سه‌ره‌تا
:: په‌روه‌رده و بانگه‌واز
:: حوكمی ئاهه‌نگگێڕان به جه‌ژنی بێباوه‌ڕان
چاپی بکه
لێدوان بنێره
بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت
له‌لایه‌ن: : ده‌نگی ئیسلام |
خوێنراوه‌ته‌وه : ١٠٥٩ |
ڕێكه‌وت : ٢٠٠٦/ ١٢/١٩ |
ئه‌م وتاره پاشه‌كه‌وت بكه
حوكمی ئاهه‌نگگێڕان به جه‌ژنی بێباوه‌ڕان
دكتور: سفر عبدالرحمن الحوالی
وه‌رگێڕان: باوكی موحه‌ممه‌د
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
الحمد لله رب العالمين، الرحمن الرحيم، مالك يوم الدين، وصلى الله وسلم وبارك على خير خلقه محمد الأمين، وعلى آله وصحبه الطيبين الطاهرين.
بڕگه‌كانی كتێبه‌كه:
ئه‌م كتێبه له‌م بڕگانه‌ی خواره‌وه پێك هاتووه:
١. مانای جه‌ژن.
2.كاری موسڵمان له ڕۆژی جه‌ژنی بێباوه‌ڕاندا.
3. به‌شه‌كانی خه‌ڵكی له جێژن گێڕاندا.
4. نه‌هی و قه‌ده‌غه‌كردن له خۆلێچواندن پێیان گشتییه و هه‌موو هاوه‌ڵگیرو بێباوه‌ڕان ئه‌گرێته‌وه.
5. جه‌ژنه‌كانی بێباوه‌رِان داهێنراوێكی تازه‌ن به به‌راورد به پێش خۆیان و حوكمیان لای ئێمه هه‌ر یه‌كێكه.
6. حه‌رامی و قه‌ده‌غه بوونی فرۆشتنی موسڵمان بۆ شتێك كه ببێته هۆی كۆمه‌ككردنی موسڵمانان له سه‌ر خۆ لێكچواندنی بێباوه‌ڕان.
7. به‌ڵگه‌كان له حوكمی ئاهه‌نگگێڕان به جه‌ژنی بێباوه‌ڕان.
- نه‌هی و قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌رپه‌رشتیاری و دۆستایه‌تی و خۆ لێكچواندن به كافران.
- داهێنراوێتی جێژنه‌كانیان.
- ئه‌سڵ و بنچینه پێچه‌وانه‌كردنی هاوه‌ڵگیرانه.
8. به‌ڵگه تێر‌و ته‌واو و دوور‌و درێژه‌كان له سه‌ر حوكمی ئاهه‌نگگێرِان به جه‌ژنی بێباوه‌ڕان.
- موسڵمانان ته‌نها دوو جێژنیان هه‌یه.
- وه‌فا نه‌كردن به نه‌زرێك كه له شوێنی جه‌ژنی بێباوه‌ڕاندا بكرێت.
- فه‌رمووده‌ی: (بۆ هه‌موو گه‌لێك جه‌ژنێك هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش جه‌ژنی ئێمه‌یه) (لكل قوم عيداً وهذا عيدنا).
- به‌شداری نه‌كردنی موسڵمانه‌كان له جێژنی بێ باوه‌ڕان له سه‌ره‌تای ئیسلامدا.
- جیاكاری و هه‌ڵاواردنمان به جێژنی هه‌ینی.
- پێغه‌مبه‌ران ساڵنامه‌ی عه‌ره‌بی یان كۆچیان به كار هێناوه.
- كوڕای پێشین له سه‌ر ئاماده نه‌بوونی جه‌ژنه‌كانیان.
9. ئه‌و پاشماوه‌و ئاسارانه‌ی له هاوه‌ڵه‌كان وشوێن كه‌وتوانه‌وه سه‌باره‌ت به‌م جێژنه هاتوون.
- مه‌رجه‌كانی عومه‌ری.
- نه‌هی كردن له فێربونی زمانی عه‌جه‌میه‌كان.
- قه‌ده‌غه‌كردنی ماڵ دروستكردن و مانه‌وه له لایاندا.
- به‌شداری نه‌كردن له ناوه‌كانیاندا.
- كۆڕا(اجماع)ی زانایان له سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی خۆ لپچواندن به كافرو بێباوه‌رِان وچونه ناو جێژنه‌كانیانه‌وه.
10. چاره‌سه‌ره دیاریكراوه‌كان بۆ لابردنی خراپه‌ی ئاهه‌نگ گێڕانی جه‌ژنی بێ باوه‌ڕان.
- وته‌و ئامۆژگاری.
- بلاَو كردنه‌وه‌ی موحازه‌رات و فه‌تواكان له‌م باره‌یه‌وه.
- وریاكردنه‌وه‌و هۆشداری دان به‌م مه‌سه‌له‌یه له قوتابخانه‌كاندا.
- وه‌رگێڕان و هه‌ڵواسینی فه‌توای زانایان له‌و شوێنانه‌ی بێباوه‌ڕان كاری تێدا ئه‌كه‌ن.
- ڕۆڵی رِۆژنامه‌و گۆڤار‌و ته‌له‌فزێون و زانایان.
- تۆڵه لێكردنه‌وه‌و هه‌ڵسڵه‌مینه‌وه له خراپه.
11. پرسیاره‌كان.
- حوكمی كه‌سێك له گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا كار ئه‌كات كه ئاهه‌نگ ئه‌گێڕن.
- هه‌ڵوێستی پێغه‌مبه‌ر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له ڕۆژی عاشورادا.
- حوكمی هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن كه پڕ‌و پاگه‌نده بۆو ئاهه‌نگانه ئه‌كه‌ن و بڵاویان ده‌كه‌نه‌وه.
- حوكمی فرۆشتنی كارتی پیرۆزبایی
- ئامۆژگاریه‌ك بۆو كه‌سانه‌ی كه بۆ خۆشی و ڕابواردن ئه‌رِۆنه جه‌ژنه‌كانیانه‌وه.
- حوكمی دانانی كافرو بێباوه‌رِان له سه‌ر دامه‌زراوه‌كان له ولاَتانی ئیسلامی‌دا.
- حوكمی پیرۆزبایی كردنی سه‌رۆكی وڵاتانی بێباوه‌ڕ به جه‌ژنه‌كانیان.
- په‌یوه‌ندی دیموكراسی به ئاهه‌نگگێڕان به جه‌ژنی بێباوه‌ڕانه‌وه.
12. پوخته‌ی ئه‌و سوودانه‌ی له‌م بابه‌ته وه‌رده‌گیرێن.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پێشه‌كی:
ئه‌مڕۆ موسڵمانان گێرۆده‌ی خراپه‌یه‌كی گه‌روه و ده‌ردێكی ناهه‌موار بوون، ئه‌ویش هاتنه ناوه‌و تێكه‌ڵبوونی هه‌ندێ له كافرو بێ باوه‌رِان بۆ ولاَته‌كانیان و مانه‌وه‌یان تێدایدا، هه‌روه‌ها زاڵبوونی كو‌لتور داب و خو و نه‌ریتی گه‌لانی بێباوه‌ڕ به‌سه‌ر موسڵماناندا، خۆلێكچواندنی موسڵمانان پێیان، خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵیان و هه‌وڵ دان بۆ نزیك بونه‌وه لێیان، پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی و پاڵپشتی بۆیان، ئه‌مانه‌ش كه زیاتر له بۆنه‌و ئاهه‌نگ و جێژنه‌كانیاندا به ده‌ر ئه‌كه‌ون و دێنه به‌ر چاو، له به‌ر ئه‌وه‌ڕوونكردنه‌وه‌ی مانای ئه‌م جه‌ژنه كارێكی پێویست و ئه‌ركێكی گه‌وره‌یه، ڕوونكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی ئاهه‌نگگێڕان به‌و جه‌ژنه‌و دڵخۆش بوون و ڕووگه‌شی پێی، تاكو ڕوون بێته‌وه كه چ مه‌ترسیه‌كی بیروباوه‌ِڕیی ڕوو ئه‌كاته موسڵمانان به‌ڵام بێ ئاگان و به خۆیان نازانن، لێره‌دا باسێكی گرنگ سه‌باره‌ت به هۆكارو چۆنیه‌تی جه‌ژنی بێ باوه‌ڕان كراوه، به تایبه‌ت خاوه‌نانی كتێب (أهل الكتاب) له‌گه‌ڵ هێنان و باسكردنی قسه‌ی زانایان و شاره‌زایان له قه‌ده‌غه‌كردن و حه‌رام بونیدا، وه ئاگاداری و وریاكردنه‌وه‌ی موسڵمانان به به‌شداری نه‌كردن و ئاهه‌نگ نه‌گێرِان به‌و جه‌ژنه‌و به پیره‌وه نه‌چوونی، كۆمه‌ڵی ئه‌حكام و فه‌رمانی شه‌رعی له مه‌ڕ جه‌ژنی بێ باوه‌ڕان ڕوون كراونه‌ته‌وه و به‌ڵگه‌ی شه‌رعیه‌كان له سه‌ری خراونه‌ته ڕوو.
١. مانای جه‌ژن.
به‌ڵگه نه‌ویسته كه هه‌موو قسه‌یه‌ك یان هه‌ر بابه‌تێك پاڵنه‌رێك و پێویستیه‌ك هه‌یه بۆ باسكردن و هێنانه ڕووی، ئه‌م بابه‌ته‌ش وه‌ك هه‌موو ئه‌زانین و شاره‌زاین و لای كه‌سمان شاراوه نییه، پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م جێژنێك به‌ڵكوو دوو جێژن له جێژنه‌كانی بێباوه‌ڕان دێته پێشێ و تێدایدا ئه‌نجام ئه‌درێن و ئاهه‌نگیان بۆ ئه‌گێڕدرێت، وه‌ك دیاریشه‌و له سه‌ری ڕاهاتوون بێباوه‌ڕان جه‌ژنه‌كانی خۆیان له وڵاتانی ئیسلامدا له بنكه‌و دامه‌زاراوه‌و شوێنه تایبه‌تیه‌كانی خۆیاندا به ئاشكرا ئه‌نجام ئه‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها ڕاشهاتوین كه موسڵمانه‌كان هاوبه‌شیان ده‌كه‌ن و ئاماده ده‌بن له‌گه‌ڵیاندا شایه‌ت و ئاماده‌ی ئه‌و درۆ‌و تاوانه گه‌وره‌یه ده‌بن، به داخه‌وه موسڵمانان له‌م جێژن و بۆنانه‌دا كۆمه‌ڵێ كار‌و كرده‌وه‌یه‌كیان لێوه ده‌رئه‌چێت و ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن كه به هیچ شێوه‌یه‌ك شایه‌ن نیین به كه‌سێك كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ناسیبێت و خۆی به موسڵمان بزانێت، ناشه‌رعی به‌شداربوونی ئاهه‌نگی ئه‌و بێباوه‌ڕانه وه‌ك ڕۆژی ڕووناك دیاره بۆ كه‌سێك خواڕێڕۆشنی كردبێت بۆ گرتنه به‌ری ڕێی ڕاست و پێچه‌وانه‌ی غه‌زه‌ب لێگیراوان و گومرِاو سه‌ر لێ شێواوان، لادان و لاپه‌رِبون له رِێگه‌ی هاوه‌لاَنی دۆزه‌خ، له به‌ر ئه‌وه ویستمان كه ئه‌م بابه‌ته عوزرو پاساوێك بێت لای خوا و به گه‌یاندنی هه‌ق و رِاستی سه‌باره‌ت به‌و جه‌ژنه‌و به‌شداریكردن تێدایداو دڵخۆش بوون پێی بۆ گشتی موسڵمانان و هه‌ر كه‌سێك كه بێ ئاگایه‌و حوكمی به‌شداری كردن له‌و جه‌ژنانه‌دا نازانێ، وه ئاگاداری و ترسێنه‌رێكیش بێت بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره خراپ و تاوانه گه‌وره‌یه ئه‌كه‌ن و گوێ به‌سه‌ره‌نجامه خراپ و له‌ناوبه‌ره‌كه‌ی ناده‌ن كه له دنیا پاشكۆیی و زه‌لیلیه له ڕووی بێ باوه‌ڕانداو له دواڕۆژیشدا خه‌شم و تۆڵه‌و ڕه‌نجاندنی خوایه لێیان.
ئه‌وانه‌ش كه ئه‌و جۆره جه‌ژن و ئاهه‌نگ و بۆنانه له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕاندا ساز ده‌كه‌ن و خۆشییان له‌گه‌ڵ ده‌گێڕن و به‌شداریان ده‌كه‌ن:
یان ئه‌وه‌ته كافرو بێ باوه‌رِن وه‌ك ئه‌وان و پابه‌ند نین به‌وه‌ی خوا فه‌رمانی پێ داوه‌و هیچ مه‌به‌ستیان نییه، وه به تایبه‌ت له ولاَتی ئیسلامدا.
وه یان بێ ئاگا‌و نه‌زان و نه‌فامن، واتێ گه‌یشتوون كه ئه‌مه كارێكی ناِڕ‌ه‌وا نییه‌و ده‌كرێ موسڵمان به‌شداری جه‌ژن ئاهه‌نگه‌كانیان بكات، ئه‌مانه‌ش پێویسته به شێوه‌یه‌كی جوان و به به‌ڵگه‌وه ناشه‌رعیبوونی ئه‌و جۆره كارانه‌یان بۆ ڕوون بكرێته‌وه تاكو بزانن و فێرببن كه حوكم و فه‌رمانی خوا چییه و خوایان یاد بخرێته‌وه له‌وه‌ی كه خوا فه‌رمانی پێ داوه‌و شه‌رعی ئیسلام رِێی پێ داوه.
وه یان ملهوِرِو ملنه‌ده‌رن وه‌ك له هه‌ندێ له‌وانه‌دا كه خۆ وه پاڵ ئیسلام ده‌ده‌ن، به‌لاَم ئینكاری ئه‌كه‌ن و مل ناده‌ن و هه‌ر سوورن له سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره خراپه‌و به‌شداری كردن تێدایداو ئاهه‌نگ گێرِان بۆی.
جا پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌رزه بێت و خه‌ڵكی ئاهه‌نگ به‌و خراپه‌یه‌وه بگێرِن، ئه‌م بابه‌ته ئاگاداری و ترساندنێكه بۆ ئه‌وانه كه بزانن ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك لێ ناگه‌رِێین و رِێگه ناده‌ین ئه‌و خراپه‌یه رِابورێپت به‌سه‌رماندا و هه‌روا بێ ده‌نگ بین و ڕوونی نه‌كه‌ینه‌وه‌و موسڵمانان هان نه‌ده‌ین بۆ واز لێ هێنانی، وه ئه‌گه‌ر هاتو ئێمه به‌م ئه‌ركه هه‌ڵساین ئه‌وه -به یارمه‌تی خوا- ڕوو نادات، وه با بزانن ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی سالاَنی ڕابوردو له بێ ئاگایی و ملهورِی و شوێنكه‌وتنی بێ باوه‌رِاندا كراوه سه‌باره‌ت به‌م جه‌ژنه، ئه‌وه به یارمه‌تی خوا له‌مساڵدا رِونادات و دوباره نابێته‌وه بارودۆخه‌كه هه‌رچۆنێك بێت، به ته‌واوی ده‌بێ هۆشداری بده‌ینه میلله‌تی موسڵمانی خۆمان كه پاشكۆیی گه‌لانی تر‌و ئاهه‌نگ گێڕان به‌جێژن و ئاهه‌نگی ئه‌و بێباوه‌ڕانه‌وه به تایبه‌ت جه‌ژنه ئایینیه‌كانیان چ مه‌ترسی و كاریگه‌ریه‌كی خراپ و ڕۆخێنه‌ری هه‌یه له سه‌ر بیروباوه‌ڕو بوون و قه‌واره‌مان، ئێمه به هه‌ر هۆكارێك بێت له هۆكاره شه‌رعی و رِێپێدراوه‌كان ناهێڵێن ئه‌م كاره ئه‌نجام بدرێت و ئه‌م خراپه‌و تاوانه له ناو موسڵماناندا بلاَو بێته‌وه، وه له كۆتایی بابه‌ته‌كه‌دا هه‌ندێ چاره‌سه‌رو هۆكار ئه‌خه‌ینه رِوو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م كاره ناپه‌سه‌ندو ناشه‌رعیه ان شا‌ء الله.
ئه‌مه بوو ویستمان كه خه‌ڵكی لێ به ئاگا بێنیته‌وه‌و وریایان بكه‌ینه‌وه له مه‌ترسی و خراپه‌كاری ئه‌م ئاهه‌نگه هۆشداریان بده‌ینێ، حه‌زیش ئه‌كه‌م كه هه‌ر كه‌سێك له ئێمه ئه‌م كاره‌ی به‌سه‌ردا ڕانه‌بورێت بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری بێت و حوكمی شه‌رعی له باره‌یه‌وه بزانێت، چونكه ئه‌مه خراپه‌یه‌كی ڕوون ئاشكرایه، تاوانێكی گه‌وره‌یه، ئه‌ركی شه‌رشانی هه‌ر یه‌كه له ئێمه به‌ره‌نگار بونه‌وه‌و نه‌هێشتنیه‌تی هه‌ر كه‌س له شوێنی خۆی و به‌پێی توانای خۆی، هه‌ر كه‌س به‌پێی به‌رپرسیارێتی خۆی، خوای گه‌وره‌ش --سبحانه‌وتعالی- پرسیار له هه‌ر یه‌كه‌مان ئه‌كات له‌وه‌ی كه زانیویه‌تی و شاره‌زای بووه به‌لاَم نه‌یوتووه‌و كاری پێ نه‌كردووه، له‌وه‌ی كه گوێبستی بووه‌و به‌ر گۆێی كه‌وتووه له ئایینی خوا‌و نه‌یگه‌یاندووه‌و ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی به‌جێ نه‌هێناوه.
جا كاتێك سه‌باره‌ت به حوكمی جه‌ژنی بێباوه‌رِان ئه‌دوێن و قسه ئه‌كه‌ین، ئه‌وه یه‌كه‌م شتێك كه پێویسته ئاگاداری بین ئه‌وه‌یه كه بزانین مانای جه‌ژن چییه؟
شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمیه رِه‌حمه‌تی خوای لێ بێت له كتێبه‌كه‌یدا اقتضا‌ء الصراط المستقيم لمخالفة أصحاب الجحيم باسی له‌مه كردووه، وه چه‌ند حوكم و فه‌مانێكی تری باسكردووه كه هه‌ندێكیان باس ئه‌كه‌ین و ئه‌یانخه‌ینه ڕوو ان شا‌ء الله، پێش هه‌موو شتێك رِاسپێریمان بۆ هه‌موو باوه‌رِدارێك ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كتێبه به‌نرخ و نایابه ده‌ست بخات و بیخوێنێته‌وه، به تایبه‌ت ئه‌و به‌رگه‌ی كه برای به‌رێزمان دكتۆر ناصر العقل توێژینه‌وه‌ی له سه‌ر كردووه، هه‌روه‌ها بگه‌رِێته‌وه بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه پێشه‌وا ابن القیم رِه‌حمه‌تی خوای لێ بێت نوسیونی و باسی لێوه كردوون له كتێبه‌كه‌یدا به ناوی أحكام أهل الذمة هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه زانایان له بواره جیاجیاكانی فیقهدا له چه‌نده‌ها بابه‌ت و كتێبی زۆردا باسیان كردووه، تاكو موسڵمان به‌رچاو رۆشن و ئاگادار بێت به جه‌ژن و ئه‌حكامه‌كانی جه‌ژنی بێباوه‌رِان و له سه‌ر هۆشداری و به‌رچاورِۆشنی هه‌نگاو بنێ، له‌وانه‌ش كه شێخی ئیسلام له كۆتایی به‌شی بیست و پێنجی مجموع الفتاوی دا پوخته‌ی كردووه.
ئه‌ڵێم: شێخی ئیسلام رِه‌حمه‌تی خوای لێ بێت پێناسه‌ی جه‌ژن ئه‌كات و ئه‌ڵێت: " العيد اسم جنس يدخل فيه كل يوم أو مكان له‌م-أي للكفار- فيه اجتماع، وكل عمل يحدثونه في هذه الأمكنة والأزمنة : جه‌ژن ناوی رِه‌گه‌زه‌و هه‌ر رِۆژێك یان شوێنێكێ بێ باوه‌ران ئه‌چێته ژێر پێناسه‌یه‌وه كه تێدایا كۆ ببنه‌وه، وه هه‌ر كارێك بیكه‌ن و دایبهێنن له‌م شوێن و كاتانه‌دا}
كه‌واته: جێژن ناوی رِه‌گه‌زه‌و هه‌ر رِۆژێك یان هه‌ر شوێنێك ئه‌گرێته‌وه كه بێباوه‌رِان تێدایدا كۆببنه‌وه‌و باس له شتێك له تایبه‌تمه‌ندی ئایینه‌كه‌یانی تێدا بكه‌ن، وه ئه‌و نه‌هی و قه‌ده‌غه‌یه‌ی كه له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) هاتووه هه‌موو ئه‌مانه ئه‌گرێته‌وه‌و هه‌روه‌ها حه‌ریمی جه‌ژنیش ئه‌گرێته‌وه.
ئه‌ڵێت: " وكذلك حريم العيد، وهو: ما قبله وما بعده من الأيام التي يحدثون فيها أشياء لأجله، أو ما حوله من الأمكنة : {وه هه‌روه‌ها حه‌ریمی جه‌ژنیش، ئه‌ویش: ئه‌و ڕۆژانه‌یه كه له پێش و پاشی جه‌ژندا قسه‌و باسی له سه‌ر ئه‌كه‌ن و خۆیانی بۆ ئاماده ده‌كه‌ن، یان ئه‌وشوێنانه‌ی به چوارده‌وری ئه‌و شوێنه‌وه‌ن كه جه‌ژنه‌كه‌ی تێدا ئه‌گێڕان } جا ئه‌وه هه‌ر چۆن ئه‌و شوێنه ئه‌گرێته‌وه كه جه‌ژنه‌كه‌ی تێدا ئه‌كه‌ن؛ ئه‌و شوێنانه‌ش ئه‌گرێته‌وه كه به ده‌وری ئه‌وه‌وه‌ن ئه‌بنه حه‌ریمێك و پۆشاك و په‌رژینێك بۆی، قه‌ده‌غه‌كردن له‌و جه‌ژنه هه‌موو ئه‌و كارانه‌ش ئه‌گرێته‌وه كه به هۆی ئه‌و جێژنه ئه‌كرێن و ئه‌نجام ئه‌درێن له پێش یان پاشی جێژن.
نموونه‌ش له سه‌ر ئه‌مه: پێرۆزبایی لێ‌كردن و دیاری بۆ بردن و خواردن پێدان، یان هه‌ر شتێكی دیكه، جه‌ژن هه‌موو ئه‌م كارانه‌وه ئه‌م مانایانه له خۆی ئه‌گرێت، وه ئه‌ڵێت-واته شێخی ئیسلام-: " وأعياد الكفار كثيرة: وه جه‌ژنه‌كانی بێ باوه‌رِان زۆرن" كه ئه‌مه‌ش رِاستییه‌كه، ئێمه له ولاَتانی خۆماندا چه‌نده‌ها جۆر له كافرو بێباوه‌رِان ده‌بینین، له چه‌نده‌ها ئایین و په‌یرِه‌وی جیا جیا، با بزانین كه هه‌روه‌ك رِه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێ: جه‌ژنه‌كانی بێ باوه‌رِان زۆر‌و جیاجیان و له چه‌نده‌ها میلله‌ت و چین و توێژ‌و ئایینن، له سه‌ر موسڵمان پێویست نییه بگه‌رَێ به دوایانداو بزانێ چه‌ندن و چۆنن و چی و چین، به‌ڵكوو به‌سیه‌تی كه بزانێت كام كارێك له كاره‌كانیان وه‌ك جێژن بۆی ئه‌ڕوانن، وه له كام رِۆژدایه‌و له چ شوێنێكدا ئه‌نجام ئه‌درێت و ئاهه‌نگی بۆ ئه‌گێرِدرێت ئه‌و لێی دوور بكه‌وێته‌وه و به‌شداریان نه‌كات.
ئێمه له ولاَتانی خۆمان به نموونه خاوه‌نانی كتێب-أهل الكتاب-مان هه‌ن،به تایبه‌ت گاوره‌كان-ئاهه‌نگ له جه‌ژنی له دایك بوون و سه‌ری ساڵدا ئه‌گێرِن، هه‌روه‌ها ئه‌بینین كه بوزیه‌كان و هیندۆسه‌كان و هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كی دی جه‌ژنی خۆیان هه‌یه‌و ئاهه‌نگی بۆ ئه‌گێرِن، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: { إن لكل قوم عیداً: به‌ڕاستی بۆ هه‌موو گه‌لێك جه‌ژنێك هه‌یه } ئه‌مه بنه‌مایه‌كه خوای گه‌وره سبحانه‌وتعالی هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كی له سه‌ر رِاهێناوه‌و خۆرِسكی كردوون له سه‌ری، هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك جه‌ژنێكی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه.
جه‌ژنه‌كان زۆر‌و جیاجیا‌و هه‌مه چه‌شنه‌ن، وه له سه‌ر موسڵمان پێویسته كه شوێنه‌كانیان بزانێت ئه‌گه‌ر جه‌ژنانێك بوون په‌یوه‌ندیان به شوێنه‌وه هه‌بوو، یان كاته‌كانیان بزانێت ئه‌گه كاتی بوون و به كاتێكی تایبه‌ته‌وه په‌یوه‌ست بوون، تا ئاگاداریان بێت و لێیان دوور بكه‌وێته‌وه، دوور بكه‌وێته له‌و كارانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) قه‌ده‌غه‌ی كردوون و نزیكیان نه‌بێته‌وه وه‌ك له داهاتودا به درێژی له باره‌یه‌وه ده‌دوێین ان شا‌ء الله.
٢.كاری موسڵمان له ڕۆژی جه‌ژنی بێباوه‌ڕاندا.
بنه‌ماو پێوه‌رو ڕاگر چییه له جه‌ژن و جگه له جه‌ژنیشدا، چی له سه‌ر باوه‌رِدار پێویسته بیكات به‌رامبه‌ر به‌م كارانه به تایبه‌ت له ڕۆژانی جه‌ژنی بێباوه‌ڕاندا؟
پێوه‌ر چییه بۆ موسڵمان له ڕۆژانی جێژنی بێباوه‌ڕاندا؟
شێخی ئیسلام ده‌فه‌رموێت: " الضابط ألاَّ يحدث فيه أمر أصلاً : بنه‌ماو رِێكخه‌ر ئه‌وه‌یه كه له‌و رِۆژه‌دا به هیچ شێوه‌یه هیچ كارێكی تێدا نه‌كات " له سه‌ر هیچ كارێكی ئه‌وانه قسه‌و گفتۆگۆ نه‌كات له‌و رِۆژه‌دا كه جێژنی ئه‌وانی تێدایه، به‌ڵكوو وه‌ك سه‌رتاپای رِۆژه‌كانی تر به شێوه‌یه‌كی ئاسایی تێی برِوانێت وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ شتێكی تێدا ڕووی نه‌دابێت و هیچ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی نه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان هه‌ر ئاهه‌نگیشیان نه‌گێرِِابێت بۆی، ئا به‌و شێوه‌یه ئه‌كرێت پێچه‌وانه‌ی بكرێت.
وه هه‌ندێ له زانایان له سه‌ر ئه‌وه‌ن كه پێویست و واجبه پێچه‌وانه‌یان بكرێت، كه ان شا‌ء الله به‌ڵگه‌كانیان ده‌خه‌ینه رِوو.
هه‌ندێكیش له زانایان رِۆژووی ئه‌و رِۆژه‌یان هه‌ڵبژاردووه و له سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ن كه ده‌بێ موسڵمان له‌و شه‌وه‌ی كه بۆ به‌یانی جه‌ژنی ئه‌وانه نییه‌تی رِۆژوو بێنێت و ئه‌و رِۆژه به ڕۆژوو بێت، جا ئه‌وه‌ی سه‌یری ئه‌سڵی سه‌رپێچیه‌كه‌ی كردووه كه شه‌رعی و رِێپێدراوه ده‌ڵێ: له سه‌رپێچی و پێچه‌وانه‌كردنی ئه‌وانه ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان له‌و رِۆژه‌دا دڵخۆشن و ئه‌خۆن و ئه‌خۆنه‌وه‌و خه‌ریكی گاڵته‌و گه‌پ و ڕابواردنن، وه‌ك كه زانراو و ئاشكرایه‌و دروست نییه باسكردن و خۆخه‌ریك كردن پێیه‌وه، ئه‌ڵێن: موسڵمان له‌و رِۆژه‌دا به رِۆژوو ئه‌بێت و خۆی ئه‌گرێته‌وه له خواردن و خواردنه‌وه، ئیتر به‌وه پێچه‌وانه‌كه به‌جێ دێت.
وه هه‌ندێ تر له زانایان ده‌فه‌رموون: له رِۆژی جه‌ژنی ئه‌وانه‌دا نابێت به رِۆژوو بین ئه‌ویش نه‌وه‌ك بكه‌وینه مه‌ترسی به گه‌وره‌گرتنی ئه‌و رِۆژه، چونكه رِه‌نگه یه‌كێك وا گومان به‌رێت كه بۆیه له‌و رِۆژه‌دا به رِۆژووه له به‌ر به‌گه‌وره‌گرتن و رِێزلێنانیه‌تی بۆی، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان رِێزی لێ ئه‌گرن و به گه‌وره‌ی ئه‌گرن به خواردن و خواردنه‌وه‌و گاڵته‌و گه‌پ، ئه‌میش رِێزی لێ ئه‌گرێت به‌وه‌ی كه به رِۆژووه تێدایداو خۆی ئه‌گرێته‌وه.
كه ئه‌مه-واته به رِۆژوو نه‌بوونه‌كه- دیارتره و ڕای دروست له سه‌ر ئه‌مه دامه‌زراوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه باوه‌رِدار له‌و رِۆژه‌دا هیچ كارێك ناكات و خۆی به هیچ شتێكه‌وه خه‌ریك ناكات، به‌ڵكووو ژیان و كاره‌كانی وه‌ك رِۆژانی پێشوو وایه‌و هیچ گۆرِانكاریه‌كیان تێدا ڕوو نادات، هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی ئه‌كات كه له رِۆژانی پێشودا كردویه‌تی و گۆێ به هیچ نادات و ئاوڕ له‌وانه ناداته‌وه.
ئا ئامه ڕاگرو پێوه‌ری گشتیه كه پێویسته ژیانی موسڵمانانی له سه‌ر بێت به گشتی و له رِۆژانی جه‌ژنی بێباوه‌رِاندا ژیانێكی ته‌واو ئاسایی و بێ هیچ دیارده‌یه‌كی جیاكاری به‌سه‌ر به‌رن.
به‌لاَم ئینكاری كردنی ئه‌وانه‌و قه‌ده‌غه كردنیان و به‌ڵگه‌كانی ان شا‌ء الله به درێژی ده‌یخه‌ینه رِوو.
ئه‌و بێباوه‌رِانه ئه‌وانه‌ن كه خوای گه‌وره له زۆرێك له ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزدا دژایه‌تی ئه‌وانی به‌رامبه‌ر ئێمه رِوون كردۆته‌وه و بۆی باس كردوین، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: إِنَّ الْكَافِرِينَ كَانُوا لَكُمْ عَدُوّاً مُبِيناً : به رِاستی كافران دوژمنانی ئاشكرای ئێوه‌ن [النساء:١٠١] یان ده‌فه‌رموێت: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَتَّخِذُوا عَدُوِّي وَعَدُوَّكُمْ أَوْلِيَاءَ :ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئیمانتان هێناوه دوژمنی من و دوژمنی خۆتان مه‌كه‌نه سه‌رپه‌رشتیركارو دۆستی خۆتان [الممتحنة:١] هه‌روه‌ها: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَتَّخِذُوا الْيَهُودَ وَالنَّصَارَى أَوْلِيَاءَ : ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئیمانتان هێناوه جووله‌كه‌و نه‌سرانیه‌كان مه‌كه‌نه دۆست و سه‌رپه‌رشتیاری خۆتان [المائدة:٥١] هه‌روه‌ها خوا-سبحانه‌وتعالی- به ته‌واترین شێوه بیروباوه‌رِو شێواز‌و هه‌ڵس و كه‌وتی ئه‌وانی بۆ ئێمه ڕوون كردۆته‌وه‌و به حیزب و به‌شی شه‌یتان و دۆست و خۆشه‌ویستانی تاغوت و ملهورِان ناوی بردوون و وه‌سفی كردوون.
٣. به‌شه‌كانی خه‌ڵكی له جێژن گێڕاندا .
به كۆی ئه‌و به‌ڵگانه كه له كیتاب و سوننه‌تدا هاتوون ئه‌كرێ به‌پێی خۆ لێكچواندن له جێژن و بۆنه‌و شتانی تریاندا پۆلێنیان بكه‌ین بۆ دوو به‌ش:
به‌شی یه‌كه‌م: خاوه‌نانی كتێب - جووله‌كه‌و گاور-.
به‌شی دووه‌م: عه‌جه‌مه‌كان.
ئه‌مه‌ش ئه‌توانین كه له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) وه‌ری بگرین كه ده‌فه‌رموێت: {لتركبن سنن من كان قبلكم حذو القذة بالقذة، حتى لو دخلوا جحر ضب لدخلتموه. قيل له صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: اليهود والنصارى؟ قال: فمن! :به دڵنیاییه‌وه ئێوه شوێن رِێگه‌و په‌یرِه‌وی ئه‌وانه‌ی پێش خۆتان ئه‌كه‌ون ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چونه كونی بزنه مژه‌شه‌وه ئێوه‌ش ئه‌چنه ناوی، وترا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌وانه: گاور‌و جووله‌كه‌ن؟ فه‌رمووی: ئه‌ی كێی ترن! } وه له فه‌رمووده‌یه‌كی دیكه‌دا: {لتأخذن أمتي مأخذ القرون قبلها، قالوا: يا رسول الله! فارس والروم؟ قال: فمن الناس إلا أولئك }: به دڵناییه‌وه ئوممه‌ته‌كه‌م رِێرِه‌وه ئه‌وانه‌ی پێش خۆیان ده‌گرنه به‌ر، وتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا! فارس و رِۆمه‌كان؟ فه‌رمووی: ده‌ی خه‌ڵكی كێیه ئه‌وان نه‌بێت } یان وه‌ك ئه‌و فه‌رموودانه‌ی دیكه كه له‌م باره‌یه‌و هاتوون.
جا له فه‌رمووده‌ی یه‌كه‌مدا ڕوون بۆوه كه مه‌به‌ست خاوه‌نانی كتێب-أهل الكتاب-ه، وه جۆری یه‌كه‌م بریتییه له: جووله‌كه‌و گاوره‌كان-ئه‌هلی كتاب-، به‌لاَم كه فه‌رمووی: فارس و رِۆم، ئه‌وه ئاماژه‌یه بۆ عه‌جه‌میه‌كان، كه ئه‌وانش له كۆی ئه‌وانه‌ن كه جڵه‌وگیریمان لێ كراوه خۆمانیان پێ بچوێنین و وه‌ك ئه‌وان بكه‌ین و به‌شداریان بكه‌ین، ده‌شته‌كیه‌كانیش-الأعراب-هه‌ر ده‌چنه ئه‌م به‌شه‌وه.
٤. نه‌هی و قه‌ده‌غه‌كردن له خۆلێچواندن پێیان گشتییه و هه‌موو هاوه‌ڵگیرو بێباوه‌ڕان ئه‌گرێته‌وه .
لێره‌وه بۆمان ڕۆشن ده‌بێته‌وه كه خوای گه‌وره به گشتی قه‌ده‌غه‌ی لێ كردوین له خۆ لێچواندنی بێباوه‌ڕان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك، ئه‌مه‌ش ئه‌سڵ و بنچینه‌ی مه‌سه‌له‌كه‌یه، له‌وانه‌یه هه‌ندێ پرسیار بخرێنه پێش سه‌باره‌ت به به‌راوردو نزیكی له نێوان جه‌ژنی بێباوه‌رِانی ئه‌هلی كتاب، وه له نێوان جه‌ژنی هاوه‌ڵگیرانی تری جگه ئه‌هلی كتاب، كامیان زه‌ره‌رو زیانی كه‌متره‌و كامیان پێویسته دوورتر بین لێی و زیاتر پێچه‌وانه‌ی بكه‌ین.
ئێسته پێشه‌كیه‌ك ده‌ڵێین و له دوایشدا به دوورودرێژی ده‌یخه‌ینه ڕوو:
به‌شداریكردنی خاوه‌نانی كتێب له ئاهه‌نگی جه‌ژنه‌كانیاندا جڵه‌وگیری و قه‌ده‌غه‌ی توندتری له سه‌ره‌و زه‌ره‌رو زیانی زیاتره، وه كه‌مترین شتێك كه تێدایاندا بوترێ ئه‌وه‌یه كه به‌شداریكردن له هه‌ردوو جه‌ژنه‌كه یه‌كسانن، جا هیچ كه‌سێك نه‌ڵێ: مه‌به‌ست ته‌نها موشریك و هاوه‌ڵگیرانی تری جگه له ئه‌هلی كیتابن و له نێوان ئێمه‌و خاوه‌نانی كتێبدا چه‌ند حوكم و یاسای تر هه‌ن كه له‌گه‌ڵ گه‌ل و نه‌ته‌وه بتپه‌رست و هاوه‌ڵگیره‌كانی دیكه نین و ئه‌هلی كیتاب ناچنه ژێر ئه‌و باره‌وه.
شیخی ئیسلام رِه‌حمه‌تی خوای لێ بێت به تایبه‌ت ده‌قی له سه‌ر جێژنی له دایكبوون كردووه‌و ده‌ڵێ: " وهذا من دين النصارى، وهو من أقبح المنكرات المحرمة وكذلك أعياد الفرس مثل: النيروز، والمهرجان، وأعياد اليهود وغيرهم من أنواع الكفار أو الأعاجم أو الأعراب: وه ئه‌مه له ئایینی نه‌سرانیه‌كانه، كه له خراپترین و ناشیرینترینی ئه‌و كاره خراپ و قه‌ده‌غه‌كراوانه‌یه، هه‌روه‌ها جه‌ژنه‌كانی فارس وه‌ك: جه‌ژنی نه‌ورۆز، میهره‌جان، وه جه‌ژنه‌كانی جووله‌كه‌و جگه له‌وانیش له جۆره‌كانی بێباوه‌رِان و عه‌جه‌میه‌كان و ده‌شته‌كیه‌كان " وه له جه‌ژنه‌كانی جووله‌كه‌ش: جه‌ژنی لێ خۆشبوون (الغفران) وه‌ك وا ناویان لێ ناوه.
٥. جه‌ژنه‌كانی بێباوه‌رِان داهێنراوێكی تازه‌ن به به‌راورد به پێش خۆیان و حوكمیان لای ئێمه هه‌ر یه‌كێكه .
جه‌ژنه‌كانی بێباوه‌ڕان داهێنراوێكی تازه‌ن و له‌گه‌ڵ هاتنی ئایینه‌كه‌یانه‌وه له‌گه‌ڵیان نه‌بوون، به‌ڵكووو دایانتاشیون و هه‌ڵیانبه‌ستوون، له به‌ر ئه‌وه ئه‌بینن كه نه‌سرانیه‌كانی وڵاتی شام و میسر، له كۆندا چه‌ند جێژن و ناوێكیان هه‌بووه كه له هه‌ندێكیاندا پێچه‌وانه بووه به‌وه‌ی ئێسته هه‌یانه‌و ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێڕن.
وه هه‌روه‌ها له ڕۆژه‌كانیشیاندا، وه جاری واش هه‌یه له ناوه‌كاندا نه‌سرانیه‌كانی رِۆژهه‌لاَت جیاوازییان هه‌یه له نه‌سرانیه‌كانی رِۆژئاوا، جووله‌كه كۆنه‌كان له‌گه‌ڵ جووله‌كه‌ی ئه‌م دواییانه، هۆكه‌شی هیچی تر نییه داهێنان و بیدعه نه‌بێت، چونكه هه‌موو بیدعه‌چین و به ئاره‌زوی خۆیان و چۆنیان بۆ گونجا به‌و شێوه‌یه دایده‌تاشن و له ئایینه‌كه‌یاندا شتی نوێ دێننه پێشێ، جا ئه‌گه‌ر ده‌رگای بیدعه‌و داهێنان له دیندا كرایه‌وه، هه‌ر كه‌سێ چی بوێت ده‌یهێنێت و له هه‌ر كۆێدا چی مه‌به‌ست بێ دایئه‌نێت، كۆمه‌ڵه‌ی كه‌نه‌سییه پیرۆزه‌كانیان-وه‌ك لافی پیرۆزی لێ ده‌ده‌ن- جێژنه‌كان لای خۆیانه‌وه داده‌نێن و و شوێن و كاتی بۆ دیاری ده‌كه‌ن، جا جاری وایه ناوه‌كان ئه‌گۆرِێن و لێك جودا ئه‌بنه‌وه له شوێنێك بۆ شوێنی تر‌و له كه‌نیسه‌یه‌ك تا كه‌نیسه‌یه‌كی تر جیاوازیان ده‌بێ، به‌لاَم حوكم و فه‌رمانه‌كانیان هه‌ر یه‌كێكه، جا شێخی ئسلام له‌مه‌دا ئه‌ڵێت:-وه‌ك نه‌ورۆزو میهره‌جان و جگه له‌وانیش-و ئه‌ڵێت: " حكمها كلها على ما ذكرناه من قبل، وكما لا نتشبه به‌م في الأعياد، فلا يُعان المسلم المتشبه به‌م في ذلك، بل ينهى عن ذلك، فمن صنع دعوة مخالفة للعادة في أعيادهم لم تجب دعوته : حوكمی ئه‌وانه هه‌مووی له سه‌ر ئه‌وه‌یه كه له پێشه‌وه باسمانكرد، وه هه‌روه‌ك له جێژنه‌كاندا خۆمانیان پێ ناچۆێنین، موسڵمان یارمه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ش نادات كه خۆیان پێ ئه‌چوێنێت و وه‌ك ئه‌وان ئه‌كات، به‌ڵكوو قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وه ئه‌كات و نایهێڵێت، جا هه‌ر كه‌سێك بانگهێشتێكی كرد و پێچه‌وانه‌ی خو و نه‌ریتیشیان بوو له جێژنه‌كانیاندا ئه‌وه واجب نییه بچیت به ده‌م بانگهشته‌كه‌یانه‌وه " جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك بانگهێشتی (بۆ هه‌ر كارێك بێت) كردیت و ئه‌و بانگهێشته‌ی ئه‌و رِێكه‌وتی هه‌مان رِۆژی ئه‌كرد كه ئه‌وان-بێباوه‌رِان-جه‌ژنیانه‌و ئاهه‌نگی تێدا ئه‌گێرِن، پێویست نیبه له سه‌رت كه بچیت به ده‌م بانگهێشتكه‌وه، له كاتێكدا كه به ده‌مه‌وه‌چونی بانگهێشت له مافی موسڵمانه به‌سه‌ر موسڵمانه‌وه وه‌ك ئه‌زانین، به‌لاَم ئه‌مه له به‌ر بوونی ئه‌و به‌ربه‌سته‌یه كه وا ئه‌كات نه‌چیت به ده‌م بانگهێشی موسڵمانه‌كه‌شه‌وه.
ئه‌ڵێت: " ومن أهدى من المسلمين هدية في هذه الأعياد، مخالفة للعادة في سائر الأوقات، غير هذا العيد، لم تقبل هديته خصوصاً إن كانت الهدية مما يستعان بها على التشبه به‌م، مثل: إهداء الشمع ونحوه في الميلاد ".: وه هه‌ر كه‌سێك له موسڵمانان له‌م جێژنانه‌دا دیارییه‌كی كرده دیاری، كه پێچه‌وانه‌ی نه‌ریت و خوو بوو له سه‌رجه‌م كاته‌كانی دیكه‌دا، جگه له‌م جێژنه، دیاریه‌كه‌ی وه‌رناگیرێت به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌و دیاریانه بێت كه كۆمه‌كی پێ بكرێت له سه‌ر خۆ لێكچواندن پێیان، وه‌ك: به دیاری هێنانی مۆم و شتی له‌و بابه‌ته له جه‌ژنی له دایكبووندا ".
حوكمه‌كه ڕوون و ئاشكرایه، به‌ڵام مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه‌یه بسه‌لمێنین كه جه‌ژنی له دایكبوون جه‌ژنێكی كۆنه.
نووسه‌ران سه‌باره‌ت به گه‌ل و نه‌ته‌وه‌و ئایینه‌كان نووسیویانه كه ئه‌و جه‌ژنی له دایكبونه‌ی ئه‌مڕۆ نه‌سرانیه‌كان ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێرِن-كه زۆرترینی ئه‌و جه‌ژنانه‌یان كه جێگه‌ی بێزاری و ناڕه‌حه‌تی ئێمه‌ن ئه‌وانه‌ن كه له‌م ولاَتانه‌ی خۆماندا- جه‌ژنێكی بتپه‌رستیی كۆنه و په‌یوه‌ندییه‌كی به ئایینی نه‌سرانیه‌وه نییه، ئینجا پاشان كه نه‌سرانیه‌كان شوێن رِێڕه‌و و ڕێگای مه‌جوسیه‌كان و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش كه‌وتن، ئه‌و جێژنه‌یان كرده جێژنی خۆیان، هه‌روه‌ك پۆڵس ی دامه‌زرێنه‌ری نوێی ئایینی نه‌سرانی، كه توانی ئایینه‌كه به ته‌واوی له ڕێڕگه‌ی ڕاست و یه‌كخواناسی بگۆڕێت هه‌رچی شیرك و بیدعه‌و كاری خراپ هه‌یه تێكه‌ڵاوی ئه‌م ئایینه‌ی بكات و له ئایینی یه‌كخواناسیه‌وه به‌ره‌و ئایینی سێ خوایی به‌رێ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێسته هه‌یه‌و بنه‌مای نوێی ئایینی نه‌سرانی پۆلس دایناوه‌و نه‌خشه‌ی بۆ كێشاوه، كه پۆلس خۆی له سه‌ر ئایینی مه‌سرائی و هه‌ندێ فه‌لسه‌فه‌ی رِۆژهه‌لاَتی بوو، ئه‌م جێژنه بتپه‌رستییه كۆنه‌ی هێناو كردیه جێژنێكی خۆیان، له رِاستیدا ئه‌م جێژنه هیچ ئه‌سڵ و بنه‌مایه‌كی نییه ته‌نانه‌ت له ئایینه‌كه‌ی خۆشیاندا نه‌خوازه‌لاَ كه بنچیه‌نه‌یه‌كی هه‌بێت له ئایینه‌كه‌ی ئێمه‌دا، وه له به‌ر دوورودرێژی نه‌بوایه هه‌ندێ له قسه‌ی نووسه‌رو لێكۆڵه‌ره‌وانی نه‌سرانی خۆیم باس ئه‌كرد له‌سه‌ری.
٦. حه‌رامی و قه‌ده‌غه بوونی فرۆشتنی موسڵمان بۆ شتێك كه ببێته هۆی كۆمه‌ككردنی موسڵمانان له سه‌ر خۆ لێكچواندنی بێباوه‌ڕان.
شێخی ئیسلام ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌قی له سه‌ر هه‌ندێ مه‌سه‌له كردووه كه په‌یوه‌ندییان به لقه‌كان-الفروع-ه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ی كه ناوی ئه‌به‌ن به: حه‌ریمی شوێنی، یان كاتیی بۆ جه‌ژن، به نموونه ده‌ڵێت: ولا يبيع المسلم ما يستعين به المسلمون على مشابهتهم في العيد، من الطعام واللباس ونحو ذلك : وه موسڵمان شتێك نافرۆشێت كه موسڵمانان بیكه‌نه یارمه‌تیده‌ر له سه‌ر خۆ لێكچواندنیان به‌وان له جه‌ژندا، له خواردن و جل‌و به‌رگ و شتانی تر " وه ئێمه به‌ڵگه‌كان به ته‌واوی ده‌خه‌ینه رِوو، به‌لاَم ویستم ئه‌مه بكه‌مه ده‌روازه‌یه‌ك، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر فرۆشتی شتێك له لایه‌ن موسڵمانانه‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ر بێت و بووه پاڵپشتێك بۆ گێڕانی جێژنه‌كانیان، ئه‌وه فرۆشتی ئه‌و شته له‌سه‌ر موسڵمان قه‌ده‌غه ده‌بێت تا نه‌بێته هۆكارێك بۆ بڵاوبوونه‌وه‌و یارمه‌تیدان له‌سه‌ر كارێكی ناشه‌رعی، حه‌رامه پێیان بفرۆشرێت، ئه‌مه ئه‌گه‌ر له خواردن و جلوبه‌رگ و شتانیك وه‌ك ئه‌وانه بوو، ده‌ی خۆ ئه‌گه‌ر كارت و پسوڵه‌ی پیرۆزبایی بێت ئه‌وه بێگومان كه خراپه‌یه‌كی گه‌وره‌ترو تاوانێكی خراپتره.
ده‌ی ده‌بێ ئه‌وانه‌ی به‌شداریان ئه‌كه‌ن و ئه‌چنه بۆنه‌كانیانه‌وه‌و دێن به ده‌م بانگه‌وازو جه‌ژنه‌كانیانه‌وه و له‌م جه‌ژنه‌دا تێكه‌لاَویان ده‌كه‌ن و خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌گونجێنن، ئاماده‌و شایه‌تی ئه‌و درۆیه ده‌بن ده‌بێ حاڵیان چۆن و بێت و چ تاوانێك به‌و كاره‌یان ئه‌نجام بده‌ن؟
كه‌واته هیچ گومانی تیێدا نییه كه حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه حه‌رام بێت كه رِێگه‌یه‌كه بۆ تاوانه‌كه-وه‌ك حه‌رامه له سه‌ر باوه‌رِدار كه ترێ به یه‌كێك بفرۆشێت كاتێك ئه‌زانێت ئه‌و كه‌سه بۆ دروستكردنی مه‌ی به كاری دێنێ، یان كه‌سێك خانووه‌كه‌ی بداته كرێ به یه‌كێك كه بزانێت ئه‌یكاته شوێنی زینا یان نێربازی یان شتانی تری حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراو كه له‌وانه‌یه ببنه رِێگه‌و رِێخۆشكه‌ری فه‌سادو خراپه- جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی كه ده‌بێته رِێگه‌یه‌ك بۆ فه‌سادو حه‌رامه‌كه قه‌ده‌غه‌كراو و رِێ پێ نه‌دراو بێت، ئه‌وه مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و شته‌ی ئه‌كه‌ویته ناوی و به هۆیه‌وه رِێگه ده‌گریته به‌ر حه‌رامه‌كه‌ی زیاتر‌و توند‌و تیژتره.
لێره‌وه با هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له سه‌ر واقعی ژیانمان بكه‌ین:
ئایا به رِاست ئێمه ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه بلاَوبونه‌وه‌ی ئاهه‌نگگێرِان به‌م جه‌ژنه یان به گه‌وره‌گرتن و ڕێزلێگرتنی ئه‌فرۆشین و بلاَویان ده‌كه‌ینه‌وه؟
كارێكی به ئێش و ئازاره ئه‌گه‌ر پێتان بڵێم: به‌ڵێ، به رِاستی ئه‌م خراپه گه‌وره‌یه به‌ر بلاَوه‌و له كۆمه‌ڵگاكانماندا په‌ره‌ی سه‌ندووه، وه ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كه جگه له مه‌سه‌له‌ی ئاماده بونی جێژنه‌كانیان و ئاهه‌نگ بۆ گێرِانیان. ده‌بێ بزانین كه هه‌ر شتێك ئه‌بێته یارمه‌تیدان و ڕێخۆشكردنی ئاهه‌نگ و جه‌ژنی ئه‌وانه وه‌ك كارتی پیرۆزبایی و فرۆشتنی مۆم و گوڵ و شتانی تری له‌و جۆره له‌و كاته‌دا حه‌رام و قه‌ده‌غه كراوون چونكه ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگاری ئه‌م خراپه گه‌وره‌یه‌ن كه ئاهه‌نگ گێڕانه به جه‌ژنی ئه‌و بێ باوه‌ڕانه.
لاپه‌ڕه :
١ |
٢ |
٣ |
٤ |
٥ |
٦
لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان [١ ]
12.20.2006 22:04:03 GMT
لة راستى دا ئاهه نگگيران له جه زن و بؤنه ى بباوه راندا زور به سلبى به سه ر موسولماناندا ده شكيته وة له روى كومه لايه تىو ئایينى و فه‌ر هه نگى لة به ر ئه وةى تازه رؤزئاواييهكان كلتوره دؤراوه‌كه‌ی خؤيان دينن بوئيمه و ليَره ش هه ندى كه‌سو لايه ن ته‌قليديان ئه كه نه وه له كاتيكدا ئه وان حسابى هيجيان بؤناكةن هيوادارم ئه وه ى خؤي به موسولمان ئه زانى ئاگادارى خؤىو مال و مناله كانى بيت به تايبه ت له شه وى يه كى يه كدا كه كوفر هه مووده زكاكانى خؤى دزى ئيسلام ئه خاته گه‌ڕ.
كامه ران شه ريف