پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٦-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٤/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

  سه‌ره‌تا :: په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز :: گشتی
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: ئارام جه‌لال | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٣٠١ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٧/ ١/٣١ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

خراپتر له‌ خراپ
گرفت و ناڕه‌حه‌تییه‌كانى ژیان زۆرن، هه‌ریه‌كه‌و به‌ جۆرێ له‌ناو گرفتى ژیاندا ده‌ژى، كه‌س نییه‌ له‌سه‌ر ئه‌م گۆى زه‌وییه‌ كه‌ گرفت و ناڕه‌حه‌تیى نه‌بێ و خه‌م دڵی دانه‌گرتبـێ به‌هۆى بوون و نه‌بوونى ژیانه‌وه‌، واته‌ خه‌م به‌س له‌لای هه‌ژاران نییه‌، به‌ڵكوو میوانى دڵی ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌رمایه‌دارانیشه‌، گه‌ڕان و چوون به‌ره‌و بژێویی ژیان خۆى له‌خۆیدا زۆر گرفته‌، منداڵ و نه‌خۆشییه‌كانى و خێزان و ناڕه‌حه‌تییه‌كانى و بێ خانوویى و ته‌واونه‌كردنى خوێندن و گرانیی بازاڕی ئه‌مڕۆ و چه‌ندان گرفتى شتى تریش.
هه‌روه‌ها كه‌میی سوته‌مه‌نى و نه‌بوونى كاره‌با و جلوبه‌رگ و... هتد، كه‌ كێشه‌ى سه‌ره‌كیی كۆمه‌ڵگان و خراپیی شتومه‌كه‌كانى ئه‌مڕۆش كه‌ له‌ بازاڕه‌كاندا هه‌ن، ئه‌ویش هه‌ر گرفته‌ كه‌ ده‌یكڕی به‌شی كاتێكى كه‌م ده‌كات و دیسان ده‌بێ دانه‌یه‌كی تر له‌و پێویستییه‌ بكڕیته‌وه‌.
هه‌موو شتێك له‌م ژیانه‌دا پێویستى به‌ به‌رنامه‌یه‌كی جوان و تێروته‌سه‌ل هه‌یه‌، بۆ نوێخوازى و چاره‌سه‌ر هه‌ندێ ڕێگا هه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ى مرۆڤ لێمان ون بووه‌ و تا چه‌ند ئه‌مڕۆ گه‌ڕاوین به‌ دووى چاره‌سه‌ردا، چۆن بیرمان له‌ هه‌نگاوى دووه‌مى ژیان كردۆته‌وه‌؟ تا چه‌ند سوپاسى خواى گه‌وره‌مان كردووه‌ له‌ هاتنى گرفته‌كان و تووشبوونمان به‌ ناڕه‌حه‌تى؟ تا چه‌ند گه‌ڕاوین به‌دواى چاره‌سه‌رێكی شه‌رعییانه‌ى خواڕازیبوونانه‌ كه‌ چاره‌سه‌ریان بكه‌ین؟ تا چه‌ند له‌گه‌ڵ خواى خۆمان ڕاستمان كردووه‌؟ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِی شَیْءٍ فَرُدُّوهُ إِڵى اللَّهِ وَالرَّسُولِ واته‌ "ئه‌گه‌ر گرفت و كێشه‌ و ناڕه‌حه‌تییه‌كتان تووش بوو، بیگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ لای خوا و پێغه‌مبه‌رى خوا "، چونكه‌ مرۆڤ تا زیاتر په‌یوه‌ست بێت به‌ خواى گه‌وره‌وه‌ و تا زیاتر له‌ خودا بپاڕێته‌وه‌، خواى گه‌وره‌ زیاتر بیرى له‌لای ئه‌وه‌ و زیاتر داواكانى بۆ جێبه‌جێ ده‌كات، كه‌ هه‌ر مرۆڤه‌و خواى گه‌وره‌ ڕۆزى و بژێویی تایبه‌تى خۆى پێ به‌خشیوه‌، تا چه‌ند سوپاسگوزار بێت خواى گه‌وره‌ زیاتر به‌خششی پێ ده‌به‌خشێ لئن شكرتم لازیدنكم.
ئه‌گه‌ر بێتو به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ مرۆڤ سوپاسگوزارى خواى گه‌وره‌ نه‌بێت تووشی به‌ڵا و ناڕه‌حه‌تیى زیاتر ده‌بێت.
ده‌گێڕنه‌وه‌ جارێكیان كابرایه‌ك ئافره‌تێكی جوان ده‌بینێ كه‌ زۆر جوان بووه‌، ده‌ڵێ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م ئافره‌ته‌ كه‌ ئه‌وه‌نده‌ جوانه‌ هیچ خه‌م و خه‌فه‌تێكی نه‌دیبـێ، ئافره‌ته‌كه‌ ده‌ڵێ: گوێ بگره‌ تا بۆتى باس بكه‌م، من مێردم هه‌بوو چوار منداڵیشكم هه‌بوو، مێرده‌كه‌م حه‌یوانێكی هێنا و كردى به‌ قوربانی و سه‌رى بڕی، دوو كوڕه‌كه‌م كه‌ ئه‌م كاره‌ ده‌بینن دوایی له‌ ژووره‌وه‌ كوڕه‌ گه‌وره‌كه‌یان كه‌ ته‌مه‌نى پێنج ساڵ ده‌بێ، ده‌ڵێ چۆن باوكم حه‌یوانه‌كه‌ى سه‌ربڕی! پاشان برا بچووكه‌كه‌ى پاڵ ده‌خات و سه‌رى ده‌بڕێ و له‌ ترسا ڕاده‌كات، باوكی به‌م كاره‌ ده‌زانىَ و ڕاده‌كا به‌دوایدا و منداڵه‌كه‌ گورگ ده‌یخوات و باوكیشی له‌ تینوانا ده‌مرىَ، له‌ ماڵه‌وه‌ش منداڵێكی شیره‌خۆره‌یان بووه‌، یه‌ك مه‌نجه‌ڵ ئاو له‌سه‌ر ئاگر ده‌بێ ده‌یڕێژێ به‌خۆیدا و ئه‌ویش ده‌سوتێ و ده‌مرىَ و، كچێكی گه‌وره‌شی هه‌یه‌ كه‌ پێشتر شووى كردووه‌، كه‌ ئه‌م هه‌واڵانه‌ ده‌بیستێ جه‌ڵته‌ لێی ده‌دا و ده‌مرىَ. ژنه‌كه‌ ده‌ڵێ به‌ كابرا: من ئه‌مه‌م بینیوه‌ و ناڕه‌حه‌ت بووم و ئارامم گرت له‌سه‌رى، به‌ ڕاستى ئه‌مه‌یه‌ خراپتر له‌ خراپ. پێویسته‌ مرۆڤ له‌سه‌ر هاتنى قه‌ده‌ر زۆر سوپاسگوزار بێت.
گریمان تۆ شوكرانه‌بژێر نه‌بوویت، ده‌ى چ ده‌سه‌ڵاتێكت هه‌یه‌؟ ده‌توانى چی بكه‌ی؟ ده‌توانى ژیانت ببه‌یته‌ شوێنێك كه‌ دروستكراوى خوا نه‌بێت؟ ده‌توانى له‌ شوێنێك بژیت خواردنێك بخۆیت كه‌ هی خوا نه‌بێت؟ دڵنیا بن كه‌ وه‌ڵام به‌س نه‌خێره‌.
چه‌ند خاڵێكی گرنگ:
1- رازى به‌ به‌و به‌شه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ پێی به‌خشیویت و سوپاسگوزار به‌.
2- له‌سه‌ر هه‌ر كار و كه‌سابه‌تێكی خۆتى، پشت ئه‌ستور به‌ و، ئاخ و ئۆف و بێزارى ده‌رمه‌بڕه‌، دڵنیا به‌ خوا لێت ده‌سه‌نێته‌وه‌ یان ماڵه‌كه‌ت زۆر ده‌كات و هه‌موویشی گرفت و به‌ڵای خۆى بۆ ده‌نێرێ.
3- كه‌س له‌م دنیایه‌دا تا ئه‌مڕۆ له‌ سوپاسگوزاریدا نه‌یدۆڕاندووه‌، با ناڕه‌حه‌تیش بووبێت، چونكه‌ خواى گه‌وره‌ ئه‌ویشی به‌ چاكه‌ بۆ نووسیوه‌.
4- هه‌رگیز بیر له‌ سه‌رووتر مه‌كه‌ره‌وه‌ و به‌رده‌وام بۆ خوار خۆت بڕوانه‌.
5- رۆژانه‌ بیر له‌ دروستكراوه‌كانى خواى گه‌وره‌ بكه‌ره‌وه‌، مرۆڤ به‌س ئه‌وه‌ى بۆ ده‌مێنێته‌وه‌.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه‌: یه‌كگرتوو. ژ. 621

لێدوانی خوێنه‌ران
لاپه‌ڕه ١/١
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٣]
02.11.2007 17:55:00 GMT
xway gawra jazay baxertan bdatawa insha ala hiwadarm babaty lam joratan zor bet,boaway kamek baxwmana bchinawa.

awat


02.07.2007 08:19:41 GMT
خواى كةورة باشتى بةخيرتان بداتةوة بوئةم بابةتة بةلام روزى خوشيمان ئةم روية ئةى كوادةسةلاتدارةكان لةكوين باتوزيك خةم بوميلةتةكةيان بخون با جيتر بشت بةولاتانى ترنةبةستن

دةروون


01.31.2007 19:52:34 GMT
خوای گه‌وره‌ پاداشتت بداته‌وه‌، به‌ راستی زۆر پێویستیمان به‌م جۆره‌ بابه‌تانه‌ هه‌یه‌.

هێرش


  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠