پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٦-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٤/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

  سه‌ره‌تا :: گۆشه‌ی منداڵان :: چیرۆكی پێغه‌مبه‌ران
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: عه‌بدوڵڵا كه‌ریم | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٢٧٤ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٧/ ٢/٢٧ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

چیرۆكی ئاده‌م -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت- (به‌شی یه‌كه‌م: ئاده‌م و حه‌وا)
ده‌ركه‌وتنی ئاده‌م -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت-
سه‌ره‌تا خوای گه‌وره‌ به‌ فریشته‌كانی ڕاگه‌یاند كه‌وا ئاده‌م و نه‌وه‌كانی له‌سه‌ر زه‌ویدا به‌دی ده‌هێنێ و به‌ده‌سه‌ڵات و به‌تواناش ئه‌بن؛ هه‌روه‌ها ‌كۆشش ئه‌كه‌ن و له‌ خێروبێری ناو زه‌وی ده‌رئه‌هێنن و به‌ هه‌موو شوێنێكی زه‌ویدا بڵاو ده‌بنه‌وه. خوای گه‌وره‌ فریشته‌كانی بۆ خواپه‌رستی له‌پێش ئاده‌م به‌‌دی هێناوه ‌و له‌ گوناهـ و تاوان و سه‌رپێچی پاراستوونی. هه‌روه‌ها به‌خشش و خۆشه‌ویستیی زۆری پێ به‌خشیون، پشتیوانی و ڕێنمونیشی بۆ فه‌رمانبه‌رىكردنی خۆی كردوون. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ ئاده‌م و نه‌وه‌كانی له‌ هه‌ڵه‌ و گوناهه‌ نه‌پاراستووه‌، بۆیه‌ فریشته‌كان ترسان له‌وه‌ی وه‌ك چۆن خۆیان ئاسمانیان به‌ خواپه‌رستی و به‌زه‌یی و خاوێنی ئاوادان كردۆته‌وه‌، نه‌وه‌كانی‌ ئاده‌م سه‌رپێچی و كه‌موكورتی بكه‌ن و نه‌توانن وه‌ك فریشته‌كان سه‌رزه‌وی به‌ خواپه‌رستی ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه‌.
فریشته‌كان وایان ئه‌زانی خۆیان له‌ نه‌وه‌ی ئاده‌م باشترن، بۆیه‌ له‌ لای خوای گه‌وره‌ پاكانه‌ی خۆیان كرد و به‌ خوای گه‌وره‌یان وت: چۆن كه‌سی تر دروست ئه‌كه‌ى له‌كاتێكدا ئێمه‌ به‌دڵسۆزییه‌وه‌ پاكی و بێگه‌ردیت بۆ دائه‌نێین و سوپاست ئه‌كه‌ین و ناوت به‌پیرۆز ڕائه‌گرین، كه‌چی ئه‌وانه‌ی سه‌ر زه‌وی به‌تاوانكردن سه‌رزه‌وی خراپ ئه‌كه‌ن و به‌هۆی سوود و قازانجی دنیاوه‌ جیاوازی ئه‌كه‌وێته‌ نێوانیان و ئه‌وكاته‌ش خوێنی زۆر ده‌ڕێژن و گیانی پاك و بێتاوان ئه‌كوژن؟!

پله‌وپایه‌ی ئاده‌م -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت-
خوای گه‌وره‌ش وه‌ڵامی فریشته‌كانی دایه‌وه‌و دڵ ئارامی كردنه‌وه‌و فریشته‌كانی تێگه‌یاند؛ كه‌ خوای گه‌وره‌ ڕێزێكی زۆری له‌ نه‌وه‌ی ئاده‌م گرتووه‌ و به‌ده‌ستی خۆی ئاده‌می دروست كردووه‌و له‌ گیانی خۆی گیانی پێداكردووه‌... ڕاسته‌وخۆش خوای گه‌وره‌ ئاده‌می فێری ناوه‌كان و زانیارییه پێویستییه‌كان كردووه‌ به‌جۆرێك هه‌تا ئاماده‌ییان هه‌بێ له‌ ڕاستییه‌كان و سوننه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌و له‌ یاساكانی ناو گه‌ردوون تێبگه‌ن، به‌مه‌ش ئه‌توانن له‌سه‌ر زه‌وی ده‌سه‌ڵات په‌یدابكه‌ن و زه‌وی نوژه‌ن و ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه‌.
خوای گه‌وره‌ش ویستی وابوو پیشانی فریشته‌كانی بدات كه‌ ئه‌و دروستكراوه‌ی ئه‌وان له‌ پله‌و پایه‌یان كه‌مده‌كرده‌وه‌ له‌وان زاناتره‌و زانیاری له‌وان فراوانتره‌. خوای گه‌وره‌ داوای لێكردن ناوی چه‌ند شتێكی دیاریكراوی بۆ بهێنن به‌ڵام فریشته‌كان ناوی ئه‌و شتانه‌یان نه‌زانی و بۆیان ده‌ركه‌وت خوای گه‌وره‌ خاوه‌نی داناییه‌ و هه‌رچی ئه‌و ویستی نه‌كردبێ ئه‌وان نایزانن، بۆیه‌ یه‌كسه‌ر وتیان: ئێمه‌ پاكو بێگه‌ردی بۆ خوای گه‌وره‌ دائه‌نێین و سه‌رپێچی ویستی خوای گه‌وره‌ له‌ هیچ شتێكدا ناكه‌ین.
پاشان خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی به‌ ئاده‌م كرد ئه‌ویش ناوی شته‌كانی هێنا، هه‌تا فریشته‌كان پله‌و پایه‌ی ئاده‌م بزانن و له‌سه‌ر ده‌ستی ئاده‌م فێری ناوه‌كان ببن.

ڕێزگرتنی ئاده‌م -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت-
قورئانی پیرۆز بۆمان باس ده‌كات كه‌ خوای گه‌وره‌ ئاده‌می له‌ قوڕێكی ره‌ش له‌ باشترین شێوه‌دا دروست كرد‌و له‌ گیانی خۆی فوی پیاداكردو كردییه‌ مرۆڤێكی رێكوپێك، پاشان خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی به‌ فریشته‌كان كرد سوجده‌ی ڕێز بۆ ئاده‌م ببه‌ن، به‌م شێوه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ ڕێزی زۆری له‌ ئاده‌م و نه‌وه‌ی ئاده‌م گرت:
ـ له‌ باشترین شێوه‌دا ئاده‌میزادی دروستكرد.
ـ له‌ گیانی خۆی فوی پیادا كرد.
ـ فه‌رمانی به‌ فریشته‌كان كردووه‌ سوجده‌ی بۆ به‌رن.
ـ زه‌ویشی بۆ فه‌راهه‌م كردن و به‌ ده‌سه‌ڵاتی كردوون، تاوه‌كو ئاوه‌دانی بكه‌نه‌وه‌و به‌خششه‌كانی خوای گه‌وره‌ له‌ خواپه‌رستیدا به‌كاربهێنن.
له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌بێ نه‌وه‌ی ئاده‌م زۆر سوپاسی ئه‌م نیعمه‌تانه‌ بكات، ئه‌ویش به‌ به‌جێهێنانی مافی خوای گه‌وره‌و به‌ندایه‌تی بۆ كردنی.

سوجده‌ی فریشته‌كان بۆ ئاده‌م و سه‌رپێچیكردنی ئیبلیس
له‌به‌رئه‌وه‌ی فریشته‌كان خۆیان به‌ كه‌م گرت و خۆیان به‌ گه‌وره‌ نه‌زانی؛ سه‌ركه‌وتنیان له‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌دا به‌ده‌ست هێناو سوجده‌ی ڕێزیان بۆ ئاده‌م بردو به گه‌وره‌و به‌ڕێزیان دانا. به‌ڵام ئیبلیس خۆی به‌ گه‌وره‌زانی و سه‌رپێچی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ی كردو بوو به‌ یه‌كێك له‌ بێ بڕوایان.
كاتێكیش خوای گه‌وره‌ ده‌رباره‌ی هۆی سوجده‌ نه‌بردنی پرسیاری له‌ ئیبلیس كرد، ئیبلیس وتی: به‌ڕه‌گه‌ز من له‌ ئاده‌م باشترم، منت له‌ ئاگر دروستكردووه‌ به‌ڵام ئاده‌مت له‌ قوڕ دروست كردووه‌، ئاگریش له‌ قوڕ پاكترو گه‌وره‌تره‌، بێئاگا له‌وه‌ی قوڕو ئاگر هه‌ردووكیان دروستكراوی خوای گه‌وره‌ن و ئه‌وه‌یان چاكتره‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ چاكتری ئه‌زانێ، قوڕ له‌ ئاوو خۆڵ پێك هاتووه‌و خوای گه‌وره‌ هه‌موو دروستكراوه‌كانی له‌ قوڕ دروستكردووه‌و ئاگر ته‌نها كڵپه‌گرتنی مادده‌كانی زه‌وییه‌. به‌و شێوه‌یه‌ ئیبلیس وای گومان برد كه‌ كه‌س له‌و به‌ تواناتر نییه‌و وتی: من له‌ ئاده‌م باشترم، جا به‌ ئاشكرا سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌ی كردو له‌ خۆی بایی بوو.

ده‌ركردنی ئیبلیس له‌ به‌هه‌شت
دوای ئه‌وه‌ی ئیبلیس خۆی له‌وه‌ به‌ گه‌وره‌تر زانی كه‌ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ جێبه‌جێ بكات و تانه‌و ته‌شه‌ری له‌ دادگه‌ری و زانستی خوای گه‌وره‌دا، خوای گه‌وره‌ش پاداشتی سه‌رپێچی كردنه‌كه‌ی دایه‌وه‌و له‌ به‌زه‌یی خۆی و له‌ به‌هه‌شتی سه‌ر زه‌وی ده‌ریكرد. ئیبلیسیش داوای له‌ خوای گه‌وره‌ كرد كه‌ تا رۆژی دوایی بیهێڵێته‌وه‌و ژیانی پێ بدات، خوای گه‌وره‌ش قه‌بووڵی كرد.
ئامانجی ئیبلیس له‌مه‌دا بریتی بوو له‌ به‌كارهێنانی وزه‌و تواناكانی له‌سه‌ر لێشێواندن و گومڕاكردنی ئاده‌میزاد، به‌مه‌ش جه‌نگ دروست بوو له‌ نێوان ئاده‌م و نه‌وه‌كانی له‌ لایه‌ك و ئیبلیس و نه‌وه‌كانیشی له‌ لایه‌كی تر.
خوای گه‌وره‌ش‌ ویستی وابوو مرۆڤه‌كان تاقی بكاته‌وه‌و ئاده‌میزاد به‌ ویستی خۆی ڕێگای خوا ویستی و به‌هه‌شت هه‌ڵبژێرێ نه‌ك به‌ زۆری خوای په‌روه‌ردگار.
به‌م شێوه‌یه‌ دژایه‌تی نێوان ئیبلیس و ئاده‌م و نێوان نه‌وه‌كانیان دژایه‌تییه‌كی دێرینه‌، كه‌واته‌ هه‌رگیز ناكرێ ئیبلیس و نه‌وه‌كانی ببنه‌ ئامۆژگاری كه‌ری ئاده‌میزاد.
له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌بێ ئاده‌میزاد هۆشیارو وریا بێ له‌و فێڵ و شێوازانه‌ی ئیبلیس، كه‌ له‌ رێیانه‌وه‌ ئه‌یه‌وێ تووشی سه‌رپێچییه‌كانی خوای گه‌وره‌یان بكات.

دروستكردنی حه‌وا
له‌ پاش ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ ئیبلیسی له‌ به‌هه‌شت ده‌ركرد، ئاده‌م به‌ ته‌نها مایه‌وه‌، بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ ویستی وابوو هه‌ر له‌ خۆی هاوڕێیه‌كی له‌و به‌هه‌شته‌دا بۆ دروست بكات، به‌وشێوه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ خه‌وی له‌ ئاده‌م خستوو له‌ په‌راسویه‌كی ئاده‌م حه‌وای دروست كرد تا ببێته‌ مایه‌ی ئارامی ئاده‌م و هاوڕێیه‌تی یه‌كتر بكه‌ن.

فریودانی ئیبلیس بۆ ئاده‌م
به‌و شێوه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ ئاده‌م و خێزانه‌كه‌ی له‌ به‌هه‌شتێكی خۆش له‌سه‌ر زه‌وی داناو هه‌موو خۆشیه‌كانی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی بۆ حه‌ڵاڵ كردن، به‌ مه‌به‌ستی تاقیكردنه‌وه‌شیان ته‌نها دارێك له‌ داره‌كانی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی لێ قه‌ده‌غه‌كردن، لێره‌وه‌ یه‌كه‌م روبه‌ڕونه‌وه‌ی نێوان ئاده‌م و ئیبلیس رویدا، ئیبلیس ئه‌وه‌ی به‌ هه‌ل زانی و وه‌سوه‌سه‌ی خسته‌ دڵی ئاده‌مه‌وه‌و وای تێگه‌یاند كه‌ ئه‌و هاوڕێیه‌تی و ئامۆژگاری به‌ ڕاستگۆیی ده‌كات، كاتێكیش بینی ئاده‌م و حه‌وا پشتی تێده‌كه‌ن، زیاتر له‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنیان پێی داگرت، تا قایلی كردن به‌وه‌ی بۆیه‌ خوای گه‌وره ناهێڵێ‌ له‌ به‌ری ئه‌و دره‌خته بخۆن تا نه‌بنه‌ فریشته‌و به‌ هه‌تا هه‌تایی له‌و به‌هه‌شته‌دا نه‌مێننه‌وه‌، سوێندیشی بۆ خواردن كه‌ نییه‌تی پاكه‌و مه‌به‌ستی ئامۆژگاری كردنیانه‌.

تاوانی ئاده‌م
به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاده‌م ـ سه‌ره‌ڕای گه‌وره‌یی پله‌و پایه‌ی ـ ئاده‌میزاده‌و خوای گه‌وره‌ وه‌ك فریشته‌ له‌ هه‌ڵه‌ و تاوان نه‌ی پاراستووه‌، بۆیه‌ ئاده‌م و حه‌وا له‌ بیریان چوو كه‌ ئیبلیس دوژمنیانه‌و كه‌وتنه‌ داویه‌وه‌و به‌ قسه‌یان كردو له‌ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ ده‌رچوون و یه‌كه‌م كه‌سی تاوانكار بوون، خوای گه‌وره‌ش نیعمه‌تی خۆی لێسه‌ندنه‌وه‌، به‌ڵام خوای گه‌وره‌ ده‌روازه‌ی ته‌وبه‌و په‌شیمان بوونه‌وه‌ی بۆ كردنه‌وه‌، ئه‌وانیش به‌ خێرایی ته‌وبه‌یان كردو خوای گه‌وره‌ش په‌شیمان بوونه‌وه‌یانی لێ وه‌رگرتن و له‌ تاوانه‌كانیان خۆش بوو.

لێبوردن له‌ ئاده‌م و ده‌رهێنانی له‌ به‌هه‌شت
پاش ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ ئاده‌می فێری چۆنیه‌تی ته‌وبه‌كردن كردو لێی خۆش بوو، له‌و به‌هه‌شته‌ خۆشه‌ ده‌ریهێنان و له‌ زه‌ویدا داینان و خستنیه‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی تری درێژ تر، كه‌ هه‌لی زۆری تێدایه‌ بۆ په‌شیمانی و ته‌وبه‌كردن و لێخۆش بوون و چاكسازی. ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ش كه‌ مل ملانێی نێوان ئیبلیس و ئاده‌میزاده‌ له‌ سه‌ر زه‌وی به‌رده‌وام ئه‌بێ هه‌تا ئه‌و كاته‌ی زه‌وی و هه‌رچی وا به‌سه‌ریه‌وه‌ بۆ خوای گه‌وره‌ ده‌مێنێته‌وه‌، هه‌روه‌ها خوای په‌روه‌ردگار بۆی ڕوونكرنه‌وه‌ كه‌ رێنموونی و هیدایه‌تیان بۆ ره‌وانه‌ ده‌كات، هه‌ر كه‌سێكیش له‌ نه‌وه‌ی ئاده‌م رێی هیدایه‌تی خوای گه‌وره‌ بگرێ و له‌ دوای هه‌موو گوناهێك په‌له‌ له‌ ته‌وبه‌ بكات، ئه‌وه‌ به‌ختیاری دنیاو دواڕۆژ ئه‌بێ و وه‌ك ئاده‌م خوای گه‌وره‌ لێی خۆش ئه‌بێ، له‌ سزای سه‌ختی دواڕۆژیش رزگاری ئه‌بێ و ئه‌چێته‌ به‌هه‌شتی هه‌تاهه‌تاییه‌وه‌.

بابه‌تی پێوه‌ندیدار

چیرۆكی ئیدریس -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت-

چیرۆكی ساڵح -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت-

چیرۆكی شوعه‌یب -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت-

چیرۆكی نووح -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت-

چیرۆكی سوله‌یمان -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت-

چیرۆكی داود -سه‌لامی خوای لێ بێت-

چیرۆكی ئیبراهیم و ئیسماعیل -سه‌لامی خوایان لێ بێت-

لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٠]
  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠