|
سه‌ره‌تا
:: په‌روه‌رده و بانگه‌واز
:: كۆسپی هه‌ڵه‌شه‌یی و په‌له‌په‌لی له بانگه‌وازدا
|
چاپی بکه
لێدوان بنێره
بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت
|
له‌لایه‌ن: : ده‌نگی ئیسلام |
خوێنراوه‌ته‌وه: ٥٠٢ |
ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ١٠/٧ |
ئه‌م وتاره پاشه‌كه‌وت بكه
|
|
|
|
|
حاڵی لاوانی دوودڵ و ڕاڕا.
پرسیار: هه‌ندێ له گه‌نج و لاوان خوا هیدایه‌تیان بدات هه‌ر زوو زوو بیروڕایان ئه‌گۆڕێ و له سه‌ر شتێك جێگیر نابن، ئه‌بینیت له شه‌ودا ڕایه‌كی هه‌یه‌و شتێكی پێ په‌سه‌نده، كه ڕۆژ ئه‌بێته‌وه ڕایه‌كی تری هه‌یه، وه هه‌ندێ جار له‌مپه‌ڕه‌وه بۆ ئه‌وپه‌ڕ جێگۆركێ ئه‌كه‌ن، ئامۆژگاریتان چییه بۆ ئه‌و لاوانه؟
وه‌ڵام: ئه‌ملاولاكردن، كه له هه‌ندێ كه‌سدا بۆته نه‌خۆشی و ته‌نانه‌ت له بڕیاره تایبه‌تیه‌كانی خۆشی‌دا ڕاڕایه‌و خاوه‌ن بڕیارێكی دروست نییه، وه هه‌ندێ كه‌س ده‌روونی خۆی ڕادێنێ تاكو تووشی ئه‌و ده‌رده ببێت، ئه‌ویش چونكه كاره‌كه باش نازانێت و له ده‌رگای خۆیه‌وه ناچێته ژوره‌وه، به‌ڵكوو په‌له‌كردنی له بڕیاردانێكی به په‌له‌دا وای لێ ئه‌كات كه له داهاتودا په‌شیمانی بیگرێت، ئینجا ئه‌بینیت كه له بڕیاره دژه‌كه‌شدا هه‌مان په‌له په‌ل ئه‌كات، وه هه‌روه‌ها.
له گه‌وره‌ترینی سیفات و ڕه‌وشتی ئیمانداران هێمنی و له سه‌ر خۆییه، له به‌ر ئه‌وه خوای گه‌وره كاتێك منه‌تی نایه سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و سووره‌تی (الفتح)ی بۆ هێنایه خواره‌وه فه‌رمووی: هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ السَّكِينَةَ فِي قُلُوبِ الْمُؤْمِنِينَ [الفتح:4].{ هه‌ر ئه‌و خوایه خۆی ئارامی و هێمنی دابه‌زاندۆته سه‌ر ئیمانداره‌كان} .
كاتێك ئه‌م ئایه‌ته هاته خواره‌وه(فه‌تحی مه‌ككه) ده‌روونی ئیمانداره‌كان ته‌واو هه‌ڵچوبو و خرۆشابوو، چۆن ئه‌بێت ئه‌م ڕێكه‌وتنه بكرێت؟! ئایا به كه‌می و خراپی ڕازی ببین له ئایینه‌كه‌ماندا؟!
دڵه‌كان ئه‌كوڵان له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه، جا كاتێك خوای گه‌وره هێمنی و ئارامی و دڵنیایی دابه‌زانده سه‌ریان، ئارامی گرتنی و بیریان كرده‌وه، دڵنیا بوون كه ئه‌وه‌ی خوا په‌یمانی پێ داوون حه‌ق و ڕاسته، وه ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر كردی حه‌ق و ڕاست بوو.
ئینجا له ساڵی داهاتودا ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كردی و بڕیاری دابوو هاته دی، سه‌یریان كرد كه به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وه خێر‌و چاكه بوو بۆ مسوڵمانان و سه‌ركه‌وتنێكی ئاشكرا بوو بۆیان، وه‌ك خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: إِنَّا فَتَحْنَا لَكَ فَتْحاً مُبِيناً [الفتح:1]،{ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر به‌ڕاستی ئێمه سه‌ركه‌وتنێكی ئاشكرامان پێ به‌خشیت } وه ئه‌مه فه‌زڵ و ڕێزێكی ئێجگار گه‌وره بوو، وه پێغه‌مبه‌ر زۆری پێ خۆش بوو كاتێك كه ئه‌و سووره‌ته هاته خواره‌وه.
ئارامی و هێمنی و له سه‌رخۆیی له سیفات و ڕه‌وشتی باوه‌ڕدارانه، پێویسته له سه‌رمان هه‌وڵ بده‌ین و كۆشش بكه‌ین تاكو ده‌رونمان به‌و شێوه‌یه‌ی لێ بێت ان شا‌ء الله، تاكو به‌رده‌وام هێمن و به ئارام بێت به یادی خو ا أَلا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ [الرعد:28].{ ئاگاداربن كه به یادی خوا دڵه‌كان هێمن و به ئارام ده‌بن}
هه‌روه‌ها دڵه‌كان ئارام ئه‌بن و دڵنیا ئه‌بن به بیركردنه‌وه له وه‌عدو په‌یمانی خوای گه‌وره، له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره سبحانه‌وتعالی ئه‌گه‌ر ماوه‌ش بدات و مۆڵه‌تیش بدات ئه‌وا بێگومان كه‌س پش گۆی ناخات، وه خوای گه‌وره سبحانه‌وتعالی پێچه‌وانه‌ی وه‌عدو په‌یمانی خۆی ناكات، وه سه‌ركه‌وتنی خوای گه‌وره حه‌قیقه‌ته‌و هه‌ر دێت هه‌رچه‌نده به‌ڵاو تاقیكردنه‌وه‌كان زۆر و دوورودرێژ بن ده‌رباز بوون و سه‌ركه‌وتن نزیكه، وه سه‌ركه‌وتنی خوای گه‌وره هه‌ر دێت ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش له حاڵی ڕوخان و ژێركه‌وتندا بین، سه‌ربه‌رزی خوای گه‌وره هه‌ر دێت ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش له حاڵی لاوازی‌دا بین، بیركردنه‌وه له‌مانه ئارامی و هێمنی ئه‌ده‌ن به دڵی مرۆڤ، ئیتر هه‌میشه له هه‌وڵ و كۆششدا ئه‌بێت تاكو ڕزگار بوون و سه‌ركه‌وتنی خوای گه‌وره دێت به یارمه‌تی خوا.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕه‌وشتی لاوان بریتی بێ له دڵه‌ڕاوكێ و ڕاڕایی و جێگیر نه‌بوون له سه‌ر شتێك و هه‌ر ڕۆژه داوی شتێك بكه‌ون، ئه‌وه به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خاوه‌ن هیچ جێگیری دامه‌زراویه‌كی زانستی نییه، خاوه‌ن ڕایه‌كی په‌سه‌ندو به هێز نییه، ڕاوێژكاری نییه بۆ كه‌سانی خاوه‌ن ڕا، جاری واش هه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌كرێت و پێی ئه‌وترێ كه فلاَن ئیش سوودی هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی بده‌یت، به‌ڵام نایكات و نایه‌وێت به‌ره‌و ڕووی هه‌نگاو بنێت، پاشه‌كشه ئه‌كات و ئه‌شڵه‌ژێ و نازانێ چی بكات، ئه‌مه ده‌ردێكه‌و تووشی لاو و گه‌نجه‌كانمان بووه و داواكارین له خوای گه‌وره كه لێمان دوور بخاته‌وه‌و له سه‌رمانی هه‌ڵگرێ.
|
|
|
بابه‌تی پێوه‌ندیدار
حاڵی كه‌سێك سكاڵای ململانێ له گه‌ڵ نه‌فس و ده‌روونی خۆی ده‌كات.
په‌له كردن و ورد نه‌بوونه‌وه له جێبه‌جێكردنی فه‌توا ببێته هۆی شڵه‌ژاون و په‌رێشانی.
جیاوازی له نێوان حیكمه‌ت و ئاسانكاری له كار‌و باری بانگه‌وازدا.
ده‌ستپێشخه‌ری بۆ كاری خێرله گه‌ڵ ترسی ئه‌وه‌ی كه تووشی خلیسكان و لادان ببیت.
ڕێگه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵه‌شه‌و په‌له په‌لی.
دیمه‌نێكی زۆر سه‌یر!! تایبه‌ت به لاوان.
ئه‌و شوێنانه‌ی كه باشن په‌له‌یان تێدا بكرێت.
|
|
|
|
|
|
|
|
|