ده‌ستپێشخه‌ری بۆ كاری خێرله گه‌ڵ ترسی ئه‌وه‌ی كه تووشی خلیسكان و لادان ببیت. پرسیار: جاری وایه ده‌ستپێشخه‌ری بۆ هه‌ندێ كار كه به‌رژه‌وه‌ندی بانگه‌وازی تێدایه، به‌لاَم مرۆڤ ئه‌ترسێ ئه‌گه‌ر ده‌ستپێشكه‌ری بكات و زوو بچێته پێشه‌وه تووشی هه‌ڵدێرو هه‌ڵه ببێت، به نموونه: كاتێك بانگه‌شه ئه‌كرێت بۆ جیهاد یان بو كارێك له ناوچه‌یه‌كدا، ئه‌ترسی له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر دوا بكه‌ویت و نه‌چیت ئه‌و هه‌له‌ت له ده‌ست بچێ و بێ به‌ش بیت له پاداشتی بانگه‌واز بۆ لای خوا، وه ئه‌گه‌ر ده‌ستپێشكه‌ریشت كرد‌و چویت ئه‌وا ئه‌ترسی له‌وه‌ی كه تووشی كۆمه‌ڵێ هه‌ڵدێر یان هه‌ڵه ببیت، چاره‌سه‌ر چییه له حاڵه‌تێكی وادا؟ وه‌ڵام: چاره‌سه‌ره‌كه ئاسانه سوپاس بۆ خوا، پێویسته بزانین كه مه‌به‌ست له ده‌سپێشخه‌ری ئه‌وه نییه كه هه‌ر ئێسته بڕیاره‌كه بده‌یت ده‌ست پێ بكه‌یت، وه مه‌به‌شتیش له نه‌رم و نیانی و له سه‌ر خۆیی ئه‌وه نییه كه ساڵێك كاره‌كه دوا بخه‌یت، ئه‌توانیت له چه‌ند ڕۆژێك یان چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا بیر بكه‌یته‌وه‌و ڕاوێژ بكه‌یت و ڕای له سه‌ر وه‌ربگریت و ئه‌وجا بڕیار بده‌یت به چوون یان نه‌چوون. زۆرێك له گه‌نج و لاوه‌كان كه په‌له‌و خێرایی پاڵیان پێوه ئه‌نێت له هه‌ندێ شوێنی دیاری كراودا، وه‌ك لادانی خراپه‌یه‌ك كه سه‌ربكێشێت بۆ ئه‌نجامدانی خراپه‌یه‌كی له‌و گه‌وره‌تر، یان له‌و كارانه‌ی كه وا گومان ئه‌به‌ن كه خێر یان شه‌ڕی بۆ بانگه‌وازه‌كه هه‌یه، ئه‌وكات تووشی هه‌ڵه ئه‌بن، كه‌واته: په‌له‌كردن ئه‌وه‌یه كه بڕیاره‌كه له دایكبووی ئه‌و چركه‌ساته بێت كه تێدایدایت. به‌لاَم ئه‌گه‌ر خۆت بۆ كارێك ئاماده‌كردبوو، ئینجا هه‌لیشت بۆ هاته پێش و پێی هه‌ڵسایت، ئه‌وه پێی ناوترێت په‌له كردن، به‌ڵكوو ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه پێی ئه‌ڵێین (ده‌سپێشخه‌ری). به نموونه: كه‌سێك ئه‌یه‌وێت به‌ره‌و خوای گه‌وره بێت و ته‌وبه بكات، وه تۆش ئه‌ته‌وێت ڕێی نیشان بده‌یت و بانگی بكه‌یت، به‌لاَم ئه‌یخه‌یت به پاشا‌و كه‌مته‌رخه‌می ئه‌كه‌یت، ئه‌ڵێی: نا جارێ تاكو هه‌ڵێكی گونجاو دێته پێشه‌وه.. !. به‌لاَم ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه هه‌بوو كاتی گونجاویش هاته پێش ئه‌وه له نزیكترین كات و فرسه‌تا هه‌نگاو بنێ و دوا مه‌كه‌وه. كه‌سێكی تر ئه‌یه‌وێت ته‌وبه بكات، ئه‌ڵێ: من بانقێكم هه‌یه كه سووی تێدایه، وه ئه‌مه‌وێت ده‌رباز بم له ده‌ستی، له‌م كاته‌دا نابێت پێی بڵێیت: ڕاوه‌سته‌و په‌له مه‌كه تاكو لێكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌كه‌ین بۆت، وه دوای دوو مانگ هه‌واڵه‌كه‌ت ئه‌ده‌ینه‌وه.. ! به‌ڵكو پێی ئه‌ڵێین: یه‌كسه‌ر ده‌ست پێ بكه‌و واز بێنه‌و داوای لێ بوردن بكه له خوای گه‌وره، هه‌ر ئێسته په‌یوه‌ندی ئه‌كه‌م به زانایانه‌وه و بزانین چی ئه‌ڵێن و چۆن ده‌رباز بیت لێیی، ئه‌مه ده‌سپێشخه‌رییه له شوێنی خۆیداو په‌له كردن له‌م حاڵه‌تانه‌دا له شوێنی خۆیدایه. جا ده‌سپێشخه‌ری له كارێكدا ئه‌بێت كه ڕوون و ئاشكرا بێت، به‌ڵام ئه‌و كاره‌ی پێویستی به بیركردنه‌وه‌و تێڕوانینی قوڵ هه‌یه، ئه‌وه هه‌ر ئه‌بێت ورد بیری لێ بكرێته‌وه‌و ڕاوێژی له‌سه‌ر وه‌ربگیرێت، به‌ڵام ئایا ماوه‌ی ڕاوێژكاریه‌كه چه‌نده؟! خوای گه‌وره بو هه‌موو شتێك ئه‌ندازه‌یه‌كی داناوه، به چاكه‌و حیكمه‌ته‌وه، ماوه‌یه‌كی دیاری كراوی پێویسته‌و ئیتر ئه‌و كاته بڕیاری دروست و له جێی خۆی بۆ ده‌ده‌یت
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).