|
قسه‌كانی سه‌رۆ دژى قورئانى پیرۆزه.
سه‌رۆ به‌رپرسى ده‌زگای راگه‌یاندنى پارتى, له میانه‌ى كۆرێكیدا كه ڕیكخراوى هاریكارى گه‌شه‌پێدانى دیموكراسى سازى دابوو, له وته به‌نرخه‌كانى پاڵه‌وانى شه‌ڕى ناوخۆ سه‌رۆ قادر كه هه‌میشه بۆنى دووبه‌ره‌كى و لێكترازانى نێو ماڵى كوردى لێدێت و زۆر لوت به‌رزانه قسان ده‌كات و وه‌ك بڵێی ئه‌دیسۆنه‌و داهێنه‌رى گه‌وره‌و به‌نرخى پێشكه‌شى مرۆڤایه‌تى كردبێت, له‌م كۆڕه‌دا میلله‌تى كوردى به سه‌گ ناوبردووه, هه‌رچه‌نده تاوه‌كو كاسێته‌كه‌ى له نێو پێگه كوردییه‌كان نه‌بینرا, كه‌س دڵنیا نه‌بوو له ڕاستى و دروستى هه‌واڵه‌كه, هه‌روه‌ها ده‌نگه‌كه‌ى سه‌رۆ له ناو پێگه‌كان باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ى كه به‌رگرى ده‌كه‌ن له سه‌رۆ كه گوایه قسه‌ى واى نه‌كردووه, به‌ڵام كه كاسێته‌كه بڵاو كرایه‌وه ئیتر ڕاستى وحه‌قیقه‌ت وه‌ك مانگى چوارده به‌ده‌ركه‌وت كه چۆن بێرێزى ده‌كات به كورد, به‌ڵام هه‌ر كه‌سێ پێشتر قسه‌ى ئه‌م به‌ناو رۆشنبیره‌ى گوێ لێ‌بوو بێت, باش ده‌زانێت كه ئه‌مه پیشه‌ى یه‌كه‌م جار‌و دواجارى نییه, به‌ڕاستى سه‌یره پارتى ڕێگه‌ى به‌م كۆنه شیوعیه داوه ئاوا بێ ڕێزى به كه‌رامه‌تى هه‌موو میلله‌تى كورد بكات, دوو رێگه له به‌رده‌مى پارتى دایه یان ئه‌وه‌تا ماڵئاواى له سه‌رۆ بكات یان ئه‌وه‌تا پارتى به‌م لێدوانه‌ى رازیه‌و ئیتر قسه‌كانى له سه‌ر پارتى تاپۆیه و وه‌ك مێژویه‌ك ده‌مێنته‌وه له سه‌ریان, خۆ تازه ناكرێت بڵێت سه‌رۆ قسه‌ى واى نه‌كردووه تازه ده‌نگى ریكۆرد كراوه‌و له هه‌موو پێگه كوردییه‌كان به ئاسانى ده‌ستده‌كه‌وێت, جێی ئه‌سه‌فه ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌كر شكاندنه‌ى سه‌رۆ مه‌لایه‌كى كورد بیكردایه ئێستا راگه‌یاندنى پارتى چه‌نده گه‌وره‌ى ده‌كرده‌وه, به‌ڕاستى سه‌یره بۆ مامۆستایانى ئایینى نێو پارتى دیموكرات بێده‌نگن له‌م قسانه‌ى سه‌رۆ, ئه‌ى نازانن ئه‌م قسانه‌ى سه‌رۆ چه‌نده بێرێزى بێت به نه‌ته‌وه‌ى كورد ئه‌وه‌نده‌ش بێرێزیه به خودا‌و قورئانى پیرۆز, به‌و ئایه‌ته‌ى كه ئه‌فه‌رمێ و لقد كرمنا بني آدم ئه‌ى خواى گه‌وره نافه‌رمێ من ڕێز‌و ئیكرامم له مرۆڤ و مرۆڤایه‌تى گرتووه چۆن له ناو پارتێكى كوردستانى مرۆڤى كورد بكرێت به سه‌گ كامه‌یه بڕوا‌و ئیمانى مامۆستایانى ناو یه‌كێتى زانایانى ئایینى كوردستان كه‌وا بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه له ئاست قسه‌كانى سه‌رۆ؟ كه به نه‌سى ئایه‌ت بێرێزى كردووه به خوا‌و قورئان, كامه‌یه هه‌ڵوێستى مه‌لا حه‌مدى سه‌له‌فى و مه‌لا عومه‌رى سه‌له‌فى و مه‌لا ره‌شید گه‌ردى كه زۆر جار زمانیان لاڵه له ئاست ئه‌و فه‌سادییه‌ى كه ده‌زگاو ته‌له‌فزیۆنه‌كانى مه‌كته‌بى راگه‌یاندنى سه‌رۆ ئه‌نجامى ئه‌دات كه به‌ناوى هونه‌ره‌وه جۆره‌ها ره‌قس و سه‌ماو دیمه‌نى قێزه‌ون كلیپ ده‌كه‌ن كه ئه‌نجامه‌كه‌ى سه‌رلێشیوانى لاوانه؟ بۆیه ناوى ئه‌م سێ مه‌لایه‌م هێناوه, چونكه ناشكوریى نه‌بێت ئه‌وه‌نده دۆستایه‌تى و خۆشه‌ویستیان بۆ پارتى هه‌یه نیو ئه‌وه‌نده خۆشه‌ویستیان بۆ ئایینى ئیسلام نییه.
له قسه‌یه‌كى تری‌دا به ده‌نگ ده‌ڵێ (بێ شه‌هامه‌ترین گوندی دونیا گونده‌كانى كوردستانن) زۆر سه‌یره مرۆڤ ئه‌وه‌نده بێشه‌رم بێت له به‌رامبه‌ر گوند‌و دێهاته‌كانى كوردستان, ئه‌ى هه‌ر ئه‌م گوندانه نه‌بوون به ماڵ و به گیان یارمه‌تى ده‌رى تۆ‌و هه‌زاره‌هاى وه‌ك تۆ بوون؟ كه‌چى ئێستا زۆر لوتبه‌رزانه باسى گوندنشینه‌كان ده‌كات, ئه‌ى پێم ناڵێت كامه‌یه پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى گونده‌كانى كوردستان؟ كامه‌یه پرۆژه‌و پێداویستى كشتو‌كاڵى و مه‌ڕو ماڵاتى گونده‌كان؟ ئه‌ى هه‌ر ئێوه نه‌بوونه هۆى ئه‌وه‌ى كه گونده‌كانى كوردستان باروبنه‌یان بگوێزنه‌وه بۆ شاره‌كان؟ بوونه هۆكارى ڕاكێشانى گه‌نج و لاوه‌كانى گونده‌كان به ئاسایش و پۆلیس بۆ زۆر بوونى ڕێژه‌و ژماره‌ى حیزبیتان.
تكایه مامۆستایانى ئایینى هه‌ڵوێست بنوێنن له سه‌ر قسه‌كانى سه‌رۆ و په‌یامى جوامێریتان به‌رز بكه‌نه‌وه له ڕێگه‌ى مینبه‌ره‌كه‌تانه‌وه دژى سه‌رۆ و سه‌رۆ كانى تر, بۆ ئه‌وه‌ى چیتر هیچ كه‌سێ نه‌توانێ بێرێزى بكات به میله‌ته‌كه‌مان.
|