پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٢٣-زولقیعده‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٢١/١١/٢٠٠٨ ز
 
  سه‌ره‌تا :: ڕه‌مه‌زانی پیرۆز :: ئایه‌ت و فه‌رمووده‌ له‌سه‌ر ڕه‌مه‌زان
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: ده‌نگی ئیسلام | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٧٢٩ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ١٠/١١ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی نادروست (لاواز و هه‌ڵبه‌ستراو) له‌سه‌ر ڕه‌مه‌زان (٣)
له‌ زۆرێك له‌ بۆنه‌و ئاهه‌نگ و وتاره‌كاندا گوێبیستی چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ ده‌بین له‌سه‌ر ڕه‌مه‌زان و شتانی دیكه‌ش، به‌ تایبه‌ت له‌ لایه‌ن نه‌خوێنده‌وارو خه‌ڵكانی بێ زانسته‌وه‌، وا باس ده‌كرێن له‌ ئه‌مانه‌ فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌رن، وه‌ك به‌ نموونه‌ فه‌زڵێ خوێندنه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌ سووره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز، یان خوێندنی هه‌ندێ زیكری دیاریكراو له‌ شوێنانی دیاریكراودا، یان فه‌زڵ و گه‌وره‌یی ڕۆژووی هه‌ندێ مانگ و وه‌ هه‌روه‌ها.

ئێمه‌ش –له‌ روانگه‌ی ئه‌رك و فه‌رمانی بانگه‌وازیمانه‌وه‌- به‌ پێویستی ده‌زانین له‌سه‌رمان كه‌ هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌و به‌ ناو فه‌رموودانه‌ بكه‌ین؛ تاكو بواری دروستی و سه‌حیحییان ڕوون بكه‌ینه‌وه‌، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین كه‌ قسه‌ی ئه‌هلی علیم له‌سه‌ر فه‌رمووده‌كان بێنێنه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌ ئێمه‌ لێره‌دا ته‌نها باس له‌وانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌سه‌ر زمانی خه‌ڵكی دێن و ده‌چن و په‌یوه‌ندییان به‌ مانگی ڕ‌ه‌مه‌زانه‌وه‌ هه‌یه‌، ئیتر لاواز بن یان هه‌ڵبه‌ستراو.

- له‌وانه‌ فه‌رمووده‌ی: (صوموا تصحوا ) ئه‌مه‌ فه‌رمووده‌یه‌كی لاوازه‌، هه‌رچه‌نده‌ ماناكه‌ی سه‌حیحه‌، شێخی ئه‌لبانی له‌ "ضعيف الجامع الصغير".دا باسی كردووه‌.

- له‌وانه‌ فه‌رمووده‌ی: ( يوم صومكم يوم نحركم ) ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ هیچ ئه‌سڵ و بنه‌مایه‌كی نییه‌، هه‌روه‌ك ئیمام ئه‌حمه‌د فه‌رموویه‌تی.

- له‌وانه‌ فه‌رمووده‌ی: ( خطبنا رسول الله صلى الله عليه وسلم في آخر يوم من شعبان ، فقال: يا أيها الناس قد أظلكم شهر عظيم مبارك ، شهر فيه ليلة خير من ألف شهر، جعل الله تعالى صيامه فريضة ، وقيام ليله تطوعاً ، من تقرب فيه بخصلة من الخير كان كمن أدى فريضة فيما سواه ، ومن أدى فريضة فيه كان كمن أدى سبعين فريضة فيما سواه... الخ ) به‌یهه‌قی ڕیوایه‌تی كردووه‌و ئه‌لبانیش له‌ (المشكاة)دا به‌ لاوازی گرتووه‌، وه‌ له‌ " السلسلة الضعيفة " و " ضعيف الترغيب والترهيب ".دا ده‌ڵێت مونكه‌ره‌.

- له‌وانه‌ فه‌رمووده‌ی: ( خمس يفطِّرن الصائم وينقضن الوضوء : الكذب ، والنميمة ، والغيبة ، والنظر بشهوة ، واليمين الكاذبة ) كه‌ فه‌رمووده‌یه‌كی لاوازه‌، ابن أبي حاتم ده‌ڵێت: پرسیارم له‌ باوكم كرد له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ وتی: ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌كی درۆیه‌، وه‌ شێخی (السبكی)یش هه‌ر ئه‌وه‌ند وتویه‌تی لاوازه‌.

- له‌وانه‌ فه‌رمووده‌ی: ( لو يعلم العباد ما في رمضان لتمنت أمتي أن تكون السنة كلها رمضان ، إن الجنة لتزيّن لرمضان من رأس الحول إلى الحول...) فه‌رمووده‌كه‌ دوورودرێژه‌، (المنذري) له‌" الترغيب "دا ده‌ڵێت: دیارده‌كانی دانان (هه‌ڵبه‌ستن) به‌ ڕوونی له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا دیاره‌، وه‌ (الحافظ) (ابن حجر) دوای ئه‌وه‌ی باس ده‌كات كه‌ (ابن خزیمة) ئه‌م فه‌رمووده‌ی له‌ (سه‌حیح)كه‌ی خۆیدا داناوه‌ ده‌ڵێ: وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ ئاسانی تێدا كردبێ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و فه‌رموودانه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ هه‌ڵده‌نێن بۆ كاری باشه‌و چاكه‌.

- له‌وانه‌ فه‌رمووده‌ی: ( لا تزال أمتي بخير ما أخَّروا السحور وعجَّلوا الفطر ) ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ هه‌روه‌ك شێخی ئه‌لبانی ده‌فه‌رموێت مونكه‌ره‌، ئه‌وه‌ی دروسته‌ له‌ فه‌رمووده‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌: ( لا تزال أمتي بخير ما عجَّلوا الإفطار) رواه الإمام أحمد .
- له‌وانه‌ فه‌رمووده‌ی: ( أول شهر رمضان رحمة ، وأوسطه مغفرة ، وأخره عتق من النار ) (ابن خزيمة) ئاماژه‌ی به‌ لاوازی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ داوه‌، وه‌ شێخی ئه‌لبانیش ده‌فه‌رموێت: فه‌رمووده‌یه‌كی مونكه‌ره‌.

- له‌وانه‌ فه‌رمووده‌ی: ( إن للصائم عند فطره دعوة لا ترد ) ئیبن قه‌یم ئاماژه‌ی به‌ لاوازی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ داوه‌، وه‌ شێخی ئه‌لبانیش ده‌ڵێت: ڕشته‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ لاوازه‌. ئه‌م فه‌رمووده‌ی تر بێنیازمان ئه‌كات لێی كه‌ ده‌فه‌رموێت: ( ثلاث دعوات لا ترد ، دعوة الوالد ، ودعوة الصائم ، ودعوة المسافر ) رواه الإمام أحمد وغيره ، وصححه ابن حبان.
- ‌ له‌وانه‌ فه‌رمووده‌ی: ( لا تقولوا رمضان، فإن رمضان اسم من أسماء الله تعالى، ولكن قولوا: شهر رمضان ) فه‌رمووده‌یه‌كی هه‌ڵبه‌ستراوه‌.

- ‌ له‌وانه‌ فه‌رمووده‌ی: ( إن الله تبارك وتعالى ليس بتارك أحداً من المسلمين صبيحة أول يوم من شهر رمضان إلا غفر له ) فه‌رمووده‌یه‌كی نادروسته‌ هه‌روه‌ك ره‌خنه‌گرانی فه‌رمووده‌ ده‌ڵێن.

- ‌ له‌وانه‌ فه‌رمووده‌ی: ( كان إذا دخل رمضان شد مئزره ، ثم لم يأتِ فراشه حتى ينسلخ ) فه‌رمووده‌كه‌ به‌م وته‌یه‌ شێخی ئه‌لبانی به‌ لاوازی داناوه‌، ده‌ڵێ: به‌شی یه‌كه‌می فه‌رمووده‌كه‌ سه‌حیحه‌ به‌م شێوه‌یه‌: ( كان إذا دخل العشر شد مئزره، وأحيا ليلة، وأيقظ أهله ) له‌ هه‌ردوو سه‌حیحدا هاتووه‌.

- ‌ له‌وانه‌ فه‌رمووده‌ی: ( صائم رمضان في السفر كالمفطر في الحضر ) فه‌رمووده‌یه‌كی لاوازه‌، شێخی ئه‌لبانی له‌" ضعيف الجامع الصغير". باسی كردووه‌.
- ‌ له‌وانه‌ فه‌رمووده‌ی: ( نوم الصائم عبادة ، وصمته تسبيح ، وعمله مضاعف ، ودعاؤه مستجاب ، وذنبه مغفور ) فه‌رمووده‌یه‌كی لاوازه‌، شێخی ئه‌لبانی له‌" ضعيف الجامع الصغير". باسی كردووه‌.

- له‌وانه‌ فه‌رمووده‌ی: ( من أدرك رمضان وعليه من رمضان شيء لم يقضه ، لم يتقبل منه ، ومن صام تطوعاً وعليه من رمضان شيء لم يقضه ، فإنه لا يتقبل منه حتى يصومه) فه‌رمووده‌كه‌ لاوازه‌، شێخی ئه‌لبانی له‌ "سلسلة الأحاديث الضعيفة". دا باسی كردووه‌.

- ‌ له‌وانه‌ فه‌رمووده‌ی: ( من أفطر يوماً من رمضان من غير رخصة ، ولا مرض ، لم يقضِ عنه صوم الدهر كله وإن صامه ) شێخی ئه‌لبانی له‌ "ضعيف الترمذي". دا باسی كردووه‌.

- ‌له‌وانه‌ فه‌رمووده‌ی: ( من اعتكف عشرا في رمضان كان كحجتين وعمرتين ) فه‌رمووده‌یه‌كی هه‌ڵبه‌ستراوه‌، شێخی ئه‌لبانی له‌ " السلسلة الضعيفة " ، و" ضعيف الترغيب والترهيب "، و" ضعيف الجامع الصغير ". دا باسی كردووه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ فه‌رمووده‌ سه‌حیحه‌كاندا له‌ فه‌زڵ و ڕێزداری ئیعتیكاف هاتووه‌ بێنیازمان ده‌كات له‌مانه‌.

- له‌وانه‌ فه‌رمووده‌ی: ( كان يصلي في شهر رمضان في غير جماعة بعشرين ركعة والوتر ) فه‌رمووده‌یه‌كی هه‌ڵبه‌ستراوه‌ هه‌روه‌ك شێخی ئه‌لبانی له‌ " السلسلة الضعيفة " دا باسی كردووه‌، وه‌ پێچه‌وانه‌ی فه‌رمووده‌كه‌ی عائیشه‌شه‌ خوا لێی ڕازی بێت كه‌ له‌ هه‌ردوو سه‌حیحدایه‌و ده‌فه‌رموێت: ( ما كان النبي صلى الله عليه وسلم يزيد في رمضان ولا في غيره على إحدى عشرة ركعة ) .

- ‌ له‌وانه‌ فه‌رمووده‌ی: ( الصائم بعد رمضان كالكارِّ بعد الفارِّ ) شێخی ئه‌لبانی له‌ "ضعيف الجامع الصغير " دا باسی كردووه‌.

له‌م جۆره‌ قسانه‌ له‌ ناو خه‌ڵكیدا زۆرو بڵاوه‌و به‌ فه‌رمووده‌ وه‌رگیراون، جا له‌سه‌ر موسڵمان پێویسته‌ له‌ سه‌ر ڕۆشنی و ویاریی بێت له‌ وه‌رگرتنی دینه‌كه‌یدا،‌ وریا خۆی بێت و قسه‌یه‌ك نه‌داته‌ پاڵ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه‌ نه‌یفه‌رموبێ، یان دروست لێیه‌وه‌ وه‌رنه‌گیرابێ، چونكه‌ له‌ فه‌رمووده‌ی سه‌حیحدا هاتووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: ( من كذب عليَّ متعمداً فليتبوأ مقعده من النار ) رواه البخاري و مسلم . {هه‌ركه‌س به‌ ئه‌نقسه‌ درۆم له‌سه‌ر بكات (شتێك بڵێیت به‌ ناوی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ و ئه‌و نه‌یفه‌رموبێ) ئه‌وه‌ با شوێن و پێگه‌ی خۆی له‌ ئاگردا دیاری بكات}.

له‌و نوكتانه‌ی له‌م بوارده‌ باسكراون ئه‌وه‌یه‌ كابرایه‌ك له‌وانه‌ی فه‌رمووده‌ی هه‌ڵبه‌ستووه‌و درۆی به ناوی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ كردووه‌، پرسیاری لێ ده‌كه‌ن كه‌ بۆ ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ی، له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: خۆ من درۆی به‌ ده‌مه‌وه‌ ناكه‌م، من درۆی بۆ ئه‌كه‌م! (تاكو خه‌ڵكی به‌ قسه‌ی بكه‌ن).
لێت شاراوه‌ نییه‌ براو خوشكی به‌ڕێز كه‌ شه‌رعی خوا له‌ قسه‌و ده‌می خه‌ڵكیه‌وه‌ وه‌رناگیرێت هه‌رچۆنێك هات و چۆنیان ئاره‌زوو لێ بوو، به‌ڵكووو ڕێگه‌و شێواز هه‌ن كه‌ هه‌رده‌بێ موسڵمان بێانگرێته‌ به‌ر بۆ گه‌یشتن به‌ حه‌ق و ڕاستی، تاكو له‌ سه‌ر رێوشوێنی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی هه‌نگاو بنێ، خوا ئێمه‌ش و ئێوه‌ش ڕێنمونی بكات بۆ ڕێگه‌ی ڕاست.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی (الشبكة الأسلامية).

بابه‌تی پێوه‌ندیدار

حوكمی ئه‌وكه‌سه‌ی به‌ڕۆژوو ئه‌بێت و نوێژ ناكات

به‌رنامه‌یه‌ك بۆ پاککردنه‌وه‌ی ده‌روون له‌ ڕه‌مه‌زاندا

چۆن خۆمان ئاماده‌ بكه‌ین بۆ هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان

لێدوانی خوێنه‌ران
لاپه‌ڕه ١/١
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٥]
09.19.2008 22:03:30 GMT
خواى كةورة ثاداشتى خيرتان بداتةوة و طاعةت و عيبادةتتان قةبول بةريزان لة باسى \"جةند فةرموودةيةكى دروست لةسةر مانكى رةمةزان ئةم فةرموودةيةتان باس كردووة\"لا تزال أمتي بخير ما عجلوا الإفطار وأخروا السحور\" هةمان فةرموودةتان \"جةند فةرموودةيةكى نادروست لةسةر مانكى رةمةزان باسكردؤتةوة. جاتكاية لةكامياندا ئةو فةرموودةية بةهةلَة باسكراوة\"واتا فةرموودةكة لاوازة يان صحيحة خواى كةورة باداشتان بداتةوة

tre


09.05.2008 08:44:40 GMT
دةستان خؤش بةلام خؤزكة حديثةكانتان دةكرد بة كوردى

احمدمخمورى


08.25.2008 19:00:21 GMT
السلام عليكم
به ريزان ده ستا خو شبيت خوا كه وره با دا شتا ن با ته وه هه ر سه كه و تو بن
خير تا ن ئه كا ت ئه كه ر بتوانن ما نا ى ئه و فه ر مو ده زه عيفا نه بنو سن خي

احمد كورد


08.25.2008 14:15:05 GMT
سڵاو
.باشه‌ من که‌ عه‌ره‌بی نازانم چۆن بزانم ئه‌و فه‌رمودانه‌ باسی چی ده‌که‌ن هیوادارم بیانکه‌نه‌وه‌ کوردی چونکه‌ زۆربه‌مان عه‌ره‌بی نازانین .زۆر سوپاس.

lana


08.25.2008 12:59:08 GMT
به‌ڕێزان ده‌ستان خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌. و خوا پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌
به‌ڕێزان ئه‌گه‌ر مه‌عنای فه‌رمووده‌کان به‌ کوردی بوایه‌ زۆر باشترو ئه‌بو ، له‌به‌ر خه‌لکی باشتر تێ ئه‌گات و هه‌مووی عه‌ره‌بی تێ ناگات.


حه‌مزه‌


  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠