پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٦-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٤/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

  سه‌ره‌تا :: ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ :: كۆمه‌ڵایه‌تی
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانى | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٣٩٢ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٧/ ١/٢٣ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

نێربازى پێچه‌وانه‌ى فیتره‌تى مرۆڤه‌ و موماره‌سه‌ى ئازادیی تاكه‌كه‌سى نییه‌

لیَتانى ناشارمه‌وه‌، دواى ئه‌وه‌ى له‌ رۆژنامه‌ى كوردستان راپۆرت، هه‌واڵى ئه‌وه‌م خویَنده‌وه‌، كه‌ كۆمه‌ڵه‌ كه‌سیَكى (نیَرباز) كه‌ ده‌توانم بڵیَم (منحرف) له‌ رۆژنامه‌یه‌ك به‌ ناوى (ده‌روازه‌یه‌كى تر) له‌ رانیه‌، داوایان له‌ حكومه‌ت كردووه‌، ریَكخراویَكى تایبه‌ت به‌ نیَربازان بكریَته‌وه‌، ئه‌و هه‌واڵه‌ بۆ منیش وه‌ك زۆربه‌ى هه‌ره‌ زۆرى خه‌ڵكى كوردستان موفاجه‌ئه‌ بوو، به‌ڵام بۆ دواتر كاتیَك زانیم زۆربه‌ى وتاربیَژانى مزگه‌وته‌كان له‌ رۆژانى هه‌ینیی، خه‌ڵكى ده‌ڤه‌ره‌كه‌، زۆریش له‌ كادیرى حزبه‌كان، ده‌نگى نارِازیبوونى خۆیان، دژى ئه‌و دیاره‌ سه‌یرء سه‌ره‌مه‌ره‌ء ناشیرینه‌ ده‌ربرِیوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌واڵه‌ دڵخۆش بووم.
دڵخۆشى من له‌وه‌دا بوو، كه‌ ریَگرى ته‌واو بكریَت له‌ بڵاوبوونه‌وه‌وته‌شه‌نه‌كردنى خویَك، كه‌ پیَچه‌وانه‌ى فیتره‌ت و سروشت مرۆڤایه‌تییه‌، بگره‌ پیَچه‌وانه‌ى فیتره‌تى هه‌موو بوونه‌وه‌ریَكه‌، چ جاى پیرۆزترین بوونه‌وه‌ر، كه‌ مرۆڤه‌، له‌ نیَو هیچ گیانه‌وه‌ریَكدا نییه‌، نیَر كار سیَكسى له‌گه‌ڵ نیَردا بكات، به‌ڵكوو كارى سیَكسى جووتبوون ته‌نها له‌ نیَوان نیَرو مێدا ده‌كریَت، هه‌موو مرۆڤیَكیش، كه‌ له ‌لایه‌نى هه‌ست‌و بیرو هۆش و فیتره‌ته‌وه‌ ته‌واو بیَت، قێز له‌و كاره‌ ده‌كاته‌وه‌.
ئه‌گه‌ر له‌ ڕوانگه‌ى ئایینى ئیسلامیشه‌وه‌ ته‌ماشاى بكه‌ین، هیچ ڕاجیاییه‌ك نییه‌ له‌سه‌ر حه‌رامبوونى ئه‌و كاره‌. چونكه‌ وه‌ك ده‌زانین ئیسلام خۆى ئایینى فیتره‌ته‌، بۆیه‌ هه‌میشه‌ ڕێگرى له‌ هه‌ر كارێك ده‌كات كه‌ پێچه‌وانه‌ى فیتره‌ت بێت؛ تا ئه‌وه‌ى هه‌ندێك زانا، پێیان وایه‌ ئه‌و كاره‌ش هه‌مان حوكمى زیناى هه‌یه‌ له‌ سزادانى كه‌سه‌كه‌؛ هه‌ندێكى دیكه‌ توندتر مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر به‌ پیَى ئه‌قڵ و لۆژیكیش بۆى برِوانین، به‌ هه‌مان شیَوه‌ ده‌بیَت ریَگرى لىَ بكریَت، چونكه‌ كۆمى مرۆڤ، بۆ فرِیَدانى پاشماوه‌ى پیس و بىَ كه‌ڵكى مرۆڤه‌، به‌ پیسترین ئه‌ندامى له‌شى مرۆڤ داده‌ندریَت، ئه‌قڵى هیچ مرۆڤیَك رێ به‌وه‌ نادات، مرۆڤ بۆ دامركاندنى حه‌زو ئاره‌زووه‌كانى په‌ناى بۆ به‌ریَت.
بۆیه‌ پیَویسته‌ لیَره‌وه‌ ده‌ستخۆشى له‌و مامۆستاو جه‌ماوه‌ره‌ كادیرانه‌ بكه‌ین، كه‌ ریَگریان له‌و كاره‌ كردء، پیسى و خراپىو ناشیرینى ئه‌و لادانه‌ ناسروشتی‌و نا فیتره‌تیه‌یان ده‌رخست.
نابێ ئه‌وه‌ش له‌ یاد بكه‌ین، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ده‌، كه‌مه‌ كه‌سانیَك هه‌ن، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى حه‌زیان له‌ خۆناسانادنه‌، واى پیشان ده‌ده‌ن، كه‌ ئه‌وه‌ موماره‌سه‌یه‌كى تایبه‌تى كه‌سه‌كانه‌، هیچ كه‌سیَكى دیكه‌ بۆى نییه‌، بچیَته‌ ناو كاروبارى تایبه‌تیانه‌وه‌، هه‌روه‌ك نارِازیبوونى خۆشیان ده‌ربرِى دژى ئه‌وانه‌ى، كه‌ به‌ شیَوه‌یه‌كى شارستانیانه‌ وه‌ڵامى نیَربازه‌كانیان دایه‌وه‌.
جارێ من قه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و رایه‌ دانیمه‌، كه‌ ده‌ڵیَن: نابیَت ته‌ده‌خولى كاروبارى شه‌خسى هیچ كه‌سیَكه‌وه‌ بكه‌یت، ڕاسته‌ به‌شیَوه‌یه‌كى ره‌هایى نابیَت، به‌ڵام هه‌ندیَك جاریش زۆر پیَویسته‌، چونكه‌ ده‌كرێ تاكیَك ئاستى وشیارى لاوازه‌، له‌ كاروباره‌ تایبه‌تیه‌كانى خۆیدا هه‌ڵه‌ ده‌كات، بۆ نموونه‌ له‌ ژیانى تایبه‌تى خیَزانیدا گرفتیان بۆ دروست ده‌بیَت، كه‌سیَكى دیكه‌ى وشیار ده‌بێت بچیَته‌ ناو كاروباره‌كه‌و هه‌ڵه‌كه‌ى ڕاست بكاته‌وه‌. ئه‌وه‌ ته‌ده‌خولكردنى كاروبارى شه‌خسی‌و پیَشیَلكردنى ئازادى تاكه‌ كه‌سى نییه‌، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ رزگاركردنى ئه‌وانه‌یه‌، كه‌ تووشى ئه‌و نه‌خۆشییه‌ درمه‌ هاتوونه‌.
ئه‌وه‌شتان له‌به‌ر چاو بیَت، هه‌میشه‌ خیَزان له‌ تاك پیرۆزتره‌، تاك تا ئه‌و ئاسته‌ ئازاده‌، كه‌ شیرازه‌ى خیَزان سه‌لامه‌ت بیَت، به‌ڵام تاكیَك تووشى ئینحیراف‌و نه‌خۆشى ترسناكى وه‌ك ئه‌وه‌ بیَت، ئه‌وه‌ ئه‌ركى هه‌موو تاك و ڕێكخراوێك و هه‌موو راگه‌یاندنه‌كانه‌ وشیارى بكه‌نه‌وه‌ بۆ ڕاسته‌ ریَگا.

پاشان من ده‌پرسم: مه‌گه‌ر زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ش كه‌ پشتیوانى له‌ كردنه‌وه‌ى ئه‌و ریَكخراوه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر كه‌سیَك داواى شتیَكى وایان لىَ بكات، ئایا هاواریان لیَوه‌ هه‌ڵناستیَت.
پاشان ژیانى هاوسه‌ریَتى مرۆڤ، ته‌نها چیَژى سیَكسى نییه‌، له‌ روانگه‌ى ئیسلامه‌وه‌ سیَكس به‌ شیَوه‌ى حه‌ڵاڵ له‌ نیَوان ژن‌و میَرددا یه‌كیَكه‌ له‌ هۆیه‌كانى به‌خته‌وه‌رىو سه‌عاده‌تى خیَزان، نه‌ك ته‌نها شتیَك بیَت به‌ هه‌ر شیَوه‌ء وه‌سیله‌یه‌ك دامركیَندریَت، كه‌واته‌ سیَكس به‌شیَكه‌ له‌ ژیانى مرۆڤ، نه‌ك هه‌مووى مرۆڤ بیَت، هیچ كاتیَكیش سیَكس نه‌بۆته‌ هه‌موو شتیَك هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش فرۆید تووشى هه‌زاره‌ها ره‌خنه‌ى زانستى بووه‌وه‌.
نموونه‌ هیَنانه‌وه‌ش به‌ ئه‌وروپاء رۆژئاوا هه‌ڵه‌یه‌كى دیكه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌وێ واقیعیَكه‌و، ئیَره‌ش واقیعیَكى دیكه‌یه‌، یان له‌و كاته‌ى 2000 كه‌سى شاز ئاهه‌نگى یه‌كتر ماره‌كردنیان ته‌نها له‌ به‌ریتانیان كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ وشیارو له‌سه‌ر فیتره‌ت بوونایه‌، 2000 ئافره‌تیان بهیَنابایه‌ باشتر نه‌بوو، به‌مه‌ش ئه‌و هه‌موو ئافره‌ته‌ شووى ده‌كرد، نه‌ك به‌ قه‌یره‌یى بمیَننه‌وه‌، دواتریش خوانه‌خواسته‌ هه‌ندیَكیان په‌نا بۆ كارى دیكه‌ ببه‌ن، كه‌واته‌ پیَویسته‌ هه‌موو لایه‌ك له‌ جیاتى ئه‌وه‌ى كه‌سانیَك پاریَزگارییان لیَوه‌ بكه‌ن، با وشاریان بكه‌ینه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش ئاسایی ببنه‌وه‌ء، له‌و نه‌خۆشییه‌ رزگارییان ببیَت.
پاشان ئه‌گه‌ر به‌لایانه‌وه‌ ئاساییه‌ با خۆیان ئاشكرا بكه‌ن، چونكه‌ كه‌سیَك داواى ریَكخراو بكات، ده‌بیَته‌ خاوه‌نى باره‌گاو پاسه‌وان‌و هه‌موو شتیَك، ئه‌وانه‌ش پیَویستیان به‌وه‌یه‌ دیارو ئاشكرا بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ چه‌ند له‌گه‌ڵ واقیعى دروستى كۆمه‌ڵگا ده‌گوونجێ، هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ ریَگره‌ له‌به‌رده‌میان.

J_gwani2005@yahoo.com

لێدوانی خوێنه‌ران
لاپه‌ڕه ١/١
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٤]
11.18.2008 10:36:27 GMT
ئه مانه حه ق وايه نه هيلدريت له م كومه لكايه د ا بمينن باشتر وايه له جياتى ريكخراو به ند بكرين ئه كه ر حكومه ت به ته نك كومه لكاوه يه

ئامانج عبدالله خالد


11.17.2008 17:04:56 GMT
وةلا هةر ئةمةمان مابوو دروست بيت لة شارةكةماندا خوا بةنات بي ئةكرين

zana


11.17.2008 10:55:08 GMT
ده‌ستخۆ شیت لێده‌که‌م به‌ڕێزم , به‌بڕواى من ئه‌م جۆره‌که‌سانه‌ ئاستى ڕۆشمبيريان زۆر نزمه‌ ئه‌م جۆره‌ که‌سانه‌ له‌ اوروپاش زۆر به‌نزم سه‌ير ده‌کرێن له‌ رووی زانسته‌وه‌ وه‌ زاناکان ده‌لێن ئه‌و که‌سانه‌ی ڕاده‌ی تێگه‌يشتنيان زياتره‌ که‌متر خۆیا به‌ سێکسه‌وه‌ خه‌ريک ده‌که‌ن که‌متر سه‌يری سێکس ده‌که‌نو وه‌ به‌دواشی ناکه‌ون به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ‌که‌سانه‌ ئاستى ڕۆشمبيريان نزمه‌ هه‌ميشه‌ به‌دوای دا ده‌گه‌ڕێن. براکان خۆتان به‌شتى به‌که‌لک خه‌ريک بکه‌ن باشتره‌ ئێوه‌ نه‌وه‌ى دووا رۆژن

zino


01.24.2007 10:49:46 GMT
دةستخؤشى لة مامؤستا دةكةين، بةلآم ئةوةى ئيَمة تيَبينى دةكةين، حكومةت بةداخةوة ئيجرائاتى تووندى بةرانبةر هؤكارةكانى دروستبوونى ئةو شتانة نيية، لةبةر ئةوةى ئةو شتانة لة ئةنجامى بةو بةرةلآية دروست بووة، كة راطةياندنى كوردى بةرانبةر ئةخلاقء رةوشتى كوردانة ئةنجامى دةدات، كضانء كورِان فيَرى شتى ناشياو دةكةنء، حكومةتيش هةر ثارةيان دةداتآ.

باوكى سةهةند


  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠