|
په‌یوه‌ندیی یه‌قین و دڵًنیایی به ئیمانه‌وه
یه‌قین و دڵنیایی هه‌روه‌ك (عبد الله بن مسعود) كه (بخاری) له سه‌ری ئه‌دوێت ئه‌فه‌رموێت : الصبر شطر الإيمان، واليقين الإيمان كله : ئارامی نیوه‌ی ئیمانه، وه یه‌قین و دڵنیاییش هه‌موو ئیمانه]]به رِاستی ئه‌م قسه‌یه له دورِو گه‌وهه‌ری قسه‌كانه، ئای چه‌ندێ زۆرن له پێشینه چاكه‌كانمان كه له‌م باراناوه قسه‌ی جوان و گه‌وهه‌ریان هه‌یه‌و چه‌نده‌ش بێ ئاگان ئه‌وانه‌ی كه ژیان و به‌سه‌رهاتیان ناخوێننه‌وه‌و ئاگایان لێیان نیه‌و به دوای قسه‌كانیاندا نارِۆن، چونكه به رِاستی ئه‌م ده‌سته‌واژه كورته مانای زۆر گه‌وره له خۆی ئه‌گرێت، (عبد الله) خوالێی رِازیبێ نیوه‌ی ئیمانی كردۆته ئارامی و دان به خۆدا گرتن و خۆرِاگری، به‌لاَم یه‌قین و دڵنیایی كردۆته هه‌موو ئیمان به گشتی، جا ئه‌وه بۆچی و هۆی چیه؟
ئارامی حاڵه‌تێكه كه هاورِێیه له گه‌ڵ مرۆڤی خواناسدا له كاتی به‌ندایه‌تیدا، ئه‌گه‌رِێته‌وه بۆ فه‌رموده‌ی خوای گه‌وره سبحانه‌و تعالی كه له سوره‌تی فاتحه‌دا ئه‌فه‌رموێت:  إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ  : خوایه ته‌نها هه‌ر تۆ ده‌په‌رستین و هه‌ر له تۆش داوای كۆمه‌ك و پشتیوانی ده‌كه‌ین [الفاتحة:5] جا ئارامی بۆ كام له‌و دوو فه‌رمانه ئه‌گه‌رِێته‌وه؟ ئه‌گه‌رِێته‌وه بۆ داوای یارمه‌تیكردن (الاستعانة) به ئارامبه‌و داوای یارمه‌تی و كۆمه‌ك هه‌ر له‌و بكه  وَاسْتَعِينُوا بِالصَّبْرِ وَالصَّلاةِ  : پشت ببه‌ستن به ئارامگرتن و نوێژكردن[البقرة:45] هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت:  قَالَ مُوسَى لِقَوْمِهِ اسْتَعِينُوا بِاللَّهِ وَاصْبِرُوا إِنَّ الْأَرْضَ لِلَّهِ يُورِثُهَا مَنْ يَشَاءُ  : مو‌سا به قه‌ومه‌كه‌ی وت: داوای كۆمه‌كی و پشتیوانی له خوا بكه‌ن و دان به خودا بگرن و ئارام بگرن، به رِاستی زه‌وی موڵكی خوایه‌و ده‌یسپێرێت به هه‌ر كه‌س بیه‌وێت له به‌نده‌كانی[الأعراف:128] هه‌تا كۆتایی ئه‌و ئایه‌تانه‌ی باس له‌م باره‌یه‌وه ئه‌كه‌ن، جا مرۆڤی به‌نده داوای كۆمه‌ك و یارمه‌تی له په‌روه‌ردگاری ئه‌كات، وه ئه‌م كرده‌وه‌یه له گه‌ڵیدا ئه‌بێته هاوه‌ڵ-كه یه‌كێكه له كرده‌وه گه‌وره‌كانی دڵ- له رِێگه‌ی سلوك و به‌ره‌و خوا چونی، به ئارامی و خۆرِاگریه‌وه به‌ندایه‌تی ئه‌نجام ئه‌دات و به‌ره‌و خوای گه‌وره هه‌نگاو ئه‌نێت، جا له هه‌موو كارێكیدا خۆرِاگره له سه‌ر به‌ندایه‌تی و گوێرِایه‌ڵی خوای گه‌وره‌و به جێیان دێنێ، وه خۆرِاگره له سه‌ر سه‌رپێچی و تاوانه‌كانی خوا‌و لێیان دور ئه‌كه‌وێته‌وه، خۆرِاگریشه له سه‌ر قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌و رِازیه به‌و شتانه‌ی له دنیادا توشی ده‌بن و ئارامگر‌و خۆرِاگره له‌سه‌ریان، به‌لاَم دڵنیایی (الیقین) هه‌موو ئیمانه؛ چونكه به‌ندایه‌تی هه‌رده‌بێ له رِێگه‌ی دڵنیاییه‌وه بێت، به‌ندایه‌تی بێ یه‌قین و دڵنیایی هیچ سودێك به خاوه‌نه‌كه‌ی ناگه‌یه‌نێت، ئارامی و خۆرِاگری ته‌نها به‌رهه‌مێكن به به‌روبومه‌كانی یه‌قین و دڵنیایی، كه‌واته دڵنیایی هه‌موو ئیمان ئه‌گرێته‌وه‌و دین به گشتی ئه‌گرێته‌وه.
له به‌ر ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)له‌و فه‌رمووده‌یه‌یه كه ئیمامی (أحمد) له (المسند) دا رِیوایه‌تی كردووه ده‌فه‌رموێت:
{أحب الأعمال إلى الله عز وجل، إيمان لا ريب فيه أو لا شك فيه: خۆشه‌ویسترین كرده‌وه لای خوا، ئیمان و باوه‌رِێكه گومان یان دوودڵی تیا نه‌بێت} ئه‌مه خۆشه‌ویسترین كرده‌وه‌یه لای خوای گه‌وره سبحانه‌وتعالی، له دوای ئه‌وه‌وه ئه‌فه‌رموێت: وجهاد لا غلول فيه، والحج المبرور ليس له جزاء إلا الجنة :وه جیهادێك كه غه‌ول و خیانه‌تی تیا نه‌بێت، وه حه‌جی وه‌رگیراویش هیچ پاداشتێكی نیه به‌هه‌شت نه‌بێت}.
خۆشه‌ویسترین كرده‌وه‌ی به‌نده ئیمان و باوه‌رِێكه كه هیچ جۆرێك له گومان و دودڵی له‌خۆ نه‌گرتبێت، هه‌ر ئه‌م ئیمانه‌یه كه خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌گه‌یه‌نێته پله‌ی یه‌قین و دڵنیایی ته‌واو، له به‌ر ئه‌وه هه‌قه و له شوێنی خۆیه‌تی كه یه‌قین و دڵنیایی بریتی بێت له هه‌موو ئیمان، وه دین هه‌مووی بریتی بێت له دڵنیایی، شایه‌تی ئه‌مه‌ش كاتێك كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) وه‌عدو په‌یمانی داوه به به هه‌شت و دورخستنه‌وه‌ی له دۆزه‌خ به هه‌ر كه‌سێك كه بڵێت لا اله الا الله، ئه‌و شه‌هاده‌ته‌ی كردۆته هاوپێچ له گه‌ڵ یه‌قین و دڵنیایی هه‌روه‌ك هاوپێچه له گه‌ڵ دڵسۆزیدا، وه‌ك له فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ردا(صلى الله عليه وسلم) له شه‌رِی (تبوك) كاتێك كه نارِ‌ه‌حه‌تی و ته‌نگه‌شه‌یی زۆر بوو له سه‌ر مسوڵمانه‌كان و كاره‌كه قورس بوو له سه‌ریان، ویستیان كه حوشتره‌كانیان سه‌ربرِن تاكو ئاوه‌كه‌ی ناوی بخۆنه‌وه‌و تینوێتی خۆیانی پێ بشكێنن، (عمر) خوالێی رِازیبێ فه‌رموی: يا رسول الله: لو جمعت الطعام الذي عند المسلمين ثم دعوت الله تبارك وتعالى فيبارك الله تعالى فيه، ففعل رسول الله صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بمشورته، فبارك الله له‌م في طعامهم وتزودوا جميعاً: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا: ئه‌گه‌ر ئه‌و خواردنه‌ی لای مسوڵمانانه كۆت بكردایه‌ته‌وه‌و ئه‌وجا داوات له خوا بكردایه فه‌رِو پیرۆزی و به‌ره‌كه‌تی تێ بكردایه، ئه‌وجا پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم)كاری به رِاوێژه‌كه‌ی كرد‌و به‌و شێوه‌یه‌ی كرد، خوای گه‌وره‌ش به‌ره‌كه‌تی خسته خواردنه‌كه‌یانه‌وه‌و هه‌موویان تێر بوون و بونه خاوه‌ن تویشوی خۆیان} ئینجا پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموی: أشهد أن لا إله إلا الله وأني رسول الله، لا يلقى الله بهما عبد مستيقناً بهما غير شاك إلا دخل الجنة : شایه‌تی ئه‌ده‌م به‌وه كه هیچ خوایه‌ك نیه جگه له الله و منیش فرستاده‌ی خوام، هیچ به‌نده‌یه‌ك نیه دڵنیایی و به بێ هیچ گومانێكه‌وه به‌م دوانه بگات به خوای گه‌وره (واته دوو وشه‌ی شه‌هاده‌ت) نه‌چێته به‌هه‌شته‌وه} ئه‌مه مانای یه‌قین و دڵنیاییه.
جا له وێنه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌دا-حاڵه‌تی یه‌قین و دڵنیایی- ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌ك له نیشانه‌كانی خوای بینی وه‌ك ئه‌وه وایه كه كه هاوه‌ڵه به‌رِێزه‌كانی له پێش چاوی خۆیدا بینیبێ، جا هه‌ر كه‌سێ دڵنیا بوو به‌وه ئه‌وه به رِاستی و حه‌قیقه‌ت شه‌هاده‌تی به لا اله الا الله داوه، له‌م حاڵه‌ته‌دا ئیتر هه‌ر ده‌بێ ئیمانی ته‌واو بوبێت و ئیتر یه‌قین و دڵنیایی به هه‌ق ئه‌بێته ئیمان به گشتی و هه‌موو دین ئه‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ها له چیرۆكی مردنی (معاذ)دا خوا لێی رِازیبێ كه چیرۆكێكی رِاسته‌و ئیمام (أحمد) به سه‌نه‌دێكی سێی سه‌حیح له (جابر)وه ئه‌یگێرِێته‌وه خوا لێی رِازیبێ، (جابر) ده‌ڵێت: أنا م‌من حضر معاذاً رضي الله عنه عند موته، قال: ارفعوا عني سجف القبة -طرف القبة ليخاطب الناس- ارفعوا عني أحدثكم حديثاً سمعته من رسول الله صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، ما منعني أن أحدثكم به إلا أن تتكلوا، سمعت رسول الله صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يقول: من شهد أن لا إله إلا الله موقناً بها من قلبه دخل الجنة : من یه‌كێك بوم له‌وانه‌ی كه لای (معاژ) بووم له كاتی مردنیدا خوا لێی رِازیبێ، وتی:سه‌ری ماڵه‌كه‌م بۆ هه‌ڵده‌نه‌وه-سه‌قفی ماڵه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵده‌نه‌وه تا بتوانێت قسه له گه‌ڵ خه‌ڵك بكات- بۆم به‌رز بكه‌نه‌وه فه‌رموده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌رتان بۆ باس ده‌كه‌م كه له پێغه‌مبه‌ری خواوه(صلى الله عليه وسلم) گوێم لێی بووه، هیچ شتێك به‌رگری لێ نه‌كردووم كه پێتان بڵێم-تاكو ئێسته-ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت نه‌وه‌كو پاڵَی لێ بده‌نه‌وه، گوێم له پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) بوو ئه‌یفه‌رمو: هه‌ر كه‌سێ گه‌واهی و شه‌هاده‌ت بدات به‌وه‌ی كه هیچ خوایه‌ك نیه بپه‌رسترێت و هاواری لێ بكرێت ته‌نها الله نه‌بێت و له دڵیشیه‌وه دڵنیایی ته‌واوی هه‌بێت ئه‌چێته به‌هه‌شته‌وه} له رِیوایه‌تێكی تردا ئه‌فه‌رموێت:حرم على النار من شهد أن لا إله إلا الله موقناً بها من قلبه : خوای گه‌وره ئاگری قه‌ده‌غه كردووه له سه‌ر هه‌ر كه‌سێك كه به دڵنایی دڵه‌وه بڵێ لا اله الا الله} ئا به‌م شێوه‌یه یه‌قین و دڵنیایی وا به خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌كات و ئه‌یگه‌یه‌نێته ئه‌و پله‌و پایه به‌رزه، ئا به‌م شێوه‌یه یه‌قین و دڵنیایی هه‌رچی گومان و دوودڵیه‌ك هه‌یه ئه‌یسرِێته‌وه و هه‌رچی هه‌واو ئاره‌زوو شه‌هه‌وات هه‌یه لایئه‌با و ئه‌یشواته‌وه، ئیتر مۆرڤ ئه‌بێته خاوه‌ن دڵێكی دارِنراو له هه‌موو گومان و هه‌واو ئاره‌زوویه‌كی نابه‌جی و ئه‌بێته گوڵ و گوڵزارێك هه‌میشه نورو رِوشنایی و ئیمان تیایه ئه‌دره‌وشێته‌وه.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌مه له موقع الشيخ الدكتور سفر الحوالي »محاضرات عامة »علاقة اليقين بالإيمان ... وه‌رگیراوه.
|