پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
ته‌می ڕه‌شبینى و ئومێدێك بۆ داهاتوو كاتىَ ورد ده‌بینه‌وه له‌ته‌واوى چین وتوێژو پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگاى كوردیمان ئه‌وا تاكه‌كانى به‌هۆى ئه‌و باروو زروف و گۆڕان وهه‌ڵچوون وداچوونه‌ى ته‌واوى بواره‌كانى ژیانى گرتۆته‌وه جۆرێك له بىَ ئومێدى و ڕه‌شبینى و دڵ خۆشنه‌بوون و‌دڵ ته‌نگى به ڕووخسار‌و هه‌ڵسوكه‌وتیانه‌وه دیاره، به‌جۆرێك هه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌دان چه‌ندین ئاخ وحه‌سره‌ت ڕوومان تىَ ده‌كات، گه‌رچى ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ى ئیمڕۆ ڕووى له‌خه‌ڵك وده‌سه‌لاَت به‌تایبه‌تى كردوه زۆر‌و زه‌به‌ندن، وبه‌هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌ك ناگرنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆزه‌گه‌و ئاوات و ئه‌و قوربانیانه‌ى ساڵه‌هاى ساڵه گه‌له‌كه‌مان به‌خشیویه‌تى، وه‌لىَ به‌هۆى زاڵ بوونى ڕۆحیه‌تى ماددى گه‌ڕى به‌سه‌ر زۆرینه‌ى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگاكه‌مان وكرانه‌وه‌ى ته‌واوى بواره‌كان له‌به‌رده‌م بیر‌و تێگه‌یشتنى خه‌ڵك له‌سایه‌ى سیسته‌مى نوێى جیهانى وئیستغلال كردنى ئه‌م كرانه‌وه‌یه‌ش بۆ داڕووخانى روح ودورخستنه‌وه‌ى تاكه‌كانى ئه‌م میلله‌ته له ئاكارو ڕه‌وشته جوانه‌كان ونه‌بوونى به‌رنامه‌و میكانزمێكى ڕێك ودروست له‌نێوان رێكخراو‌و ده‌زگا كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان ئه‌م حاڵه‌ته هاتۆته بوون كه مه‌به‌ستمان دیارده‌ى ڕه‌شبینییه، بۆیه گه‌ره‌كه هه‌موومان بیر له‌م دیارده نێگه‌تیڤه بكه‌ینه‌وه به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردن وبنبڕكردنى، به‌شى شێریش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى ده‌سه‌لاَت و ڕیفوَرمخوازان كه خۆى ده‌بینێته‌وه له‌زانایانى ئایینى و ڕۆشنبیران وكه‌سایه‌تییه سیاسى وجڤاكیه‌كان، چونكه زاڵبوونى ئه‌م دیارده‌یه به‌سه‌ر هه‌ڵس وكه‌وت وكارو ڕه‌فتارو بیركردنه‌وه‌ى تاكه‌كان ئه‌بێته مایه‌ى كاڵبوونه‌وه‌ى ڕوحیه‌تى به‌رپرسیاریه‌تى و نیشتمان په‌روه‌رى ویه‌كهه‌ڵوێستى له‌پێناو سه‌رخستنى پرۆژه نیشتمانییه‌كانمان، لام سه‌یره چه‌ندین ڕێكخراو وسه‌ندیكا وده‌زگاى كۆمه‌لاَیه‌تى له‌نێو كوردستان به‌میزانیه‌ى سه‌رسوڕهێنه‌ر كارده‌كه‌ن كه‌زۆربه‌یان ده‌سه‌لاَت پشتگیریان ده‌كات كه‌چى ئێستاشى له‌گه‌ڵ بێت نه‌توانراوه سنوورێك بۆ ڕووكردنى گه‌نجانمان به‌ره‌و هه‌نده‌ران و چه‌ندین كێشه‌ى تر كه ته‌نگى به ئێمه هه‌ڵچنیوه چاره‌سه‌ر بكرێت، ئاخۆ ئه‌كرىَ ئێمه هه‌ر ده‌سته‌وه‌سان بین له‌به‌رده‌م ئه‌م رۆح سووتانه؟ ئه‌بىَ وانه‌زانین ته‌نها دروست كردنى باڵه‌خانه‌ى سه‌یرو هێنانى چه‌ندین ئوتۆموبیلى مۆدێل تازه تاوێك ئه‌داته‌وه به‌ر ر‌ۆحى ئه‌م خه‌ڵكه!!! به‌ڵكووو كاتى ئه‌وه هاتوه قه‌درو ڕێزى مرۆڤ بگه‌رێته‌وه‌و خه‌ڵكى به فه‌راهه‌م كردنى ماف و ئازادییه گشتیه‌كان وڕاستگۆیى وشه‌فافیه‌تى ده‌سه‌لاَت له‌به‌رده‌م خه‌ڵك، خۆشه‌ویستى وئاسووده‌ى ودڵخۆشبوون ڕووبكاته‌وه تاكه‌كانى ئه‌م میلله‌ته، ئه‌بىَ چیتر هه‌ر‌یه‌كه‌مان بۆخۆى نه‌ژى به‌ڵكوو هه‌موومان بۆیه‌كتر بژین ومافى یه‌كتر پێشێل نه‌كه‌ین، ساڵ ونیوێكه ئێمه بووینه‌ته خاوه‌ن حكومه‌تێكى چل ودوو وه‌زیرى یه‌كگرتوو، كه‌چى گۆڕانێكى دیار‌و كاریگه‌رمان به‌دى نه‌كرد كه ببێته مایه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئومێدێك بۆ ئه‌م خه‌ڵكه، زۆرینه‌ى به‌رپرس وئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانیشمان نه‌مان دى پرۆژه‌یه‌كى تۆكمه‌ى پىَ بىَ بۆنه‌هێشتنى ئه‌م حاڵه‌ته، گه‌ر هه‌ر‌یه‌كه‌مان سه‌رێك بده‌ین له‌ده‌زگا قه‌زاییه‌كان ئه‌زانێ ئیمڕۆ ئێمه له‌چ گێژاوێك دا ژیان ده‌بینه سه‌ر، ڕێژه‌ى خۆكوشتن له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌و هه‌لاَیسانى دیارده‌ى ته‌لاَق وهه‌ڵوشاندنه‌وه‌ى كایه كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان ڕوون ترین به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌م دیارده‌یه و ده‌زگا په‌روه‌رده‌یى وئایینیه‌كانیشمان له‌بوونى ڕۆتین وخه‌مساردى وبىَ موبالاتى هیچى تر‌ى پىَ شك نابه‌ى، بۆیه گه‌ره‌كه ده‌زگاكان و رێكخراو ته‌نانه‌ت تاكه تاكه‌مان به خۆداچوونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ین وئومێدێك بۆخۆمان ونه‌وه‌كانمان زیندوو كه‌ینه‌وه كه به بڕواى من خۆى ده‌بینێته‌وه له پابه‌ندبوون به‌ئاكارو ڕه‌وشته ئایینى وكۆمه‌لاَیه‌تى وئینسانییه‌كان وگه‌ڕانه‌وه‌ى ڕێز‌و حورمه‌ت بۆ مرۆڤ وبه‌هێزكردنى ر‌ۆحى برایه‌تى وبۆیه‌ك ژیان و سه‌ر له‌نوىَ سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ى شۆره‌شێكى نوێ دژى خۆپه‌رستى وگه‌نده‌ڵى به‌هه‌موو شێوه‌كانى و گه‌ڕانده‌وه‌ى سه‌روه‌رى یاسا ودابین كردنى عه‌داڵه‌تى كۆمه‌لاَیه‌تى له‌نێوان تاكه‌كان ،، Shekhan_diana@yahoo.com
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).