|
دروست نییه ئیعتیكافی ژن و پیاو ته‌نها له مزگه‌وتدا نه‌بێت
پرسیار: ئایا دروسته ئافره‌ت له ماڵه‌وه ئیعتیكاف بكات؟
وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوا
هه‌موو زانایان كۆڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پیاو ئیعتیكافه‌كه‌ی له مزگه‌وتدا نه‌بێت دانه‌مه‌زرێ، له‌به‌ر فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره: وَلا تُبَاشِرُوهُنَّ وَأَنْتُمْ عَاكِفُونَ فِي الْمَسَاجِدِ البقرة/187 {نزیكیی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانتاندا مه‌كه‌ن له كاتێكدا كه ئێوه بڕیاری مانه‌وه‌تان (بۆ خوا په‌رستی) له مزگه‌وته‌كاندا داوه}. ئایه‌ته‌كه ئیعتیكافی تایبه‌ت كردووه به مزگه‌وته‌وه. سه‌یری المغني (4/461) . بكه.
سه‌باره‌ت به ئافره‌تیش جه‌ماوه‌ری زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه وه‌ك پیاو وایه‌و ته‌نها ده‌بێت له مزگه‌وتدا بێت له‌به‌ر ئایه‌ته‌كه‌ی پێشوو: وَلا تُبَاشِرُوهُنَّ وَأَنْتُمْ عَاكِفُونَ فِي الْمَسَاجِدِ البقرة/187
هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) مۆڵه‌تیان لێ وه‌رده‌گرت كه له مزگه‌وتدا ئیتعیكاف بكه‌ن و ئه‌ویش مۆڵه‌تی ده‌دان، دوای وه‌فاتیشی له مزگه‌وتدا ئیعتیكافیان ده‌كرد.
جا ئه‌گه‌ر ئیعتیكافی ئافره‌تان له ماڵه‌وه دروست بوایه، ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ڕێنومایی ده‌كردن كه له ماڵه‌وه ئیعتیكافه‌كه‌یان بكه‌ن، چونكه ماڵ پارێزراوتره بۆ ئافره‌ت وه‌ك مزگه‌وت و له ماڵه‌و خۆداپۆشینی باشتره.
وه هه‌ندێك له زانایانیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه ئافره‌ت ده‌توانێت له مزگه‌وتی ماڵی خۆیدا، واته له‌و شوێنه‌دا كه كردویه‌تیه جێگه‌ی نوێژه‌كانی ئیعتیكاف بكات.
به‌ڵام جه‌ماوه‌ری زانایان ئه‌مه‌یان قه‌ده‌غه كردووه‌و وتویانه: مزگه‌وتی ماڵه‌وه نابێته مزگه‌وت و پێی ناوترێ مزگه‌وت له ڕاستیدا مه‌گه‌ر وه‌ك به‌سه‌ردابڕان بێت ئه‌نا له ڕاستیدا مزگه‌وت نییه، وه هیچ حوكم و فه‌رمانی مزگه‌وت وه‌رناگرێ، دروسته بۆ كه‌سی له‌شگران و حه‌یزدار بچێته ئه‌و شوێنه. سه‌یری"المغني" (4/464) . بكه.
نه‌وه‌وی له‌المجموع (6/505) ده‌فه‌رموێت: " "لا يَصِحُّ الاعْتِكَافُ مِنْ الرَّجُلِ وَلا مِنْ الْمَرْأَةِ إلا فِي الْمَسْجِدِ , وَلا يَصِحُّ فِي مَسْجِدِ بَيْتِ الْمَرْأَةِ وَلا مَسْجِدِ بَيْتِ الرَّجُلِ وَهُوَ الْمُعْتَزَلُ الْمُهَيَّأُ لِلصَّلاةِ"" اهـ . {دروست نییه‌و ئیعتیكاف دانامه‌زرێ نه له پیاو نه له ئافره‌ت ته‌نها له مزگه‌وتدا نه‌بێت وه نابێ له مزگه‌وت (شوێنی نوێژكردن)ی ماڵی ئافره‌ت، یان مزگه‌وتی ماڵی پیاو، كه شوێنێكی كه‌ناركراوو ئاماده‌كراوه بۆ نوێژكردن}.
مه‌به‌ست له مزگه‌وتی ماڵه‌وه ئه‌وه شوێنه‌یه كه هه‌ندێك ماڵ به تایبه‌ت ئافره‌تان تایبه‌تیان كردووه به نوێژكردن وه‌ك ژورێك یان شوێنی نوێژكردنێكی تایبه‌تی.
پرسیار له شێخ ئیبن عوسه‌یمین كرا له مجموع الفتاوى (20/264):
ئافره‌ت ئه‌گه‌ر ویستی ئیعتیكاف بكات له كۆێ ئیعتیكاف بكات؟
وه‌ڵامی دایه‌وه:
ئه‌گه‌ر ئافره‌ت ویستی ئیعتیكاف بكات ئه‌وه ده‌بێ له مزگه‌وت بیكات ئه‌گه‌ر به‌ربه‌ستێكی شه‌رعی نه‌بوو، وه‌ئه‌گه‌ر به‌ربه‌ستێكی شه‌رعیش هه‌بوو (واته نه‌یده‌توانی به هه‌ر هۆیه‌كی شه‌رعی بێ) ئه‌وه با ئیعتیكاف نه‌كات.
وه له"الموسوعة الفقهية" (5/212) هاتووه: ""اخْتَلَفُوا فِي مَكَانِ اعْتِكَافِ الْمَرْأَةِ : فَذَهَبَ الْجُمْهُورُ إلَى أَنَّهَا كَالرَّجُلِ لا يَصِحُّ اعْتِكَافُهَا إلا فِي الْمَسْجِدِ , وَعَلَى هَذَا فَلا يَصِحُّ اعْتِكَافُهَا فِي مَسْجِدِ بَيْتِهَا , لِمَا وَرَدَ عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ - رضي الله عنهما - أَنَّهُ سُئِلَ عَنْ امْرَأَةٍ جَعَلَتْ عَلَيْهَا ( أَيْ نَذَرَتْ ) أَنْ تَعْتَكِفَ فِي مَسْجِدِ بَيْتِهَا , فَقَالَ : " بِدْعَةٌ , وَأَبْغَضُ الأَعْمَالِ إلَى اللَّهِ الْبِدَعُ . فَلا اعْتِكَافَ إلا فِي مَسْجِدٍ تُقَامُ فِيهِ الصَّلاةُ . وَلأَنَّ مَسْجِدَ الْبَيْتِ لَيْسَ بِمَسْجِدٍ حَقِيقَةً وَلا حُكْمًا , فَيَجُوزُ تَبْدِيلُهُ , وَنَوْمُ الْجُنُبِ فِيهِ , وَكَذَلِكَ لَوْ جَازَ لَفَعَلَتْهُ أُمَّهَاتُ الْمُؤْمِنِينَ - رضي الله عنهن - وَلَوْ مَرَّةً تَبْيِينًا لِلْجَوَازِ"" اهـ . { (زانایان) ڕاجووداییان تێ كه‌وتووه له شوێنی ئیعتیكاف به‌ستنی ئافره‌ت: جه‌ماوه‌ری زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه وه‌ك پیاوه‌و دروست نیییه ئیعتیكاف بكات له مزگه‌وتدا نه‌بێت، له‌سه‌ر ئه‌مه‌وه دروست نییه له مزگه‌وتی ماڵه‌كه‌ی خۆیدا (ئه‌و جێگه‌یه‌ی كردویه‌تیه شوێنی نوێژی خۆی) ئیعتیكاف بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له ئیبن عه‌بباسه‌وه هاتووه خوا لێی ڕازی بێت، كه پرسیاری لێ كرا له ئافره‌تێك له‌سه‌ر خۆی دانابوو (واته له‌سه‌ر خۆی نه‌زر كردبوو) كه له مزگه‌وتی ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ئیعتیكاف بكات، وتی: " ئه‌وه بیدعه‌و داهێنراوه، ناشیرین‌ترین كرده‌وه‌ش لای خوا بیدعه‌و داهێنراوه‌كانن " جا ئیعتیكاف نابێت ته‌نها له مزگه‌تێكدا نه‌بێت كه ئیقامه‌ی نوێژی تێدا بكرێت، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مزگه‌وتی ماڵه‌وه نه له ڕاستیدا مزگه‌ته‌و نه حوكم و فه‌رمانی مزگه‌وتیشی به‌سه‌ردا دێته جێ، چونكه ئه‌كرێ بگۆڕدرێ (بچێته شوێنێكی تری ماڵ نوێژ بكات)، له‌شگران لێی بخه‌وێت، وه هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بكرایه‌و ڕێی پێ بدرایه دایكانی ئیمانداران –خوا لێییان ڕازی بێت- بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی جائز بوونه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر بۆ جارێكیش بووایه ده‌یانكرد} اهـ.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی: (الأسلام: سؤال و جواب).
|