|
حوكمی ئیعتیكاف و به‌ڵگه‌ی مه‌شروعیه‌تی
پرسیار: حوكمی ئیعتیكاف چییه؟
وه‌ڵام:
یه‌كه‌م: ئیتعیكاف مه‌شروع و ڕێ پێدراوه به به‌ڵگه‌ی كیتاب و سوننه‌ت و كۆڕا (اجماع).
به‌ڵگه‌ی قورئان، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَعَهِدْنَا إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ أَنْ طَهِّرَا بَيْتِيَ لِلطَّائِفِينَ وَالْعَاكِفِينَ وَالرُّكَّعِ السُّجُودِ البقرة/125 {وه فه‌رمانمان دا به ئیبراهیم و ئیسماعیل كه ئه‌و ماڵه‌م خاوێن بكه‌نه‌وه (له چه‌په‌ڵی ماددی و مه‌عنه‌وی) بۆ ئه‌وانه‌ی به ده‌وریدا ده‌سوڕێنه‌وه (طواف) ده‌كه‌ن و تێدایدا ده‌مێننه‌وه‌و (ئیعتیكاف) ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها بۆ كڕنووشبه‌ران و سووژده‌به‌ران}.
وه فه‌رمووده‌ی: وَلا تُبَاشِرُوهُنَّ وَأَنْتُمْ عَاكِفُونَ فِي الْمَسَاجِدِ البقرة/187 . {نزیكیی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانتاندا مه‌كه‌ن له كاتێكدا كه ئێوه بڕیاری مانه‌وه‌تان (بۆ خوا په‌رستی) له مزگه‌وته‌كاندا داوه}.
له سوننهتیشدا فه‌رمووده‌ی زۆر هه‌ن له‌وانه فه‌رمووده‌ی عائیشه خوا لێی ڕازی بێت كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم): ( كَانَ يَعْتَكِفُ الْعَشْرَ الأَوَاخِرَ مِنْ رَمَضَانَ حَتَّى تَوَفَّاهُ اللَّهُ ، ثُمَّ اعْتَكَفَ أَزْوَاجُهُ مِنْ بَعْدِهِ ) رواه البخاري (2026) و مسلم (1172) {ده‌یه‌می كۆتایی ڕه‌مه‌زان ده‌مایه‌وه تاكو خوا بردیه‌وه بۆ لای خۆێ، پاشان له دوای خۆشی خێزانه‌كانی له مزگه‌وت ده‌مانه‌وه‌و ئیعتیكافیان ده‌كرد}.
كوڕاش (اجماع) ئه‌وه زیاتر له زانایه‌ك كۆڕای زانایانیان له‌سه‌ر شه‌رعیه‌ت و ڕێی پێدانی ئیعتكاف هێناوه.
وه‌ك نه‌وه‌وی و ئیبن قودامه‌و شێخی ئیسلام و ئه‌وانی دیكه‌ش.
سه‌یری المجموع (6/404) ، وه المغني (4/456) ، وه شرح العمدة (2/711) .بكه.
شێخی ئیبن باز له مجموع الفتاوى (15/437)دا ده‌ڵێت: ""لا ريب أن الاعتكاف في المسجد قربة من القرب ، وفي رمضان أفضل من غيره .. وهو مشروع في رمضان وغيره"" اهـ باختصار . {گومانی تێدا نییه كه ئیعتكاف له مزگه‌وتدا نزیكیهكه له نزیكبوونه‌وه‌كان له خوای گه‌وره، وه له ره‌مه‌زانیشدا باشتره وه‌ك له كاته‌كانی تر.. وه له ڕه‌مه‌زان و جگه ڕه‌مه‌زانیش ڕێی پێ دراوه} اهـ.
دووه‌م: حوكمی ئیعتكاف
ئه‌سڵ له ئیتیكافدا ئه‌وه‌یه كه سوننه‌ته نه‌ك واجب، ته‌نها مه‌گه‌ر یه‌كێك له‌سه‌ر خۆی نه‌زر كردبێ ئه‌و كاته ده‌بێته فه‌رز له‌سه‌ری، له‌به‌ر فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم): ( مَنْ نَذَرَ أَنْ يُطِيعَ اللَّهَ فَلْيُطِعْهُ ، وَمَنْ نَذَرَ أَنْ يَعْصِيَهُ فَلا يَعْصِهِ ) رواه البخاري (6696) . {هه‌ركه‌سێك نه‌زری كرد كه گوێڕایه‌ڵی خوا بكات با گوێڕایه‌ڵی بكات (واته كارێك كه گویڕایه‌ڵی خوای تێدا بوو)، وه هه‌ركه‌س نه‌زری كرد كه سه‌رپێچی خوا بكات ئه‌وه با سه‌رپێچی نه‌كات (نه‌زره‌كه‌ی به‌جێ نه‌هێنێ)}.
عومه‌ریش خوا لێی رازیبێ به پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه وسلم) وت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا. من له‌سه‌رده‌می نه‌فامیدا نه‌زرم كردبوو كه شه‌وێك له مزگه‌وتی حه‌رامدا ئیعتیكاف بكه‌م، فه‌رمووی: ( أَوْفِ بِنَذْرِكَ ) (6697) . {وه‌فا به نه‌زره‌كه‌ت بكه}.
وه (ابن المنذر) له كتێبه‌كه‌یدا "الإجماع" (ل53) ده‌ڵێت: ""وأجمعوا على أن الاعتكاف سنة لا يجب على الناس فرضا إلا أن يوجبه المر‌ء على نفسه نذرا فيجب عليه"" اهـ . {وه هه‌موو كۆڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئیعتیكاف سوننه‌ته‌و له‌سه‌ر خه‌ڵكی واجب نابێت نابێته فه‌ڕز به‌سه‌ریانه‌وه ته‌نها مه‌گه‌ر مرۆڤ له‌سه‌ر خۆی بكاته واجب و نه‌زری كردبێ ئه‌وكاته له‌سه‌ری واجب ده‌بێت} اهـ.
سه‌یری كتێبی "فقه الاعتكاف"ی دكتۆر خالد الشیقح ل13 بكه.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی (الأسلام: سؤال و جواب).
|