|
موسوڵمانان بۆ به‌ڕۆژوو ده‌بن؟
موسوڵمانان بۆ به‌ڕۆژوو ده‌بن، حیكمه‌ت چییه له‌وه یه‌ك مانگی ڕه‌به‌ق خۆیان برسی و تینوو ده‌كه‌ن و له به‌ره‌به‌یانه‌وه تا بانگی ئێوارێ هیچ شتێك ناخۆن و ناخۆنه‌وه، ئایا هه‌ر ته‌نها مه‌به‌ست خۆگرتنه‌وه‌یه له خواردن و خواردنه‌وه، یان ڕۆژوو مه‌به‌ستێكی گه‌وره و ئامانجێكی پیرۆزی له پشته؟
حه‌ز ده‌كه‌ین لێره‌دا چه‌ند خاڵێكی گرنگ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بخه‌ینه ڕوو:
یه‌كه‌م: ئێمه‌ی موسڵمان به‌ڕۆژوو ده‌بین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژوو به‌ندایه‌تییه‌كه و یه‌كێكه له پێنج پایه‌كانی ئیسلام و خوا فه‌رمانی پێ کردووین به‌ڕۆژوو بین: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ البقرة: ١٨٣.ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئیمانتان هێناوه، ڕۆژووی ڕ‌ه‌مه‌زانتان له‌سه‌ر نووسراوه هه‌روه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌پێش ئێوه‌شدا نووسرابوو، ئه‌وه‌یش بۆ ئه‌وه‌یه تاكوو ته‌قوا و پارێزتان هه‌بێت. ئمیاندارانیش ده‌بێ گوێبیست و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خوا بن و به‌ملكه‌چییه‌وه بڵێن: سمعنا و اطعنا .
دووه‌م: یه‌كێك له ناوه جوانه‌كانی خوای (متعال) دانا و كاردروست (الحكیم)ه. هیچ فه‌رمانێكی نه‌داوه مه‌گه‌ر دانایی و كارجوانییه‌كی له‌خۆ گرتووه. له‌وانه‌یه بیزانین و ده‌ركی بكه‌ین، له‌وانه‌شه ژیریمان نه‌گه‌یشتبێنه ئه‌و ئاسته‌ی په‌ی پێ ببه‌ین؛ ئه‌شگونجێت هه‌ندێكی بزانین و ئه‌وه‌ی تریمان لێ شاراوه بێت.
له حه‌كیمی و كاردروستی خوای گه‌وره‌شه كه به‌ندایه‌تییه‌كان هه‌موویان یه‌ك شێوه نین، به‌ڵكوو چه‌ند شێوه‌یه‌كی جیاجیا و هه‌مه‌جۆریان له‌خۆ گرتووه تا له هه‌موو بارێكدا له‌گه‌ڵ سروشت و خۆاڕسكی مرۆڤدا گونجاو بێت. خۆ ئه‌گه‌ر جۆری به‌ندایه‌تییه‌كان بكه‌ین، ئه‌بیین كه هه‌ریه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كه و له ده‌روازه‌یه‌كه‌وه ڕوو له مرۆڤی ئیماندار ده‌كه‌ن.
- نوێژ: به‌ندایه‌تییه‌كی لاشه‌یی ڕووته‌و په‌یوه‌ندی به بوون یان نه‌بوونی ماڵ و داراییه‌وه نییه.
- زه‌كات: به‌ندایه‌تییه‌كی ماڵیی ڕووته، هه‌ركه‌سێك ئه‌وه‌نده‌ی ماڵ و سامان نه‌بوو زه‌كاتی لێ بكه‌وێت له‌سه‌ری واجب نه‌كراوه.
- حه‌ج: تێكه‌ڵه له ماڵ و لاشه، ته‌نها بۆ ئه‌وانه نه‌بێ كه خه‌ڵكی مه‌ككه‌ن پێویستیان به ماڵ نابێت.
- جیهاد له پێناوی خوادا: پێك هاتووه له ماڵ و لاشه و هه‌ریه‌كه‌یان ته‌واوكه‌ری یه‌كن.
وه هه‌روه‌ها به‌ندایه‌تییه‌كان له ئیسلامدا هه‌ریه‌ك به شێوه‌یه‌ك و له ڕوویه‌كه‌وه مرۆڤی موسڵمان ده‌گرێته‌وه.
سێیه‌م: خوای گه‌وره بۆی باسكردوین و كه مه‌به‌ست له ڕۆژوو ته‌قواو خواناسیه، نزیك بوونه‌وه‌یه له په‌روه‌ردگار: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمْ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ البقرة / 183 . ڕۆژوو هۆكارێكه بۆ گه‌یشتن به ته‌قواو پارێزكردن، ته‌قواش ئه‌نجامدانی ئه‌وه‌یه خوا فه‌رمانی داوه‌و وازهێنانه له‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی كردووه.
به ڕاستی ڕۆژوو له گه‌وره‌ترین ئه‌و هۆكارانه‌یه ڕات دێنن له‌سه‌ر خواناسی و دوورت ده‌خه‌نه‌وه له كاری به‌دو حه‌رام و ناڕه‌وا.
زانایان ره‌حمه‌تی خوایان لێ بێت هه‌ندێ حیكمه‌ت و سوودیان باسكردووه له ڕۆژوودا كه هه‌مووی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ی ته‌قواو پارێز‌و به‌جێهێنانی فه‌رمانه‌كانی خوا له‌وانه:
1. ڕۆژوو هۆكارێكه بۆ سوپاسگوزاری نیعمه‌ته‌كان، چونكه ڕۆژوو خۆگرتنه‌وه‌یه له خواردن و خواردنه‌وه‌و جیماعكردن، ئه‌مانه‌ش له بانترین و خۆشترین نیعمه‌ته‌كانی دنیان، جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك ماوه‌یه‌ك لێیان دوور كه‌وته‌وه ئه‌وجا پله‌و ڕێزیان ده‌زانێت، ئه‌مه‌ش وای لێ ده‌كات سوپاسگوزاری په‌روه‌ردگاری بێت له‌وه‌ی ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی پێ به‌خشیوه.
2. ڕۆژوو هۆكارێكه بۆ وازهێنان له حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان، چونكه ئه‌گه‌ر ده‌روون به ویستی خۆی ملكه‌چی وازهێنان بوو له حه‌ڵاڵ له به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوا‌و ترسان له خه‌شم و تۆڵه‌ی، ئه‌وه وازهێنان و دووركه‌وتنه‌وه له حه‌رام له پێشتره بۆی، ئیتر به‌م شێوه‌یه ڕۆژوو ده‌بێته هۆكارێك بۆ وازهێنان له حه‌رامه‌كان.
3. بێگومان له رۆژوودا مرۆڤ زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌واو ئاره‌زووه‌كانیدا، جڵه‌ویان ده‌گرێت و ناهێڵێت به‌ملاولایدا به‌رن، چونكه بێگومان ئه‌گه‌ر مرۆڤ تێری خوارد شه‌هه‌وات و ئاره‌زووه‌كان گه‌شه ده‌كه‌ن تێدایدا، وه ئه‌گه‌ر برسیشی بوو ئه‌وه كپ ده‌بنه‌وه‌و لاواز ده‌بن، بۆیه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: ( يَا مَعْشَرَ الشَّبَابِ : مَنْ اسْتَطَاعَ مِنْكُمْ الْبَاءَةَ فَلْيَتَزَوَّجْ ; فَإِنَّهُ أَغَضُّ لِلْبَصَرِ , وَأَحْصَنُ لِلْفَرْجِ , وَمَنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَعَلَيْهِ بِالصَّوْمِ , فَإِنَّهُ لَهُ وِجَاءٌ ) {ئه‌ی گرۆهی لاوان: هه‌ر یه‌ك له ئێوه ئه‌گه‌ر توانای (لاشه‌یی و ماددی) بوو با ژن بێنێت، چونكه داپۆشراوتره بۆ چاو، په‌رژینتره (له هه‌مووشتێكی دیكه) بۆ داوێن، وه ئه‌وه‌ش كه توانای نه‌بوو با به ڕۆژوو بێت، چونكه ڕۆژوو ده‌بێته بریتی ئه‌وه (شه‌هوه‌ت و ئاره‌زووی كه‌م ده‌كاته‌وه).
4. ڕۆژوو وات لێ ده‌كات كه به به‌زه‌یی و سۆز‌و میهره‌بان بیت له سه‌ر هه‌ژارو نه‌بووه‌كان، چونكه ئه‌گه‌ر ڕۆژوه‌وان بۆ چه‌ند ساتێك ئازاری برسێتی چه‌شت، بیری ئه‌و كه‌سه‌ی دێته‌وه كه هه‌میشه یان زۆربه‌ی ژیانی نه‌بو و برسییه، ئیترهه‌ستی به‌زه‌یی و نه‌رمونیانی و چاكه‌كردنی بۆ هه‌ژاران ده‌بزوێ، ڕۆژووه‌كه‌ی ده‌بێته هۆكارێك بۆ به‌زه‌یی هاتنه‌وه به هه‌ژاراندا.
5. ڕۆژوو زاڵ بوونه به‌سه‌ر شه‌یتاندا، لاواز كردنیه‌تی، ئه‌وكات ئیتر وه‌سوه‌سه‌و ختوكه‌كانیشی له ده‌رونتدا لاواز ده‌بن، ئیتر تاوان و گوناه كه‌م ده‌بنه‌وه، چونكه وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ( الشَّيْطَان يَجْرِيَ مِنْ ابْنِ آدَمَ مَجْرَى الدَّمِ ) {شه‌یتان به ڕاڕه‌وی خوێنی نه‌وه‌ی ئاده‌مدا ده‌ڕوات}، جا ڕۆژوو ڕاڕه‌وه‌كانی شه‌یتان ته‌سك ده‌كه‌نه‌وه، توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی لاواز ده‌كات له‌سه‌رت.
شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمیه له "مجموع الفتاوى" (25/246) دا ده‌ڵێت:
{"گومانی تێدا نییه كه خوێن له خواردن و خواردنه‌وه‌وه دروست ده‌بێت، جا ئه‌گه‌ر خواردی و خواردیه‌وه ڕاڕه‌وه‌كانی شه‌یتان فراوان ده‌بن- كه‌خوێنه-، وه ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژوو بوو ڕاڕه‌وه‌كانی شه‌یتان ته‌سك ده‌بنه‌وه، ئیتر دڵه‌كان به‌ره‌و كاری خێر زیندوو ده‌بنه‌وه‌و واز له كاری خراپه دێنن"} اهـ به ده‌سكاریه‌وه.
6. ڕۆژوه‌وان خۆی ڕادێنێ له‌سه‌ر چاودرێی خوا بۆی سبحانه‌وتعالی، ئه‌وه‌ی ده‌روونی حه‌زی لێ ده‌كات و بۆی ده‌جۆشێ وازی لێ دێنێ له كاتێكدا توانای به‌سه‌ریدا هه‌یه، چونكه ئه‌زانێ كه خوا ئاگای لێیه‌تی.
7. له ڕۆژوودا زوهدو دونیان نه‌ویستی له شه‌هه‌وات و خۆشیه‌كانی دنیا ده‌بینینه‌وه، هه‌وڵدان و هه‌ڵپه‌كردنه بۆوه‌ی خوا بۆ ڕۆژووه‌وانانی ئاماده كردووه.
8. هاندان و ڕاهێنانی ئیمانداره له‌سه‌ر زۆركردنی عیباده‌ت و گوێڕایه‌ڵی، چونكه ڕه‌مه‌زان به سروشتی خۆی مرۆڤ عیباده‌ت و خواپه‌رستی و قور‌ئان خوێندن و زیكر‌و شتانی تری زیاتر تێدا ده‌كات و خۆی له‌سه‌ر ڕادێنێ.
ئه‌مانه هه‌ندێ په‌ندو حیكمه‌ت بوون له دانان و مه‌شروعیه‌تی ڕۆژوو، داواكارین له خوای گه‌وره یارمه‌تیده‌رمان بێت بۆ به‌جێهێنانی و هه‌ڵسان به ئه‌ركی سه‌رشانمان.
|