پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٦-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٤/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

  سه‌ره‌تا :: دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن :: به‌گاوركردن له‌ كوردستاندا
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: ده‌نگی ئیسلام | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٨٢٥ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٧/ ٢/١٠ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

چالاكیی ته‌بشیری؛ شه‌ڕێكی بێده‌نگ له‌ كوردستاندا
ڕۆژنامه‌نوسێك: "ئه‌مه‌ برینداركردنی شعووری موسڵمانانه‌."
به‌دواداچوونی ئاكار سه‌روچاوه‌یی

دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر دوو گه‌نجی مه‌سیحی له‌ شاروچكه‌ی سه‌روچاوه‌و هه‌ندێ شوێنی ده‌وروبه‌ری، هه‌ستان به‌ دابه‌شكردنی ڕۆژمێری ساڵی زاینی كه‌ له‌ لایه‌ن ڕێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێبی پیرۆزی مه‌سیحییه‌كان چاپ كراوه‌، له‌ سه‌ر هه‌ر یه‌كه‌یان وته‌یه‌كی كتێبی (ئینجیل) نووسراوه‌ .. به‌ڵام ئه‌مه‌ كۆتایی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ نه‌بوو، بۆ دووه‌مجار و له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌27-1 ئۆتۆمبیلێكی جۆری مازدا له‌بازاڕی شارۆچكه‌ی سه‌روچاوه‌، ده‌ستی دابه‌شكردنی سێ جۆر ڕ‌ۆژمێر ((گیرفان، دیوار، سه‌رمێز)) كرده‌وه‌.

"من له‌بازاڕ بووم ڕۆژی شه‌ممه‌27-1 كاتی بانگدانی عه‌سر بوو، سه‌یاره‌یه‌كی جۆری مازدا كه‌ سێ كه‌سی تێدا بوو، له‌ پێشمان وه‌ستاو، سه‌فته‌یه‌ك ڕۆژمێریان پێدام، منیش نه‌مزانی كه‌ هی مه‌سیحییه‌كانه‌، لای دوكانێ دامنان، چووم بۆ نوێژی عه‌سر بۆ مزگه‌وت، كه‌ هاتمه‌وه‌، ڕۆژمێرێكم دایه‌ براده‌رێكم، گوتی ئه‌وه‌ كێ داویه‌تی به‌تۆ؟!، خۆ ئه‌وه‌ هی مه‌سیحییه‌كانه‌، بۆیه‌ ڕۆژمێره‌كانم سوتان" ئه‌مه‌ قسه‌ی هاوڵاتییه‌كی شارۆچكه‌ی سه‌روچاوه‌ بوو كه‌ پێی خۆش نه‌بوو ناوه‌كه‌ی بنووسین.

ڕۆژمێرێك له‌ مزگه‌وتی حاجی حه‌مه‌ لوله‌ له‌ گه‌ڕه‌كی ماكۆك، له‌ناو ژووی مزگه‌وت هه‌ڵده‌واسرێ!!
مام سه‌عید عبدوڕڕه‌حمان پێشنوێژی مزگه‌وته‌كه‌ گوتی: "كاتی جه‌ماعه‌تی مه‌غریب بوو، یه‌كێك هاته‌ مزگه‌وته‌كه‌و گوتی خاڵه‌ ئه‌و ڕۆژمێره‌ هه‌ڵده‌واسم، له‌ كوێی بده‌م؟، منیش نه‌مزانی هی مه‌سیحییه‌كانه‌، گوتم له‌ هه‌ر كۆێی ده‌ده‌ی ئاساییه‌، شه‌وه‌كه‌ی له‌ ماڵه‌وه‌ بۆ كوڕێكی خۆمم باسكرد، گوتی بابه‌ ئه‌وه‌ هی مه‌سیحییه‌كان بووه‌، ئه‌مڕۆ له‌ بازار دابه‌شیان ده‌كردن، باوه‌ڕ بكه‌ هه‌تا نوێژی به‌یان داهات من خه‌وم لێ نه‌كه‌وت! كه‌ به‌یانی بۆ نوێژ چووم، سه‌یرم كرد ڕاست ده‌رچوو، هی مه‌سیحییه‌كان بوو، بۆیه‌ له‌ ناو حه‌وشه‌ی مزگه‌وته‌كه‌ سوتاندم".
مام سه‌عید عبدوڕڕه‌حمان له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "ئه‌مه‌ برینداركردنی شعووری موسڵمانانه‌، كه‌س له‌ موسڵمانان ناتوانێت ئه‌م كاره‌ له‌ ناو مه‌سیحییه‌كاندا بكات"، پیاوێكی پیر كه‌ له‌و كاته‌دا گوێی له‌ قسه‌كانمان گرتبوو گوتی: "جا چۆن كافر ده‌هێڵێ موسڵمانییه‌تی له‌ ناودا بڵاوبكرێته‌وه‌؟، ئه‌وانیش ئاوه‌ها له‌ ناو ئێمه‌دا شت بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌".

دوو گه‌نج ڕۆژمێر به‌سه‌ر داموده‌زگا حكومی و باره‌گا حیزبییه‌كان دا دابه‌ش ده‌كه‌ن!!..
مامۆستایه‌ك گوتی: "كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانی نیوه‌ی ساڵ بوو، دوو گه‌نج هاتن كۆمه‌ڵێك ڕۆژمێریان پێدام، من به‌ ته‌نیا له‌ ئیداره‌ی قوتابخانه‌ بووم، منیش رێزم لێ گرتن و گوتم ده‌فه‌رموو دانیشن، به‌ڵام ئه‌وان شڵه‌ژان و تێكچوون به‌ ناوچاوانیانه‌وه‌ دیار بوو، دانه‌نیشتن، به‌خێرایی ڕۆیشتن!!".

عوسمان موحه‌ممه‌د ته‌مه‌ن (25) ساڵ، كه‌ هاوڵاتییه‌كی شارۆچكه‌ی سه‌روچاوه‌یه‌، له‌م ڕووه‌وه‌و زۆربێزار بوو، بۆیه‌ گوتی: "ئه‌گه‌ر موسڵمان بچێته‌ ناو مه‌سیحییه‌كان: رۆژمێری ساڵی كۆچی كه‌ وته‌ی پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د (علیه‌ الصلاة و السلام)ی پێوه‌ بێ، ده‌بێ ڕێگای بده‌ن له‌ كه‌نیسه‌و كڵێسایه‌ك هه‌ڵیبواسێ؟، ده‌بێ مه‌سیحییه‌كان چی له‌و كه‌سه‌ بكه‌ن؟، به‌ داخه‌وه‌ ده‌بوایه‌ ده‌زگا به‌رپرسه‌كان هه‌ڵوێستیان هه‌بوایه‌، ئه‌گه‌ر شتێك بوایه‌و بڵاوبكرابایه‌وه‌ و بۆنی ئیسلامه‌تی لێ بهاتایه‌، ئه‌وه‌ به‌ شتێكی دیكه‌ ناویان ده‌برد، به‌ڵام بۆچی بۆ ئه‌مه‌یان بێده‌نگی؟".

سه‌ید موحه‌ممه‌د سه‌روچاوه‌یی، په‌یامنێری ڕادوێی نه‌وا له‌ سه‌روچاوه‌ ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕی و ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی به‌ هه‌ڵوسێتی دوژمنكارانه‌ی مه‌سیحییه‌كان به‌رامبه‌ر موسڵمانان زانی و گوتی: دیاره‌ ئه‌وه‌ شه‌ڕێكه‌، شه‌ڕێكی نهێنی، كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ ڕێكخراوو داموده‌زگا كوفرییه‌كان دژ به‌ موسڵمانان ده‌یكه‌ن، سیاسه‌تێكی به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراوه‌، من زۆرم پێ سه‌یره‌ له‌ وڵاتێكی مه‌سیحیدا كاتێك مه‌سیحییه‌ك ده‌بێته‌ موسڵمان (پاپا) ڕاسته‌وخۆ ته‌ده‌خول ده‌كات، به‌ڵام له‌ وڵاتێكی وه‌ك ئێمه‌ كه‌ هه‌مووی موسڵمانه‌، بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێردرێت، كه‌ ئه‌م بێده‌نگییه‌ش وا له‌و جۆره‌ رێكخراوانه‌ ده‌كات ڕێیان بۆ خۆش بێت و سوورتربن له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئامانجه‌كانیان، كه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری سلبی ده‌بێت له‌سه‌ر موسڵمانان".

له‌باره‌ی ئاگالێبوونی ئاسایش له‌م دیارده‌یه‌، كاك ئه‌میر لێپرسراوی ئاسایشی سه‌روچاوه‌ بۆ رۆژنامه‌ی كۆمه‌ڵ گوتی: "زۆرزۆرم پێناخۆشه‌، زۆریش به‌ وردی كارم له‌سه‌ری كردووه‌ و لێمكۆڵیوه‌ته‌وه‌، ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌، رۆژمێریان دابه‌ش كردووه‌، من لێره‌ نه‌بووم، ئه‌گینا ده‌مگرتن و ئیجرائاتم له‌گه‌ڵیاندا ده‌كرد، من سه‌روی خۆشم له‌و وه‌زعه‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌، ئه‌وانه‌ ساڵی پاریش كێشه‌یان بۆ ئێمه‌ دروست كرد، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر جارێكی تر بێنه‌وه‌ ده‌سگیریان ده‌كه‌م".

له‌باره‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ چونه‌ته‌ كۆمیته‌ی سه‌روچاوه‌ و ئه‌وانیش پێشوازیان لێكردبن و رۆژمێریان لێ وه‌رگرتبن، كاك ئه‌میرگوتی: "من ئاگام له‌مه‌یان نییه‌".

له‌ كۆتاییدا ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بگوترێت، ئه‌و موسڵمانانه‌ی كه‌ شیرینی ئیمانیان چه‌شتووه‌، ئه‌سته‌مه‌ به‌ بڵاوكرانه‌وه‌ی ڕۆژمێرو بڵاوكراوه‌یه‌كی مه‌سیحییه‌كان كاریان تێبكرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ جۆرێك له‌ گاڵته‌پێكردن و ئیستیفزازكردنی موسڵمانانه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و جۆره‌ ڕێكخراوانه‌، كه‌ بێده‌نگ بوون له‌ ئاستیاندا له‌وانه‌یه‌ شتی تری به‌دوادا بێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كۆمه‌ڵ ژ (258)

لێدوانی خوێنه‌ران
لاپه‌ڕه ١/١
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [١٤]
05.22.2007 06:10:10 GMT
( به‌ ناوی خوای به‌خشنده‌ و میهره‌بان )
دوای ریز و حورمه‌ت و ئومیدی له‌ش ساغی بو هه‌موو لایه‌کتان ،،
ئه‌م ماوه‌ی هه‌ژده‌ ساله‌ی ته‌مه‌نم له‌ ئه‌مریکای باکوور که‌م تا زور
ئاگاداری ره‌وت و ئاکار و ته‌قسی زورینه‌ی ئاینه‌کانی جیهان هه‌م و له‌وه‌ش
ئاگادارم که‌ ڕیکخراوه‌ مه‌سیحیه‌ سیاسیه‌کان له‌ چ چالاکییه‌کی تووند و تولدان
بو راکیشانی سه‌رنجی دینه‌کانی تر که‌ خوشبه‌ختانه‌ زور ده‌ره‌قه‌تی مل
ملانیی فیکریی و فه‌لسه‌فی و بگره‌ سیسیولوجی ئیسلام نه‌هاتوون ، ئه‌گه‌رچی
میدیای ئیسلامی له‌ چاو میدیا عیملاقه‌که‌ی ئه‌وانیشدا زور که‌م چالاک
تریشه‌ ،، به‌ پیچه‌وانه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌و ریکخراوه‌ ده‌وله‌مه‌نده‌ ته‌بشیریانه‌ لیبگه‌رین ئه‌وا ئه‌توانم بلیم - به‌نده‌ ئه‌م سالانه‌ وه‌ک موسولمانیکی ئاسایی گوناهبارییش -- به‌ ده‌یان هاوری و دراوسی ی مه‌سیحی خومم خستوته‌ ژیر
ته‌ئسیری بی زه‌خت و بی موباله‌غه‌ی ئایینه‌ پاکه‌که‌ی خومه‌وه‌ و گه‌رچی
باس کردنی گوناحه‌شه‌ به‌لام دوانزه‌ سال زیاتره‌ یه‌کیک له‌ هه‌ره‌ ماموستا
زیره‌که‌کانی کورسه‌کانی خومانم بو ئیسلام بوون هان دا به‌ ناوی ( ؟؟ به‌ربارا )
وه‌ به‌ هوی که‌م زانستیمه‌وه‌ له‌ ئوسولی ئه‌و ته‌حویله‌ گرنگه‌ ره‌وانه‌ی لای
زاتیکی شاره‌زام کرد که‌ سوپاس بو خوا ئیستا هاوسه‌ری کوره‌ موسولمانیکه‌و
ماله‌ شله‌ژاوو پر ئاشوب و فه‌ساده‌که‌ی جارانی ئه‌م خانمه‌ به‌ جوریک غه‌رقی نوور و به‌ره‌که‌ت و رزق و ئه‌خلاق بووه‌ ته‌نانه‌ت خوم ئیستا که‌میک ئیره‌یی به‌ دیمه‌نی جوان و ئیمانی قایمی ناو ‌ ماله‌که‌ی ئیستای ئه‌به‌م که‌ پیشتر دیبووم چ فه‌وزایه‌کی فه‌ساد و شله‌ژاویی بواری مورالی که‌سایه‌تی نه‌فس نزم و سه‌رجه‌م ئافاته‌کانی تری جیهانی سیسیولوژی بوو ،، موخته‌سه‌ری باس
ته‌بشیریه‌کان چاک ئه‌زانن سه‌ردانی کی ئه‌که‌ن و زور زور چاکترو به‌
به‌رنامه‌یه‌کی ئورگه‌نایزه‌ی جدی و ژیرخان پر میزانیه‌ و بودجه‌ی باشه‌وه‌
دوای زور کاری نیمچه‌ جاسووس گه‌ریتی ئه‌وجا ئه‌زانن له‌ قاپی دانی کی
زور ئاسان تره‌ ، ئه‌م هه‌ژده‌ ساله‌ تاقه‌ یه‌ک به‌ ناو موسولمانی نزیکم
ناسیوه‌ که‌ چووبیته‌ ژیر ته‌ئسیریان به‌ ناوی ( ف ) ، پیشتر ( ف ) م ئه‌ناسی
و چاك ئه‌مزانی له‌ رووی ده‌روونییه‌وه‌ چون داروخاوه‌ته‌ خواره‌وه‌ و له‌ رووی
مادیشه‌وه‌ که‌وتبوه‌ جاده‌کان ، ئه‌مانه‌ش موبه‌رری گه‌وره‌ نه‌بوون و دواجار
زانیم که‌ ئه‌م پیاوه‌ به‌ دریژایی ته‌مه‌نی سه‌ره‌ ئه‌لفیکی ووشه‌ی ئیسلام و خوشه‌ویستی نه‌ته‌وه‌که‌ی له‌ مالیاندا ووجوودی نه‌بووه که‌ ئه‌م دوو دیارده‌ تیکهه‌لـ‌کیش و‌‌ یه‌ک ته‌واو که‌ره‌ زه‌رووره‌تیکی زگماکی مروڤه‌ تاکوو له‌ سه‌ر
بنه‌ماو خه‌لفیاتیک ژیان بگوزه‌رینیت تا ئه‌به‌د چه‌واشه‌و سه‌رگه‌ردان و
ویل و حه‌په‌ساو نه‌ژی ،، ( ف ) به‌ شه‌رمیکی زوره‌وه‌ و به‌ دزییه‌وه‌ ئه‌چیته‌
کوبونه‌وه‌ ئایینیه‌کانی ئه‌م ته‌بشیریانه‌ که‌ مه‌رامیان به‌ده‌ر له‌وه‌ی پیناسه‌یه‌کی درووستی حه‌زره‌تی مه‌سیح نیه‌ ( سلاوی خوای لی بیت ) ،
هاوکات هه‌ولی قیزه‌وه‌ن کردنی به‌ها پیروزه‌کانی ئیسلامیشه‌ به‌ تایبه‌ت
به‌ نمایش کردنی زورینه‌ی کوشتنه‌کان به‌ شیر و چه‌قوو هتد ... که‌ به‌ راستی
مونتاجیکی هیند چاکیان بو کردوه‌ ئه‌گه‌ر ‌ که‌میک به‌ حه‌زه‌ر و ئیماندار
نه‌بیت ته‌ئسیری سلبی له‌سه‌ر زیهنی ساویلکه‌ جی ئه‌هـیلیت ،، ( ف ) هاریکارییه‌کی ئاسایی خواردن و هه‌ندیک که‌ل و په‌لی ناو مال کراوه‌ به‌لام به‌و هه‌موو بی پرسیپ و بنه‌ماو بی ئه‌سل و فه‌سله‌شیه‌وه‌ به‌ عاله‌می ئاشکرا
دیارده‌ی شه‌رم و خو به‌ که‌مزانینیکی له‌ راده‌ به‌ده‌ر و گوشه‌ گیرییه‌کی کوشنده‌
وا خه‌ریکه‌ سه‌ری ئه‌خوات و منیش تا بوم بکریت له‌به‌ر خاتری خواو کوره‌ ‌ داییك‌ ته‌لاق دراوه‌که‌ی بی ته‌له‌فون و که‌م که‌م ئاموژگاریی ناکه‌م‌ چوونکه‌
دلنیام جگه‌ له‌ جه‌هاله‌ته‌ ئاشکرا و زوره‌که‌ی به‌ دلنیایییه‌وه‌ ئه‌زانم که‌
هوکاره‌کانی سه‌ره‌وه‌ له‌ خشته‌یه‌ن بردووه‌ و به‌س نه‌ك به‌ ئه‌نقه‌ست کردبیتی
له‌ کاتیکدا نه‌ خوینده‌واریی هه‌یه‌ و نه‌ یه‌ک دیری ته‌واویش ئینگلیزی شاره‌زایه‌ ،، له‌و بترازیت نه‌ دیومه‌ و نه‌ بیستووشمه‌ که‌ ماشینه‌ عیملاقه‌که‌ی
ئه‌م ته‌بشیریانه‌ زاتی ته‌کلیفی ئایین گوریینیان له‌ موسولمانیکی که‌میک زور که‌م ئیمانداریان بووبیت ، هه‌لبه‌ته‌ له‌ رووی ( ف ) ئاساکاندا ئه‌و زات کردنه‌ واریده‌ چوونکه‌ پیشتر زور به‌ خه‌ستی دیراسه‌ی ئه‌و جوره‌ که‌سایه‌تییه‌ یه‌کجار دارماوانه‌ی بواری کزیی عیزه‌تی نه‌فس ونزمی ره‌ووشت و ئیمانیان کردووه‌ و که‌ له‌ قاپییشی ئه‌ده‌ن راسته‌وخو ته‌کلیفه‌که‌یان ناکه‌ن چوونکه‌ من له‌ ریی هاوریی کارو دراوسیی باله دژه‌که‌ی تری ناو ئاینه‌که‌یانه‌وه‌ ئه‌و پروگرامانه‌م ده‌ست که‌وتووه‌ ‌‌که ته‌بشیرییه‌کان کاری له‌
سه‌ر ئه‌که‌ن و ئه‌شزانم چه‌ند به‌ سه‌بر و به‌ مه‌سره‌فیکی مادی گران‌ له‌سه‌ریان که‌وتووه‌ ،، دووباره‌ حورمه‌ت و ریزم بو هه‌موو لایه‌ك و هیواداریشم
کاتیک به‌ سوودفه‌ و وه‌ك من که‌ هاوزمانیک یا هاو ئاینیکی له‌و حاله‌ی ( ف ) ئه‌بینیت دوور به‌ دوور و بو خاتری خواو خیری مردووانت که‌میک زور که‌م پشتگیرییان بن با له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ نه‌قوزرینه‌وه‌ و وه‌ک ناویک یا
ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رمان نه‌که‌وون ،،

-- نووسه‌ر و ئه‌ندامی پارتی سه‌وزی که‌نه‌دی --
( نــــه‌وزاد شــــیـــردل ) ئونتاریو / که‌نه‌دا

نــه‌وزاد شــــيــردل


04.21.2007 16:52:07 GMT
بۆ به‌ڕێز كاك (كوردێك):
ئێمه كه‌ بۆچوونمان داناوه‌ بۆ ڕا و بۆچوونی جیاوازی خوێنه‌ره‌ به‌ڕێزه‌كانه‌. به‌ پابه‌ندبوون به‌و خاڵانه‌ی كه‌ نووسراون، هه‌موو بۆچوون و ڕه‌خنه‌یه‌ك جێی سوپاسی ئێمه‌یه‌.

ده‌نگی ئیسلام


04.19.2007 14:39:09 GMT
پرسیارێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م پێگه‌یه‌.
من زۆرێك له‌ بابه‌ت وبۆچوونی میوانه‌کان ئه‌خوێنمه‌وه‌.
جا ڕاوبۆچونی جیاوازم هه‌یه‌ له‌سه‌ر زۆر له‌بابه‌ت و ئه‌م تێکستانه‌ی ئه‌نوسرێن،
پرسیاره‌که‌م ئه‌مه‌یه‌.
ئایه‌ ئه‌کرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ ئه‌درێت یه‌کێك ده‌ست خۆشی بنوسێت یان پیا هه‌ڵدان ئه‌وا به‌هه‌مان شێوه‌ منیش بۆچونی جیاوازی خۆم بنوسم؟
چونکه‌ منیش مرۆڤم و مافی ده‌ربڕینی بۆچوونی خۆمم هه‌یه‌.
گه‌ر به‌لاتانه‌وه‌ ئاسایی یه‌و به‌ سنگێکی فراوانه‌وه‌ وه‌ری ئه‌گرن ئه‌وا سوپاستان ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بێت . ئه‌وا به‌ بێ دڵگرانی لێتان وه‌رئه‌گرم و بۆ داهاتوو پێویست به‌خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وام ناکات چونکه‌ تێگه‌یشتووم له‌هه‌موو لایه‌نه‌کان.
تێبینی/ بۆ دڵنیایتان هه‌ر بۆچونێک بنوسم یه‌که‌م جار ڕێز له‌خۆم ئه‌گرم پاشان بۆ ئێوه‌و پێگه‌که‌تان واتا بێڕێزی به‌رامبه‌ر به‌که‌س ناکه‌م.
کاتێکی خۆش بۆ هه‌موو لایه‌ك

کوردێك


03.13.2007 22:18:49 GMT
به‌ ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت دژایه‌تیی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بكه‌ن به‌ ڕۆژنا‌مه‌یه‌ك یان به ‌ڕۆژژمێرێكی ئه‌وان ئه‌م ‌دینه‌ له‌بن نایه‌ت و سوپا س بۆ خوا كه‌ ئه‌مڕۆ له ‌ئه‌ورووپادا ئه‌بینین چه‌ندان كه‌سی گه‌وره‌ له‌مه‌سیحی و گاور دێنه‌ سه‌ر ئایینی پیرۆزی ئیسلام. دوای بڕواهێنان ده‌ست ده‌كه‌ن به ‌ڕاگه‌یاندن بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایینی ئیسلام.

دایكی ئێما


02.21.2007 14:25:31 GMT

به‌ ناوی خوای گه‌وره‌

ئه‌مانه‌ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی سه‌رلێشێواون.

Alan Taqtaqe


02.21.2007 10:44:18 GMT
به ناوي خوداي به خشنده و ميهره بان
به راستي ئه م ديارده يه شتيكي زور ناشرينه كه كو مه ليك كه نجي هه لخه له تاو بيي هه لده ستن ، به رامبه ر به باره وه ركرتن يان هه ر شتيكي تر،وه بيده نكي ده سه لات له م شته ،له كاري ئه م جه ند لاوه خرابتره، جونكه ده بيته هوي دروست بووني دوبه ره كي وئازاوه نانه وه،وه ئه مه شتي تري به دوا وه يه،ئه كه ر ئيستا له م كاره بي ده نك بن ، ئه مان به شتي كه وره تر هه لده ستن ،وه دوايش جاره سه ري زور قورس تر ده بيت، بويه هيوا دارم،ده سه لات به ده ستان هه نديك خه م خوري بكه ن ،تا ئه م ديارده يه زياتر ته شه نه نه كات.


ahmed,danemark


02.20.2007 00:16:42 GMT
له‌ سالی 2005 تا 2006 چوار هه‌زار ئه‌ڵمانی بوونه‌ته‌ موسڵمان، با ئه‌وانه‌ باش گوێییان لێ بێت و بزانن ئایینی مه‌سیحی ڕۆحی تیا نه‌ماوه‌و به‌كه‌ڵكی ئه‌وه‌ نایه‌ت مرۆڤ شوێنی بكه‌وێت.

ده‌رباز


02.20.2007 00:15:35 GMT
-یوسف ئیسلام- ئه‌و گورانیبێژه‌ به‌ریتانییایه‌ كه‌ له‌ ساله‌كانی هه‌شتاكانه‌وه‌ موسڵمان بوو، جارێك له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزێۆنیدا لێیان پرسی: ئایا حه‌ز ناكه‌یت ببیته‌وه‌ به‌ مه‌سیحی؟!، ئه‌ویش له‌ وه‌ڵامدا وتی: چۆن په‌پوله‌ حه‌ز ده‌كات ببێته‌وه‌ به‌ كرم!! (په‌پوله‌ له‌ سه‌ره‌تا كرمه‌وه‌ پاشان ده‌پیتێت و ده‌بێته‌ به‌و په‌پوله‌ جوانه‌) ئیتر كابرای پرسیاركه‌ر قه‌ڕو قپ بوو. پێم سه‌یره‌ خه‌ڵكی له‌ ڕۆژئاوا پۆل پۆل دێنه‌ ناو ئیسلامه‌وه‌، كه‌چی چه‌ند فریوخواردوویه‌كی بێ زانست لای ئێمه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ره‌و ئایینێك بڕۆن كه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی تێدا نییه‌ بۆ ژیانی مرۆڤ، ئاخر له‌ هه‌ر چوار ئینجیله‌كه‌دا بگه‌ڕێ جگه‌ له‌ هه‌ندێ ڕووداوی مێژوویی و باسی شێواوی حه‌زره‌تی عیساو چه‌ند شتێك له‌م بواره‌ نه‌بێت، چیتر به‌دی ئه‌كرێت، هیوادارم خوا هیدایه‌تی ئه‌وانه‌ بدات و چاویان بكه‌نه‌وه‌و به‌رچاوی خۆیان ببینن و بزانن دوای چی قوڕ به‌سه‌رییه‌ك كه‌وتوون له‌ دنیاو قیامه‌تدا.

باوكی موحه‌ممه‌د


02.20.2007 00:10:23 GMT
ئه‌وانه‌ی ده‌بنه‌ گاور یان خۆیان عه‌لمانین و له‌ ئه‌سڵدا بێ دین بوون، یان ئاگایان له‌ ئایینه‌كه‌یان نییه‌و هیچ شاره‌زاییه‌كه‌یان لێ نییه‌، یان بۆ پاره‌و پول دوایان كه‌وتوون، یان بۆ ئافره‌ت و كاری به‌ره‌لایی، یان هۆكارێكی سیاسییه‌، ئه‌گینا هه‌رگیز كه‌سێك دڵی به‌ به‌خته‌وه‌روی و گولی ئیمانی تێدا ڕووا بێت، ئاماده‌ نییه‌ له‌ شه‌وه‌زه‌نگدا ژیان به‌رێته‌ سه‌ر.

دلیر قادر


02.20.2007 00:08:15 GMT
كوردستان پێگه‌ی ئیسلامه‌و زیاتر له‌ 1400 ساله‌ ئه‌م میلله‌ته‌ به‌ خۆشی و ئاشتیییه‌وه‌ ئیسلامی له‌ مل كردووه‌و له‌ گه‌ڵی ئاوێته‌ بووه‌، هه‌رگیز نابێته‌ گاور، پاشان ئه‌وانه‌ له‌ پاره‌و پول زیاتر چییان پێییه‌؟ كوا سه‌قافه‌تیان، ئایینه‌كه‌یان هیچ بنه‌مایه‌كی ئه‌خلاقی و زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تیشی نییه‌، له‌ ئه‌وروپا وا كه‌نیسه‌كان داده‌خرێن چونكه‌ كه‌س نییه‌ بچێته‌ ناویان، به‌ڵام له‌وێ وا ده‌كه‌ن، من وا ده‌زانم شتێكی سیاسی له‌ پشته‌ بۆ ئاژاوه‌ نانه‌وه‌ له‌ نێوان گه‌لی كورددا.

نامیق سه‌یدا


02.19.2007 11:28:52 GMT
و يكمرون و يمكرو الله والله خير الماكرين

عارف ئه‌حمه‌د


02.14.2007 11:11:13 GMT


برایان خه‌لیفه‌ عومه‌ر جارێك له‌ مه‌ككه‌ پارچه‌یه‌ك له‌ نووسراوی مه‌سیحی پێ بوو (حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د درودی خوای لێ بێت) ئه‌مه‌ی زۆر پێ ناڕه‌وا بوو.

dana najmadien


02.13.2007 14:42:13 GMT
بسم الله الرحمن الرحيم, (إنا نحن نزلنا الذكر و إنا له لحافظون). ئه‌گه‌ر چی كه‌سیش له‌ موسڵمانان هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌ خوار گه‌وره‌ خۆی په‌یمانی داوه‌ كه‌ ئه‌م دینه‌ ده‌پارێزێت.
هه‌رچه‌ند به‌داخه‌وه‌ ده‌بوو موسڵمانان خۆیان هه‌ستیان به‌وه‌ بكردایه‌.
حسبنا الله و نعم الوکیل.


تریفه یی


02.12.2007 02:07:44 GMT
سڵاوی خوداتان لێبێت براو خوشکان
هه رگیز به وشتانه دڵ نیگه‌ران مه بن، دووژمنانی ئه م ئیسلامه به هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانن ئه‌م باوه‌ڕه ڕێ پێ بگرن، به ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌ررکاتێک تووشتان بوو به که‌سی ئاواوه جه بی مه ده ن، بابۆی ده رنه چن. بیان که ن به قوربانی ئه م ئسلامه.

قه ڵا میرزا ابراهیم


  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠