پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
یه‌كه‌مین كۆنفرانسى زانستى هزرى ئیسلامى له ئاست خواسته‌كان نه‌بوو رۆژانى 26-28/2/2007 له ژێر دروشمى (به‌ره‌و تیَرِوانینیَكى هاوچه‌رخ بۆ هزرى ئیسلامى) له ئوتێلى خانزاد له شارى هه‌ولیَر یه‌كه‌م كۆنفرانسى زانستى كۆرِبه‌ندى فیكرى ئیسلامى به‌سترا، پێم وایه هه‌موو كه‌سیَك به بوونى ئه‌و جۆره كۆنفرانسانه دڵخۆش ده‌بیَت، چونكه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى چه‌ندین تویَژینه‌وه‌ى زانستى پیَشكه‌ش ده‌كریَن، كه‌سانى ئه‌كادیمى قسه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كان ده‌كه‌ن، نه‌خاسمه مه‌سه‌له‌ى ئیسلام و نه‌ته‌وایه‌تى، كه زۆر جاران به هۆى ته‌فسیراتى هه‌ڵه‌وه كورد لیَیه‌وه زه‌ره‌رمه‌ند بووه. وه‌لىَ به داخه‌وه چه‌ندین كه‌مو كورِى له خۆگرتبوو، ده‌كرا هه‌موو شتیَك له سه‌ره‌تادا جیَگاى كه‌مو كورِى بیَت، به‌ڵام نه‌ك به‌و ئاسته‌ى، كه هه‌موو كه‌سیَك وه ئاسانى دركى پێ بكات. له باره‌ى ریكلام بۆ كردن‌و، هیَنانى كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانى جیهانى ئیسلامى، به شیَوازیَكى زۆر سارد‌و چاوه‌رَِوان نه‌كراو بوو، چونكه پیَم وایه حكومه‌تى كوردستان، نه‌خاسمه سه‌رۆكى كوردستان، زۆربه‌ى گرنگیپیَدانه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه بوو، كه هه‌ڵسورِیَنه‌رانى ئه‌و كۆنفرانسه بتوانن كه‌سانیَك بهیَنن، كه كاریگه‌رى راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر شه‌قامى ئیسلامى‌و عه‌ره‌بى هه‌یه، وه‌ك له سه‌ره‌تادا ریكلامیان بۆ هاتنى هه‌ر یه‌ك له (دكتۆر قه‌ره‌زاوى و، دكتۆر محه‌مه‌د ته‌نتاوى شیَخى ئه‌زهه‌ر و، محه‌مه‌د سه‌عید ره‌مه‌زان بۆتى‌و، فه‌همى هویَدى‌و، قوتب‌و....) چه‌ندان كه‌سایه‌تى دیكه‌ى ئیسلامى ده‌كرد، وه‌لىَ به‌داخه‌وه نه‌یانتوانى هیچ یه‌كیَك له‌وانه بهیَنن‌و، بگره كه‌سیَكیان نه‌هیَنا، كه كاریگه‌رى راسته‌وخۆى به‌سه‌ر جیهانى ئیسلامییه‌وه هه‌بیَت، هۆكاره‌كه‌شى وه‌ك دكتۆر عه‌لى قه‌ره‌داغى له به‌رنامه‌ى (دۆز) له زاگرۆس تیڤی بۆ چۆنیه‌تى كاركردنى ئه‌و به‌رِیَزانه‌یه كه له كۆنگره‌كه به‌رپرس بوون، به‌وه‌ى "ده‌بوو به چه‌ند مانگ زووتر ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌یان بانگ بكردبایه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن نه‌خشه‌ى هاتن دابنیَن، نه‌ك ته‌نها 20 رۆژى پیَش كۆنگره قه‌ره‌زاوى ده‌عوه‌ت بكریَت، له كاتیَكدا ئه‌و خشته‌ى چه‌ند مانگه‌ى پرِه،" هه‌رچه‌نده ئه‌و به‌رِیَزانه پیَیان وابوو بۆیه نه‌هاتووه، چونكه بارى ته‌ندروستى خراپ بووه، به‌ڵام وابزانم زۆربه‌مان رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى پیَشترو پاشتر له به‌رنامه‌ى (الشریعة والحیاة)ى كه‌ناڵى ئه‌لجه‌زیره بینیمان. خۆ له دونیادا قه‌ت كۆنفرانس به‌و شیَوه ناكریَت، بۆ نموونه ئیَمه له كۆنفرانسیَكى قوتابیانى زانكۆى 6ى ئۆكتۆبه‌رى میسرى تویَژینه‌وه‌مان پیَشكه‌ش كرد، كه ماوه‌ى 5 مانگ زیاتریان داینێ، له كاتیَكدا ئه‌وه له‌سه‌ر ئاستى قوتابیانى زانكۆ بوو. هه‌روه‌ها له رووى بانگهیَشتكردنى خه‌ڵكى كوردستان، دیسانه‌وه كه‌مو كورِى هه‌بووه، چونكه دوو ده‌زگاى كوردستانى كاریگه‌رى راسته‌وخۆیان به‌سه‌ر هزرى ئیسلامییه‌وه هه‌یه، ئه‌وانیش كۆلیژى شه‌ریعه و، یه‌كیَتى زانایانن، ئه‌وه له كاتیَكدا زۆریَك له مامۆستا باشه‌كانى كۆلیژى شه‌ریعه‌یان بانگ نه‌كردو، له شویَنى ئه‌وان زۆربه‌ى فه‌رمانبه‌رانی كۆلیژى ناوبراویان بانگهیَشت كردبوو، كه ریَزم بۆیان هه‌یه، به‌ڵام هه‌میشه ئه‌و مامۆستا به‌رِیَزانه له پیَشتر بوون، دووه‌میش وه‌كو ده‌زگایه‌كى ره‌سمى یه‌ك داوه‌تنامه‌یان بۆ یه‌كیَتى زانایان نه‌ناردبوو، من زۆر به ته‌حه‌داوه ده‌ڵیَم: كه ته‌نها یه‌ك بیتاقه‌شیان بۆ یه‌كیَتى زانایان نه‌ناردبوو، ته‌نها چه‌ند كه‌سانیَكیان وه‌كو كه‌س بانگ كردبوون، تا ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى یه‌كیَتى زانایانیش وه‌كو خۆى چوو بوو، نه‌ك وه‌كو مه‌كته‌بى ته‌نفیزى، له‌وه‌شدا ده‌توانن خودى سه‌رۆكى یه‌كیَتى زانایان بدویَنن، هه‌روه‌ك هیچ له لقه‌كانى یه‌كیَتى زانایان به ره‌سمى بانگهیَشت نه‌كرابوو، به كورتى و كوردى خه‌ڵكیان زیاتر له‌سه‌ر بنه‌ماى براده‌رایه‌تىو ئاشنایه‌تى بانگهیَشت كردبوو، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌ماى پسپۆرِى، هه‌رچه‌نده ئه‌وانه‌شى تیَدا بوون. له رووى ئه‌كادیمییه‌وه، ئه‌و كۆنفرانسه زیاتر له گفتوگۆى نیَوان ئیسلام خۆ به خۆ، هه‌روه‌ها ئیسلام‌و ئایینه‌كان ده‌چوو، بۆیه‌ش مه‌ترانیان هیَنا وتارى دا، من هه‌رچه‌نده تا سه‌ر ئیَسقان برِوام به پیَكه‌ژیانى هه‌موو ئایین‌و ئایینزاكان‌و، نه‌ته‌وه‌كانى كوردستان هه‌یه، وه‌لىَ ده‌پرسم،" ئایا مه‌تران ره‌بان چ په‌یوه‌ندییه‌كى به (به‌ره‌و تیَرِوانینیَكى هاوچه‌رخ بۆ هزرى ئیسلامى) هه‌بوو، هه‌تا بانگ بكریَت‌و، له كردنه‌وه‌ى كۆنفرانسه‌كه‌ش وتارى بخویَنیَته‌وه؟"!، ئه‌گه‌ر به‌وه‌ش مه‌به‌ستتان ئه‌وه بوو پیشانى ئه‌و تاكه میوانانه‌ى بده‌ن، به‌وه‌ى له كوردستان ئیسلام‌و مه‌سیحییه‌ت پیَكه‌وه ده‌ژى، وابزانم ئه‌وه بۆ كۆنگره‌ى گفتوگۆى ئایینه‌كان باشتر بوو، یان له بیرتان نه‌چیَت بایی ئه‌وه‌نده پیشان ده‌دریَن، كه خه‌ڵكى دونیا تیَمان بگات، یان ده‌بێ قه‌شه چ تیَرِوانینیَكى هاوچه‌رخانه‌ى بۆ ئیسلام هه‌بووبیَت؟!. بۆیه وه‌ك (مه‌سعوود لاوه) یاریده‌ده‌رى شه‌ر‌ق ئه‌لئه‌وسه‌ت گووتى: ناونیشان‌و ناوه‌رِۆكى كۆنفرانسه‌كه تیَكى نه‌ده‌كرده‌وه، زۆربه‌ى ئه‌وانه‌شى كه قسه‌یان كرد ریَژه‌ى كه‌متر له 40%یان دانابوو له سه‌ركه‌وتنى ئه‌و كۆنفرانسه. "له هه‌مووشى خۆشتر له دونیادا، كاتیَك كه‌سانیَك له ده‌ره‌وه‌ى وڵات بۆ كۆنفرانسیَك بانگهیَشت ده‌كریَن، ده‌بێ هه‌موویان یان هه‌ندیَكیان تویَژیینه‌وه‌یان هه‌بیَت، كه‌چى میوانه‌كانى ئیَمه هیچ شتیَكى له‌و جۆره‌یان نه‌هیَنا بوو."له دوماهیكدا ده‌ڵیَم: زۆر كه‌مو كورِى تیَدا بوو، وه‌لىَ من ته‌نها ئیكتیفا به‌و هه‌ندانه ده‌كه‌م، مه‌به‌ستیشم خستنه‌رووى كه‌مو كورِییه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ى دووباره نه‌بنه‌وه، به‌تایبه‌تى كه كۆرِبه‌ندى هزرى ئیسلامى سه‌نگیَكى باشى هه‌یه‌ء، حكومه‌تى كوردستان چاوه‌رِوانى زیاتریان لیَده‌كرد، هیوادارم ئه‌ویش به ده‌ردى زۆریَك له دام‌و ده‌زگاكان نه‌چیَت، به‌وه‌ى ته‌نها كه‌سانیَكى براده‌رانه كۆبكریَنه‌وه‌و، به‌ناوى كۆنفرانسه‌وه پاره‌یه‌كى خه‌یاڵى خه‌رج بكریَت‌و، ده‌ره‌نجامیَكى زۆر ئیجابیشى نه‌بیَت، هیوادارم ره‌خنه‌كانم به چاوى دڵسۆزانه وه‌ربگرن، نه‌ك به‌پیَچه‌وانه‌وه سه‌ره‌وژیَر بكریَنه‌وه. Gwani80@yahoo.com
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).