، والصيام جنة « (وفي رواية صحيحة: يستجن به العبد من النار. {خوای عزوجل ده‌فه‌رموێت: هه‌موو كرده‌وه‌كانی نه‌وه‌ی ئاده‌م بۆ خۆیه‌تی (وه له ڕیوایه‌تی مسلم: چاكه به ده ئه‌وه‌نده‌ی خۆی تا حه‌وت سه‌د ئه‌وه‌نده به‌رامبه‌ر ده‌بێ) ته‌نها ڕۆژوو نه‌بێ، ئه‌وه به‌ڕاستی بۆ منه‌و هه‌ر منیش پاداشتی ده‌ده‌مه‌وه، وه ڕۆژووش قه‌ڵغانه }
وه له فه‌رمووده‌ی یه‌حیای كوڕی زه‌كه‌ریا: {وأمركم بالصيام ، ومثل ذلك كمثل رجل معه صرة مسك في عصابة ، كلهم يجد ريح المسك ، وإن خلوف فم الصائم أطيب عند الله من ريح المسك } [صحيح الجامع الصغير رقم (1720). {وه فه‌رمانتان پێ ده‌ده‌م به ڕۆژوو، وه وێنه‌ی ئه‌وه‌ش وه‌ك وێنه‌ی پیاوێكه توره‌كه‌یه‌كی پێ بێت له ناو كۆمهڵێكداو میسكی تێدا بێت، هه‌موویان بۆنی میسك ده‌گرن، وه پاشماوه‌ی (ئه‌وه بۆنه‌ی له دوای نیوه‌ڕۆ له هه‌ندێ كه‌سدا دروست ده‌بێت) ده‌می ڕۆژوه‌وان لای خوا خۆشتره له بۆنی میسك }.
به‌ڕۆژوو بوون له‌به‌ر چاك بونه‌وه یان دابه‌زینی كێش
پرسیار: حوكمی كه‌سێك چییه به‌ڕۆژوو ده‌بێ له ڕه‌مه‌زاندا تاكو له نه‌خۆشی چاك بێته‌وه یان كێشی دابه‌زێنێ؟
وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر مه‌به‌سته‌كه‌ی ته‌نها له‌وه‌دا كورت هاته‌وه ئه‌وه هیچ شتێكی له قیامه‌تدا چنگ ناكه‌وێت و خێری بۆ نانوسرێت، خوای متعال ده‌فه‌رموێت: مَن كَانَ يُرِيدُ العَاجِلَةَ عَجَّلْنَا لَهُ فِيهَا مَا نَشَاءُ لِمَن نُّرِيدُ ثُمَّ جَعَلْنَا لَهُ جَهَنَّمَ يَصْلاهَا مَذْمُوماً مَّدْحُوراً ، ومَنْ أَرَادَ الآخِرَةَ وسَعَى لَهَا سَعْيَهَا وهُوَ مُؤْمِنٌ فَأُوْلَئِكَ كَانَ سَعْيُهُم مَّشْكُورا [الإسرا‌ء/18-19
پێویسته نییه‌تی موسڵمان چوونیه‌ك بێت له‌گه‌ڵ فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) {من صام رمضان إيماناً واحتساباً غفر له ما تقدم من ذنبه } [صحيح الترغيب 1/415] {هه‌ركه‌سێك به ئیمان و به ته‌مای پاداشته‌وه ڕه‌مه‌زان بگرێ له تاوانی پێشووی ئه‌بوردرێ }، جا پێویسته له‌سه‌ر بانگخوازان كه وشه‌ی (احتسابا) بۆ خه‌ڵكی ڕوون بكه‌نه‌وه و تێ‌یان بگه‌یه‌نن كه مه‌به‌ست له ڕۆژوو چییه‌و بۆچی دانراوه.
چۆن ده‌زانین ڕه‌مه‌زان هاتووه
پرسیار: چۆن فه‌رمان ئه‌درێت به هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان؟
وه‌ڵام: به یه‌كێ له‌م دووانه:
یه‌كه‌م: بینینی مانگ، له‌به‌ر فه‌رمووده‌ی خوا جل جلاله: فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو بڵاوی كرده‌وه كه مانگ بینراوه ئه‌وه باوه‌ڕی پێ ده‌كرێت و كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
دووه‌م: ته‌واوكردنی 30 ڕۆژی شه‌عبان، هیچ ناڕێكیش نییه كه دوو مانگ یان زیاتری ساڵی كۆچی هه‌ریه‌كه‌یان 29 یان 30 ڕۆژ بن.
موسڵمانبوونی كافر له ڕه‌مه‌زاندا
پرسیار: ئه‌گه‌ر له ڕۆژگاری ڕه‌مه‌زاندا كافرێك موسڵمان بوو، منداڵێك باڵغ بوو، نه‌خۆشێك چاك بۆوه، گه‌شتیار –مسافر-ێك گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه، حهیزدارێك پاك بۆوه، چی‌یان له‌سه‌ره بیكه‌ن له ڕووی خۆگرتنه‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ی ڕۆژووه‌كه‌یان؟
وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر له كاتی ڕۆژگاری ڕهمهزانداكافرێك موسڵمان بوو، وه منداڵێك باڵغ بوو، له‌سه‌ریانه ئه‌و ڕۆژه تا ئێواره خۆیان له خواردن و خواردنه‌وه بگرنه‌وه و واجبیش نییه له‌سه‌ریان ئه‌و رۆژه یان رۆژه‌كانی پێشووتر بگرنه‌وه، چونكه پێش ئه‌وكاته‌یان له‌و كه‌سانه نه‌بوون كه ڕۆژوویان له‌سه‌ر بووه.
وه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیش چاك بۆوه، حه‌یزدار پاك بۆوه، گه‌شتیار گه‌ڕایه‌وه، باشتر وایه كه (بۆ ده‌رچوون له ڕاجوودایی زانایان له‌مه‌دا) ئه‌و ڕۆژه خۆیان بگرنه‌وه‌و هیچ نه‌خۆن، وه له‌سه‌ریانه ئه‌و رۆژه‌و ئه‌وه‌ش له‌وه‌و پێش نه‌یانگرتووه بیگرنه‌وه، جیاوازیش له نێوان ئه‌م دوو به‌شه‌شدا هه‌یه: به‌شی یه‌كه‌م مهرجهكهیان بۆ هاتۆته دی، وه به‌شی دووم ڕێگرهكهیان له‌سه‌ر لاچووه.
كه‌ی فه‌رمان به منداڵ ده‌درێ كه به‌ڕۆژوو بێت
پرسیار: كه‌ی منداڵ فه‌رمانی پێ ده‌درێ به رۆژوو؟
وه‌ڵام: (الخرقی ) ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر منداڵ ده‌ساڵان بوو، وه توانای ڕۆژووشی هه‌بوو، ده‌یگرێت.
(ابن قدامة ) ده‌ڵێت: "واعتباره بالعشر أولى ، لأن النبي -صلى الله عليه وسلم- أمر بالضرب على الصلاة عندها ، واعتبار الصوم بالصلا‌ة أحسن لقرب إحداهما من الأخرى ، واجتماعهما في أنهما عبادتان بدنيتان من أركان الإسلام ، إلا أن الصوم أشق فاعتبرت له الطاقة ، لأنه قد يطيق الصلاة من لا يطيقه" .[المغني مع الشرح 3/90 {وه ئیعتباركردنی به ڕۆژوو بوونی به ده‌ساڵ له پێشتره، چونكه پێغه‌مبه‌ر 0(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمانی داوه به لێدان به‌وه‌ی كه له ده ساڵیدا نوێژ ناكات، وه دانانی ڕۆژووش به نوێژ باشتره له به‌ر نزیكی هه‌ریه‌كه‌یان له‌وی تر، وه كۆبونه‌وه‌یان له‌وه‌ی كه هه‌ردووكیان دوو به‌ندایه‌تی لاشهیین له پایه‌كانی ئیسلام، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژوو گرانتره ئیعتیباری به توانایی بۆ كراوه، چونكه له‌وانه‌یه (منداڵ) توانای نوێژی هه‌بێت به‌ڵام توانای ڕۆژووی نه‌بێت }.
جا ئیتر ئه‌ی برای موسڵمان ده‌بێ چۆن بێت كاتێك باوكێك به پاساوی به‌زه‌یی هاتنه‌وه به منداڵه‌كه‌یدا له بریتی فێری ڕۆژووگرتنی بكات قه‌ده‌غه‌ی لێ ده‌كات!!
پیاوێكی په‌ك كه‌وته ئاگای له خۆی نه‌ماوه چۆن به‌ڕۆژوو بێت
پرسیار: پیاوێك ته‌واو پیرو په‌ككه‌وته بووه، وای لێ هاتووه منداڵه‌كانی خۆی ناناسێته‌وه، هیچ كه‌سێكی ده‌ورو به‌ری ناناسێته‌وه، چی له‌سه‌ر له مه‌سه‌له‌ی ڕۆژوودا؟
وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر حاڵی به‌و شێوه‌یه كه باسكرا، ئه‌وه نه نوێژ و نه رۆژو و نه خواردنی هه‌ژارانیش (فدیه)ی له‌سه‌ره، وه ئه‌گه‌ر جارجار بیر‌و هۆشی ده‌هاته‌وه خۆی و جار جاریش نه‌ده‌ماو وه‌ك خۆی لێ ده‌هاته‌وه، ئه‌وه له‌و كاته‌ی ئاگای له خۆیه‌تی ده‌بێ به‌رۆژوو بێ و له‌و كاته‌ش ئاگای له هیچ نییه له‌سه‌ر نییه.
ڕۆژووی نه‌خۆش
پرسیار: حوكمی ڕۆژووی نه‌خۆش چییه؟
وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر له ڕووی پزیشكییه‌وه سه‌لمێنرا كه ڕۆژوو ده‌بێته هۆی تێداچوونی نه‌خۆشه‌كه ئه‌وه دروست نییه به‌ڕۆژوو بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا كه ڕۆژوو تووشی نه‌خۆشی ده‌كات، یان زیان به نه‌خۆشه‌كه ده‌گه‌یه‌نێ به‌وه‌ی چاك بوونه‌وه‌ی دره‌نگتر ده‌كات یان ئازار‌و ئێشی پێ ده‌گه‌یه‌نێ یان زۆر قورس و گران ده‌بێت له‌سه‌ری، ئه‌وه باشتر وایه كه بیشكێنێ و پاشان كه چاك بۆوه بیگرێته‌وه.
كه‌سێك پزیشك قه‌ده‌غه‌ی لێ كردووه به‌رۆژوو بێت
پرسیار: كه‌سێك تووش بووه به نه‌خۆشی برینداربوونی گه‌ده (قرحة)، پزیشكیش قه‌ده‌غه‌ی لێ كردووه به كه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ نابێ به‌ڕۆژوو بێ، حوكمی ئه‌مه چییه؟
وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر ئه‌و پزیشكه‌ی قه‌ده‌غه‌ی لێ كردووه كه‌سێكی باوه‌ڕداری جێی متمانه بێ و ئه‌مین و ده‌ستپاك بێ له پیشه‌كه‌یدا، ئه‌وه له‌سه‌ری پێویسته كه گوێرایه‌ڵی بكات و به قسه‌ی بكات، ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی كه له ڕه‌مه‌زاندا به‌رۆژوو نه‌بێت، تاكو له دواییدا هه‌ركاتێك توانای هه‌بوو بیانگرێته‌وه، له به‌ر فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره: : فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضاً أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ جا ئه‌گه‌ر له نه‌خۆشیه‌كه‌ی چاك بۆوه له‌سه‌ریه‌تی كه چه‌ند مانگی لێ خواردووه هه‌موویان بگرێته‌وه.
بێتوانای ته‌واو له ڕۆژوو
پرسیار: حوكمی ئه‌و كه‌سه چییه كه له‌به‌ر بێتوانایی هیچ كاتێكی ژیانی ناتوانێت به‌رۆژوو بێت، جا یان نهخۆشێكهو ئومێدی چاك بوونه‌وه‌ی نییه، وه یان پیره‌و توانای نییه؟
وه‌ڵام: له‌سه‌ریه‌تی كه بۆ هه‌ر ڕۆژێك هه‌ژارێك تێر بكات، نیو صاع له خواردنی 0وڵاته‌كه‌ی خۆی (نزیكه‌ی كیلۆو نیوێك برنج)، له‌سه‌ره‌تای مانگه‌دا بیدات هه‌روه‌ك ئه‌نه‌س خوا لێی ڕازی بێت ده‌یكرد، ده‌شتوانێت له نێوه‌راست یان له كۆتایی مانگه‌كه‌دا بیدات.
نه‌خۆشێك ئومێدی چاكبوونه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت
پرسیار: نه‌خۆشێك پزیشكه‌كان پێیان وتووه كه له‌وانه‌یه چاك بیته‌وه، ئایا ده‌بێت له بریتی ڕۆژووه‌كه‌ی خواردن بدات؟
وه‌ڵام: نه‌خێر خواردن بری ڕۆژووه‌كه‌ی ناكه‌وێت، له‌سه‌ریه‌تی چاوه‌ڕێ بكات تا چاك ده‌بێته‌وه‌و پاشان بیانگرێته‌وه.
چاوه‌ڕێی ده‌كرد چاك بێته‌وه به‌ڵام مرد
پرسیار: پێاوێكی نه‌خۆش چاوه‌ڕێ ده‌كات چاك بێته‌وه‌و ڕۆژووهكانی بگرێته‌وه، به‌ڵام پێش چاك بوونه‌وه مرد، چی له‌سه‌ره؟
وه‌ڵام: هیچ شتێكی له‌سه‌ر نییه، چونكه ڕۆژوو مافی خوایه سبحانه‌وتعالی، به‌شه‌رع واجب بووه، ئه‌وه‌ش كه واجبه له‌سه‌ر مردووه پێش ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی ته‌واو بكات، ئیتر له‌سه‌ری لاده‌چێت هه‌روه‌ك حه‌ج.
به‌شێكی ڕه‌مه‌زانی گرتووه‌و ناتوانێ به‌شه‌كه‌ی تر بگرێت
پرسیار: كه‌سێك به‌شێكی ڕه‌مه‌زانی گرتووه‌و بێ توانا بووه له‌وه‌ی به‌شه‌كه‌ی تر ته‌واو بكات، چی بكات؟
وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر بێتواناییهكهی له‌به‌ر كارێكی كوت‌وپڕ (طاريء) و لاده‌چێ، چاوه‌ڕێ بكات تاكو نامێنێن و ئه‌وسا ده‌ست بكاته‌وه به گرتنیان، خۆ ئه‌گه‌ر بێتوانابوونهكهی له‌به‌ر كارێكی به‌رده‌وام بوو، ئه‌وه بۆ هه‌موو ڕۆژێك خواردنی هه‌ژارێك ده‌دات وه‌ك له‌وه‌و پێش باسمان كرد.
ڕۆژووی ڕه‌وه‌ند-مسافر-
پرسیار: حوكمی ڕۆژوو چییه بۆ ڕه‌وه‌ند –مسافر_؟
وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ره‌كه‌ی زۆری بۆ دێنا‌و قورس و گران بوو له‌سه‌ری، ئه‌وه باشتر مۆڵه‌تی خوا وه‌ربگرێت و بیشكێنێت، وه ئه‌گه‌ر قورس و گرانیش نه‌بوو له‌سه‌ری ئه‌وه ده‌توانێت به‌ڕۆژوو بێت و ده‌شتوانێ بیشكێنێ.
كه‌ی ڕه‌وه‌ند-مسافر- ڕۆژووه‌كه‌ی ده‌شكێنێ؟
پرسیار: كه‌ی ڕه‌وه‌ند –مسافر- ڕۆژووه‌كه‌ی ده‌شكێنێت؟
وه‌ڵام: له‌مه‌دا دوو فه‌رمووده هه‌یه:
یه‌كه‌م: فه‌رمووده‌ی ئه‌نه‌س خوا لێی ڕازی بێت: "أنه أفطر على دابته قبل أن يخرج وقد تهيأ للرحيل." {له‌سه‌ر وڵاخه‌كه‌ی خۆی پێش ئه‌وه‌ی ده‌رچێ بۆ سه‌فه‌ره‌كه‌ی و خۆی ئامادهكربوو بۆ ڕۆشتن ڕۆژووه‌كه‌ی شكاند }
دووه‌م: فه‌رمووده‌ی ئیبن عه‌بباس خوا لێی ڕازی بێت له هه‌ردوو سه‌حیح دا فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) –له‌شار- ده‌رچوو تا گه‌یشته عه‌سفان، پاشان داوای ئاوی كرد‌و تا ده‌سته‌كانی به‌رزی كرده‌وه تا خه‌ڵكی بیبینێت و پاشان ڕۆژووه‌كه‌ی شكاند.
باشتر وایه ئیحتیا‌ت وه‌ربگرێ و تا له ماڵ نه‌چێته ده‌رێ و سنووری شار نه‌بڕێت ڕۆژووه‌كه‌ی نه‌شكێنێت.
شه‌و بڕیاری داوه به‌یانی سه‌فه‌ر بكات
پرسیار: پیاوێك له یه‌كێك له شه‌وانی ڕه‌مه‌زاندا بڕیاری دا بۆ به‌یانی سه‌فه‌ر بكات، ئایا بۆی دروسته به نییه‌تی ڕۆژوو شكاندنه‌وه به‌یانی بكاته‌وه؟
وه‌ڵام: نه‌خێر بۆی دروست نییه، به‌ڵكوو نییه‌تی ڕۆژوو دێنێ، چونكه نازانێ بۆ به‌یانی چی دێته پێش، له‌وانه‌یه نه‌توانی سه‌فه‌ره‌كه‌ی بكات، جا ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ره‌كه‌ی كرد ئه‌وه بۆی هه‌یه ڕۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت ئه‌گه‌ر حه‌زی كرد وه‌ك باسمانكرد.
سه‌فه‌ر ده‌كات تاكو له‌گه‌ڵ خێزانی خۆی جیماع بكات
پرسیار: پیاوێك ویستی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا جیماع بكات له ڕۆژگاری ڕه‌مه‌زاندا، له‌به‌ر ئه‌و هۆیه سه‌فه‌ری كرد تا بتوانێ ڕۆژووه‌كه‌ی بشكێنێ؟
وه‌ڵام: كاره‌كه‌ی حه‌رامه، چونكه مه‌به‌ستی فێڵكردن بووه، تاوانباره‌و بۆی نییه ڕۆژوو بشكێنێت یُخَادِعُونَ اللَّهَ وهُوَ خَادِعُهُمْ
ڕۆژوو شكاندن له فڕۆكه‌خانه‌دا
پرسیار: ئایا دروسته ڕۆژوو شكاندن له فڕۆكه‌خانه‌دا؟
وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه له ناو سنووری شاره‌كه‌دا بوو، ئه‌وه ده‌بێ چاوه‌ڕێ بكات تاكو فڕۆكه‌كه هه‌ڵده‌ستێت و دوور ده‌كه‌وێته‌وه، وه ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه بوو بۆی دروسته له‌وێدا ڕۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت.
له ناوفڕۆكهخانه ڕۆژووی شكاندنه‌وه به‌ڵام پاشان خۆری بینیوه
پرسیار: له ناو فڕۆكهخانهكدا بوین كه خۆر ئاوا بوو، ڕۆژوومان شكاند، پاشان كاتێك فڕۆكه‌كه هه‌ستاو به‌رز بۆوه، جارێكی تر خۆرمان بینییه‌وه، حوكمی ئه‌و ڕۆژووه چییه؟
وه‌ڵام: ڕۆژووه‌كه دروسته، چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: {إذا أقبل الليل من هاهنا ، وأدبر النهار من هاهنا وغربت الشمس فقد أفطر الصائم } [ متفق عليه]. {ئه‌گه‌ر شه‌و ئا لێره‌وه داهات، وه ڕۆژیش ئا لێره‌وه پشتی هه‌ڵكردو نه‌ما، وه خۆریش ئاوا بوو ئه‌وه ڕۆژوه‌وان ڕۆژووه‌كه‌ی ده‌شكێنێت }
له وڵاتێك به‌ڕۆژووه‌و سه‌فه‌ر ده‌كات بۆ وڵاتێكی تر
پرسیار: هه‌ركه‌سێك له وڵاتێك به‌ڕۆژوو بوو، پاشان سه‌فه‌ری كرد بۆ وڵاتێكی تر، خه‌ڵكه‌كه‌ی له پێش ئه‌و یان پاش ئه‌و به‌ڕۆژوو بوبوون، چی بكات له‌م حاڵه‌ته‌دا؟
وه‌ڵام: به‌پێی ڕۆژوو شكاندنی ئه‌و وڵاته ڕۆژووه‌كه‌ی ده‌شكێنێ كه سه‌فه‌ری كردۆته لایان، با زیاتر له سی ڕۆژیشی (سه‌باره‌ت به خۆی) گرتبێ، له به‌ر فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم):{الصوم يوم تصومون ، والفطر يوم تفطرون }[رواه الترمذي وهو حديث صحيح ]. {ڕۆژوو رۆژی به‌ڕۆژوو بوونی ئه‌وانه، شكاندنیش ئه‌و ڕۆژه‌یه كه ئه‌وان ده‌یشكێنن }، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیست و نۆ نه‌بوو (كه‌متری له بیست و نۆ گرتبوو) ئه‌وه له‌سه‌ریه‌تی پاش جێژن ڕۆژێك بگرێته‌وه، چونكه مانگ له بیست و نۆ ڕۆژ كه‌متر نییه.
به چه‌ند ساتێكی كه‌م پێش بانگ خوێنی پێدا هات
پرسیار: ئافره‌تێك به‌ڕۆژوو بوو، به چه‌ند ساتێك پێش بانگ خوێنی پێدا هات، حوكمی ڕۆژووه‌كه‌ی چییه؟
وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر به ڕاستی خوێنی پێدا هات، ئه‌وه ڕۆژووه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌و پاداشتی له‌سه‌ر وه‌رده‌گرێ، ده‌بێ له پاشاندا بیگێڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ستی ئه‌كرد له ناو سكیدایهو جارێ نه‌هاتۆته خوارێ، یان دوای بانگ هاته خوارێ، ئه‌وه ڕۆژووه‌كه‌ی دروسته.
پێش بهرهبهریان پاك بۆته‌وه به‌ڵام خۆی نه‌شتووه تا دوای پارشێوكردن
پرسیار: ژنێك پێش به‌ره‌به‌یان –الفجر- پاك بۆوه، به‌ڵام خۆی نه‌شت هه‌تا دوای به‌یانی، وه هه‌روه‌ها پێاوێكیش له‌شگران بوو به‌ڵام تا دوای به‌ره‌به‌یان خۆی نه‌شت، حوكمی ڕۆژووی ئه‌و دوانه چییه؟
وه‌ڵام: ڕۆژووی ئافره‌ته‌كه، هه‌روه‌ها ڕۆژووی لهشگرانهكه هه‌ردووكیان دروستن، له‌به‌ر فه‌رمووده‌ی عائیشه خوا لێی ڕازی بێت كه ده‌فه‌رموێت: {كان النبي -صلى الله عليه وسلم- يدركه الفجر وهو جنب من أهله ، ثم يغتسل ويصوم} {پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه سلم) به‌یانی لێ ده‌بۆوه هه‌ر له‌شگران بوو له خێزانه‌كانی، پاشان خۆی ده‌شت و به‌ڕۆژوو ده‌بوو }، هه‌روه‌ها ئافره‌تی زه‌یستان حوكمی حهیزداری هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر پێش به‌ره‌به‌یان پاك بۆوه ده‌توانێ به‌رۆژوو بێت، به‌ڵام ئه‌مانه هه‌موویان پێویسته خێرا بكه‌ن و زوو خۆیان بشۆرن و نوێژی به‌یانیان له ده‌ست نه‌چێت.
به‌كارهێنانی حه‌پی وه‌ستاندنی حه‌یز له ره‌مه‌زاندا
پرسیار: ئایا دروسته بۆ ئافره‌ت له ڕه‌مه‌زاندا حه‌پی وه‌ستانی سووڕی مانگانه به‌كاربێنێ؟
وه‌ڵام: دروسته ئافره‌ت ده‌رمانی نه‌مان و وه‌ستانی حه‌یز به‌كار بێنێ ئه‌گه‌ر كه‌سانی خاوه‌ن ئه‌زموون و شاره‌زا له پزیشكه‌كان بریاریان دا كه ئه‌و شته زیانی پێ ناگه‌یه‌نێ، وه باشتریشه بۆی كه واز له‌وه بێنێ، ئه‌وه‌ته خوای گه‌وره مۆڵه‌تی داوه‌و له‌و كاته‌دا ڕۆژووی له‌سه‌ر نییه، ده‌توانێ دوای ڕه‌مه‌زان بیانگرێته‌وه.
له‌به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووه‌مدا زانیویه‌تی كه ڕه‌مه‌زانه.
پرسیار: كه‌سێك نه‌یزانیوه ڕه‌مه‌زان هاتووه، ته‌نها له به‌یانی ڕۆژیی دووه‌مدا نه‌بێت، چی بكات له‌م كاته‌دا؟
وه‌ڵام: ئه‌و ڕۆژه خۆ بگرێته‌وه له خواردن و خواردنه‌وه، ڕۆژێك له بریتی بگرێته‌وه له دواییدا، له‌به‌ر فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه سلم):{ لا صيام لمن لم يفرضه من الليل } [صحيح الجامع الصغير رقم (7516) ]. {ڕۆژوو بۆ كه‌سێك نییه كه له‌شه‌ودا فه‌رزی نه‌كردبێ (نیه‌تی فه‌رزبوونی لێ نه‌هێنابێ )}.
ئه‌و شتانه چین ڕۆژوو ده‌شكێنن
پرسیار: ئه‌و شتانه چین ڕۆژوو ده‌شكێنن؟
وه‌ڵام: شێخی ئیسلام ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت باس ده‌كات كه:" أن من المفطرات ما يكون من نوع الاستفراغ :كالجماع والاستقاءة ، والحيض والاحتجام. ومنها ما يكون من نوع الامتلاء: كالأكل والشرب (وما في معناها كالحقن المغذية) ومن الخارجات نوع لا يقدر على الاحتراز منه : كالأخبثين ، وإذا خدعه القيء والاحتلام في النوم ، وخروج الدم من الجروح ، والاستحاضة ، بخلاف ما إذا استقاء عمداً أو استمنى عمداً" . [ الفتاوى25 /265].{ له شكێنهرهكانی ڕۆژوو هه‌یانه له جۆری ده‌رهاویشته‌ن: وه‌ك جیماعكردن و خۆ ڕشاندنه‌وه، وه حه‌یزو كه‌ڵه‌شاخ له خۆگرتن، وه ئه‌وانه‌ش كه له جۆری لاشه پڕ كردنن، وه‌ك: خواردن وخواردنه‌وه (ده‌رزیه‌كیش كه له بریتی خواردن به‌كارێ بهێنرێت) وه له‌و شتانه‌ی كه له لاشه دێنه ده‌رێ جۆرێك هه‌ن كه ناتوانرێت خۆیان لێ به‌دوور بگیرێت: وه‌ك هه‌ردوو پیسیه‌كه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ڕشانه‌وه‌و ئیحتیلام بوون(ئاو هاتنه‌وه) له خه‌ودا ڕووی دا، یان برینه‌كه‌ی خوێنی لێ هات، یان خوێنی ئیستیحازهی هه‌بوو، ئه‌مانه ڕۆژوو ناشكێنن، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه به ده‌ستی خۆی خۆی بڕشێنێته‌وه، یان خۆی به ئه‌نقه‌ست ئاوی خۆی بێنێته‌وه (كه ئه‌مانه ڕۆژوو ده‌شكێنن } [ الفتاوى25 /265]
. وه ڕۆژووشكێنهكانیش (جگه له حه‌یزو نیفاس) ڕۆژوو به‌تاڵ ناكه‌نه‌وه مه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه بێ زۆره‌ملی و به ئاره‌زووی خۆی بیانكات، به ئاگابێ و له‌بیری نه‌چووبێته‌وه، شاره‌زا بێ پێیان و نهشهراز نه‌بێت.
قه‌تره‌ی چاو و گوێ
پرسیار: حوكمی قه‌تره‌ی چاو و گوێ چییه؟
وه‌ڵام: ڕۆژوو ناشكێنێ هه‌روه‌ك زانایان باسیان كردووه، وه هه‌روه‌ها: بۆنی خۆش، كل له چاوكردن، خوێن له خۆگرتن بۆ فه‌حس، خوێنی لووت به‌ربوون، ده‌رزی له خۆدان (ده‌رزی ناخۆراكی)، ته‌پ و تۆز، چێشتنی خواردن بۆ كه‌سێك له چێشتخانه‌یه بێ ئه‌وه‌ی بچێته خواره‌وه، هه‌ركه‌سێك ئاوی له ده‌می ڕاداو بێ ویستی خۆی ئاو چووه خواره‌وه، ده‌رمانی هه‌ناسه‌توندی (ڕه‌بو) كه له ڕێگه‌ی هه‌ڵمژینه‌وه ده‌بێ، قوتدانی لیك و تفی ده‌م، ئه‌مانه هیچیان ڕۆژوو ناشكێننن، هه‌روه‌ها سیواك كردنیش له هه‌موو كاته‌كانی ڕۆژدا ڕێی پێ دراوه‌و دروسته.
ماچكردن له ڕۆژگاری ڕه‌مه‌زاندا
پرسیار: حوكمی ماچكردن له ڕۆژگاری ڕه‌مه‌زاندا چییه؟
وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه خۆی ناسی به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ماچی كرد هیچی لێ نایه‌ته ده‌رێ، ماچكردن بۆی دروسته، وه‌ك له هه‌ردوو سه‌حیحدا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر 0(صلی الله علیه وسلم) به‌ڕۆژووش بووه‌و ماچیشی كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له خووی وابوو كه به‌و ماچكردنه دێته‌خوارێ (مه‌نی دێته‌وه)، یان ناتوانێ زه‌مانه‌تی خۆی بكات كه تووش نه‌بێ، ئه‌وه با نه‌یكات، چونكه ئه‌گه‌ر له كاتی ماچكردن یان ده‌ستلێداندا –مه‌نی- هاته خوارێ ئه‌وه ڕۆژووه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه.
پاشماوه‌ی خۆراك و ڕیشاڵی سیواك
پرسیار: حوكمی پاشماوه‌ی خۆراك چییه كه له ده‌مدا ده‌مێنێته‌وه، یان ورده سیواك، به‌كارهێنانی ده‌رمانی ده‌م و دان؟
وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر به‌ره‌به‌یان 0-فجر-ی به‌سه‌ردا هات له‌سه‌ریه‌تی ده‌ریبێنێ له ده‌می و دروست نییه قوتی بدات، هه‌روه‌ها دروستیش نییه ورده سیواك (ئه‌و ڕیشاڵه‌ی له سیواك ده‌بێته‌وه) قوت بدات، وه ئه‌گه‌ر بێ ویست و مه‌به‌ستی خۆی چووه خواره‌وه ئه‌وه هیچی له‌سه‌ر نییه، هه‌روه‌ها خوێنی پوك ڕۆژوو ناشكێنێت ئه‌گه‌ر بێ مه‌به‌ست گه‌یشته خواره‌وه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به ده‌رمانی ده‌م و دان ئه‌وه له دوو حاڵه‌ت به‌ده‌ر نییه:
یه‌كه‌میان: ئه‌وه‌یه كه به‌هێزه، خۆی ئه‌گه‌یه‌نێته گه‌ده‌و مرۆڤ ناتوانێت زاڵ بێت به‌سه‌ریداو نه‌هێڵێت، ئه‌مه نابێ به‌كاری بێنێن و دروست نییه، به‌لانی كه‌م كه‌راهه‌تی هه‌یه‌و باش نییه.
دووه‌میان: له‌و جۆره‌یه كه ده‌توانێ خۆی لێ ده‌رباز بكات و نه‌هێڵێ بچێته خواره‌وه، ئه‌مه‌یان به‌كارهێنانی دروسته به مه‌رجی وریایی.
حوكمی خواردن و خواردنه‌وه له كاتی به‌ربانگدا
پرسیار: حوكمی خواردن و خواردنه‌وه چییه له كاتی بانگد؟
وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر گوێی له بانگ بوو وه ئه‌یزانی كه ئه‌م بانگی بهیاننهی ده‌سبه‌جێ له‌سه‌ریه‌تی واز بێنێ، وه ئه‌گه‌ر پێش ده‌ركه‌وتنی به‌ره‌به‌یانیش بانگی ده‌دا له‌سه‌ری پێویست نییه خۆی بگرێته‌وه تا بۆی ڕۆشن ده‌بێ كه به‌ره‌به‌یان -الفجر- هاتووه، وه ئه‌گه‌ر حاڵی بانگبێژهكهشی نه‌ئه‌زانی كه ئایا پێش به‌ره‌به‌یان بانگی داوه یان كاتی خۆیه‌تی، باشتر‌و له‌پێشتر ئه‌وه‌یه كه له گه‌ڵ بیستنی بانگه‌كه خۆی بگرێته‌وه، وه زیانیشی نییه شتێك بخوات یان بخواته‌وه كاتی بانگه‌كه چونكه نازانێ كاتی خۆی هاتووه یان نا، به‌ڵام له‌سه‌ریه‌تی كه ئه‌و ئیحتیاتی خۆی بخات و خشته‌یه‌كی مانگی ڕه‌مه‌زان لای خۆی هه‌ڵبگرێ كه به كات و خولهك بانگی به‌یانی تیا روون كراوه‌ته‌وه.
له كاتی ڕۆژئاوابوندا ماشێن لێ ده‌خوڕێ
پرسیار: چی بكات كاتێك ڕۆژ ئاوا ده‌بێ و ماشێن لێ ده‌خوڕێ و هیچ شتێكی لا نییه ڕۆژووی پێ بشكێنێ؟
وه‌ڵام: به دڵ نییه‌تی شكاندنی ڕۆژووه‌كه‌ی بێنێ، با وه‌ك هه‌ندێ نه‌فام نه‌كات كه ده‌ستیان ده‌مژن یان لیكیان قوت ده‌ده‌ن به‌و نییه‌ته‌ی ڕۆژووی شكاندبێ.
دایكی ئاگاداری نه‌كردۆته‌وه كه ڕۆژ بۆته‌وه
پرسیار: دایكی به‌زه‌یی پێدا هاتۆته‌وه‌و ئاگاداری نه‌كرده‌وه به‌وه‌ی كه به‌ربه‌یان بووه، تاكو زۆر بخوات و تێر ببێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا چی بكات؟
وه‌ڵام: باشتره (الاحوط9) كه ڕۆژووه‌كه‌ی بگێڕێته‌وه‌و داوای لێ بوردن بكات و ته‌وبه بكات.
كه‌سێك ئه‌بێنێ له‌بیری چۆته‌وه ڕه‌مه‌زانه‌وه شت ئه‌خوات
پرسیار: ئه‌گه‌ر كه‌سێكی بینی له بیری چۆته‌وه به‌ڕۆژووه‌و نان ده‌خوات، ئایا له‌سه‌ری پێویسته به ئاگای بكاته‌وه؟
وه‌ڵام: به‌ڵێ له‌سه‌ری پێویسته ئاگاداری بكاته‌وه، له به‌ر گشتی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه له فه‌رمووده‌ی سه‌حیح دا ده‌فه‌رموێت: »إذا نسيت فذكروني« {ئه‌گه‌ر له بیرم چۆوه به ئاگام بێننه‌وه} چونكه سه‌باره‌ت به‌و كه‌سه‌ی ده‌یبینێ وه‌ك خراپه‌یه‌ك وایه‌و ده‌بێ بیگۆڕێ، وه له ڕوانگه‌ی یارمهتیدانیشه له‌سه‌ر خێر‌و چاكه.
پیرۆزبایی كردن به هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان
پرسیار: حوكمی پیرۆزباییكردن به هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان چییه؟
وه‌ڵام: هیچی تێدا نییه‌و دروسته ان شا‌ء الله.
داواكارین له خوا سبحانه‌وتعالی، كه یارمه‌تی ئێمه‌و سه‌رجه‌م براو خوشكانی موسڵمان بدات بۆ گرتنی مانگی ڕه‌مه‌زان و هه‌ڵسان به ئه‌رك و واجبه‌كانی سه‌رشانمان.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه‌كان:
المغني مع الشرح الكبير - الجز‌ء الثالث.
-مجموع الفتاوى لابن تيمية - الجز‌ء الخامس والعشرون.
مجالس شهر رمضان -للشيخ محمد بن صالح العثيمين.
مجلة البحوث الإسلامية - العدد الرابع عشر.
-فتاوى مجلة الدعوة.
-فتاوى نور على الدرب - للشيخ عبد العزيز بن باز.
- فتاوى نور على الدرب - للشيخ محمد بن صالح بن عثيمين.
*أعدها وجمعها: محمد صالح المنجد - المصدر مجلة البيان - صيد الفوائد
[emanway.com ]
بابه‌تی پێوه‌ندیدار
چه‌ند فه‌توایه‌ك له‌سه‌ر ڕه‌مه‌زان (١)
٤. حاڵی ئێمه له ڕه‌مه‌زاندا
٣. هه‌ندێ له ئه‌حواڵی پێشین له ڕه‌مه‌زاندا
ڕۆژووی شوفێری پاسی هاتوچۆ
حوكمی هاتنه‌وه‌ی (مه‌ذی) له ڕۆژگاری ڕه‌مه‌زاندا
حوكمی به‌ڕۆژوو بوون له سه‌فه‌ردا
حوكمی به‌كارهێنانی چه‌وری و ڕۆنی ده‌م و چاو
حوكمی خوێن ده‌رهێنان له ڕۆژووه‌وان
منداڵی بچووك ڕۆژووی له‌سه‌ر نییه به‌ڵام فه‌رمانی پێ ده‌درێ
حوكمی به‌كارهێنانی فڵچه‌ی ده‌م دان
ئه‌وه‌ی له ڕۆژگاری ڕه‌مه‌زاندا تووشی له‌شگرانی ده‌بێت
حوكمی خواردن و خواردنه‌وه له كاتی بیرچوونه‌وه
حوكمی ده‌رزی له خۆدان له ڕۆژگاری ڕه‌مه‌زاندا
ئاو له ده‌م و لوت ڕادان بۆ ڕۆژوه‌وان
حوكمی ئه‌وكه‌سه‌ی به‌ڕۆژوو ئه‌بێت و نوێژ ناكات
ڕۆژوو چییه‌و جۆره‌كانی كامانه‌ن
پیرۆزبایی كردن به هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان