به‌شی شه‌شه‌م .. جه‌نگی به‌دری گه‌وره جیهادكردنی پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه‌و سلم) قوڕه‌یشییه‌كان ماوه‌ی 13 ساڵ له مه‌ككه‌دا به‌رهه‌ڵستی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلامیان كرد...كاتێكیش سته‌م و ئازاردانیان بۆ سه‌ر باوه‌ڕداران زیادی كرد؛ ناچار پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم)و هاوه‌ڵه‌كانی به‌ره‌و مه‌دینه چوون و مه‌ككه‌یان جێهێشت... پاش كۆچكردنی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) بۆ مه‌دینه؛ ئه‌و مسوڵمانانه‌ی له مه‌ككه به‌جێمان كه‌وتنه به‌رده‌ستی بێباوه‌ڕان و له جاران زیاتر ئازاریان ئه‌دان و ئه‌یان چه‌وساندنه‌وه... هه‌روه‌ها بتپه‌رسته‌كان به‌شێكی زۆر له ماڵ و سامانی هاوه‌ڵه كۆچهرییهكانیان داگیركرد... زیاتر له جارانیش به‌رگرییان له نه‌فامی دهكردو دوژمنایه‌تی ئیسلامیان ده‌كرد... رێگه‌یان له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام به‌ناو خێڵهكانا ئه‌گرت و نه‌یان ده‌هێشت كه‌س له خه‌ڵكی مه‌ككه مسوڵمان بن... به بوونی ئیسلامیش له هیچ شوێنێكدا رازی نه‌ئه‌بوون... له‌م كاتانه‌دا خوای گه‌وره فرمانی به جیهادكردندا؛ تا باوه‌ڕداره كۆچه‌ری و پشتیوانه‌كان به هانای باوه‌ڕداره به‌جێماوه‌كانی مه‌ككه‌وه بچن... هه‌روه‌ها تا قوڕه‌یشییه‌كان بترسن و بزانن له ئه‌نجامی گومڕاییان تووشی مه‌ترسی گه‌وره‌ده‌بن. باوه‌ڕداران بڕیاریاندا بتپه‌رسته‌كان سزابده‌ن و كاروانی شامی قوڕه‌یشییه‌كان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه؛ تا له‌ڕوی ماددییه‌وه بتپه‌رستی لاوازبكه‌ن... هه‌روه‌ها تا بێباوه‌ڕان بترسێنن و نه‌توانن خه‌یاڵی له‌ناوبردنی مسوڵمانان و به‌رهه‌ڵستی كردنی ئیسلام بكه‌نه‌وه؛ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه‌و سلم) له ساڵی یه‌كه‌م و دووه‌می كۆچی‌دا چه‌ند سریه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ڕێگای كاروانه بازرگانییه‌كانی قوڕه‌یش نارد. چوونه ڕێگای كاروانێكی قوڕه‌یش پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی كاروانێكی گه‌وره‌ی قوڕه‌یشى له شامه‌وه بۆ مه‌ككه پێگه‌یشت؛ ئه‌و كاروانه ماڵێكی بێشوماری خه‌ڵكی مه‌ككه‌ی تێدابوو بریتی بوو له هه‌زار وشتر به‌باره‌وه كه به په‌نجا هه‌زار دیناری ئاڵتوونی مه‌زه‌نده ده‌كرا،( ابو سفیان) یش بۆ خۆی سه‌رقافڵه‌ی كاروانه‌كه بوو. پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) بڕیاریدا زه‌ره‌رێكی ماددی گه‌وره له قوڕه‌یش بدات و تۆڵه‌ی ماڵ و سامانی كۆچه‌رییه‌كان كه له مه‌ككه جێماوه‌و قوڕه‌یشییه‌كان داگیریان كردووه بكاته‌وه، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) له‌گه‌ڵ 313 له هاوه‌ڵانی به خێرایی به‌ره‌و كانیاوی به‌در كه‌وتنه رێ هه‌تا كاروانه‌كه تێنه‌په‌ڕێ و له ده‌ستیان ده‌رنه‌چێ. مسوڵمانه‌كان 2 ئه‌سپ و 70 وشتریان پێ‌بوو؛ هه‌ر دووان و سیانیان به نۆره سواری وشترێك ده‌بوون، پێغه‌مبه‌ری خوا‌و عه‌لی و( ابو لبابه) هاوه‌ڵی یه‌ك بوون؛ پیان وت: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا تۆ سواربه‌و ئێمه به‌پێ ئه‌ڕۆین). پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) وتی: نه ئێوه له من به‌هێزترن و نه‌منیش له ئێوه له پاداشتی خوا بێ ئاتاجترم. رزگاربوونی كاروانه‌كه ئه‌بوسوفیان هه‌واڵی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رو هاوه‌ڵانی پێگه‌یشت؛ له‌به‌رئه‌وه یه‌كێك له سواره‌كانی خۆی به‌كرێ گرت و به‌په‌له ناردی هه‌تا هه‌واڵ به قوڕه‌یش بدات، بۆخۆیشی ڕێگای كاروانه‌كه‌ی گۆڕی و له كوێره رێیه‌كه‌وه به قه‌راغی ده‌ریای سووردا كاروانه‌كه‌ی له مه‌ترسی رزگاركرد. سه‌رۆكه‌كانی قوڕه‌یش كه‌وتنه هاندانی خه‌ڵكی تا بچنه ده‌ره‌وه‌و كاروانه‌كه‌یان رزگاربكه‌ن؛ به جۆرێك سه‌رانی كوفر كه‌سیان نه‌ما نه‌ڕوات ته‌نها ئه‌بوله‌هه‌ب نه‌بێ ئه‌ویش پیاوێكی به كرێ گرت و له‌بری خۆی ناردی، سوپای كوفر كه‌وته‌ڕێ؛ ژماره‌یان1000 كه‌س بوو،600 یان قه‌ڵغانیان پێ‌بوو، هه‌روه‌ها 100 ئه‌سپ و 700 وشتریان پێ‌بوو، به‌ڵام كاتێك ئه‌بوسوفیان دڵنیابوو له رزگاربوونی كاروانه‌كه؛ كابرایه‌كی تری نارد بۆ لای قوڕه‌یشییه‌كان تا ئاگاداریان بكات كاروانه‌كه رزگاری بووه‌و پێویست به جه‌نگ ناكات، به‌ڵام ئه‌بوجه‌هل هاواری كرد: "به خوا ناگه‌ڕێینه‌وه هه‌تا ده‌چینه به‌درو له‌وێدا3 رۆژ ده‌مێنینه‌وه‌و مه‌ڕوبزن سه‌رده‌بڕین و خۆراك ده‌رخواردی خه‌ڵك ئه‌ده‌ین و مه‌ی ده‌خۆینه‌وه‌و كه‌نیزه‌ك گۆرانیمان بۆ بڵێن؛ هه‌تا هه‌موو عه‌ره‌ب به هه‌واڵمان ده‌زانن، ئه‌وكاته به هه‌تاهه‌تایی لێمان ده‌ترسن و له قسه‌مان ده‌رناچن". خه‌ڵكه‌كه دوودڵ بوون له‌وه‌ی به قسه‌ی ئه‌بوجه‌هل بكه‌ن به‌ڵام له ترسی تانهوتهشهرى ئه‌بوجه‌هل كه‌س نه‌یوێرا بگه‌ڕێته‌وه ته‌نها خێڵێك نه‌بێ... قوڕه‌یشییه‌كان شوێنی ئه‌بوجه‌هل كه‌وتن و رۆیشتن تا نزیكی به‌در بوونه‌وه‌و به‌دیوی مه‌ككه‌وه له پشتی ته‌پۆڵكه‌یه‌كی لمه‌وه هه‌ڵیانداو خۆیان په‌نادا. به‌دواداچوونی هه‌واڵی كاروانه‌كه پێغه‌مبه‌رو هاوه‌ڵانیش به نیازی كاروانه‌كه به‌ڕێكه‌وتن و سه‌ره‌تا گه‌یشتنه شیوی (ذفران)، هه‌ر له‌وێدا هه‌واڵیان بۆ هات كه قوڕه‌یشییه‌كان به سوپایه‌كی گه‌وره‌وه به هاواری كاروانهكهیانهوه هاتوون، به‌مه‌ش ڕووی داستانه‌كه گۆڕا؛ ئه‌وسا به‌ته‌مای كاروانێك بوون، ئێستا كه‌وتنه به‌رده‌م سوپایه‌كی گه‌وره‌ی قوڕه‌یش. پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانیدا راوێژی كرد؛ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) وتی: {خوای گه‌وره به‌ڵێنی داومه‌تێ یه‌كێك له‌و دووانه‌مان ده‌ست ده‌خا؛ كاروانه‌كه یان قوڕه‌یشییه‌كان، سوێند به خوای گه‌وره ده‌ڵێی شوێنی كه‌وتنی لاشه‌كانی قوڕه‌یش دێته به‌رچاوم}. ده‌ریشكه‌وت هه‌ندێ له هاوه‌ڵان پێیان خۆش بوو تووشی كاروانه‌كه بوونایه چونكه به ئامانجێكی ئاسانیان ده‌زانی و بێ ئاگابوون له‌وه‌ی جه‌نگ ده‌بێته مایه‌ی هێزو عیزه‌تیان، بیانووشیان ئه‌وه بوو پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) باسی سوپای قوڕه‌یشی بۆ نه‌كردبوون هه‌تا خۆیان بۆ جه‌نگ ئامادهكردبایه. به‌ڵام ئه‌بوبه‌كرو عومه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان وتارێكیان خوێنده‌وه؛ وته‌كانیشیان پڕ بوو له ئیمان و پشتگیری كردنی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم)، سه‌رجه‌م هاوه‌ڵه كۆچهرییهكانیش پشتگیری خۆیان له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی دوژمنانی خوادا بۆ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها(مقداد بن عمرو) وتی: "ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا له‌سه‌ر ئه‌وه بڕۆ كه خوا پیشانی داوی ئێمه له‌گه‌ڵتاین، به‌خوا ئێمه پێت ناڵێین وه‌كو به‌نی ئیسرائیل به موسایان وت: بڕۆ خۆت و خواكهت جه‌نگ بكه‌ن و ئێمه لێره‌دا دانیشتووین، به‌ڵام ئێمه ده‌ڵێین: پشت به خوا جه‌نگ بكه‌و ئێمه‌یش له‌گه‌ڵتاین، به‌و خوایه‌ی تۆی به‌ڕاستی بۆ ناردووین ئه‌گه‌ر بمانبهیت بۆ( برك الغماد) ـ شوێنێكه له سه‌روو یهمهنهوهـ له‌گه‌ڵتا خۆ ڕاده‌گرین و ده‌جه‌نگێین هه‌تا ده‌گه‌یته ئه‌وێ". پێغه‌مبه‌ریش(صلی الله علیه‌و سلم) دوعای خێری بۆ كردن، پێغه‌مبه‌ر هه‌روه‌ها مه‌به‌ستی بوو رای پشتیوانانیش بزانێ چونكه ئه‌وان له‌كاتی خۆیدا له عه‌قه‌به په‌یمانیان به پێغه‌مبه‌ر دابوو، به‌ڵام په‌یمانه‌كه ئه‌وه‌ی تێدا نه‌بوو كه له ده‌ره‌وه‌ی مه‌دینه جه‌نگی بۆ بكه‌ن،( سعد بن المعاذ) كه سه‌رۆكی ئهوسییهكان بوو وتی:" ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌ڵێی مه‌به‌ستت ئێمه‌یه؟ "پێغه‌مبه‌ر وتی: {به‌ڵێ}. سه‌عد وتی:" ئێمه باوه‌ڕمان پێكردویت و به‌ڕاستت داده‌نێین و شایهتیمانداوه هه‌رچیت هێناوه ڕاسته، له‌سه‌ر ئه‌وه په‌یمانمان داویتێ كه ببیستین و گوێ رایه‌ڵی بكه‌ین. ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا بڕۆ بۆ كوێ ده‌چی ئێمه‌ت له‌گه‌ڵداین، به‌و خوایه‌ی تۆی به ڕاستی بۆ ناردووین ئه‌گه‌ر بمان نێریته ناو ده‌ریایه‌وه‌و خۆت بخه‌یته ناویه‌وه له‌گه‌ڵتا خۆ ده‌خه‌ینه ناویه‌وه‌و یه‌ك كه‌سمان لێ دوا ناكه‌وێ، ئێمه پێمان ناخۆش نییه سبه‌ینێ بمانگه‌یه‌نیته دوژمن، ئێمه له كاتی جه‌نگدا زۆر به ئارامین و له كاتی به‌یه‌كگه‌یشتندا ڕاستین، هیوامان به خوا وایه له ئێمه‌وه شتی وات پیشان بدا چاوتی پێ رۆشن بێته‌وه، فه‌رموو بڕۆ له‌سه‌ر به‌ره‌كه‌تی خوا". مسوڵمانان گه‌یشتنه به‌در مسوڵمانه‌كان به‌ڕێ كه‌وتن هه‌تا نزیكی به‌در بوونه‌وه، له‌وێدا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) خۆی به سواری وشتره‌كه‌ی رۆیی هه‌تا گه‌یشته پیاوێكی عه‌ره‌ب؛ به‌هۆی ئه‌وه‌وه بۆی ده‌ركه‌وت كه سوپای قوڕه‌یش نزیك بۆته‌وه، پاشان پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) خێرا گه‌ڕایه‌وه‌و هه‌ندێ له هاوه‌ڵانی به‌مه‌به‌ستی هه‌واڵ زانین بۆ سه‌ر ئاوی به‌در نارد، زۆری پێنه‌چوو دوو ئاوكێشی قوڕهیشییهكانیان ده‌ستگیركرد؛ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) به‌هۆی ئه‌وانه‌وه شوێنی سوپای قوڕه‌یش و ژماره‌یانی زانی. مسوڵمانه‌كان له شیوی به‌در به‌لای مه‌دینه‌وه هه‌ڵیاندا، خاكێكی رهقو سه‌خت و دوور له ئاو بوو، بۆ به‌یانییه‌كه‌ی كه له خه‌و هه‌ڵسان زۆر پێویستییان به ئاو هه‌بوو، خوای گه‌وره بارانێكی بۆ ناردن شیوه‌كه پڕ بوو له ئاو، به‌و جۆره مه‌ترسی بێ ئاوییان نه‌ماو زه‌وییه‌كه‌شی بۆیان نه‌رم كرده‌وه، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و بارانه بۆ كافران بوو به‌بارو جێگایان بووبه قوڕو لیته، نه‌یان ده‌توانی هه‌نگاو هه‌ڵبێننه‌وه. له پاش ئه‌مه مسوڵمانان گوێزایانه‌وه هه‌تا چوون له خوارووی ئاوی به‌دره‌وه دابه‌زین به جۆرێك ئاوه‌كه له قوڕهیشییهكانهوه نزیكتر بوو. لێره‌دا(حباب بن المنذر) وتی: "ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئایا ئه‌م شوێنه به فه‌رمانی خوا تێدا دابه‌زیویت و نابێ پێش و پاشی تێدا بكه‌ین؛ یان راو جه‌نگ و فێڵه؟" پێغه‌مبه‌ر وتی:{ به‌ڵكوو راو جه‌نگ و فێڵه}، حوباب وتی: "كه‌واته ئه‌م شوێنه باش نییه با بچینه سه‌ر ئاوه‌كه‌و بكه‌وینه نێوان ئاوه‌كه‌و قوڕه‌یشه‌كان، حه‌وز له ئاوه‌كه دروست ده‌كه‌ین و پڕی ده‌كه‌ین له ئاو، ئاوه‌كانی تریش پڕده‌كه‌ینه‌وه‌و ده‌یان شارینه‌وه، ئه‌وان به بێ ئاو ده‌مێننه‌وه‌و په‌كیان ده‌كه‌وێ)، پێغه‌مبه‌ر وتی: {راكه‌ت په‌سه‌نده‌و فه‌رمانیدا چوونه سه‌ر ئاوه‌كه". له پاش ئه‌مه(سعد بن المعاذ) وتی: "ئه‌ی پێغه‌مبه‌رى خوا با كهپرێكت بۆ دروست بكه‌ین و وڵاخهكهت له‌لابێ و تۆ لهوێدابه، ئێمه ده‌چین بۆ سه‌ر دوژمنان، ئه‌گه‌ر خوا سه‌ری خستین و زاڵ بووین به‌سه‌ریانا ئه‌وا به ئاواتی خۆمان گه‌یشتووین، ئه‌گه‌ر به باره‌كه‌ی تریشدا بوو ئه‌وه تۆ سواری وڵاخهكهت ده‌بیت و بۆ لاى خه‌ڵكه‌كه‌مان ده‌گه‌ڕێیته‌وه، چونكه خه‌ڵكی وامان به‌جێ هێشتووه كه له ئێمه زیاتر تۆیان خۆش ده‌وێ، ئه‌گه‌ر بیانزانیایه تۆ تووشی جه‌نگ ده‌بی كه‌سیان به‌جێ نه‌ده‌مان، به‌وانه خوای گه‌وره ده‌تپارێزێ و جیهادت بۆ ده‌كه‌ن. " پێغه‌مبه‌ری خواش(صلی الله علیه‌و سلم) دوعای خێری بۆ كرد‌و وتی: {خوای گه‌وره له‌وه باشترمان بۆ ده‌كات}، پاشان كه‌پرێكی بچكۆله‌یان له‌سه‌ر گردێك بۆ دروست كرد، به شێوه‌یه‌ك كه به‌سه‌ر مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌یڕوانی. ساته‌كانی پێش جه‌نگ پێش تێكڕژانی هه‌ردوو سوپاكه؛ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه‌و سلم) سوپاكه‌ی رێكخست و ئامۆژگاری كردن و وتی: {ئێوه ده‌ست پێشكه‌ری مه‌كه‌ن و هێرش مه‌به‌ن هه‌تا هه‌ڵمه‌تتان ده‌ده‌نێ، هه‌ر كه په‌لاماریاندا به تیر دووریان بخه‌نه‌وه‌و شمشێر ههڵمهكێشن هه‌تا نه‌یه‌نه سه‌رتان}. له به‌یانیدا قوڕه‌یشییه‌كان خۆیان نواند‌و پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) چاوی پێیان كه‌وت و وتی: {خوایه ئه‌وه قوڕه‌یشه به بوغرایی و لووت به‌رزییه‌وه هاتوون له‌گه‌ڵ تۆدا ده‌جه‌نگێن و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت به درۆ ده‌خه‌نه‌وه، خوایه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی به‌ڵێنت پێداووم، خوایه به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ناویان به‌ره}. پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه‌و سلم) سه‌یری زۆریی قوڕه‌یشییه‌كان و كه‌می مسوڵمانانی كرد، ڕووی كرده كه‌عبه‌و وتی: {خوایه ئه‌و په‌یمانه‌ی پێتداووم، خوایه ئه‌گه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵه له ئه‌هلی ئیسلام له ناو بچێت ئیتر تۆ له‌سه‌ر زه‌وی ناپه‌رسترێیت}. هه‌ر نزا‌و پاڕانه‌وه‌ی ده‌كرد هه‌تا عه‌باكه‌ی له شان كه‌وته خواره‌وه ئه‌بوبه‌كر عه‌باكه‌ی خسته‌وه سه‌ر شانی و وتی:" ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا نزا ئیتر به‌سه، به‌خوا خواگیرای دهكاو به‌ڵێنه‌كه‌ی ده‌باته سه‌ر". له‌م كاته‌دا پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه‌و سلم) وتی: {ئه‌بوبه‌كر مژده‌بێ یارمه‌تی خوا هات، ئه‌وه جبریله جڵه‌وی ئه‌سپه‌كه‌ی گرتووه‌و نزیك ده‌بێته‌وه‌و تۆزی له‌سه‌ره‌وه به‌رز بۆته‌وه}. خوای گه‌وره فریشته‌ی نارد بۆ یارمه‌تی و دڵ به‌هێزكردن و مژدهپێدانیان، پاشان پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه‌و سلم) مشتێ خۆڵی هه‌ڵگرت و كردی به‌سه‌ر كافرهكاناو وتی: {ئه‌و ڕووانه ره‌ش و ریسوا بوون}. سه‌ركه‌وتنی مسوڵمانان پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه‌و سلم) هانی مسوڵمانه‌كانی بۆ جیهادكردن ئه‌داو رێنومایی ده‌كردن؛ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) وتی: {به‌و خوایه‌ی گیانی موحه‌ممه‌دی به‌ده‌سته هه‌ركه‌سێ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا بجه‌نگێ و به ئارام بێ و به‌ته‌مای پاداشتی خوای گه‌وره بێ، پاشان بكوژرێ و پشت ههڵنهكا خوای گه‌وره ده‌یخاته به‌هه‌شته‌وه}. سه‌ره‌تای جه‌نگیش به زۆرانبازی ده‌ستی پێكرد؛ زۆرانبازییه‌كه به‌كوژرانی سێ له سوارچاكانی كوفر كۆتایی هات، ئه‌مه‌ش بۆ بتپه‌رسته‌كان سه‌ره‌تایه‌كی خراپ بوو، بۆیه توڕه‌بوون و به‌یه‌كجار مسوڵمانانیان تیر باران كرد‌و هێرشیان بۆ بردن. مسوڵمانانیش به درووشمی( ئه‌حه‌د،ئه‌حه‌د) كه‌وتنه لێدانی كافران... مسوڵمانه‌كان توانییان زۆرێك له سه‌رانی كوفر بكوژن له‌وانه(ئه‌بو جه‌هل، ئومه‌ییه، عوتبه، شه‌یبه وه‌لید، ئه‌بو بوحتر، نه‌وفه‌ل...) زۆرێكیشیان به دیلی كه‌وتنه به‌ر ده‌ستی مسوڵمانان، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه‌و سلم) پێش جه‌نگه‌كه ناوی هه‌ندێكیانی بردبوو كه‌وا ده‌كوژرێن، پێغه‌مبه‌ر ده‌یووت: {ئه‌وه جێگه‌ی لاشه‌ی كوژراوی فڵانه كه‌سه پشت به‌خوا}...ئه‌نه‌س خوای لێ رازیبێ ئه‌ڵێ: "سوێند بێ به‌وه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی به‌ڕاستی ناردووه هیچ كام له قسه‌كانی پێغه‌مبه‌ر له‌و سنووره ده‌رنه‌چوو". به‌م شێوه‌یه مسوڵمانه‌كان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا... پاشان پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) فه‌رمانیدا كافره كوژراوه‌كانیان كۆكرده‌وه‌و خستیاننه بیرێكه‌وه، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) هاته قه‌راغی بیره‌كه‌و وتی: {ئه‌ى خه‌ڵكی بیره‌كه، ئه‌ی عوتبه‌ی كوڕی ره‌بیعه، ئه‌ی ئه‌بو جه‌هل، هه‌روه‌ها ناوی زۆرێكی تریانی هێنا كه له چاڵه‌كه‌دا بوون، به هه‌موویانی وت: ئایا ئێوه‌ش به‌ڵێنی خوای خۆتان ده‌ست كه‌وت؟ ئێمه ئه‌و به‌ڵێنه‌ی خوای خۆمان دایبوونێ ده‌ستمان كه‌وت. ـ خوای گه‌وره‌ش كوژراوی كافره‌كانی له چاڵه‌كه‌دا بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م زیندووكرده‌وه تا گوێیان له‌و قسانه‌ی پێغه‌مبه‌ر بێ؛ به‌و چه‌شنه سه‌رزه‌نشت كران و ئاهو حه‌سره‌تیان ههڵكێشاـ }. مسوڵمانه‌كان وتیان: "ئایا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا بانگی ئه‌و لاشه بۆگهنكردووانه ئه‌كه‌یت؟ "پێغه‌مبه‌ر وتی: {ئه‌وان له ئێوه باشتر گوێیان له قسه‌كانمه به‌ڵام ناتوانن وه‌ڵام بده‌نه‌وه}. كافره‌كانی مه‌ككه 70 كه‌سیان لێكوژراو 70 شیان لێ به‌دیل گیراو غه‌نیمه‌ت و تاڵانیی گه‌وره‌شیان لێ به‌جێما، مسوڵمانه‌كانیش 16 كه‌سیان لێ شه‌هیدكرا. پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) دیله كافره‌كانی منهتباركردوو به تۆڵه لێسه‌ندن به‌ره‌ڵای كردن و قوڕه‌یشییه‌كان پاره‌كه‌یان بۆدان، ئه‌وانه‌ش كه هه‌ژارو كه‌م ده‌ست بوون و نه‌یان بوو تۆڵه بده‌ن به‌ڵام خوێنده‌وار بوون پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) وتی: {هه‌ریه‌كه‌تان 10 مناڵی مسوڵمانه‌كان فێری خوێنده‌واری بكه‌ن به‌ره‌ڵاتان ده‌كه‌م}. ئه‌و دیلانه‌ش كه توانای هیچیان نه‌بوو پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه‌و سلم) هه‌روا به‌بێ تۆڵه لێسه‌ندن ئازادی كردن.
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).