- ته‌وحیدی په‌روه‌ردگارێتی هیچ كه‌سێك دژ و پێچه‌وانه‌ی نه‌بووه و ههڵینهوهشاندۆتهوه (عه‌قیده‌ی ته‌حاوی) موقع الشيخ الدكتور سفر الحوالي شرح العقيدة الطحاوية التوحيد (الحلقة الثانية) تـوحـيـد الـربـوبـيـة توحيد الربوبية لم يذهب إلى نقيضه أحد الشيخ الدكتور سفر بن عبدالرحمن الحوالي
من درس: "تـوحـيـد الـربـوبـيـة "
ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به بابه‌تی پێش خۆیه‌وه هه‌یه‌و باس له‌وه ده‌كات كه ته‌وحیدی په‌روه‌ردگارێتی كارێكی فیتری و خۆڕسكه له مرۆڤدا‌و هیچ كه‌س و كۆمه‌ڵێك نه‌بوون باوه‌ڕیان پێی نه‌بێت و ههڵیانوهشاندبێتهوه.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
شیوعییه‌ت له‌وه‌و پێش نه‌بووه بۆیه شێخی ابن أبي العز ده‌فه‌رموێت: هیچ كه‌س و كۆمه‌لێك نه‌هاتوون ئه‌م ته‌وحیده ههلوهشێننهوهو بێباوه‌ڕ بن پێی، له هیچ قۆناغێكی مێژوویدا هیچ گه‌ل و كۆمه‌ڵێك نه‌بوون باوه‌ڕیان به خوا نه‌بوبێت، ته‌نها له‌م سه‌رده‌مه‌دا نه‌بێت كه شیوعییه‌كان به ئاشكرا نكوولییان له بوونی دروستكه‌رێك بۆ ئه‌م بوونه‌وه‌ره دهكردو مه‌زهه‌ب و په‌یڕه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر ئیلحاد هه‌ڵچنیبوو، جا ئایا بانگه‌شه‌ی شیوعییه‌كان ڕاست بوو، وه ئایا ڕاستی شتێكی تر نییه جگه له قسه‌و بانگه‌شه‌كردنی ئه‌وان؟
به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ش به‌ڵگه خۆرسكهكانن، نیشانه‌كانی بوونه‌وه‌ر، به‌ڵگه ژیریی و لۆژیكهكان، له به‌ر ئه‌وه دانه‌ر ده‌فه‌رموێت: [ومنهم من اعترف بالعجز عن تقرير هذا بالعقل، وزعم أنه يتلقى من السمع].