سه‌ره‌تا
:: گۆشه‌ی منداڵان
:: ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر
چاپی بکه
لێدوان بنێره
بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت
له‌لایه‌ن: : موحه‌ممه‌د ئیدریس |
خوێنراوه‌ته‌وه : ١٩٥ |
ڕێكه‌وت : ٢٠٠٧/ ٣/٦ |
ئه‌م وتاره پاشه‌كه‌وت بكه
به‌شی هه‌شته‌م .. په‌یمانی حوده‌یبییه
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله علیه‌و سلم) له پاڵ جیهاده سه‌ربازییه‌كه‌یدا جیهادێكی تری سیاسیشی هه‌بوو... به سیاسه‌ت و دانایی توانی حه‌زی شه‌ڕه‌نگێزی دوژمنانی ئیسلام له باربه‌رێ و موشریكه‌كانی ناچاركرد ده‌رگای گفتوگۆ بكه‌نه‌وه، به‌مه‌ش خه‌ڵكی ڕاستی ئیسلامیان بۆ ده‌ركه‌وت و به كۆمه‌ڵ هاتنه ئیسلامه‌وه، په‌یمانی حوده‌یبییه‌ش یه‌كێك بوو له‌و كاره سیاسییانه‌ى رێی بۆ فه‌تحێكی تری گه‌وره‌تر خۆشكرد؛ ئه‌ویش فه‌تحی مه‌ككه بوو، به‌وه‌ش گرێی بێباوه‌ڕی هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و دووڕووه‌كانیش له شوێنی خۆیان دامركانه‌وه، هه‌روه‌ها دواتر نیوه دوورگه‌ی عه‌ره‌بیان له ده‌سه‌ڵاتی جوله‌كه پاك كرده‌وه، به‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتی مسوڵمانان له ناوچه‌كه‌دا په‌ره‌ی سه‌ندو زیادی كرد.
سه‌ردانی كردنی مزگه‌وتی حه‌رام
شه‌ش ساڵ تێپه‌ڕی به‌سه‌ر هیجره‌تی پێغه‌مبه‌رداو هێشتا موشریكه‌كان نه‌یان ده‌هێشت مسوڵمانان بۆ حه‌ج و عه‌مره‌كردن سه‌ردانی مه‌ككه بكه‌ن، هه‌رچه‌ندیش باوی عه‌ره‌ب وابوو كه نابێ رێ له حاجیانی ماڵی خوا بگیرێ، به‌ڵام ئه‌و باو‌و نه‌ریته مسوڵمانانی نه‌ئه‌گرته‌وه‌و هه‌ر كافرێك به مسوڵمانێك بگه‌یشتا‌یه با له مانگی حه‌رامیشدا بووایه ئه‌یكوشت... تا رۆژێكیان پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌و سلم) موژده‌ی به مسوڵمانان دا، كه ئه‌یه‌وێ بچن بۆ مه‌ككه‌و حه‌ج و عه‌مره‌ی ماڵی خوای گه‌وره به‌جێ بهێنن.
پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌و سلم) به هاوه‌ڵانی راگه‌یاند له خه‌ودا بینویه‌تی خۆی و یارانی به هێمنی بۆ مزگه‌وتی حه‌رام ئه‌چن و سه‌ریان ئه‌تاشن و حه‌ج و عه‌مره ئه‌كه‌ن و له كه‌س ناترسن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌و سلم) عه‌ره‌به ده‌شتكییه‌كانی بانگ‌كرد تا له‌گه‌ڵیدا بچنه ماڵی خوای گه‌وره، هه‌روه‌ها ئه‌وان و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی شاری مه‌دینه‌و ده‌وروبه‌ریشی ئاگاداركرد كه‌وا به نیازی عه‌مره‌كردن ده‌ڕۆن و جه‌نگ ناكه‌ن، به‌ڵام ده‌شته‌كییه‌كان و دووڕووه‌كان وایان ئه‌زانی ئه‌مجاره پێغه‌مبه‌رو هاوه‌ڵان ناگه‌ڕێنه‌وه‌و هه‌موویان له ناوئه‌چن، بۆیه نه‌چوون و كه‌وتنه بڕووبیانو هێنانه‌وه.
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله علیه‌و سلم) و١٤٠٠ مسوڵمان به ڕێ كه‌وتن و ئیحرامی عه‌مره‌یان به‌ست و ٧٠ وشتری قوربانییان له‌گه‌ڵ خۆیان برد‌و شمشێره‌كانیان خستبووه ناو كێلان، ئه‌مانه‌ش نیشانه‌ی جه‌نگ نه‌كردن بوون، هه‌روه‌ها ئوم سه‌له‌مه‌ی خێزانیشی له‌گه‌ڵ خۆ‌یا برد.
ڕێگرتن له پێغه‌مبه‌ری خوا تا نه‌چێته ناو مه‌ككه
كاتێك مسوڵمانان گه‌یشتنه ناوچه‌ى(عسفان) هه‌واڵ گه‌یشت به پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌و سلم) كه قوڕه‌یش هێزێكی زۆری كۆكردۆته‌وه‌و به‌ڕێ كه‌وتوون تا نه‌هێڵن مسوڵمانان بچنه ناو مه‌ككه.
پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌و سلم) وتی:{ئێمه بۆ عه‌مره هاتووین نه‌ك بۆ جه‌نگ، قوڕه‌یش جه‌نگ ماندووی كردوون، ئیتر بۆچی لێم ناگه‌ڕێن بۆ خه‌ڵكی تر، ئه‌گه‌ر تێداچووم ئه‌وه ئاواتیان به‌دی هاتووه، ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ش سه‌ری خستم ئه‌وه ئه‌توانن به سه‌لامه‌تی بێنه ناو ئیسلامه‌وه، به خوا وازناهێنم و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره بۆی ره‌وانه‌كردووم جیهاد ئه‌كه‌م، هه‌تا له‌ناو ئه‌چم یان خوای گه‌وره سه‌رم ئه‌خات }.
پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله علیه‌و سلم) كه زانی قوڕه‌یشییه‌كان ڕێگاكه‌یان به‌ستووه ڕێیه‌كی سه‌ختی شاخاوی پڕ دڕكوداڵی گرته‌به‌ر تا گه‌یشتنه جێیه‌ك له‌وێدا وشتره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌و سلم) خه‌وی لێ كه‌وت و هه‌رچی تێ‌یان خوڕی هه‌ڵنه‌سا، خه‌ڵكی وتیان: ئه‌مه خووه ئه‌م وشتره فێری بووه. به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌و سلم) وتی: نه‌خێر به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی فیله‌كانی به‌ندكردو نه‌یهێشت بچنه مه‌ككه‌وه هه‌ر ئه‌ویش ئه‌م وشتره‌ی به‌ند كردووه تا نه‌چێته ناو مه‌ككه. پاشان پێغه‌مبه‌ر وتی: به‌خوا ئه‌گه‌ر قوڕه‌یش داوای شتێكم لێ بكه‌ن سیله‌ی ره‌حم و ڕێزی كه‌عبه‌ی تێدابێ ئه‌یان ده‌مێ، دواتر ڕووی وشتره‌كه‌ی گۆڕی و ئه‌وسا وشتره‌كه هه‌ڵساو هه‌موو به‌ڕێ كه‌وتن تا گه‌یشتنه حوده‌یبییه.
له حوده‌یبییه‌دا مسوڵمانان له‌سه‌ر تۆزه ئاوێك هه‌ڵیاندا، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد ئاوه‌كه ته‌واو بوو، مسوڵمانه‌كان هاواریان لێ هه‌ستاو سكاڵای تینوێتییان كرد، پێغه‌مبه‌ریش تیرێكی ده‌رهێناو فه‌رمانی كرد تیره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ریان برد‌و له‌و ناوه‌دا بیرێكی لێ بوو تیره‌كه‌یان خسته ناوی پاشان به فه‌رمانی خوای گه‌وره ئاو هاژه‌ی كرد، به‌جۆرێك ئاوه‌كه سه‌ركه‌وت تا گه‌یشته ده‌می بیره‌كه‌و هاوه‌ڵان به جامه‌كانیان ئاویان له بیره‌كه ده‌رئه‌هێنا.
دانوستان له نێوان قوڕه‌یش و پێغه‌مبه‌ردا
قوڕه‌یش به‌رده‌وام نوێنه‌ر له‌سه‌ر نوێنه‌ریان ئه‌نارد تا بزانن بۆچی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌و سلم) به‌ڕێ كه‌وتووه، هه‌ر نوێنه‌رێك ئه‌هاته لای پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌و سلم) پێی رائه‌گه‌یاندن كه بۆ حه‌ج و عه‌مره هاتووه‌و جه‌نگ ناكات به‌ڵام قوڕه‌یش ئارام نه‌ده‌بوو هه‌تا كه‌سێكی به متمانه‌ی خۆیان به ناوی( عروه بن مسعود الثقفی) كه سه‌رۆكی خه‌ڵكی تائیف بوو نارده لای پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌و سلم)، عوروه هاته لای پێغه‌مبه‌رو وتی: ئه‌وه چییه موحه‌ممه‌د سوپایه‌كت له كوڕ‌و كاڵ و خه‌ڵكی ئه‌م لاو لا كۆكردۆته‌وه بۆ له‌ناوبردنی كه‌سوكاری خۆت، ئه‌وه بزانه قوڕه‌یشیش سوپایه‌كی گه‌وره‌ی بۆ كۆكردوویته‌وه‌و به‌خوا له‌به‌رچاویشمه هه‌ر جه‌نگ رویدا ئه‌مانه‌ی ده‌وروبه‌رت ڕائه‌كه‌ن و به‌ته‌نها به‌جێت ئه‌هێڵن، ئه‌بوبه‌كر وه‌ڵامی دایه‌وه‌و وتی: ئێمه پێغه‌مبه‌ر به‌جێ ئه‌هێڵین؟. عوروه كاتێك قسه‌ی ئه‌كرد ده‌ستی ئه‌برد بۆ ڕیشی پێغه‌مبه‌ری خوا به‌ڵام (مغیرة بن شعبة) ى هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر ئه‌یكێشا به ده‌ستی عور‌وه‌داو ده‌ستی لا ئه‌برد، پاشان عوروه گه‌ڕایه‌وه بۆ لاى قوڕه‌یش و پێی وتن: "خه‌ڵكینه من قه‌یسه‌رى رۆم و كیسرای فارس و نه‌جاشی حه‌به‌شه‌م بینیوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵانی موحه‌ممه‌د بۆ موحه‌ممه‌دی ئه‌كه‌ن كه‌س بۆ كه‌سی ناكات، لێیان گه‌ڕێن با حه‌ج بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه چونكه ئه‌ترسم بدۆڕێن و سه‌رنه‌كه‌ون."
پاشان پێغه‌مبه‌ر( عثمان بن عفان) ى بۆ لای قوڕه‌یش ره‌وانه‌كرد هه‌تا تێ‌یان بگه‌یه‌نێ كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌و سلم) بۆ جه‌نگ نه‌هاتووه، قوڕه‌یشییه‌كان به عوسمانیان وت: تۆ بچۆ ته‌واف به ده‌وری كه‌عبه‌دا بكه، چونكه عوسمان خزمی له مه‌ككه زۆر بوو، به‌ڵام عوسمان(خوای لێ رازیبێ) وتی: به بێ پێغه‌مبه‌ری خوا ته‌واف ناكه‌م، پاشان ئه‌وان عوسمانیان ده‌ست به‌سه‌ركردو ماوه‌یه‌كی له مه‌ككه‌دا پێچوو، هه‌روه‌ها له لاى مسوڵمانان وا بڵاوبوه‌وه كه قوڕه‌یش عوسمانیان كوشتووه، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌و سلم) وتی: كه‌وای لێهات ناڕۆین و له‌گه‌ڵ قوڕه‌یشا ئه‌جه‌نگێین.
په‌یمانی ره‌زامه‌ندی(بیعة الرضوان)
بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی عوسمان و بۆ جه‌نگ كردن له‌گه‌ڵ قوڕه‌یشا پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌و سلم) هاوه‌ڵانی له ژێر دارێكا كۆكرده‌وه هه‌تا په‌یمانی له‌گه‌ڵدا تازه بكه‌نه‌وه، ئه‌وانیش هه‌موو یه‌ك یه‌ك له‌سه‌ر مردن و ئارام گرتن په‌یمانیان به پێغه‌مبه‌ر دا، یان مه‌ككه بگرن یان شه‌هید ببن، پێغه‌مبه‌ریش ده‌ستێكی خسته ناو ده‌سته‌كه‌ی تری و وتی: ئه‌مه‌ش په‌یمانی عوسمان بێ، ئه‌م په‌یمانه‌ش ناونرا په‌یمانی ره‌زامه‌ندی و خوای گه‌وره‌ش له‌سه‌ر ئه‌م په‌یمانه له قورئاندا سه‌نای هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری كردووه‌و پێغه‌مبه‌ری خواش(صلى الله علیه‌و سلم) پێی وتن: ئێوه باشترین خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وین.
په‌یمانی ئاشتی
كاتێك قوڕه‌یشییه‌كان هه‌واڵیان پێگه‌ی مسوڵمانان بڕیاریان گۆڕیوه‌و به‌ته‌مای جه‌نگن، خێرا‌و به په‌له عوسمانیان بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌و سلم) نارده‌وه.
قوڕه‌یش هه‌رچه‌ند ئه‌یانزانی مسوڵمانان بۆ شه‌ڕ نه‌هاتوون به‌ڵام هه‌ر سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بواریان نه‌ده‌ن بچنه ناو مه‌ككه‌وه بۆیه( سهیل بن عمرو) یان وه‌ك نوێنه‌ر نارده لای پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌و سلم) تا دانوستان له‌گه‌ڵ مسوڵمانان بكات و په‌یمانی جه‌نگ نه‌كردنیان له‌گه‌ڵا ببه‌ستێ، قوڕه‌یش ٤ مه‌رجیان بۆ ئاشتی هه‌بوو:
١ـ بۆ ماوه‌ی ١٠ ساڵ له‌گه‌ڵ یه‌كدا نه‌جه‌نگێن.
٢ ـ هه‌ر پیاوێك له قوڕه‌یشه‌وه هات بۆ لای موحه‌ممه‌د بینێرنه‌وه بۆ مه‌ككه، به‌ڵام هه‌ر كه‌س لای موحه‌ممه‌ده‌وه چوو بۆ مه‌ككه ئه‌وان نه‌ینێرنه‌وه.
٣ ـ ئه‌م ساڵ موحه‌ممه‌دو مسوڵمانه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی حه‌ج و عه‌مره بكه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه‌و ساڵێكی تر بێنه‌وه، ئه‌وكاته قوڕه‌یش مه‌ككه‌یان بۆ چۆڵ ئه‌كاو مسوڵمانان ئه‌توانن ٣ رۆژ له مه‌ككه‌دا بمێننه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌بێ مسوڵمانان ته‌نها چه‌كی كاروانیان پێبێ.
٤ـ خێڵه عه‌ره‌به‌كانی تری غه‌یری قوڕه‌یش سه‌ربه‌ست بن له‌وه‌ی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ موحه‌ممه‌د ئه‌به‌ستن یان له‌گه‌ڵ قوڕه‌یش.
پێغه‌مبه‌ری خواش(صلى الله علیه‌و سلم) ئه‌م مه‌رجانه‌ی قه‌بووڵ كرد.
كاریگه‌ری په‌یمانی ئاشتی له‌سه‌ر مسوڵمانان
مسوڵمانه‌كان به‌م ئاشتییه زۆر خه‌مبار بوون، وه‌هایان ئه‌بینی به‌نده‌كانی په‌یمانه‌كه به قازانجی بێباوه‌ڕان ته‌واو ئه‌بێ، بۆیه هاتنه لای پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌و سلم) و وتیان:" ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا چۆن ئێمه مسوڵمان بنێرینه‌وه‌و كه‌چی ئه‌وه‌ی له ئیسلام هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وان نه‌مان ده‌نه‌وه؟" پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌و سلم) وتی:{ئه‌وه‌ی له ئیسلام هه‌ڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وه خوا لێمانی دوور ئه‌خاته‌وه‌و نامانه‌وێ، ئه‌و مسوڵمانه‌شی ئێمه بۆیان ده‌نێرینه‌وه خوا كاری بۆ ئاسان ئه‌كا }.
ته‌نانه‌ت ئه‌م په‌یمانه به جۆرێك كاری له هاوه‌ڵان كرد عومه‌ر خۆی پێ نه‌گیراو له لاى پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله علیه‌و سلم) ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر به‌نده‌كانی ئه‌و په‌یمانه ده‌ربڕی، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله علیه‌و سلم) دڵسۆزیی عومه‌ری له به‌رچاو بوو بۆیه ئارامی كرده‌وه‌و وتی: من پێغه‌مبه‌ری خوام و هه‌رگیز له فه‌رمانی خوا یاخیی نابم و خواش سه‌رم ئه‌خات .
پاشان پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌و سلم) عه‌لی بانگ كرد هه‌تا مه‌رجه‌كانی په‌یمانه‌كه بنووسێ، سه‌ره‌تا پێی وت: بنووسه(بسم الله الرحمن الرحیم)، سوهه‌یل وتی: قوڕه‌یش ئه‌وه نازانێ ته‌نها(باسمك اللهم) ئه‌زانێ، پێغه‌مبه‌ر وتی: بنووسه(باسمك اللهم)، پاشان وتی: ئه‌مه ئه‌و په‌یمانه‌یه كه موحه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌ری خوا له‌سه‌ری پێكهاتووه... لێره‌دا سوهه‌یل ره‌خنه‌ی گرت و وتی: ئه‌گه‌ر بمانزانییایه تۆ پێغه‌مبه‌ری خوایت جه‌نگمان له‌گه‌ڵ نه‌ئه‌كردی و رێمان لێ نه‌ئه‌گرتی به‌ڵكوو ناوی خۆت و باوكت بنووسه، پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله علیه‌و سلم) به عه‌لی وت: وشه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا بكوژێنه‌وه‌و بنوسه: ئه‌مه ئه‌و په‌یمانه‌یه كه موحه‌ممه‌دی كوڕی عه‌بدوڵڵاو سوهه‌یلی كوڕی عه‌مر له‌سه‌ری پێكهاتن...
پاش نووسینه‌وه‌ی په‌یمانه‌كه كوڕێكی سوهه‌یل ناوی(أبا جندل) بوو، پێشتر مسوڵمان ببوو به‌ڵام قوڕه‌یش نه‌یانده‌هێشت بۆ لاى مسوڵمانان كۆچ بكات، ئه‌بوجه‌نده‌ل خۆی گه‌یانده مسوڵمانان و په‌نای بۆ هێنان، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌و سلم) وتی: ئێمه په‌یمانی ئاشتیمان له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌ومه‌دا به‌ستووه‌و ناتوانین ئه‌و په‌یمانه بشكێنین، ئارامت بێ و به ته‌مای پاداشتی خوابه، خوای گه‌وره تۆش و مسوڵمانه چه‌وساوه‌كانی تریش رزگارئه‌كات و ده‌رووتان لێ ئه‌كاته‌وه.
دووربینی و ژیری ئوم سه‌له‌مه
دوای مۆركردنی په‌یمانه‌كه‌و رازیی بوونی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌و سلم) له‌سه‌ر به‌نده‌كانی، فه‌رمانی به هاوه‌ڵان دا كه ئه‌مساڵ عه‌مره ناكه‌ن بۆیه هه‌ستن ئاژه‌ڵه‌كان سه‌رببڕن و سه‌رتان بتاشن. مسوڵمانه‌كانیش به‌م په‌یمانه زۆر خه‌مباربوون و نه‌یان ئه‌توانی فه‌رمانه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌نجام بده‌ن، به‌و هیوایه‌ی به‌ڵكوو كاره‌كه سه‌رنه‌گرێ و پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌و سلم) لێی په‌شیمان بێته‌وه، جا كاتێك هیچ كام له هاوه‌ڵان به‌گوێی پێغه‌مبه‌ریان نه‌كرد، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌و سلم) رۆیشت و چووه ژووره‌وه بۆ لاى ئوم سه‌له‌مه‌ی خێزانی وباسی مسوڵمانه‌كانی بۆ گێڕایه‌وه. ئوم سه‌له‌مه وتی: "ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا بۆ خۆت بچۆ ده‌ره‌وه‌و له‌گه‌ڵ كه‌س قسه مه‌كه هه‌تا وشتره‌كه‌ت سه‌رئه‌بڕی دواتر سه‌رتاشه‌كه‌ت بانگ بكه با سه‌رت بۆ بتاشێت." به‌و شێوه‌یه كاتێك مسوڵمانه‌كان پێغه‌مبه‌ریان بینی وشتره‌كه‌ی سه‌ربڕی و سه‌ری خۆی تاشی بێ هیوا بوون و هه‌موویان بۆ ئه‌نجامدانی فه‌رمانه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌و سلم) هه‌ستانه سه‌رپێ و ده‌ستیان به‌سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵه‌كان و سه‌رتاشینی یه‌كتركرد.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی په‌یمانه‌كه
له دوای گه‌ڕانه‌وی مسوڵمانه‌كان بۆ مه‌دینه، پیاوێك به‌ناوی(أبا بصير عتبة بن أسيد) له قوڕه‌یش رای كرد‌و خۆی گه‌یانده مسوڵمانان، ئه‌وانیش دوو پیاویان به شوێندا ناردوو داوایان له پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌و سلم) كرد هه‌تا ئه‌بو به‌سیر بنێرێته‌وه، پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله علیه‌و سلم) فه‌رمانی به ئه‌بو به‌سیر كرد له‌گه‌ڵیانا بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌بو به‌سیریش له‌گه‌ڵ قوڕه‌یشییه‌كان گه‌ڕایه‌وه هه‌تا گه‌یشتنه ناوچه‌ی( ذا الحلیفة) ، له‌وێدا شمشێره‌كه‌ی له یه‌كێكیان سه‌ندو ئه‌وه‌یانی كوشت و ئه‌ویتریشیان رای كرد، ئه‌بو به‌سیریش گه‌ڕایه‌وه بۆ مه‌دینه‌و وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا تۆ په‌یمانی خۆتت به‌جێ هێناو هیچ له‌سه‌ر تۆ ناكه‌وێ، وادیار بوو پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌و سلم) كاره‌كه‌ی پێخۆش بوو، به‌ڵام ئه‌بو به‌سیر تێگه‌یی كه نابێ له مه‌دینه‌دا بمێنێته‌وه بۆیه هه‌ستا مه‌دینه‌ی به‌جێ هێشت و چووه ناوچه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕێگای شام كه رێگه‌ی ئازووخه‌ی قوڕه‌یش بوو، كه مسوڵمانه چه‌وساوه‌كانی مه‌ككه پێیان زانی هه‌ریه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك چوون بۆلاى و ئه‌بوجه‌نده‌لیش له‌گه‌ڵیان بوو تا ژماره‌یان گه‌یشته نزیكه‌ی ٧٠ كه‌س، پاشان ده‌ستیان كرد به ڕێ گرتن له كاروانی قوڕه‌یشییه‌كان. ئه‌مه‌ش قوڕه‌یشییه‌كانی ناچاركرد تێبگه‌ن ناتوانن كه‌س به ئازاردان له ئیسلام دوور بخه‌نه‌وه‌و ناچار ناردیان بۆ لای پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌و سلم) هه‌تا ئه‌و به‌نده له په‌یمانه‌كه‌دا بسڕنه‌وه، پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله علیه‌و سلم) به‌وه ڕازی بوو، به‌م شێوه‌یه خوای گه‌وره ده‌رووی له مسوڵمانه چه‌وساوه‌كانی مه‌ككه كرده‌وه.
كاریگه‌ری په‌یمانی حوده‌یبییه
خوای گه‌وره په‌یمانی حوده‌یبییه‌ی له قورئاندا به‌و په‌ڕی سه‌ركه‌وتن ناوبرد، چونكه دوای ئه‌م په‌یمانه زمانی دانوستان و گفتوگۆكردن هاته كایه‌وه، مسوڵمانه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سدا بدووانایه ئه‌هاته ناو ئیسلامه‌وه، له ماوه‌ی ٢ ساڵدا ـ واته له به‌ستنی ئه‌م په‌یمانه‌وه هه‌تا گرتنی شاری مه‌ككه ـ چه‌ند جار زیاتر له ژماره‌ی مسوڵمانه‌كانی ئه‌وكاته خه‌ڵك مسوڵمان بوون ـ هه‌روه‌ها ئه‌م په‌یمانه بووه هۆی دان پیانانی قوڕه‌یش به مسوڵماناندا وه‌ك هێزێكی به‌تواناو كاریگه‌ر، هه‌روه‌ها هه‌رچه‌ندیشه واده‌ی عه‌مره‌ى مسوڵمانان بۆ ساڵی داهاتوو دواخرا به‌ڵام مافی مسوڵمانانی له سه‌ردانی كردنی ماڵی خوادا پاراست.
بابه‌تی پێوه‌ندیدار
به‌شی حه‌وته‌م .. جه‌نگی ئوحود
به‌شی پێنجه‌م .. كۆچی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ مه‌دینه
به‌شی چواره‌م .. بڵاوبوونه‌وه‌ی بانگه‌وازی ئیسلامی
به‌شی سێیه‌م .. چه‌وسانه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر و یارانی
به‌شی دووه‌م .. سه‌ره‌تای پێغه‌مبه‌رێتیی موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه وسلم)
به‌شی یه‌که‌م .. به‌سه‌رهاتی موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه وسلم) پێش پێغه‌مبه‌رێتی
لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان [١ ]
06.10.2007 05:42:13 GMT
سڵا وی خوا تان لێ بێت
پێشه کی خوا جه زا تا ن بدا ته وه
برا یا ن ئایه له م سه ر ده مه ی ئێستا دا( ده عوا) با شترین ڕێگا یه بۆ زیاد کردنی ڕێژه ی ا سلام چو نکه خوای گه و ره په یماننا مه ی حوده یبیه ی به ئه و په ری سه‌رکه وتن ناو بردوه وا ته خوا ی گه وره به سه ر که‌و تنی موو سڵمانی ده زا نێ که ئه گه‌ر م‌و سڵمان به ئا شتی بێ شه‌ڕ د ینی ئیسلا م بلآ و بکرێ ته وه.به تا یبه تی ئێستا له و ڵا ته ئه و رو پیه کا نیشدا ئا زا دیه کی هه هره گه ره یان دا وه ڕوژا نه خه ڵک ده بن به موو سڵمن بۆ نموو نه یوو سف ا سلام که ئنگلیز بووه بوه به موو سڵمان چه نده به هه زا ره های وه ک ئه و.له کو تای دا هیوا دارم ئێوه ش رای خۆتان ده ڕبڕن
ته یمور