پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
لاوان و خاوبوونه‌وه‌یان له بوارى بانگه‌وازدا هۆكار – چاره‌سه‌ر ئه‌مڕۆ بانگه‌واز بۆ لای خوا واجبـی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ى ئیسلامییه هه‌ركه‌سێ به‌پێی تواناى خۆى، گه‌ر ته‌ماشای لاوانى ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه بكه‌ین ده‌بینین كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی به‌رچاو هه‌یه له ڕووى گونجانه‌وه به‌م كاره گرنگه‌یان كه (بانگه‌وازه). كاتێك ده‌گه‌ڕێین به‌دواى هۆكاره‌كاندا كه بووه‌ته هۆى ئه‌و خاوبوونه‌وه‌یه ده‌بینین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند شتێك كه ده‌توانین ئاماژه به هه‌ندێكی بده‌ین: 1. لاوازیی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی. بێئاگایی به‌رامبه‌ر گرنگیدان به‌و واجب و ئه‌ركه، كه كه‌سه‌كه هه‌ست به‌وه ناكات كه پێویستى سهرشانیهتى ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه هه‌ستێنێته‌وه و چاره‌سه‌رى دهردهكانیان بكات و تیمارى برینه‌كانیان بكات. 2- هه‌ندێك پێی وایه گۆڕه‌پانه‌كه ئه‌وه‌نده‌ى به‌سه، كه‌واته پێویست به‌وه ناكات. 3-سه‌رقاڵبوون به دنیاوه و خۆشی و لهزهتهكانى له ماڵ و منداڵ و سه‌روه‌ت و سامان و ئۆتۆمبێل و خانوو و پله‌وپایه و ... هتد. 4- داڕووخاوی و هه‌ستكردن به لاوازی له‌به‌رده‌م گروپه نه‌یار و فهسادهكاندا. داڕووخاوى ده‌روون داگیر ده‌كات له ئه‌نجامی زۆرى شه‌ڕ و ناهه‌قی و سه‌رقاڵبوونى خه‌ڵك پێیه‌وه. هه‌ندێ ده‌روون وا هه‌ست ده‌كه‌ن ئه‌م كاره له‌وه گه‌وره‌تره ئه‌م پێی هه‌ستێ و پێویستی به كۆمه‌ڵێ هه‌وڵ هه‌یه كه ئه‌م خۆى به شایسته و توانادارى ئه‌و مه‌یدانه نازانىَ كاره‌كه له‌لاى هه‌ندێ كه‌س گرانه دواى ئه‌وه‌ى كه كه‌مێ هه‌وڵیان داوه به زمانى حاڵ ده‌ڵێن یان ئه‌وه‌یه بارودۆخه‌كه باشتر بێت و كارى خه‌ڵك ڕاست بێته‌وه یان پاشه‌كشه بكه‌ین له مه‌یداندا و شوێنه‌كه چۆڵ بكه‌ین. 5- هه‌ندێكیان وا هه‌ست ده‌كه‌ن گۆڕه‌پانی بانگه‌واز به‌رته‌سكه، كۆبووه‌ته‌وه ته‌نها له وتاردان له‌سه‌ر مینبه‌ر یان موحازه‌ره‌ى پیاوچاكێ یان وته‌یه‌ك بۆ جه‌ماوه‌ر، ئه‌ویش تواناى شتێك له‌و بابه‌ته‌ى نییه، بۆیه به گشتى واز له بانگه‌واز ده‌هێنێ. 6- ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى بانگخواز له‌وانه‌یه تووشی ببێت له مه‌یدانى بانگه‌وازه‌كه‌یدا و، فشار خستنه سه‌رى له‌وانه‌یه ئه‌مان هۆكار بن له هه‌ندێكیاندا كه به‌دوای بێوه‌ییدا ده‌گه‌ڕێن به‌پێی بۆچوونى خۆیان و سه‌ره‌نجام شكست ده‌خوات. 7- كه‌مته‌رخه‌میی رێنوماییكهران و بانگخوازان، ئه‌ویش له بوارى بزواندنی لاوان‌دا به‌ره‌و كارى بانگهوازكردنهوهى ئاسۆكان له به‌رده‌میاندا بۆچوونه ناو گۆڕه‌پانی فراوانى بانگه‌وازه‌وه هه‌ركه‌سێ به‌پێی ئه‌و زانست و توانا و به‌هره‌یه‌ى كه خواى گه‌وره پێی به‌خشیوه. 8- هه‌ندێكیان پێیان وایه كێشه‌كه بریتى نییه له‌وه‌ى خه‌ڵكی نازانن و پێویستیان به فێربوونى بانگه‌خواز و به‌رچاوڕۆشنى هه‌یه، به‌ڵكوو پێیان وایه خه‌ڵكی به بهرچاوڕوونییهوه سه‌رپێچى ده‌كه‌ن و نه‌یارن له‌گه‌ڵ هه‌قدا. هه‌وڵدان له فێركردنیاندا به‌رهه‌می نییه. 9- حه‌زی زۆرێكیان به ته‌مبه‌ڵی و به به‌تاڵی، یان زۆریی گه‌شته‌كان و تێكه‌ڵاوییه‌كان، دوورییان له به‌هه‌ندگرتنى كاروباره‌كانیان له‌ناویشیاندا كارى بانگه‌واز بۆ لای خوا، هیچ كه‌سێكیان ئاماده نییه كه هه‌ستێ به‌كار یانی به‌رپرسیاریه‌تێك بگرێته ئه‌ستۆ، نه‌ك به‌هۆى نه‌توانینه‌وه، به‌ڵكوو به‌هۆى ته‌مبه‌ڵی و سستییه‌وه. 10- سه‌رقاڵبوونى هه‌ندێكیان به موجاده‌له و رۆچوون له هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ى فیكریدا كه سه‌رقاڵی كردووه له‌وه‌ى كه گرنگی بدات به هه‌ستانه‌وه‌ى نه‌ته‌وه له كاروبارى نه‌ریت و ره‌وشتیدا. 11- سه‌رقاڵبوونى هه‌ندێكیان به عه‌یب و نه‌نگیی خه‌ڵكییه‌وه به‌تایبه‌تى كارگه‌ران له بوارى بانگه‌وازدا، له‌وانه‌یه شه‌یتان واى نیشان دابن كه ته‌مه‌ڵی پێناوى ئیسلاحدایه و به‌و كاره‌ى هه‌ڵده‌ستن به كارى بانگه‌واز. 12- سه‌رقاڵبوونى هه‌ندێكیان به تێڕوانینی واقیع و موتابهعهكردنى ورد و درشتى سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه و زیاده‌ڕه‌وى تێدایدا: تا ڕاده‌ى ماندووبوون تێدایدا، پاشان وا گومان ده‌بات به‌م كاره‌ى شتێكى پێشكه‌ش به نه‌ته‌وه‌كه‌ى كردووه ته‌نها به موتابه‌عه و ده‌ستكه‌وتنی ئه‌م بۆچوونه به‌لایه‌وه ئه‌و به‌م كاره‌ى ئه‌وه‌نده‌ى نه‌ماوه ببێته فۆتۆكۆپیی ئامێرێكی راگه‌یاندن له هه‌واڵه‌كان و بڕیاره‌كان و شیكردنه‌وه‌كاندا. 13- ناهاوسه‌نگی و نایه‌كسانی لاى هه‌ندێ لا و له دابه‌شكردنى ماف و ئه‌ركه‌كاندا، وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ى سه‌رقاڵه له داواكردنى زانست‌دا یان له په‌روه‌رده‌كردنى ده‌روونى ئاراسته‌كردنى، یان له لایه‌نێك له لایه‌نه‌كانى خێرا له‌سه‌ر حیسابی لایه‌نێكی تر له خێر كه بانگه‌وازكردنه بۆ لای خواى په‌روه‌ردگار هه‌تا له‌وانه‌یه پێی وابێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ره‌وته لابدات كه بۆ خۆی كێشاوه زه‌مه‌نى خۆى له‌ده‌ست داوه و هه‌وڵه‌كه‌ى به شتی به خه‌رج ده‌دات كه سوودی نییه. 14- هه‌ندێ لا و مه‌رجی ئه‌وه داده‌نێن كه له پێگه‌یه‌كی دیاریكراودا بن له پرۆژه‌ى بانگه‌وازدا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى بۆ به‌دى نه‌هات، به ته‌واوى واز له بانگه‌واز دێنێ. چاره‌سه‌ر: به زانینی هۆكاره‌كان چاره‌سه‌ریش ڕوون ده‌بێته‌وه، ئه‌مه هه‌ندێ ده‌رمانه كه ساڕێژی ئه‌و ده‌ردانه‌ى پێ ده‌كرێت: 1- هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گه‌وره له‌لایه‌ن هه‌موو موسڵمانێك به‌رامبه‌ر به ئایینه‌كه‌ى و نه‌ته‌وه‌كه‌ى به‌تایبه‌تى (لاوى چاك) ئه‌و شیاوتره بۆ ئه‌وه‌ى تێبكۆشێ بۆ هه‌ستانه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌كه‌ى (لابردنى نه‌زانین له‌سه‌رى و چاره‌سه‌ركردنى ده‌رده‌كانى و ده‌رمانكردنى، گه‌وره‌یی كاره‌كه له‌وه‌دا دهردهكهوىَ كه واقیعی نه‌ته‌وه‌ى ئیسلامی ئه‌مڕۆ پێویستییه‌كی زۆرى به بانگخوازان هه‌یه، به‌ڵكوو به هه‌وڵدانێكی گشتى له‌لایه‌ن هه‌موو خوێندكارێكی زانسته‌وه و خاوه‌ن غیرهتێك كه هه‌ستێ به رۆڵی خۆى، به‌تایبه‌تى ئه‌و بانگخوازانه‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ن ئه‌گه‌ر له یه‌ك وڵات‌دا كۆببنه‌وه پێویستى ئه‌و وڵاته ته‌واو ناكه‌ن، ئیتر به‌و كه‌مییه و به‌و دابه‌شبوونه‌یان چۆن ده‌توانن. 2- ناسینى بێباریى دنیا: به‌ها ڕاستهقینهكهى له‌وه‌دا خۆى حه‌شار داوه، كه بكرێته گۆڕه‌پانێك بۆ كارى چاكه و هه‌وڵی پیرۆز كه مرۆڤ له قیامه‌تدا سوودی لێ ببینێ و له‌و كارانه كارى بانگه‌واز و سوودگه‌یاندن به خه‌ڵك به هه‌موو جۆر و وێنه‌كانیه‌وه. 3- متمانه به‌سه‌ركه‌وتنى خوایی و دڵنیابوون له به‌ڵێنه‌كانى: چونكه چه‌نده دوژمن پیلان دابنێت و پێ لێ بدات، ئه‌وه شكستخواردووه له‌به‌رده‌م توانا و رقی په‌روه‌ردگاردا، به‌ڵام بێگومان تاقیكردنه‌وه هه‌ر ڕوو ده‌دات، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ و لو يشا‌ء الله لأنتصر منهم و لكن ليبلو بعضكم ببعض (محمد/). 4- هه‌ستكردن به به‌رفراوانیى مه‌یدانه‌كانى بانگه‌واز: كاركردن بۆ ئه‌م ئایین بوار ده‌ڕه‌خسێنێ بۆ هه‌موان كه به‌شداریی بكه‌ن، هه‌ركه‌سه به‌پێی تایبه‌مه‌ندیی خۆیی و ئه‌وه‌ى كه خوا پێی به‌خشیوه له به‌هره و توانا، له‌وانه: - ئامۆژگاریى تاكی (الفردیه) به وتن و به نووسین. - نووسینى بابه‌ت له رۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا. 5- تاوتوێكردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌ندێ نووسراوی مهبهستدرا له رۆژنامه و گۆڤار و ده‌زگاكانى تر‌ى راگه‌یاندندا. - به‌شداریكردن له وته و پهڤین له ئێزگه و ته‌له‌فزیۆنه‌كاندا. - نووسینى چیرۆكى مه‌به‌ستدار. - دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنى، یان گۆڤارى ئیسلامیی هه‌فتانه، یان مانگانه له تۆڕی ئینته‌رنێتدا و په‌خشی به‌رنامه‌ى په‌روه‌رده‌یی و زانستى و بابه‌تى ئامانجدار له‌و میانه‌دا. - دابه‌شكردنی شریت و په‌خشان بۆ سه‌رخستنى بانگه‌وازى ئیسلامی و دۆزه‌كانى مسوڵمانان. - كاره فریاگوزارییه‌كان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى وڵات‌دا. - په‌روه‌رده‌ى لاوان له میانى بازنه قورئانییه‌كان و كتێبخانهى مزگه‌وته‌كان و گروپه زیندووه‌كانه‌وه. 6 - توێژینه‌وه و پلاندانان بۆ به‌رنامه بنگهوازییهكان و دانانی پلان بۆ پرۆژه‌ى خێرخوازییه‌كان، پێشنیارى كاره بهسودهكا له بوارى بانگه‌وازدا كه ئه‌و كه‌سانه پێی هه‌ست كه تواناى ئه‌و جۆره كارانه‌یان هه‌یه. ئه‌م هه‌ستكردنه بۆ فراوانكردنى مه‌یدانه‌كانى بانگه‌وازه ئه‌و ڕێگایانه ده‌بڕێت كه كه‌سانێك پێیان وایه ناتوانن ده‌رگا له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌نجامێكی خراپ داده‌خات. 7- تێگه‌یشتن له‌وه‌ى كه تاقیكردنه‌وه‌ى (إبتلاْء) ئه‌وانه‌ى بانگخوازان سوننه‌تێكی پێشینه‌یه پێویسته ده‌روون له‌سه‌ر ئه‌وه رابێنین يَابُنَيَّ أَقِمْ الصَّلاَةَ وَأْمُرْ بِالْمَعْرُوفِ وَانْهَ عَنْ الْمُنكَرِ وَاصْبِرْ عَلَى مَا أَصَابَكَ إِنَّ ذَلِكَ مِنْ عَزْمِ الأُمُورِ (لقمان/ 17). واته: لوقمانی حه‌كیم وتى به كوڕه‌كه‌ى (كوڕى شیرینم نوێژه‌كانت به چاكی ئه‌نجام بده، فه‌رمان به چاكه بكه و قه‌ده‌غه له خراپه بكه، به ئارام به به‌رامبه‌ر ئه‌و ناخۆشیانه‌ى كه تووشت ده‌بێت، به ڕاستى ئه‌وانه‌ى كه باس كران هه‌ندێك له‌وانه هه‌ر ده‌بێت بكرێن). زۆرێك له مه‌یدانه‌كانی بانگه‌واز و بواره‌كانى كارى ئیسلامی ئه‌سڵ تێدایدا ئارام و ئاسایش و نه‌كه‌وتنه ناو فیتنه‌یه. 8- گه‌شبینى به‌رامبه‌ر كاره بانگخوازییه‌كان پێویسته: ئه‌م بازدانێكه بۆ كاركردن و پاڵنه‌رێكه بۆى، چونكه داوا له تۆ كراوه هۆكاره‌كان به‌خه‌رج بده‌ی و ئه‌نجامه‌كه‌شی له‌لاى په‌روه‌ردگاره، گرنگ نییه بانگخواز به‌رهه‌می بانگهوازكهى بینن، له‌وانه‌یه چاندن به‌هۆى ئه‌مه‌وه بێت كۆكردنه‌وه‌ى به‌روبووم بچێته ده‌ست كه‌سێكی تر. 9- له‌سه‌ر په‌روه‌رشیاران پێویسته نه‌ته‌وه فێر بكه‌ن و ئاراسته‌ى بكه‌ن: پێویسته له‌سه‌ر زانایان و بانگخوازان لاوان به‌رن به‌ره‌و كاراكردن له بواره‌كانى كارى ئیسلامی‌دا و ئاسۆ بانگخواییهكیانیان بۆ واڵا كه‌ن كه ده‌توانن له‌میانه‌یدا كارى خۆیان بكه‌ن. 10- پێویسته ئه‌و ڕاستییه بزانین كه خه‌ڵكی له زۆرى كاروبارى ئایینه‌كه‌یان شاره‌زا نین: به‌تایبه‌تى له ناوچه دووره‌كاندا واجبه له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێ كه زانستێكی پێیه با كه‌میش بێت هه‌ستێ به گه‌یاندنی، پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت: (بلغوا عنی ولو بآیه) (رواه البخاری) (3461) واته: (له منه‌وه بیگه‌یه‌نێ با ئایه‌تێك و به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌كیش بێت). پاشان ته‌نها مه‌به‌ست له بانگه‌واز فێركردن نییه، به‌ڵكوو خه‌ڵكی پێویستیان به بیرهێنانه‌وه‌ى ئه‌و شتانه هه‌یه كه فێری بوون و بێ‌ئاگان لێی، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ: و ذكر فإن الذكرى تنفع المؤمنين (الذاریات/55) واته (تۆ ئه‌ى موحه‌ممه‌د، هه‌میشه ئامۆژگارییان بكه بیانهێنه‌ره‌وه یاد، چونكه ئامۆژگاری و یادهێنانه‌وه سوود به ئیمانداران ده‌گه‌یه‌نێ). ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی هۆشیار بكرێنه‌وه ده‌رباره‌ى هه‌موو شته‌كان، نا كه‌ونه هه‌ڵه و جوداكارییهوه. 11- لێبڕان و هیممه‌ت به‌رزى گرنگه بۆ ژیانی لاوێك كه پابه‌ند بێت: تاك پێویسته دوور كه‌وێته‌وه له دیارده‌كانى ته‌مه‌ڵی و حه‌وانه‌وه‌ى به‌رده‌وام و، پێشنیارى بۆ بكرێت كه كاته‌كانى پڕ بكاته‌وه به كاروبارى مه‌زن له زاسنت و كار و بانگه‌واز. 12- هه‌ستكردن به‌وه‌ى كه قاڵبوون به موجادهلهوه دڵ ره‌ق ده‌كات و كینه له نێوان خه‌ڵكیدا دروست ده‌كات: رێگه له‌و شته به‌سودانه ده‌گرێت و بۆ خۆى و بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ى، ده‌ى با دوور بكه‌وێته‌وه له مشتومڕی زۆر و موجاده‌له، یا خۆى خه‌ریك بكات به بڵاوكردنه‌وه‌ى خێر و راهێنانی دڵه‌كانى له‌سه‌ر هه‌ق. 13- وازهێنانی له عه‌یبـی خه‌ڵكی و گه‌ڕان بهدوویادا: زۆر ناشیرینكردن ده‌بێ كاتێ شه‌یتان وێناى ئه‌وه‌ى بۆ ده‌كات كه ئه‌م لهسهرخهرانى هه‌ق و ڕاستییه ئه‌و كاته‌ش ئه‌و كه‌سه دوور ده‌كه‌وێته‌وه له بڵاوكردنه‌وه‌ى خێر و گه‌یاندنی به خه‌ڵكی به‌هۆى گه‌ڕان به‌دواى عه‌یبه‌ى خه‌ڵكی و ده‌رخستنى هه‌ڵه‌كانیان به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى كارى خێر ئه‌نجام ده‌ده‌ن ههقبێژن پێویستى سه‌رشانی هه‌موو كه‌سێكه له خوا بترسێ و له‌باتی عه‌یبـی خه‌ڵكی سه‌رقاڵ بێ به عه‌یبـی خۆیه‌وه، ئامۆژگاریی ئاراسته‌ى خه‌ڵكى بكات و هه‌وڵ بدات خێریان پێ راگه‌یه‌نێ به هه‌موو ڕێگاكان. 14- ئاگابوون له واقیع و خوێندنه‌وه‌ى هۆكاره نه‌ك ئامانج له‌خۆیدا: ئه‌گه‌ر ئاگابوونت له واقیع و خوێندنه‌وه‌ى ڕێگایه‌ك نه‌بێت بۆ هه‌ستان به به‌رپرسیارێتیت به‌رامبه‌رى و بهخهرجدانى هۆكاره‌كانى له چاره‌سه‌ركردنیدا، سوود له‌و واقیعه وه‌ربگره بۆ هه‌ستان به‌وه‌ى له شهرشانته و به‌پێی تواناى خۆت. 15- هاوسه‌نگیی داواكارییه‌كی شه‌ریعه‌ته، با سه‌رقاڵبوونت به لایه‌نێك له‌لایه‌نه‌كانى خێر وات لێ نه‌كات لایه‌نه‌كانى تر فه‌رامۆش بكه‌یت كه له‌وانه‌یه وه‌كو بانگه‌واز بۆ لای خوا واجب بێت، لێره‌دا نابێ حه‌زه‌كانى دڵ و ده‌روونمان ره‌چاو بكه‌ین، به‌ڵكوو شه‌رع پێوه‌ره بۆ ڕیزكردنى كاره ئه‌وله‌ویاته‌كان و دابه‌شكردنى واجبات و پێویستییه‌كان. 16- دووركه‌وتنه‌وه له‌و كه‌سانه‌ى كه دانیشتوون. 17- دڵسۆزیی مه‌زنترین شته بۆ كارى بانگه‌واز و سوودگه‌یاندن به خه‌ڵكی: هه‌روه‌ها هۆكارێكه له هۆكاركانى جێگیربوون له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایه، هه‌رچه‌نده له‌مپه‌ر و شكست ده‌ورى بدات، هه‌روه‌ها دڵسۆزیی هۆكارێكه له هۆكاره‌كانى به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر بانگه‌واز، چونكه مرۆڤى دڵسۆز هێشتا ئومێدی به چاكبوونى خه‌ڵك هه‌یه و هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ته‌ماى پاداشته له به‌رده‌وامبوونیدا به بانگه‌واز، رێگریكردنیان زیانی پێ ناگه‌یه‌نێ. هه‌روه‌ها دڵسۆزی وا له مرۆڤ ده‌كات رازى بێت به هه‌ر كارێ ده‌یكات كه پرۆژه‌یه‌كی خێرخوازیی یان بوارى بانگه‌واز، ئه‌و پله‌وپایه‌ى دیاریكراو به‌مه‌رج ناگرێ له كاركردندا، چونكه خه‌می كه‌سی دڵسۆز پێشكه‌شكردن خێره بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ى له هه‌ر شوێنێكدا بێت. وه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێ [ طوبى لعبد اخذ بعنان فرسه في سبيل الله اشعث راسه مغبرة قدماه ان كان في الحراسة كان الحراسة وان كان في الساقة كان في الساقة] واته: خۆشی له‌و به‌نده‌یه‌ى خودا، كه بهسهرئاڵۆسكاوى به‌پێی تۆزاى له رێگه‌ى خودا جڵه‌وی ماینهكهى خۆى دهگرىَ ئه‌گه‌ر بووه به پاسه‌وان ئه‌وا پێی رازییه و به جوانى پێی هه‌ڵده‌ستێ، ئه‌گه‌ر بوویش به پاسدارى سوپا، ئه‌وا دیسان پێی رازییه و به جوانى به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆى هه‌ڵده‌ستێ. خه‌مى ئه‌و جیهاد و سه‌رخستنى ئایینهكهیهتى. 18- پێویسته بانگخواز ئه‌وه بزانێت كه فه‌زڵ و به‌رهه‌می بانگه‌واز بۆ لای خوا مه‌زنتره له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى وا ده‌كات ئه‌م خه‌ریك نه‌بێت به بانگه‌وازه‌كه‌یه‌وه: ئه‌وه‌تا خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلاً مِمَّنْ دَعَا إِلَى اللَّهِ وَعَمِلَ صَالِحًا وَقَالَ إِنَّنِي مِنْ الْمُسْلِمِينَ (فصلت/33) واته: جا كێ له‌و كه‌سه جوان گوفتارتر و قسه‌ى به‌چێژتره كه بانگه‌وازى كردووه بۆ لای خوا كار و كرده‌وه‌ى چاكیشی ئه‌نجام داوه و وتوویه‌تى به ڕاستى من له رزی موسڵماناندام). پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ (من دل على خير، فله مثل اجر فاعله) (مسلم/ 1893) واته ئه‌وه‌ى رێنیشانده‌رى خه‌یر و چاكه بێت بۆ كه‌سێ، ئه‌وه به ڕاده‌ى كردنى ئه‌و چاكه‌یه ئه‌میش خێری ده‌گات). ده‌بێ چه‌نده خێرت ده‌ستگیر ببێت ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی له‌به‌ر رۆشنایی رێنماییه‌كانى تۆدا كار بكه‌ن، ده‌بێ چه‌نده خێرت ده‌ستگیر ببێت به هۆى ئه‌و شوێنه‌واره چاكه‌وه یا كاتێكیش دنیات به‌جێ هێشتبىَ و ئه‌سپه‌رده كرابیت، له خوا ده‌پاڕێنه‌وه بمانگێڕێ به رێنوماییكهرى رێنماییكراوان و ساڵحی ساڵحان و بمانكاته ده‌روازه‌ى خێر و دهرگاداخهرى شه‌ڕ له فه‌زڵ و كه‌ره‌مى خۆى. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ وه‌رگێران: حوسه‌ین مه‌حموود هه‌ڵه‌بجه‌یی یه‌كگرتوو .ژ.626
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).