
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: کوڕی خاک ڕێكه‌وت: ٢٠٠٥/ ١١/٢٣
چه‌ند جۆرێكی تری مه‌دد (مُدود أخرى)
١- مه‌ددی له‌جیاتی(مد العِوَض).
دانان و ده‌ربڕینی ئه‌لیفی مهددییه له‌جیاتی ته‌نوینی دوو سه‌ره(التنوین الفتحتین) له‌كاتی وه‌ستان له‌سه‌ر وشه‌كه، بڕی درێژكردنهوهكهشی دوو یه‌كه‌یه(حركه).
* شایه‌نی باسه كه ئه‌م مه‌دده جێبه‌جێ ناكرێت له‌كاتی ڕۆیشتن له‌سه‌ر وشه‌كه.
* هه‌روه‌ها ئه‌م مه‌دده جێبه‌جێ ناكرێت له‌كاتێكدا تهنوینهكه له‌سه‌ر پیتی(ـه)ی به‌ستراوه‌وه(التاء المربوطة) هاتبێت ، له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌نگی ئه‌و(ـه)یه له‌كاتی وه‌ستاندا ته‌نها وه‌ك ( ـه : ها)ی لێ دێت. وه‌ك
وَشَجَرَةً﴾
ده‌بێته
﴿وَشَجَرَهْ﴾
.
نموونه:
سوَآءً
﴾ ده‌بێته
سَوَآءَا
وعَلِيماً
ده‌بێته
عَليمَا
و
مآءً﴾
ده‌بێته
مآءَا
.
تێبینی/
یه‌که‌م: نابێت ئه‌م مه‌دده له دوو یه‌که زیاتر درێژ بکرێته‌وه.
دووه‌م: نابێت کۆتایی ده‌نگی ئه‌لیفه‌که بهێنین به هه‌مزه وه‌ک له‌باتی
رضيا
بڵێین (رضياء). هه‌روه‌ها نابێت کۆتایی ده‌نگی ئه‌لیف بهێنین به ده‌نگی(ـه)یه‌کی کز(هاء مهموسا).
٢- مه‌ددی نه‌رم(مد اللین)
درێژكردنه‌وه‌ی دوو پیتی نه‌رمی(و ، ی)یه كه ئه‌گه‌ر خۆیان زه‌ننه‌داربن و له‌پێشیانه‌وه پیتێكی سه‌ره‌دار(المفتوح) هاتبێت.
هه‌ركاتێك به‌و شێوه‌یه بوون و كه‌وتنه پێش كۆتایی وشه‌یه‌ك ، ئه‌وا له‌كاتی وه‌ستان لهسهرووشهكه ئه‌م دوو پیته درێژدهكرێنهوه له نێوان(دوو ، چوار ، شه‌ش)یه‌كه. به‌ڵام له‌كاتی ڕانه‌وه‌ستان له‌سه‌ر ووشهكه ئه‌وا هیچ درێژ ناكرێنه‌وه.
* ئاگاداری به‌یه‌ک ئاست درێژکردنه‌وه‌ی هه‌موو مه‌دده نه‌رمه‌کان بین له یه‌ک خوێندنه‌وه‌دا، واته یه‌ک ئاست هه‌ڵبژێرین له یه‌ک خوێندنه‌وه‌دا..
نموونه
﴿خَوْفٍ﴾ ، الْبَيْتِ ، ﴿اليوم.
٣- مه‌ددی ته‌مكین (مد التمكين)
له به‌یه‌كگه‌یشتنی پیتێكی(ی)ی شه‌دده‌دار له‌گه‌ڵ(ی)یه‌كی تری مه‌ددی. بۆیه ناوی لێنراوه ته‌مكین له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌دده‌كه به‌هۆی پیته(ی)شه‌دده‌داره جوڵاوهكهوه دروست بووه، بڕی درێژكردنهوهكهشی دوو حه‌ره‌كه‌یه. وه‌ك
النَّبِيين ، حُييتُم ، الحَوارِيين
.
٤- مه‌ددی جیاكه‌ره‌وه(مد الفرق).
ئه‌وه‌یه كه له‌پێش مه‌دده‌كه‌وه هه‌مزه هاتبێت هه‌روه‌ك مه‌ددی به‌ده‌ل، به‌ڵام ئه‌م هه‌مزه‌یه بریتییه له هه‌مزه‌ی پرسیاری(الهمزة الاستفهامیة).
ناوی لێنراوه به‌م ناوه هه‌تاكو به‌هۆیه‌وه ڕسته‌كه له پرسیارییه‌وه جیابكرێته‌وه له ڕسته‌یه‌كی خه‌به‌ری(الجملة الاخباریة)، واته ئه‌گه‌ر مه‌دده‌كه درێژكرایه‌وه ئه‌وا ڕسته‌كه وه‌ك پرسیار دێته به‌ر گوێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر درێژنه‌كرێته‌وه ئه‌وا ڕسته‌كه ده‌بێته خه‌به‌ر.
نموونه
آلان وَقَدْ عَصَيْتَ قَبْلُ وَكُنتَ مِنَ الْمُفْسِدِينَ
و
أَثُمَّ إِذَا مَا وَقَعَ آمَنْتُم بِهِ آلآنَ وَقَدْ كُنتُم بِهِ تَسْتَعْجِلُونَ
و
قُلْ آلذَّكَرَيْنِ حَرَّمَ أَمِ الأُنثَيَيْنِ
و
قُلْ أَرَأَيْتُم مَّا أَنزَلَ اللّهُ لَكُم مِّن رِّزْقٍ فَجَعَلْتُم مِّنْهُ حَرَامًا وَحَلاَلاً قُلْ آلله أَذِنَ لَكُمْ أَمْ عَلَى اللّهِ تَفْتَرُونَ
.
* ئه‌م ووشانه ده‌توانرێت له ژێر جۆری مه‌ددی فه‌رعی به‌هۆی زه‌ننه‌وه له ووشه‌دا(المد الفرعی اللازم الكلمي)دا بژمێردرێن، واته بڵێین ئه‌وجۆره مهددهشیان پێ ده‌وترێت..
* هه‌روه‌ها له خوێندنه‌وه‌ی حه‌فس ڕوویه‌كی تریش هه‌یه بۆ ئه‌م ووشانه ئه‌ویش به‌گۆڕینی پیته مه‌دده‌كه بۆ ده‌نگێك كه له نێوان ده‌نگی فه‌تحه و ئه‌لیف( ا )دا بێت.
٥- مه‌ددی سیڵه(مد الصلة).
ئه‌م مه‌دده په‌یوه‌ندی هه‌یه به پیتی(ـه)ی زیاده‌ی كۆتایی سه‌ر وشه‌یه‌ك كه مه‌به‌ست پێی ڕاناوێكه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كه‌سی نێرینه‌ی سێیه‌می تاك(الضمير المفرد الغائب).
حاڵه‌ته‌كانی ئه‌م (ـه)یه:
یه‌كه‌م/ ئه‌گه‌ر بكه‌وێته نێوان دوو پیتی زهننهدارهوه. وه‌ك
وَمَا تَفْعَلُواْ مِنْ خَيْرٍ يَعْلَمْهُ اللّهُ وَتَزَوَّدُواْ فَإِنَّ خَيْرَ الزَّادِ التَّقْوَى وَاتَّقُونِ يَا أُوْلِي الأَلْبَابِ
.
دووه‌م/ ئه‌گه‌ر له پێشی یه‌وه پیتێكی جوڵاو هه‌بێت و له دواشه‌وه‌ی پیتێكی زه‌ننه‌دار هاتبێت. وه‌ك
وَلَهُ الْكِبْرِيَاء فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ
.
سێیه‌م/ ئه‌گه‌ر له پێشی یه‌وه پیتێكی زه‌ننه‌دار و له دواشه‌وه‌ی پیتێكی جوڵاو هاتبێت.
وه‌ك
شَاكِرًا لِّأَنْعُمِهِ اجْتَبَاهُ وَهَدَاهُ إِلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ
. یان له ووشه‌ی
ویتقه
له
وَمَن يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَخْشَ اللَّهَ وَيَتَّقْهِ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْفَائِزُونَ
دا ده‌بینرێت.
له‌م سێ حاڵه‌ته‌دا ته‌نها جوڵه‌ی پیته‌كه ده‌خوێنرێته‌وه به‌بێ هیچ زیاده‌یه‌ك له درێژكردنه‌وه، واته ئه‌گه‌ر جوڵه‌ی ژێر(الكسرة)ی هه‌بوو یان جوڵه‌ی بۆر(الضمة)ی هه‌بوو هه‌ر به‌قه‌ده‌ر ئه‌و ده‌نگه درێژده‌كرێته‌وه..
* ته‌نها له وشه‌ی
فیه
له ئایه‌تی
يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَانًا
دا نه‌بێت، دوو یه‌كه درێژ ده‌كرێته‌وه، ئه‌ویش له‌به‌ر زیاتر دڵنیایی له‌وه‌ی كه بێ باوه‌ڕان بۆ هه‌میشه‌یی له ناو ئاگر ده‌مێننه‌وه..
چواره‌م/ ئه‌گه‌ر بكه‌وێته نێوان دوو جوڵاوه‌وه.وه‌ك"بَلَى إِنَّ رَبَّهُ كَانَ بِهِ بَصِيرًا"له‌م حاڵه‌ته‌دا پیتی (ـه) ئه‌گه‌ر بۆری له‌سه‌ر بوو ئه‌وا ده‌نگی ده‌گاته‌وه به(و)ی مه‌ددی و ئه‌گه‌ریش ژێری له ژێر بوو ئه‌وا ده‌گاته‌وه به(ی)ی مه‌ددی. له‌به‌رئه‌وه‌شه ناوی لێنراوه به مه‌ددی(سیڵه).
تێبینی/
له‌م حاڵه‌تانه‌دا پیتی(ـه) هیچ درێژناكرێته‌وه.
١- له وشه‌ی
أَرْجِهِ
له ئایه‌تی
قَالُوا أَرْجِهِ وَأَخَاهُ وَابْعَثْ فِي الْمَدَائِنِ حَاشِرِينَ
هه‌روه‌ها له وشه‌ی
فَأَلْقِهْ
له ئایه‌تی
اذْهَب بِّكِتَابِي هَذَا فَأَلْقِهْ إِلَيْهِمْ ثُمَّ تَوَلَّ عَنْهُمْ فَانظُرْ مَاذَا يَرْجِعُونَ
.
لێره‌دا هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕاناوی(ـه) زهننهداره و مه‌رجی مه‌ددی سیڵهش ئه‌وه‌یه كه ڕاناوی (ـه) ده‌بێت خۆی جوڵاو بێت و له نێوان دوو جوڵاویشدا بێت.
٢- له ووشه‌ی
يرضه
له ئایه‌تی
وان تشكروا يرضه لكم ولا تزر وازرة وزر اخرى ثم الى ربكم مرجعكم فينبئكم بما كنتم تعملون انه عليم بذات الصدور
.
ئه‌وه‌ی ئاشكرایه كه(ـه)ی ڕاناو كه‌وتۆته نێوان دوو جوڵاو و مه‌رجه‌كانی بوون به مه‌ددی هه‌مووی تێدایه، به‌ڵام ڕاستی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ووشه‌یه له حاڵه‌تی جهزمدایه ئه‌گینا ووشهكه له بنه‌ڕه‌تدا به‌م جۆره بووه: (يرضاهُ لكم).
جۆره‌كانی مه‌ددی سیڵه.
یه‌كه‌م: مه‌ددی سیڵه‌ی بچووك(الصلة الصغرى).
ئه‌وه‌یه كه له‌دوای ڕاناوی(ـه)وه یه‌كێك له هه‌موو پیته‌كان هاتبێت جگه له پیتی هه‌مزه. به‌قه‌ده‌ر مه‌ددی سروشتی درێژده‌كرێته‌وه، واته دوو یه‌كه. وه‌ك
انه هو
ده‌بێته(انهو هو)،
ولَه ما
ُ ده‌بێته(وله‌و ما).
دووه‌م: مه‌ددی سیڵه‌ی گه‌وره(الصلة الكبرى).
ئه‌وه‌یه كه له دوای ڕاناوی(ـه)وه ته‌نها پیتی هه‌مزه هاتبێت. بڕی درێژكردنه‌وه‌ی له نێوان(4-5)یه‌كه‌یه، وه‌ك
وأمره الى الله
ده‌بێته(وامرهو الى الله).
تێبینی/
پیتی(ـه) له‌وشه‌ی(هذه)یش هه‌مان حوكمی ده‌بێت هه‌روه‌كو ڕاناوی(ـه). واته ئه‌گه‌ر هه‌مزه‌ی له‌دواوه نه‌هاتبوو ئه‌وا دوو یه‌كه درێژ ده‌كرێته‌وه، وه ئه‌گه‌ر له‌دواوه‌ی هه‌مزه هاتبوو ئه‌وا (4-5) یه‌كه درێژده‌كریته‌وه.