خوای گه‌وره مرۆڤی له‌سه‌ر جوانترین شێوه دروست كردووه، گوێی و چاو و هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی پێ به‌خشیوه، ژیری و هۆشی پێداوه‌و هۆكاره‌كانی زانست و وه‌رگرتنی داوه‌تێ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: قُلْ هُوَ الَّذِي أَنشَأَكُمْ وَجَعَلَ لَكُمُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَالْأَفْئِدَةَ قَلِيلاً مَّا تَشْكُرُونَ (23) الملك.
وقال - تعالى -: أَلَمْ نَجْعَل لَّهُ عَيْنَيْنِ (8) وَلِسَاناً وَشَفَتَيْنِ (9) ) البلد
له‌و شتانه‌ی زۆر گرنگن بۆ زمان گوزارش و لێكدانهوهیهتی بۆ پێویستییه‌كانی خۆی و گه‌یاندنی زانست و ویسته‌كانی به خه‌ڵكی له ڕێگه‌ی قسه‌كردن و وتنه‌وه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: الرَّحْمَنُ (1) عَلَّمَ الْقُرْآنَ (2) خَلَقَ الْإِنسَانَ (3) عَلَّمَهُ الْبَيَانَ (4) ) الرحمن.
خوای گه‌وره فه‌رمانی داوه به‌سه‌ر موسڵمان هه‌روه‌ك چۆن موراعاتی ماڵ و سامانی ده‌كات ئاوه‌هاش موراعاتی قسه‌و لێدوانه‌كانی بكات، مرۆڤ فه‌رمانی پێدراوه كه ئه‌وه‌ی به هه‌قی ده‌زانێت و پێی وایه ڕاسته بیڵێت، ئاگای له هه‌ر قسه‌یه‌ك بێت له ده‌میه‌وه دێته ده‌رێ و له خۆیه‌وه قسه نه‌دات به یه‌كدا، به‌ڵكوو حساب بۆ هه‌موو وته‌یه‌كی بكات، له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: إن الرجل يتكلم بالكلمة من سخط الله ما يظن أن تبلغ ما بلغت فيهوي بها في النار سبعين خريفا. وإن الرجل يتكلم بالكلمة من رضوان الله - تعالى - ما يظنّ أن تبلغ ما بلغت فيرفع بها في عليّين رواه الترمذي.