پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٦-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٤/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

  سه‌ره‌تا :: ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ :: كۆمه‌ڵایه‌تی
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: سه‌ردار خالید | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٢٩٠ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٧/ ٢/٢٨ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

چۆن وا ده‌که‌ی خه‌ڵك گوێت بۆ بگرن؟
بێ گومان قسه‌کردن خۆی له‌ خۆیدا هونه‌ره‌، وه‌چۆنیه‌تی قسه‌کردنیش بۆ خه‌ڵک که‌ وابکه‌ی گوێت بۆ بگرن و موشتاقی قسه‌کانت بن و به‌ قسه‌کانت خۆشحال بن ئه‌وه‌ش هونه‌رێکی تره‌.
ئه‌گه‌ر بروانین له‌ ژیانی پێغه‌مبه‌رمان (دروودی خوای لێ بێت) ده‌بینین زۆربه‌ی کاته‌کان چه‌ند هونه‌رێکی به‌کار هێناوه‌ له‌ قسه‌کردندا وه‌کو به‌کارهێنانی ده‌ستی و چۆنیه‌تی جولاندنی چاوه‌کانی و له‌کوێی قسه‌کانی پێ بکه‌نێ و چۆن بگری و له‌کوێ بوه‌ستێ و له‌کوێ ده‌ست پێ بکاته‌وه‌ و..... هتد .
ئه‌مانه‌ هه‌مووی هونه‌رن له‌قسه‌کردندا که‌واده‌که‌ن گوێگر بێ تاقه‌ت نه‌بێت له‌ قسه‌کانت و به‌ تاسه‌وه‌ گوێ بۆ قسه‌کانت بگرێت.
لێره‌دا چه‌ند خاڵێک باس ده‌که‌ین و چه‌ند نموونه‌یه‌کیش له‌ ژیانی سه‌روه‌رمان (دروودی خوای لێ بێتت) ده‌خه‌ینه‌ ڕوو له‌ هونه‌ره‌کانی قسه‌کردن به‌ هیوای سوودمه‌ند بوون.

1- روونی ئامانج: هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ پێویسته‌ ئاماده‌بوان بزانن قسه‌که‌ر باسی چیان بۆ ده‌کات و ئامانجه‌که‌ی ڕوون بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بوان به‌شداری بکه‌ن و ئامانجی قسه‌کان بزانن و بشزانن له‌ کوێوه‌ ده‌ستی پێده‌کات و باسی چی ده‌کات ناوه‌رۆکه‌که‌ی چییه‌و له‌کوێش کۆتایی پێ دێت.

2- له‌سه‌ره‌تای باسه‌که‌ پێویسته‌ به‌ چه‌ند نموونه‌یه‌کی واقیعی و چیرۆک ده‌ست پێبکرێت وه‌ک نموونه‌ی چیرۆکی پێغه‌مبه‌ران و روداوی ڕاسته‌قینه‌و ئه‌و روداوانه‌ی له‌ ژیانی رۆژانه‌دا ڕووده‌ده‌ن.

3- به‌کارهێنانی ده‌ست له‌کاتی ئاخاوتندا: زۆر که‌س ده‌بینین له‌کاتی قسه‌کردندا ته‌نها ده‌می ده‌جولێ و له‌ شیشی وه‌ستاوه‌، به‌ڵام سه‌یرده‌که‌ین پێغه‌مبه‌رمان (دروودی خوای لێ بێتت) له‌ کاتی قسه‌کردن به‌گوێره‌ی پێویست ده‌سته‌کانی جولاندوه‌ تاوه‌کو خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌وروبه‌ری باشتر قسه‌کانیان بۆ ڕوون بێته‌وه‌و ببێته‌ نموونه‌یه‌کی ئاسان له‌به‌ر ده‌ستیان، بۆنموونه‌ کاتێ باسی (ته‌وازوع) ده‌کات، ڕووی ناو له‌پی ده‌ستی له‌ زه‌وی ده‌کات و نزیکی ده‌کاته‌وه‌ له‌ زه‌وی و ده‌فه‌رموێت(هه‌رکه‌سێک بۆخوا (ته‌وازوع)بنوێنێ (ئاماژه‌ به‌ ده‌ستی ده‌کات که‌ چۆن بۆ زه‌وی بردووه‌)، ئه‌وجاره‌یان ناو له‌پی ده‌ستی وه‌رده‌گێرێت بۆ ئاسمان و به‌رزی ده‌کاته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت خوا ئاوا به‌رزی ده‌کاته‌وه‌(ئاماژه‌ به‌ ده‌ستی ده‌کات که‌ به‌رزی کردۆته‌وه‌!!!!!.
لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که‌ به‌کارهێنانی ده‌ست له‌ کاتی قسه‌کردندا بایه‌خی خۆی هه‌یه‌و یارمه‌تی قسه‌که‌ر ده‌دات له‌سه‌ر ئاسان تێگه‌یاندنی به‌رامبه‌ره‌کانی.

4- جولاندنی چاو: جولاندنی چاو یه‌کێکه‌ له‌ هونه‌ره‌ هه‌ره‌ گرنگه‌کانی قسه‌کردن، له‌ کاتی قسه‌کردن ئه‌گه‌ر بێتوو قسه‌که‌ر یان وتار بێژ ته‌نها سه‌یری لایه‌ک بکات و لاکانی تر بایه‌خ پێ نه‌دات، ده‌بینی گوێگره‌کان به‌ره‌به‌ره‌ بێتاقه‌ت ده‌بن و له‌ قسه‌کان ڕاده‌که‌ن، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌بێ قسه‌که‌ر سه‌یری هه‌موولایه‌ک بکات و به‌ به‌رده‌وامی به‌ شێوه‌یه‌کی یه‌کسان به‌ملاو لادا ئاوربداته‌وه‌و ته‌ماشای هه‌مووان بکات.
وه‌کاتێ بینی گوێگری به‌رامبه‌ری سه‌یری ناوچاوی ئه‌و ده‌که‌ن ئه‌وا بزانێت تامه‌زرۆی قسه‌کانی ئه‌ون و ده‌توانێت له‌و کاته‌دا درێژه‌ به‌ قسه‌کانی بدات به‌گوێره‌ی پێویست، وه‌ گه‌ر بینی گوێگره‌کان سه‌یری خواره‌وه‌ ده‌که‌ن و چاویان زۆر لێکده‌ده‌ن و سه‌یری یه‌کتری ده‌که‌ن یان سه‌یری کاتژمێره‌که‌یان ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ بزانێت تاقه‌تی گوێگرتنیان نه‌ماوه‌و پێویسته‌ زوو قسه‌کانی کۆتایی پێ بێنێ.

5-پێویسته‌ قسه‌که‌ر ناوه‌ناوه‌ نموونه‌ به‌ یه‌کێک له‌ ئاماده‌بوان بێنێته‌وه‌ تاوه‌کو بێتاقه‌ت نه‌بن و به‌ بیستنی ناوی خۆیان بیانهێنێته‌وه‌ ناو باسه‌که‌و وایان لێ بکات بیریان لای ئه‌و بێت و بیریان په‌رته‌وازه‌ نه‌بێت.

6- له‌ کاتی قسه‌کردندا پێویسته‌ خه‌ڵک به‌شداریت له‌گه‌ڵ بکه‌ن، واباشه‌ بوار بده‌یته‌ به‌رامبه‌ره‌کانت و ئه‌وانیش به‌شدار بن له‌ قسه‌کردن و به‌ نموونه‌و به‌ڵگه‌ و چیرۆک و شتی تر بێنه‌ ناو باسه‌که‌وه‌.

7- ناوه‌ ناوه‌ قسه‌یه‌کی خۆش و زه‌رده‌خه‌ ئامێز زۆر گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ بێتاقه‌تی به‌رامبه‌ره‌کانت بپارێزیت و نوکته‌یه‌کی پرماناو پێکه‌نیناوی تێکه‌ڵ به‌قسه‌کانت بکه‌، ئه‌بو زه‌ر ده‌گێرێته‌وه‌ و ده‌لێ:
(تا ئێستا پێغه‌مبه‌رم - دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- نه‌دیوه‌ قسه‌یه‌کی فه‌رمووبێت به‌بێ زه‌رده‌خه‌نه‌).

8- دوای قسه‌کردنێکی، پرسیار بکه‌وه‌ له‌وانه‌ی قسه‌یان بۆ ده‌که‌یت له‌وه‌ی بۆت باس کردوون تاوه‌کو ئاگایان له‌ قسه‌کانت بێت، به‌ڵام وریای ئه‌وه‌ی به‌ نه‌که‌ویته‌ ناو هه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌ی به‌ قسه‌ی بیریندارکه‌ر وه‌ڵامیان بده‌یته‌وه‌ له‌کاتی نه‌زانینی وه‌ڵامه‌کان!! به‌ڵکوو به‌ قسه‌یه‌کی نه‌رم و پێکه‌نین ئامێز وریای بکه‌وه‌و فێری بکه‌ که‌ پێویسته‌ ئه‌وه‌ی ده‌وترێت به‌بیری بمێنێت و ئاگای لێی بێت.

سه‌ردار خالید .. هه‌ولێر
سایتی یه‌كگرتوو

لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٠]
  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠