پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٦-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٤/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

  سه‌ره‌تا :: پێغه‌مبه‌ری خوا :: له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: سه‌ردار خالید | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٥٤٦ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٧/ ٢/١٥ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

سه‌رنجێک له‌ ژیانی پڕ فه‌ڕی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
ئه‌گه‌ر به‌یه‌که‌وه‌ سه‌رنجێک له‌ ژیانی پر فه‌ری پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بده‌ین، ده‌بینین به‌ کۆمه‌ڵێک مه‌رحه‌له‌و حاڵه‌تی سه‌خت و نه‌بونی و هه‌ژاری و یه‌تیمی و دوور له‌ نازی دایک و باوک و سۆزی خزمانی به‌سه‌را هاتووه‌ که‌ به‌ گوێره‌ی مه‌کانه‌تی ئه‌و نه‌ده‌بوو که‌سێک که‌ گرۆی مرۆڤایه‌تی چاوه‌روانیه‌تی تووشی ئه‌و نه‌بونی و ده‌ردی سه‌رییه‌ بێت و ژیانێکی که‌متر له‌ ساده‌ی هه‌بێت، به‌ڵام قه‌ده‌ری خوایی وایه‌ که‌ ده‌بێت ئه‌و منداڵه‌ به‌ یه‌تیمی گه‌وره‌ بێت و غیره‌تی له‌ باوکه‌وه‌ و نازی له‌ دایکه‌وه‌ بۆ جێ نه‌مێنێ و ته‌نها خودا خۆی په‌روه‌رده‌ی بکات و ئاماده‌ی بکات بۆ ئه‌و رۆژه‌ سه‌ختانه‌ی له‌ چاوه‌روانیدان.
لێره‌دا مه‌به‌ستمه‌ ئه‌وه‌ بیر بخه‌مه‌وه‌ که‌ رۆژگارێک له‌ژێر سایه‌ی باپیره‌ی و دواتر مامی و پاشان ئاواره‌یی و ماڵی ئامۆزاکانی و بێخانه‌ خۆییی، تائه‌وکاته‌ی خودا ئاوری ره‌حمه‌تی لێداوه‌و خه‌دیجه‌ی دایکمان که‌سێکی نارد به‌ موحه‌ممه‌د بلێن ئه‌گه‌ر ژن دێنێت ئه‌وا من رازیم شوی پێ بکه‌م، له‌ وه‌لامی ئه‌و ژنه‌دا که‌ پێی گوت موحه‌ممه‌د بۆ ژن نایه‌نیت؟ سه‌روه‌ریشمان به‌ هه‌ستێکی ناسك و ده‌نگێکی کزۆڵ که‌ ئاسمانه‌کان دێننه‌ گریان و ره‌حمی خوایی دێننه‌ جۆش وه‌ڵامی دایه‌وه‌ فه‌رمووی (جامن هیچم نییه‌!!! کێ ژن به‌من ده‌دات).
ئا لێره‌دا خودا خۆی دێته‌ هانای و تا ئه‌به‌د ناوی به‌ نه‌مری دێڵێته‌وه‌و له‌ هه‌ر شوێنێک ناوی (الله) بیت ده‌بێت ناوی (موحه‌ممه‌د)یشی له‌گه‌ڵ بێت دروودی له‌سه‌ر بێ.
(ورفعنا لک ذکرک) له‌هه‌ر شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌و هه‌ر قوژبنێکی ئه‌م دونیایه‌ تا ئه‌و کاته‌ی دوایین نه‌وه‌ی ئاده‌م هه‌ناسه‌ ئه‌کێشێت ده‌بێ ناوی موحه‌ممه‌د به‌ به‌رزی رابگرن و ته‌نانه‌ت ئه‌و دڵدانه‌وه‌ خواییه‌ بوو ئه‌مرۆ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان ناوی موحه‌ممه‌د له‌ هه‌موو ناوێک زیاتره‌!!!!!.
که‌سێک که‌ له‌ناو وڵات و شاری خۆی شوێن و ماڵ و حاڵی نه‌بوو، ته‌مه‌نی هه‌مووی بۆ خه‌ڵک ژیان بوو نه‌وه‌ک بۆ خۆی، خودا سوێند به‌و ته‌مه‌نه‌ی ئه‌خوات و هه‌موو گرۆی مرۆڤایه‌تیش ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ له‌وه‌ی که‌ خودا هه‌ر کات پشتگیری له‌ خۆشه‌ویسته‌که‌ی ده‌کات و ده‌ستبه‌رداری نابێت.
به‌ڵێ ئیستاشی له‌گه‌ڵ بێت (موحه‌ممه‌د)سه‌لات وسه‌لامى خواى له‌سه‌ر ئه‌و ناوه‌ نه‌مره‌یه‌ که‌ جیهان ئومێدی پێی هه‌یه‌و زانا و بلیمه‌ته‌کان له‌به‌رده‌میدا چۆک داده‌ده‌ن و سۆزداره‌کان بۆی ده‌گرین.
(موحه‌ممه‌د) سه‌لات وسه‌لامى خواى له‌سه‌ر که‌ خودا ناوی به‌رز راگرتووه‌ تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵ بیستنی ناویدا گریان به‌رۆکی چاوه‌کان ئه‌گرێت.
هه‌زاران دروودو سه‌لامی له‌سه‌ر بێت.


سه‌ردار خالید - هه‌ولێر

بابه‌تی پێوه‌ندیدار

كۆچى پێغه‌مبه‌ر ڕێگایه‌ك بوو بۆ ده‌ربازبوون لــه‌ توندوتیژى

به‌رگری حه‌سسانی كوڕی سابت له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا

"موحه‌ممه‌د" یه‌كه‌م ناوه‌ له‌ناو كه‌مایه‌تیی ئیسلامی له‌ دانیمارك

ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) به‌ ١٠‌ زمانی جیهانی

به‌پیره‌وه‌هاتنێكی گه‌وره‌ی خه‌ڵكانی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا بۆ هه‌ڵمه‌تی "ژیانی (محمد) بزانه!‌‌"

لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٠]
  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠