پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٦-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٤/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

  سه‌ره‌تا :: ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ :: كۆمه‌ڵایه‌تی
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانى | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٢١٧ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٧/ ١/٣١ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

ڕاگه‌یاندنی كوردى هاوكاریى زانایانى ئایینى ناكات ‌و گله‌ییشیان لێ ده‌كات
لیَره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ نییه‌، راگه‌یاندنى كوردى بخه‌مه‌ خانه‌ى سفره‌وه‌، چونكه‌ دیاره‌ چ خزمه‌تیَكى به‌رچاو ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌شى ناشاریینه‌وه‌، كه‌ هه‌میشه‌و هه‌ر كاتیَك راگه‌یاندنه‌كان قسه‌ له‌سه‌ر مه‌لایانى كوردستان به‌ گشتىو یه‌كیَتى زانایان به‌تایبه‌تى ده‌كه‌ن، باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌وانه‌ له‌ بوارى نه‌ته‌وایه‌تى كه‌مته‌رخه‌من، ئه‌گه‌رچى ئه‌و قسه‌یان ڕاست نییه‌، میَژووى زانایانى ئایینى كوردستان، دوژمن ڵیَشى دۆست شاهیَدیان بۆ ده‌دات.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیَستاكه‌ش كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك ده‌بینریَت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ نییه‌، كه‌ ئه‌وان پاشه‌كشه‌یان كردوه‌، به‌ڵكوو هۆیه‌كه‌ى زیاتر ئه‌وه‌یه‌، كه‌ راگه‌یاندن به‌تایبه‌تى هیچ هاوكاریان ناكات، نایه‌ویَت ده‌نگى ئه‌وان ده‌ر بخات، به‌ته‌ماشن گله‌ییى ئه‌وه‌شیان لێبكه‌ن، كه‌ بۆچى ئه‌وان وه‌كو مه‌لایانى شیعه‌و سووننه‌ خاوه‌ن هه‌ڵویَست نینه‌، جارێ من قه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و قسه‌یه‌ دانیمه‌، چونكه‌ له‌لایه‌كه‌وه‌، مه‌لایانى ئه‌وان بچووكترین قسه‌ بكه‌ن، راگه‌یاندنه‌كانى خۆیان به‌رزیان ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام له‌لاى خۆمان، ئه‌گه‌ر چه‌ند كاتژمیَریَك تایبه‌ت بكریَت ته‌نها به‌ گۆرانیبیَژێكه‌وه‌، به‌ڵام هه‌فتانه‌ هیچ كامیان ئاماده‌ نینه‌، ته‌نها له‌ رۆژانى هه‌ینى، بۆ ماوه‌ى نیو كاتژمیَر یان كه‌متر چه‌ند دیمه‌نیَكى ناو وتاره‌كانى هه‌ینى بگوازنه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌، مه‌لایانى شیعه‌و سووننه‌ خۆیان ده‌سه‌ڵات وده‌وڵه‌تن، به‌ته‌ماى مه‌لاییَكى بێ ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ئه‌وان به‌راورد بكه‌یت.
دوایین شت، كه‌ هه‌ر ئه‌ویش بووه‌ مایه‌ى نووسینى ئه‌و بابه‌ته‌م، ئه‌وه‌ بوو، له‌ كاتى هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیا، یه‌كیَتى زانایانى ئایینى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان، به‌ هه‌ردوو پارچه‌كانى (كه‌ نزیكه‌ ببنه‌وه‌ یه‌ك پارچه‌) نامه‌یه‌كى كراوه‌یان ئاراسته‌ى سه‌ره‌ك وه‌زیرانى توركیا كرد، وه‌كو هه‌ڵویَستى زانایانى ئایینى كورد به‌رامبه‌ر به‌و لیَدوان و كۆنگرانه‌ى له‌لایه‌ن توركیاو، خودى سه‌رۆك وه‌زیرانیانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دریَن، كه‌ تیَیدا ناڕازیبوونى خۆیان ده‌ربڕی بوو.
ئه‌وه‌ى من تیَبینیم كردمه‌به‌ستى ئه‌و ریَكخراوه‌ له‌وه‌دا بوو، یه‌كه‌مجار جه‌ماوه‌رى كوردستان وشیارى بكه‌نه‌وه‌، كه‌ ده‌بیَت به‌ ئه‌ركى سه‌رشانى خۆیان بزانن، به‌ره‌نگارى هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى دوژمن و داگیركارى ببنه‌وه‌، به‌تایبه‌تى كه‌ ئیَستاكه‌ بارء كه‌شى جه‌ماوه‌رى كوردستان زۆر له‌ دڵه‌ڕاوكێدایه‌، به‌هۆى نه‌بوونى به‌نزین‌و نه‌وت‌و كاره‌باو پیَداویستییه‌كانى دیكه‌ى رۆژانه‌ى ژیان.
یه‌كیَتى زانایان به‌ زمانى حاڵی ده‌یه‌ویست به‌و جه‌ماوه‌ره‌ بڵیَت: هیچ كاتیَك نابیَت ئه‌و شتانه‌ له‌ پاریَزگارى كردن له‌ شه‌ڕه‌فتان، كه‌ بریتییه‌ له‌و ئازادىء سه‌ربه‌خۆییه‌ى كوردستان سڵتان بكاته‌وه‌.
وه‌م ئامانجیان ئه‌وه‌ بوو، كه‌ به‌ حوكمى ئه‌وه‌ى (پرتى دادوه‌رى‌و گه‌شه‌پیَدان) مۆركیَكى ئیسلامى بۆ خۆى دروست كردووه‌، ویستیان له‌م سۆنگه‌وه‌ پیَیان بڵیَن: ئه‌گه‌ر ئیَوه‌ له‌و دروشمه‌كه‌تان ڕاست ده‌كه‌ن، بۆچى حه‌ز به‌ داگیركردنى خاك‌و سامان‌و وڵاتى گه‌لیَك ده‌كه‌ن، كه‌ به‌ دریَژایى میَژووتان هه‌ر زوڵم‌و سته‌متان لیَكردوونه‌، ده‌بوو له‌ برى ئه‌وه‌ ئیَوه‌ به‌ زمانى برایانه‌ هاوكارى ئه‌و هه‌ریَمه‌تان بكردبایه‌، كه‌ له‌ سایه‌یا هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانى (كوردو توركمان‌و كلدۆئاشوورى) برایانه‌ وه‌كو یه‌ك مافه‌كانیان وه‌رده‌گرن، نه‌ ده‌بوو توركیا قه‌ت ئه‌و رۆژانه‌ى له‌ بیر بچووبایه‌، كه‌ توركمانه‌كان له‌ عیَراق بۆیان نه‌بوو به‌ زمانى خۆشیان بخویَنن، كه‌چى ئه‌مڕۆ سه‌ربارى بوونى نویَنه‌ریان له‌ گه‌له‌كه‌مان وحكومه‌تى كوردستان، ئه‌وا خویَندنى خۆشیان هه‌یه‌ه‌، بگره‌ كۆلیَژى تایبه‌ت به‌ خۆشیان هه‌یه‌، كه‌ كورده‌كان ده‌چن به‌ زمانى ئه‌وان ده‌خویَنن، ئیدى وه‌كو هه‌ر كوردیَك ئه‌وانیش حیسابیان بۆ ده‌كریَت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى من تیَبینیم كرد، هیوادارم سه‌رۆكى كوردستان‌و سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى حكومه‌تیش بیزانن، ئه‌وه‌ بوو له‌و هه‌ڵویَسته‌ى زانایانى ئایینى‌و، زۆر باسه‌كانى دیكه‌ش، راگه‌یاندنه‌كانى كوردى، هیچ هاوكارییان نه‌كردن، جگه‌ له‌ چه‌ند سایتیَكى ئه‌نته‌رنیَت نه‌بیَت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ راى حكومه‌تیشه‌و، به‌م شیَوه‌یه‌ ریَنماییان كردوون، ئه‌وه‌ شتیَكى دیكه‌یه‌و، پیَویسته‌ یه‌كیَتى زانایان‌و هه‌موو زانایانى ئایینى كوردستان تیَبگه‌یه‌ندریَن، ته‌ده‌خولى هیچ باس‌و خواسیَك نه‌كه‌ن، بۆ خۆیان با دابنیشن‌و خه‌ریكى چاى خواردنه‌وه‌ بن، ئه‌گه‌ریش نا، بۆ له‌لایه‌كه‌وه‌ گله‌یىو، له‌لایه‌كى دیكه‌ش بایكۆت كردن؟!.
J_gwani2005@yahoo.com

لێدوانی خوێنه‌ران
لاپه‌ڕه ١/١
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [١]
01.31.2007 15:58:28 GMT
به‌ داخه‌وه‌ ماموستا جه‌عفه‌ر به‌شێكی زۆر تاوانی مامۆستایانی ئایینییه‌، چونكه‌ خۆیان دابه‌ش بوون به‌ سه‌ر ئه‌و دوو حیزبه‌داو خۆیان له‌ بۆته‌ی ئه‌و حیزبانه‌دا تواندۆته‌وه‌و بونه‌ته‌ پارتی یان یه‌كێتێ، له‌ لای شیعه‌و سوننیه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی تره‌، له‌وێ سیاسییه‌كانیش به‌ ئاراسته‌ی مه‌لاكانیان هه‌ڵویێست وه‌رده‌گرن، به‌لام لای ئێمه‌ سیاسییه‌كان عه‌لمانین و باوه‌ڕیان به‌ دین نییه‌ چ جای مامۆستای ئایینی، من ده‌ڵێم: له‌گه‌ڵ ڕێزدا بۆ مامۆستایانی خاوه‌ن هه‌ڵوێست به‌ڵام زۆرێك له‌ مامۆستایانی ئایینی له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت، ڕازی بوون به‌ بێده‌نگی له‌سنوورده‌رچوونی ده‌سه‌ڵاتی كوردی و نقه‌یان لێوه‌ نایه‌ت سه‌باره‌ت به‌و هه‌موو كوفرو بێباوه‌ڕی و دژایه‌تییه‌ی ئیسلام كه‌ به‌ ڕۆژی ڕوناك له‌ لایه‌ن ئه‌و دوو پارته‌و خه‌ڵكی عه‌لمانی تره‌وه‌ ده‌كرێت، وتراویشه‌ (من اعان ظالما سلطه الله عليه) (هه‌ركه‌س یارمه‌تی سته‌مكارێك بدات خوا به‌سه‌ریدازاڵی ده‌كات)، ئێسته‌ش مه‌لا هه‌یه‌ شیوعییه‌، مه‌لا هه‌یه‌ حیسكه‌، مه‌لای یه‌كێتی و پارتی به‌ ده‌رزه‌ن هه‌ن، به‌ راستی به‌ داخه‌وه‌ زۆرێك له‌ مه‌لاكانی كوردستان په‌یامی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان له‌ ده‌ست داوه‌و خۆیان زۆر بچووك كردۆته‌وه‌.
زۆر سوپاس

رابه‌ر


  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠