|
ناوی خوای گه‌وره له‌سه‌ر به‌رده پیرۆزه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت
خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: سنريهم آياتنا في الآفاق وفي أنفسهم حتى يتبين له‌م أنه الحق أولم يكف بربك أنه على كل شي‌ء شهيد . [فصلت: 53].
واته: به‌رده‌وام ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره له هه‌موو ئاسۆكاندا له ده‌ركه‌وتندا ده‌بن هه‌تا بێباوه‌ڕان ڕاستیی قورئانیان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، ئایا ته‌نها شایه‌تیی په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر ڕاستیی قورئان به‌س نییه، له كاتێكدا په‌روه‌ردگار ئاگاداری هه‌موو ئیش و كرده‌وه‌یه‌كی به‌نده‌كانێتی.
برایان و خوشكانی به‌ڕێزم، السلام علیكم ورحمة الله وبركاته
گه‌وره‌ترین به‌خشش و فه‌زڵی خوای گه‌وره به‌سه‌ر به‌نده‌كانییه‌وه ئه‌وه‌یه كه له هه‌موو شوێن و هه‌موو شتێك‌دا ئایه‌ته‌كانی خۆی بۆ به‌نده‌كانی ده‌رده‌خات، هه‌تا به‌ڵگه بن له‌سه‌ر توانای خوای گه‌وره و ڕاستیی په‌یامه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، هه‌رچیش له گه‌ردووندا هه‌یه به‌نده‌ی خوای گه‌وره‌ن و به‌ڵگه‌یه‌كن له‌سه‌ر توانا و په‌روه‌ردگاریی خوای گه‌وره. هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌زه‌ییی خوای گه‌وره‌یه بۆمان و هه‌تا به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیمان به خوای گه‌وره‌وه بمێنێت و هه‌ست به نزیكی خوای گه‌وره بكه‌ین و خواپه‌رستیش له چاكترین شێوه‌یدا بكه‌ین. ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: يسبح لله ما في السموات وما في الارض الملك القدوس العزيز الحكیم . [جمعة: 1].
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش پێشكه‌شتانی ده‌كه‌ین وێنه‌ی چه‌ند به‌ردێكی پیرۆزه. چه‌ند به‌ردێكی ناوازه و نایابی ئه‌وتۆ كه به خه‌تی جیاجیا ناوی خوای گه‌وره و هه‌روه‌ها وێنه‌ی كه‌عبه‌ی پیرۆز به هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه و به ڕه‌نگه ڕاستییه‌كانییه‌وه له‌و به‌ردانه‌دا ده‌ركه‌وتوون. ئه‌مه‌ش موعجیزه‌یه‌كی گه‌وره‌ی په‌روه‌ردگار‌ه، به‌تایبه‌تی كاتێك بزانین:
1- ئه‌م به‌رده پیرۆزانه (%100) سروشتین و ده‌ستكاری نه‌كراون.
2 - پڕۆفیسۆری گه‌وره‌ی به‌ناوبانگی ئیسلامی له بواری جیۆلۆجیدا دوكتۆر زه‌غلوول نه‌ججار -خوای گه‌وره بیپارێزێت- خۆی به‌م به‌ردانه‌دا چۆته‌وه و ته‌مه‌نی به‌رده‌كانی به 25 تا 30 ملیۆن ساڵ مه‌زه‌نده كردووه. دوكتۆر له ساڵی (2002) له شه‌وی قه‌دردا له ئه‌ڵقه‌یه‌كی ئیعجازی زانستی له كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئاسمانیی شاریقه‌دا باسی ئه‌م به‌ردانه‌ی كردووه و هه‌ر له‌و ئه‌ڵقه‌یه‌شدا ته‌مه‌نی ئه‌و به‌ردانه‌ی به‌و شێوه‌یه باس كردووه.
3- ئه‌م به‌ردانه له‌لایه‌ن تاقیگه پسپۆڕه‌كانی بواری زانستی به‌رده‌كان به‌ڵگه‌نامه‌ی زانستی‌یان پێ دراوه و ڕاستی ئه‌و به‌ردانه‌یان سه‌لماندووه؛ ئه‌وه‌شیان جێگیر كردووه كه ئه‌و به‌ردانه و هه‌رچیشیان له‌سه‌ر نووسراوه یان كێشراوه (%100) ڕاسته و به‌ردی پیرۆزی سروشتین.
تێبینی:
1- ده‌توانیت ئه‌م وێنانه به‌گه‌وره‌یی له ماڵپه‌ڕی: [www.55a.net] ببینیت، كاتێك كرته له‌سه‌ر وێنه‌كان بكه‌ىت.
2- خاوه‌نی ئه‌م به‌ردانه هاووڵاتییه‌كی عێراقییه و له شاری دوبه‌ی ده‌ژیت. ئه‌و به‌ردانه‌ی له سندووقێكی سپاردندا له یه‌كێك له بانكه‌كانی دوبه‌ی داناوه. ده‌شتوانیت به‌م ناونیشانه ئه‌لكترۆنییه په‌یوه‌ندی به خاوه‌نی به‌رده‌كان (المهندس: محمد مطر)ه‌وه بكه‌یت:konozstone@yahoo.com.
له لای چه‌په‌وه به‌ردێكی پیرۆزی سروشتییه، که وێنه‌ی كه‌عبه‌ی پیرۆزی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌م به‌رده له یه‌مه‌ن دۆزراوه‌ته‌وه و ته‌مه‌نی نزیكه‌ی (30.000.000) ملیۆن ساڵ ده‌بێت. جا به‌ڕێزم بیر له‌مه بكه‌ره‌وه خوای گه‌وره بتپارێزێت.
وێنه‌ی ڕاستیی به‌ردى پیرۆزی سروشتی ترن و وێنه‌ی كه‌عبه‌ی پیرۆزیان تێدا ده‌رده‌كه‌وێت.
وێنه‌ی ئه‌و به‌رده پیرۆزانه‌ی كه ناوی خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ر نووسراوه.
به‌ردێكی پیرۆزه، وێنه‌یه‌كی تێدا دیاره له وێنه‌ی مزگه‌وتی (قبة الصخرة) ده‌چێت.
دوكتۆر زه‌غلوول نه‌ججار بۆ خۆی به‌م به‌ردانه‌دا چۆته‌وه و له سێ لاپه‌ڕه‌دا تێبینییه‌كانی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م به‌ردانه تۆمار كردووه و تێیدا ڕاستیی ئه‌م به‌ردانه دووپات ده‌كاته‌وه. بۆ گه‌وره‌كردنی نووسینه‌كانی دوكتۆر سه‌ردانی هه‌مان ماڵپه‌ڕ بكه.
سێ به‌ڵگه‌نامه‌ی باوه‌ڕپێكراوه له لایه‌نه جیهانییه پسپۆڕه‌كان له بواری زانستی به‌رده پیرۆزه‌كاندا، که ڕاستیی ئه‌م به‌ردانه ده‌چه‌سپێنن. ده‌توانی له هه‌مان ماڵپه‌ڕ به‌گه‌وره‌یی ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه ببینیت.
سه‌رچاوه:
WWW.55A.COM
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|