|
ئیعتیكاف مه‌شروع و ڕێپێداره‌وه له ڕه‌مه‌زان و جگه ڕه‌مه‌زانیش
پرسیار: ئایا ئیعتیكاف له هه‌ر كاتێكدا بێت ئه‌بێت؟ یان ته‌نها له ڕه‌مه‌زاندا نه‌بێت نابێت؟
وه‌ڵام: ئیعتیكاف له هه‌موو كاتێكدا سوننه‌ته، له ڕه‌مه‌زان و جگه ره‌مه‌زانیش، به‌ڵام له ڕه‌مه‌زاندا باشتره‌و خێری زیاتره، به تایبه‌ت له ده‌شه‌وی كۆتایی ره‌مه‌زاندا.
به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه گشتی به‌ڵگه‌كانی په‌سه‌ندی ئیعتیكافن، كه بێگومان ڕه‌مه‌زان و جگه ڕه‌مه‌زانیش ده‌گرێته‌وه.
نه‌وه‌وی له المجموع (6/501)دا ده‌فه‌رموێت: " "الاعْتِكَافُ سُنَّةٌ بِالإِجْمَاعِ وَلا يَجِبُ إلا بِالنَّذْرِ بِالإِجْمَاعِ , وَيُسْتَحَبُّ الإِكْثَارُ مِنْهُ , وَيُسْتَحَبُّ وَيَتَأَكَّدُ اسْتِحْبَابُهُ فِي الْعَشْرِ الأَوَاخِرِ مِنْ شَهْرِ رَمَضَانَ"" اهـ . {ئیعتیكاف به كۆڕای زانایان سوننه‌ته واجب نابێ ته‌نها به نه‌زركردن نه‌بێ (یه‌كێك نه‌زر بكات كه ئیعتیكاف بكات)، وه په‌سه‌ندیشه كه به زۆری بیكات، وه په‌سه‌ندبوونه‌كه‌ش زیاتر له ده‌یه‌می كۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زاندا دووپات ده‌كرێته‌وه}
وه هه‌روه‌ها له (6/514) : ده‌ڵێت: ""وَأَفْضَلُهُ مَا كَانَ بصوم , وَأَفْضَلُهُ شَهْرُ رَمَضَانَ, وَأَفْضَلُهُ الْعَشْرُ الأَوَاخِرُ مِنْهُ"" اهـ . {وه باشترینیان ئه‌وه‌یه كه له كاتی ڕۆژوودا بێت، وه باشترینیشیان مانگی ڕه‌مه‌زانه، وه باشترینیشان (له ڕه‌مه‌زاندا) ئه‌وه‌یه كه ده‌یه‌می كۆتاییدا بێت} اهـ.
ئه‌لبانی له"قيام رمضان" دا ده‌ڵێت: {ئیعتیكاف سوننه‌ته له ره‌مه‌زان و جگه ره‌مه‌زان له ڕۆژانی تری ساڵ، ئه‌سڵیش له‌مه‌دا فه‌رمووده‌ی خوایه: { وأنتم عاكفون في المساجد } له‌گه‌ڵ هاتنی چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی دروست له سه‌ر ئیعتیكافكردنی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وه یه‌ك له دوای یه‌كی (تواتر) ئاساری پێشین له‌سه‌ری...
وه بێگومان جێگیر بووه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده ڕۆژ له شه‌والدا ئیعتكافی كردووه. متفق عليه . .
وه عومه‌ر خوا لێی ڕازی بێت به پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه وسلم) وت: من له‌سه‌رده‌می نه‌فامیدا نه‌زرم كردبوو له‌سه‌ر خۆم كه شه‌وێك له مزگه‌وتی حه‌رامدا (كه‌عبه‌ی پیرۆز) ئیعتیكاف بكه‌م؟ فه‌رمووی: ( فأوف بنذرك) (ده‌ی وه‌فا به نه‌زره‌كه‌ت بكه). ئه‌ویش شه‌وێك مایه‌وه‌و ئیعتیكافی كرد. متفق عليه .
وه له‌ڕه‌مه‌زاندا دووپاتتره‌و باشتره‌له‌به‌ر فه‌رمووده‌ی ئه‌بی هووره‌یره: ( كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يعتكف في كل رمضان عشرة أيام ، فلما كان العام الذي قبض فيه اعتكف عشرين يوما ) رواه البخاري . . {پێغه‌مه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له ڕه‌مه‌زاندا ده ڕۆژ ئیعتیكافی ده‌كرد، جا كاتێ ئه‌و ساڵه‌ی كه تێدایدا وه‌فاتی كرد بیست ڕۆژ ئیعتیكافی كرد}.
وه باشترین كاتیش كۆتایی ڕه‌مه‌زانه، چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) تا وه‌فاتی كرد له ده‌یه‌می كۆتایی ڕه‌مه‌زاندا ئیعتیكافی ده‌كرد}. متفق عليه اهـ به كورتی ده‌سكاریه‌وه.
شێخ ئیبن باز له‌مجموع الفتاوى (15/437) : ده‌ڵێت: ""لا ريب أن الاعتكاف في المسجد قربة من القرب ، وفي رمضان أفضل من غيره .. وهو مشروع في رمضان وغيره"" اهـ باختصار . {گومانی تێدا نییه كه ئیعتیكاف له مزگه‌وتدا یه‌كێكه له‌وانه‌ی له خوا نزیكت ده‌كه‌نه‌وه، وه له ڕه‌مه‌زانیشدا باشتره له جگه ره‌مه‌زان.. وه مه‌شروعی و رێپێدراوه له ڕه‌مه‌زان و جگه ڕه‌مه‌زانیش} اهـ.
سه‌یری كتێبی: "فقه الاعتكاف" للدكتور خالد المشيقح. ص 41 . بكه.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی (الأسلام: سؤال و جواب).
|