|
سه‌ره‌تا
:: دۆسیه‌ی به‌گاوركردن
:: بابه‌تی جۆراوجۆر
|
چاپی بکه
لێدوان بنێره
بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت
|
له‌لایه‌ن: : ماكوان |
خوێنراوه‌ته‌وه: ٥٠٨ |
ڕێكه‌وت: ٢٠٠٧/ ١/١٧ |
ئه‌م وتاره پاشه‌كه‌وت بكه
|
|
|
|
|
مرۆڤ له دووتوێی ئا‌یینی ئاسمانی‌دا... مژده‌دانی ئینجل و ته‌ورات بۆ هاتنی موحه‌ممه‌د
سه‌ره‌تا:
له‌دوای باس و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زۆر له چه‌ند لایه‌نێکی تراژیدیای مرۆڤایه‌تیمان خسته به‌رچاو که‌م تا زۆر باسمان له سه‌ر ئا‌یینی زه‌رده‌شتی و بیروفکری کۆمه‌نیستی ویان به گشتی فکره چه‌په‌کان.
له دوای تێڕامانمان بۆ ئه‌م فکرانه ماوه بڵێین سه‌ره‌ی یه‌هودیه‌ت ومه‌سیحیه‌ته.
که دوو ئا‌یینی سه‌ره‌کی جیهانن بۆشتان ده‌رکه‌وت له سایه‌ی شارستانی ماتریالیستی ئه‌و شارستانیه‌ته‌ی که بڕوای به گه‌وره‌ی یه‌ك خوای پاك و بێگه‌رد نییه که‌م تا زۆر ده‌ست نیشانی ئه‌وه‌شمان کرد.
له ڕووی عه‌قڵانیه‌ته‌وه بون وبنه‌ماکانی ئیسلاممان سه‌لماندوه و وه خۆشی فه‌رز کردوه به‌سه‌ر کۆماڵانی خه‌ڵکدا.
ئێستاش پێویست ده‌کات بۆ میلله‌ته‌که‌ی خۆم ده‌رباره‌ی ئایینه‌کانی تریش وه‌ك یه‌هودی و مه‌سیحیه‌ت لێره‌وه که‌م تا زۆر له گۆشه‌نیگای( ماکوان) ه‌وه دیاره (ماکوان) وه‌ك فکر ده‌ڵێم بخه‌ینه ڕوو، وه زانیاری ته‌واوه‌تی له ڕێگای ئایینه‌که‌ی خۆیانه‌وه به‌ده‌ست بێنین وبه ئینساف و بێ هیچ پێچ و په‌نا که ئه‌م دوو ئایینه په‌یامه حه‌قیقیه ڕاستییه که له ئاسمانه‌وه هاتوه بۆ دوو پێغه‌مبه‌ر که (مو‌سا و عیسا) (درودی خوایان لێ بێتت) وه ده‌مانه‌وێت سۆراخێك بکه‌ین یان گه‌شتێك به ناو ده‌قه‌کاندا وه ناوه‌رۆکی ئایینه‌که‌یان بپشکنین.
گومانیشی تێدا نییه هه‌موو ئایینه‌کان دیاره مه‌به‌ستمان ئه‌و ئایینانه‌یه که له ناو قورئاندا بانگێشتی بۆ کراوه، وه هه‌مووی حه‌قیقه‌تن له یه‌ك ڕیشه و سه‌رچاوه‌وه هه‌ڵقوڵاون.
یان ته‌نها جیاوازیه‌ن له هه‌ندێ ئه‌حکام ویاسا‌و ئه‌رکی سه‌رشان و ڕێکخستنی ژیان و مرۆڤایه‌تی دا هه‌یه.
باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م قسه‌یه‌ی من شاهیدێکه‌ی پاشای حه‌به‌شه‌ی مه‌سیحیه‌کانتان بیر ده‌هێنمه‌وه
که کاتێك موسڵمانه‌کان کۆچیان کرد بۆ ئه‌و جێگایه یه‌کێك له هاوه‌ڵه‌به‌ڕێزه‌کانی پێغه‌مبه‌ر (درودوو سڵاوی خوای لێ بێت) چاند ئایه‌تێکی قورئانی پیرۆزی بۆ خوێنده‌وه ئه‌ویش ئه‌م شاهیدیه‌ی دا که وتی ئه‌وه‌ی که گوێ بیستی بووم له قورئاندا هاتوه (ئه‌مه ئه‌وه‌یه که عیسا هێناویه‌تی) له یه‌ك سه‌رچاوه ده‌رده‌چن.
گومانیشی تێدا نییه هه‌ر له ئاده‌مه‌وه تا خاته‌م هه‌موو په‌یامبه‌ران به‌ته‌یبه‌ت ئه‌وانه‌ی که خاوه‌نی په‌یامی گه‌وره بوون. مه‌به‌ستم له په‌یامی گه‌وره واتا خاوه‌نی په‌رتوکی ئاسمانی بوون. ڕێگه‌یان بۆ پێغه‌مبه‌رانی دوای خۆیان خۆش کردوه تاکو ڕه‌وتی هیدایه‌ت و ڕێنوێنی بۆ مرۆڤایه‌تی ببه‌ستنه‌وه
له مرۆڤه‌وه بۆ خوای گه‌وره واتا ئیشی هه‌موو په‌یامبه‌ره‌کان ناساندنی په‌یامبه‌ری دوای خۆیان بووه.
که تا بنچینه‌کانی په‌یامبه‌ری داهاتوو له کۆمه‌ڵگه‌دا به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی داهاتوو بناسێنێ تا ئاماده بکرێن بۆ په‌رستش دیاره په‌رستشی خوای پاك و ته‌نها.
ئه‌م وشانه‌ی که دامان به گوێی ئێوه‌دا ده‌بێ له وته‌کانی مندا وا ده‌ربکه‌وێت که بیسه‌لمێنم بۆ ئێوه له ته‌ورات و ئینجیل دا ڕێ خۆشکه‌ر بوه بۆ په‌یامی ئیسلام وه ئایا هیچ باسێك کراوه که ئیسلام دوا په‌یامه وه (موحه‌ممه‌د)یش (درودوو سڵاوی خوای لێ بێت) دوا په‌یامبه‌ره؟.
له‌به‌ر ئه‌م هۆیه پێویسته له‌سه‌ر مه‌هوو مرۆڤێك که خوێنه‌ری ئه‌م باسه‌ی منه ده‌بێ بۆ خۆی ئه‌م پرسیارانه له ئه‌ستۆ بگرێ وه به دوای ڕاستیه‌کاندا بگه‌ڕێ ئه‌گه‌ر که‌سێکی دیندار بوو وه‌ك ئه‌رکێکی قیامه‌تی ئه‌گه‌ر که‌سێکی خۆ به‌ڕۆشنبیر زانه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی زانیاریه‌کانی خۆی با له‌لای بمێنێته‌وه، وه ئایا ئه‌م نووسینه‌ی من تا چه‌ند ڕاسته مه‌به‌ستیشم زیه‌تر له‌وه‌یه که هه‌موو مرۆڤێك به‌رپرسه له چاره‌نووس و به‌دیهێنانی به‌خته‌وه‌ری و کامه‌رانی بۆ خۆی ئه‌مه له ڕووه ئه‌بیستمۆلۆژیاکه‌وه واتا ژێرخانه مه‌عریفیه‌کان له‌وانه‌یه پرسیاره‌که به دیوێکی تردا وا لێبکه‌ین که ئه‌گه‌ر هیچ که‌سێك خاوه‌نی زانیاری نه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ر بیر‌و بۆچون و یاخود ئایین و ئایدۆلۆژیا‌و یان فکرو مه‌نهه‌جێك زۆر عه‌یبه که دوای بکه‌وێت وه یان ئه‌گه‌ر زانیاری له‌سه‌ر نه‌بێت وه قسه‌شی له‌سه‌ر بکات ئه‌وه له هه‌مووی عه‌یبتره کورد وته‌نی (عوزر له قه‌باعه‌ت خراپتره) وه‌کو عه‌رزم کردن ئێمه ده‌زانین که ئه‌مڕۆ سێ ئا‌یینی گه‌وره‌ی خودایی وان له به‌رده‌ستماندا.
یه‌که‌م: ئا‌یینی یه‌هودی که په‌یامبه‌ره‌که‌ی (مو‌سا) (سه‌لامی خوای لێ بێت) بووه ئێستا که‌سانێك په‌یڕه‌وی ناکه‌ن جگه له پاش ماوه‌کانی به‌نی ئیسرائیل نه‌بێت که سه‌رجه‌م ژماره‌یان له جیهاندا ناگاته (20)ملیۆن که‌س چونکه جووله‌که‌کان کردویانه‌ته ئایینێکی نه‌ته‌وایه‌تی و ناسیۆنالیستی که سه‌ر به ئیسرائیلن واتا له نه‌وه‌ی (یعقوب)ن گومانیشی تێدا نییه له ڕووی فکره‌وه که ئه‌مه دینێکی ده‌مارگیریه‌وه ده‌رگا له‌سه‌ر خۆ داخستنه.
ده‌مارگیری و دابڕان ده‌روێنێ له ناو خه‌ڵکیدا وه خه‌ڵکی فێری دوژمنایه‌تی ده‌کات ئه‌م ئایینه‌ی که بۆ (مو‌سا) ( سه‌لامی خوای لێ بێتت) هاتوه که په‌یامه‌که‌ی ته‌وراته هه‌موو ده‌قه‌کانی هه‌ڵشێوێنراون به‌سه‌ر یه‌کتریدا .
ئه‌و کتێبه‌یه که ئه‌مڕۆ وه‌ك كتێبێكی خوایی نه‌ماوه‌و تووشی شێواندن و گۆڕین هاتووه.
واتا دروستکراوی ده‌ستی ئه‌حباره‌کانه ئه‌توانین پێی بڵێین ئا‌یینی ئه‌حباری.
چونکه ئه‌و په‌یامه‌ی که له ته‌وراتی ڕاستیدا هاتوه ئه‌و په‌یامه نییه که ئێستا له‌م ته‌وراته‌دا هه‌یه وه په‌شان باسی ده‌ستکاری کردنی ده‌قه‌کانی یه‌ك به یه‌ك ده‌که‌ین ئه‌مه ته‌نها سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ چونه ناو ئه‌ینی یه‌هودیه‌ته‌وه.
دووه‌م: ئا‌یینی مه‌سیحی ئه‌م ئایینه‌ش له پاش مه‌سیح( سلاوی خوای لێ بێتت) دوچاری گۆڕین وده‌ستکاری وشێواندن بوو لێکۆڵه‌ره‌وان له کاروباری مه‌سیحی دا خۆیان دانیان به‌م ڕاستیه‌دا ناوه خۆیان ئه‌و ئه‌نجامه خه‌ته‌رناکه‌یان بڵاوکردۆته‌وه که ده‌ڵێن گوایه ئه‌و بۆچونانه‌ی که له ئا‌یینی مه‌سیحیدا هه‌یه بۆچونه‌کانی باوکه( پۆڵسه).
ئه‌مه‌ش له ڕاستیدا هیچ بنه‌مایه‌کی تێدا نه‌ماوه هه‌ر هه‌مووی ده‌ستکاری کراوه له‌سه‌ر ده‌ستی پۆڵسی جووله‌که.
سه‌ره‌تا پێم خۆشه مێژوویه‌کی (پۆڵس)باس بکه‌م که کێیه و له کوێ وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه دیاره که (پۆڵس) ناوی (شائول)ه له ڕه‌گه‌زو نه‌ژادی ڕۆمانیه له ڕه‌چه‌ڵه‌کدا، له قودس خویندویه‌تی وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێ کرد له‌سه‌ر ئا‌یینی یه‌هودی په‌روه‌رده و گه‌وره بووه. له ناو خه‌ڵکیشدا به کابرایه‌کی باوك دۆست و نیشتمان په‌روه‌ر ناسرابوو وه ماسیحیه‌کانیشی ده‌چه‌وسانده‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
پۆڵس خۆی یه‌کێك بوو له‌وانه‌ی شایه‌دی به‌رد بارانکردنی (ئیستفانۆس) بوو وه خۆشی به‌شدار بوو له‌و کاته‌دا.
ئیستفانۆس له‌لای مه‌سیحیه‌کان به شه‌هیدی یه‌که‌م و پیاوێکی گه‌وره ده‌ناسرێت له ساڵی (30)ی زایین‌دا له لایه‌ن ڕۆماوه داوای لێکرابوو که بچێت بۆ دیمه‌شق بۆ به‌ره‌نگاری کردنی مه‌سیحیه‌ت به‌ڵام دواتر وای بڵاو کرده‌وه که مه‌سیح هاتۆته لای و کاتێك که چوه بۆ دیمه‌شق، گوایه مه‌سیح پێی ووتوه بۆ ده‌م چه‌وسێنیته‌وه ئه‌ویش له دیتنی ئه‌و نوره‌ی مه‌سیح سێ ڕۆژ کوێر بووه و پاشان چۆته ناو دیمه‌شق و له‌وێ چاوی کراوه‌ته‌وه ئیتر له‌و سه‌رده‌مه‌وه چاو و دڵی که‌وتۆته کار وه ده‌ست به‌کار بووه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئا‌یینی مه‌سیح.
به‌ڵام له ڕاستیدا مێژوو نوسان ده‌ڵێن که ئه‌مه فێڵ بووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستورو ئه‌حکامه‌کان بگۆڕێت و به بیر‌و بۆچون و داهێنانێکی نوێ بیان نوسێته‌وه که ئه‌ویش بریتیه له بیری سێگانه (الثالوث).
بزانین چۆن گۆڕانکاری و ده‌ستکاری له‌هه‌ردوو ئا‌یینی یه‌هودی و مه‌سیحی دا کراوه گومان له‌وه‌دانیه که ئێمه‌ی موسڵمان هه‌ردوو په‌یامه ئاسمانیه‌که به نێردراوی خوای گه‌وره‌ی ده‌زانین وه گومانیشمان له‌وه‌دا نییه که ده‌ستکاری کراون، واته ئه‌م دوو ئایینه ئه‌توانین بڵێین بیر‌و بۆچونی قه‌شه‌کان و ئه‌حباره‌کانه که جگه له داستانی ئه‌فسانه و شتی ناواقعی شتێکی دیکه به‌رچاو ناکه‌وێت تێایدا.
کاتێك که سه‌یری چه‌مك و ده‌قه‌کان ده‌که‌ین له هه‌ردوو په‌رتوکدا تێگه‌یشتنێکی وشك و زشت و شێواوی پێوه دیاره به هیچ جۆرێك بیری ئیمان و باوه‌ڕ ناتوانێت ته‌عبیر له بانگه‌وازی په‌یامی ئه‌و په‌یامبه‌ره ناکات جا بۆ زیاتر باس کردنی ئه‌م باس و بابه‌ته با سۆراخێك به ناو ته‌ورات و ئینجیلی ئه‌م ڕودا بکه‌ین به باشی سه‌رنجیان بده‌ین و لێیان بکۆڵینه‌وه تا بزانین به‌رجه‌سته ترین و زه‌ق ترین نیشانه‌کانی گۆڕین و ده‌ستکاریه‌کی ڕوون و ئاشکرای په‌یامی مه‌سیحی له‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که یه‌ك ئینجیل هاتۆته خواره‌وه بۆ (عیسا) (سڵاوی خوای لێ بێت) که‌چی ئێستا به چوار ئینجیل ناسراوه و به‌ناوبانگه سه‌رباری به‌کار هێنانی ده‌یان ئینجیلی دیکه‌ش هه‌مووی لافی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه ئینجیلی ئه‌وان سروشتێکی خوایه له کاتیکیشدا که هه‌موو ئینجیله‌کان له ڕووی گیان و ئایدیا‌و بیر‌و بۆچونه‌وه هاتۆته خواره‌وه بۆ (عیسا) (سڵاوی خوای لێ بێتت) بۆیه ده‌پرسین که ئه‌م ئایینه ئایینێکی لۆژیك نییه ده‌کرێ بپرسین له مه‌سیحیه‌کان ئه‌م دوو ئینجیله له کوێوه هاتوون تکایه وه‌ڵام وه هه‌موشی بیری سێگانه ده‌خاته ڕوو واتا باوك و دایك وه ڕۆحێکی پاك. که له ڕاستیشدا پێغه‌مبه‌ر مه‌سیح (سڵاوی خوای لێ بێتت) بانگه‌وازی بۆ یه‌کتا په‌رستی کردوه.
ئه‌گه‌ر دیقه‌تی چه‌ند ده‌قێکیش به‌ین ئه‌گه‌رچی گۆڕانکاریشیان پێوه دیاره دان به یه‌کتا په‌رستندا ده‌نێت له وانه‌وه‌یه که له (یوحه‌ننا) دا ڕیوایه‌ت کراوه که ده‌ڵێ [ "ژیانی هه‌تا هه‌تای ئه‌و ژیانه‌یه که بتان ناسن به‌وه‌ی که ته‌نها تۆی خوای حه‌قیقی و ڕاسته‌قینه یه‌سوعی مه‌سیحیش هه‌ر تۆ ناردوته"] ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که خوا تاك و ته‌نهایه‌و مه‌سیحیش فرستاده‌ی خوایه هه‌روه‌ها (مه‌رقه‌س) له به‌شی دوانزه‌هه‌می ئینجیله‌که‌ی خۆیدا هه‌مان شایه‌دی یه‌کتاپه‌رستی له‌چه‌ند جێگایه‌کدا ده‌دات ده‌ڵێ["یه‌کێك له هۆشمه‌ند ونوسه‌ره‌کان له یه‌سوعی پرسی ده‌رباره‌ی یه‌که‌م وه‌سیه‌ت و ڕاپرسی، ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه، وتی یه‌که‌م وه‌سیه‌ت وراپرسی ئه‌ی به‌نی ئیسرائیل گوێ بگره په‌روه‌ردگار خوای ئێمه‌یه ئه‌ویش یه‌ك خوا و په‌روه‌ردگاره نووسه‌ره‌که پاشان پرسی وتی ئه‌ی مامۆستا؟ که‌واته ئه‌ویش یه‌کێکه وه جگه له‌ویش یه‌کێکی ترنییه کاتێك یه‌سوع بینی که ئه‌و به ئه‌قڵ وه‌ڵامی ده‌داته‌وه وتی تۆ له فریشته‌کانی ئاسمان دوور نیت"]، به‌لام ئایدیای شێواو ده‌ستکاری کراوی پۆڵس هه‌موو چه‌مك ومه‌فهوم و حه‌قیقه‌تی یه‌کتا په‌رستییه سڕیه‌وه پاشماوه‌ی یه‌هودی خسته ناو واتا ئایدیای سێگانه( سێ خوایی) خسته ناو.
پێم خۆشه ئه‌وه‌تان عه‌رز بکه‌م ئه‌و به‌ڵگه ڕوونانه‌ی که نیشانه‌ی ده‌ست هه‌ڵبه‌ست وگۆڕینی ئا‌یینی مه‌سیحی و یه‌هودین بریتین له‌م به‌ڵگانه.
یه‌که‌م: له‌ناوبردنی بیری یه‌کتاپه‌رستی و هێنانه‌کایه‌ی بیری بت په‌رستی وه‌ك شیرك و هاوه‌ڵدانان بۆ خوای گه‌وره له هه‌مووشی نه‌گبه‌تی تر جه‌سته‌دار کردنی خوا واتا خوا موجه‌سسه‌م بکرێت له‌وه‌ش ماڵ وێران تر که مه‌سیح (سڵاوی خوای لێ بێتت) بکرێت به خوا یان کوڕی خوا.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌گه‌ر جوان ورد بینه‌وه له ئا‌یینی ماسیحی کوت ومت لێکچونه له‌گه‌ڵ بت په‌رستی باوی سه‌رده‌می ڕۆمه‌کان. که‌له ڕاستیدا ڕووی بێگه‌ردو دره‌خشانی ئینجیلیان شێواند هه‌رچی بیری زشت و شێوا و به‌ناو ئه‌یدیایه‌کی نوێ خرایه ناو ئینجیله‌وه که هه‌مووی ده‌قی نامۆ‌و دوور له ڕستی نیشان ده‌دات که دووره له بێگه‌ردی ئینجیلی ڕاسته‌قینه لای هه‌موشتان ئاشکرایه له هه‌ر سه‌رده‌مێکدا ڕاهیبێك و قه‌شه‌یه‌ك با ئاره‌زوی خۆی نوسیویه‌تیه‌وه، وه به‌کار کردنه سه‌ر ئه‌و شارستانیه‌تیانه‌ی که له سه‌ریان بووه ئه‌گه‌ر دیقه‌تی ئا‌یینی مه‌سیحی بدرێت هه‌ر له کاتۆلیك و پرۆتستانت و ئۆرتۆدۆکس لێکچوی ئا‌یینی ئه‌قدومیه‌کانه یان ئا‌یینی کریشنا یان ئا‌یینی هیگنی که ئه‌م ئایینانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئا‌یینی یه‌ك بوونی باوك و کوڕ که سه‌رچاوه‌که‌ی ئا‌یینی کۆنی به‌رهه‌می‌یه که له حه‌زاره‌تی ڕۆمه‌کان سه‌رچاوه‌ی گرتوه هه‌رچه‌نده ده‌ڵێن که ئه‌م ئایینانه له هیندستان و وڵاتی پارسه‌وه هاتون.
دووه‌م: بریتیه له‌و به‌ڵگه‌یه‌ی که ئه‌م ئایینانه ده‌ستكاری کراون که ئێستا له ده‌ستی جووله‌که و گاوره‌کاندان به‌وه‌ی که پێغه‌مبه‌ران به خراپه‌کار و زینا کار‌و مه‌ی خۆر و شه‌رواڵ پیس ناوخه‌نگ ده‌که‌ن که لای هه‌موشتان ئاشکرایه که پێغه‌مبه‌ران پاك و بێگه‌ردن که ته‌ورات و ئینجیل شێوێندراون و پڕن له‌م چه‌شنه تانه‌و ته‌شه‌رانه. بۆ نموونه له ته‌وراتدا هاتووه له باسی داستانی لوط پێغه‌مبه‌ردا (سڵاوی خوای لێ بێتت) که له‌گه‌ڵ دوو کچه‌که‌ی خۆیدا له چیا له به‌شی نۆزده‌هه‌می (سفر التكوین) هاتووه که ["خوشکه گه‌وره‌که‌ی به خوشکه بچوکه‌که‌ی وت خۆت ده‌زانی که باوکمان پیر بووه له‌م سه‌رزه‌ویه‌شدا پیاوێك نییه بێته لامان واتا له‌گه‌ڵمان جووت بێت وه‌ره با پێکه‌وه مه‌ی ده‌رخواردی باوکمان بده‌ین و له‌گه‌ڵی جوت بین تا وه‌چه‌یه‌ك له باوکمان بخه‌ینه‌وه که دوو شه‌و مایبان ده‌رخواردی باوکیان دا وه هه‌ردوو کچه‌که‌شی له‌گه‌ڵیا جووت بوون، وه هه‌ردوکیان سکیان له باوکیان پڕ بوو گه‌وره‌که‌یان کوڕێکی بوو له باوکی ناوی نا "موئاب" که به باوکی موئابیه‌کان ناسراوه وه بچوکه که‌شیان کوڕێکی بوو ناوی نا "بن عه‌می" که ئه‌ویش به باوکی به‌نی عه‌مون ناسراوه"] هه‌روه‌ها له به‌شی یازده‌هه‌می بابه‌تی "سمۆئیلی" دوه‌مدا هاتوه که پێغه‌مبه‌ر داود (سڵاوی خوای لێ بێتت) له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ی "ئۆریای" موجاهیدی باوه‌ڕدار که لایه‌نگری خۆی بوو زینای له‌گه‌ڵدا کردوه ده‌ڵێ کاتێکیش که ویستی خۆی له ئۆریا ی ڕزگار بکات ناردی بۆ جه‌نگ له‌به‌ره‌ی پێشه‌وه دایناو کوژرا ئه‌ویش ده‌ستی گرت به‌سه‌ر ژنه‌که‌یدا. هه‌روه‌ها له به‌شی (38)دا له ته‌وراتی (سفر التكوین)دا هاتوه که (یه‌هوزای کوڕی یه‌عقوب) زینای له‌گه‌ڵ ژنی کوڕه‌که‌ی خۆیدا کرد که ناوی "سامار" بوو ده‌ڵێ ["ژنه‌که له یه‌هوزا سکی پڕ بوو دوو کوڕی لێی بوو ناوی نان "فارص" وه "زارح""] جا ئینجیلی مه‌تا له به‌شی یه‌که‌مدا کێشه‌که له‌وه‌دایه که نه‌سه‌ب و ڕه‌گه‌ز و نه‌ژادی یه‌سوعی مه‌سیح و سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر و داودی باوکی سوله‌یمان (سڵاوی خوا له‌سه‌ر هامویان بێت) له وه‌چه‌ی "فارص" ناوزه‌نگ ده‌کات له ئه‌نجامی زینای یه‌هوزا له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ی "سامار"ی کوڕی خۆیدا کردی .
هه‌روه‌ها له به‌شی یه‌که‌می کتێبی ( هۆشه‌ع )دا هاتووه که یه‌که‌م قسه‌ی خوا که کردی له‌گه‌ڵ هۆشه‌عدا:- وتی بڕۆ بۆ خۆت به‌زینا ئافره‌تێك بدۆزه‌ره‌وه هه‌ر به‌زیناش چه‌ند منداڵێكی لێبهێنه به‌رهه‌م ، چونکه زه‌ووی هه‌موو بۆن به‌زینا کار و وازیان له خوا هێناوه، ئه‌ویش چوو
(جومره‌ی کچی ویلامی ) گرت و سه‌رنجام سکی پڕ کرد که دوو کوڕی بوو به ناشه‌رعی واتا به زینا.
هه‌ر له به‌شی سێهه‌م هاتوو که ده‌ڵیت به هۆشه‌ع ئافره‌تێکی تر له به‌نی ئیسرایل بۆ زیناکاری به‌کار بێهنه، هه‌روه‌ها له به‌شی دووهه‌می ئینجیلی یوحه‌نادا هاتوه ده‌ڵێ گوایه......
مه‌سیح (سڵاوی خوای لێ بێتت ) چووه بۆ لای کوڕێك که‌زه‌ماوندی هه‌بووه کوڕه‌که مه‌ی وشه‌رابی
لێ بڕاو بوو ئه‌ویش به موعجیزه‌یه‌ك شه‌ش کوپ شه‌رابی هێنایه به‌رده‌ست .
له به‌شی یه‌نزه‌هه‌می ئینجیلی لوقادا هاتوه که مه‌سیح مه‌یخۆرێکی زیاده ڕه‌و بووه .
له ڕاستیدا ئه‌م جۆره وتا‌نه ده‌ست هه‌ڵبسراوی خۆیانه‌و دووره له ڕوخساری پاكی ئینجل وته‌وراته‌وه.
سێیه‌م:- بریتیه له‌وه‌ی که فه‌یله‌سوکان یان بیرمه‌نده‌کانو مێژوو نوسه‌کان له‌باره‌ی ئایینه‌وه چۆن ده‌دوێن یان پیاوانی ئا‌یینی خۆیان، بۆنمونه (نیچه)له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت له مه‌ڕ یه‌و جیاوازیانه‌ی که‌له نێوان ئا‌یینی مه‌سیحی وهه‌ڵبه‌ستراوه‌که‌ی (پۆڵس)دا ده‌ڵێت:-"بانگه‌وازی مه‌سیح
له‌راستی و جه‌وهه‌روناوه‌رۆك دا بانگه‌وازێکه بۆ سیسته‌م و هێزو ده‌سه‌ڵات،به‌ڵام (پۆڵس)گۆڕی
بۆ ئایینێك که بۆته لانه‌ی ترسنۆك و تۆقیوه‌کان".
وه به‌رده‌وام ده‌ڵێت :- پۆڵس به‌وه ناوزه‌نگ ده‌کات ناوی لێناوه (باسکاڵی یه‌هودیه‌ت)
چونکه بڕوای پۆڵس له‌سه‌ر بنه‌مایی فرت‌و فێڵ و ئه‌فسانه ئایینه کۆنه‌کان دامه‌زراندوه.
کۆڵن یولسن:- ئه‌و له‌سه‌ر مه‌سییحیه‌ت ده‌ڵێت مه‌سیح وتوێتی خۆت سه‌روه‌رو گه‌وره‌ی خۆت به
به‌ڵام به جارێك پۆڵس ئه‌م بیر‌و باوه‌ڕه‌ی هه‌ڵته‌کاندوه‌و گۆڕیویه‌تی له‌سر بنه‌ماراستی خۆی نه‌ماوه
بۆیه نموونه‌ی نامه‌که‌ی پۆڵس دینێته‌وه که بۆ ڕۆمای ناردوه ئه‌م وته‌یه‌ی تێدا نوسیوه.
["با هه‌موو که‌سێك سه‌ر بۆ ده‌سه‌ڵاتداران دابنه‌وێنێت، چونکه ده‌سه‌ڵات نایه‌ت تاخوا نه‌ی نێرێت وه‌هه‌ر که‌س له ڕووی ده‌سه‌ڵاتداراندا بۆستێت که‌واته ئه‌و که‌سه له ڕووی ده‌سه‌ڵاتی خوادا وه‌ستاوه"] ماوه‌ته‌وه بڵێن بیروباوه‌ڕی ئێستای مه‌سیحیه‌ت له سه‌ر بنه‌مایی ده‌ستوره‌کانی مه‌سیح(سڵاوی خوای لێ بێتت) دانه‌مه‌زراوه به‌ڵکو له‌سه‌ر ئه‌و ئیدیاو بۆچونه خورافیه‌ی که پۆڵس دایهناوه.
لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی شتێکتان بیربخمه‌وه که ئازادی خوازان ده‌ڵێن مه‌به‌ستی ئسلاحی وڕێفۆرمی
پڕۆتستانتی به‌قانزاجی بیری ئا‌یینی مه‌سیحی بوو!
به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌ڕاستیدا وانه‌بوو
به‌ڵکوو به قانزاج و به‌رژه‌وندی مه‌سیحییه‌تی پۆڵس بوو.
جیگه‌ی خۆیه‌تی مێژوو نوسی به‌ناوبانگ "وێڵز"به نموونه بێنمه‌وه که له کورته‌ی مێژووه‌که‌یدا
ده‌ڵێ:-"مه‌سیح وئه‌م بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئێستا ئاسمان و ڕێسمان له‌یه‌که‌وه دوورن، به‌ڵام مه‌سیحیه‌ت ئه‌مڕۆ بریتیه له‌وی که پۆڵس دایهناوه".
ئه‌ویش که‌له ئه‌سکه‌نده‌ریه‌ی لاهوتی ده‌رسی خوێندوه بۆیه کاریگه‌ری ده‌ستوری بت په‌رستی میسریه‌کانی له‌سه‌ر بووه که ئایینه‌که‌ی ئه‌وان تیدا هاتووه که مرۆڤ ده‌بێت بتوێته‌وه له نێوان
[باوك و کوڕ و گیانی پیرۆز]دا که له ئا‌یینی میسریه‌کاندا [ئیزیس و هۆرس وسیزاییس] له‌وه‌وه سه‌ر چاوه‌ی گرتوه، ئه‌گه‌ر سه‌رنجتان دابێت زۆربه‌ی مه‌سیحیه‌کان له شێوه‌ی خاچێکدا ئه‌م ده‌قه له‌سه‌ر سنگ و نێو چاویان ده‌یخوێنن به ناوی[ باوك وه دایك وه گیانی پیرۆز].
چواره‌م: خاڵی کۆتای بریتیه له ده‌سه‌ڵاتی کڵێسا که به‌رده‌وام درێژه‌ی داوه به ناشرینکردنی شێوه‌ی مه‌سیحیه‌ت تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی وای له خه‌ڵکی ئه‌م ئایینه گه‌یاندبوو ده‌توانن له گوناهه‌کانیان خۆش بێت له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌دا هه‌ر له زه‌ویشه‌وه به‌هه‌شتیان پێ بفرۆشێت ئه‌گه‌ر چی خراپه‌کارو تاوانبار وسه‌رپێچیان ئه‌نجام دابێت.
ئه‌ویش به کڕینی پسوڵه‌ی به‌رائه‌ت یان نامه‌ی لێبوردن پاك ده‌بونه‌وه دیاره پاپاکان به‌ڵێنی لێبوردن و لێ‌خۆش بون وسڕینه‌وه‌ی گوناهه‌کانیان تێدا ده‌دا دیاره هۆکاره‌که‌شی وه‌رگرتنی چه‌ند به‌سته‌یه‌ك پاره بوو، چونکه ئه‌وان خۆیان به نوێنه‌ری خوا ده‌زانن ئه‌وان پیاوانی ئا‌یینی بوون.
ئه‌مه نه‌ك هه‌ر دووره له ڕاستیه‌وه به‌ڵکوو گاڵته بازاڕیه‌که به ئاکاره به‌رزه‌کانی مه‌سیحیه‌ت.
هه‌ر قه‌شه‌و پاپاکان بوون حه‌رامیان حه‌ڵاڵ ده‌کرد وه یان به پێچه‌وانه‌وه به ئاره‌زوی خۆیان وشه‌ی چاکیان ده‌به‌خشی به به‌گزاده‌و سه‌روه‌ت مه‌نده‌کان ئه‌م ده‌قانه‌ش که باسمان کرد له ڕێگه‌ی یه‌سوعه‌وه ده‌سه‌ڵات دراوه به پیاوانی ئا‌یینی مه‌سیحیه‌ت بۆ نموونه نامه‌یه‌کی سه‌ده‌ی هه‌ژده که له دائیره‌ت و مه‌عاریفی ئه‌وروپیدا نوسراوه که بۆ به‌گزاده‌یه‌ك له به‌گزاده‌کانی ئیتالیا نوسراوه و ده‌ڵێت: [ "ئه‌ی فڵانی کوڕی فڵان یه‌سوعی په‌روه‌ردگارمان به‌زه‌یی به تۆ به‌خشی ئه‌ویش خۆی به شایسته گه‌یشت به ئێش و ئازاره‌کانی خۆیدا له خاچ له‌به‌ر تۆ منیش ئه‌و ده‌سه‌ڵات و نوێنه‌رایه‌تیه‌م پێ دراوه له ته‌واوی گوناهه‌کانت خۆش بم ئه‌و ده‌سه‌ڵاه‌ش کڵێسا فه‌رزی کردوه وه من خۆم ده‌ت بوورم له ته‌واوی گه‌ناهه‌کانت و زیاده ڕه‌ویه‌کانت ئه‌گه‌ر چی تاوانه‌کانیشت گه‌وره بن و به‌قه‌د ده‌ریایه‌ك بن ئه‌وه تۆمان پاك کرده‌وه له‌لایه‌ن پاپای باوکی پێڕۆزه‌وه كورسی نووێنه‌رایه‌تیمان پێ به‌خشیت"].
...............................................................................................................................
تێبینی: هه‌رچی وشه‌ی "رب" هه‌یه کراوه به "الأب" له ئینجیل‌دا **************************************************************
|
|
|
بابه‌تی پێوه‌ندیدار
شێواندنی بیروباوه‌ڕی نه‌سرانییه‌ت
ئینجیله شێوێنراوه‌كان
جیاوازییه‌كانی نێوان ئیسلام و نه‌سرانییه‌ت
مه‌سیح (سه‌لامی لێ بێت) له قورئاندا
ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌و سێ خوایه‌ی گاوره‌كان باوه‌ڕیان پێیه‌تی (باوك و كوڕ‌و ڕۆحی پیرۆز).
عیسا سه‌لامی لێ بێت له بیروباوه‌ڕی نه‌سراینه‌كاندا
عیسا (سه‌لامی خوای لێ بێت) له بیروباوه‌ڕی موسڵماناندا.
عیسا (سه‌لامی لێ بێت) له بیروباوه‌ڕی جووله‌كه‌دا.
|
|
|
|
|
|
|
|
|