پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
كه‌ی مرۆڤ پاساو و بيانووی نه‌زانی بۆ ئه‌هێنرێته‌وه ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگه‌و پێویسته وریا‌و به ئاگا بین لێی ئه‌ویش: ئایا مرۆڤ پاساوی هه‌یه به هۆی نه‌زانینیه‌وه یان پاساو و بیانوی نییه؟ واته: ده‌توانێت به بیانو و پاسای نه‌زانی و بێ ئاگاییه‌وه خۆی له شاره‌زابوون و تێگه‌یشتن له بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی قوتار بكات یان نا؟ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستییه بزانێت كه له‌وه‌و پێش باسمان كرد‌و دانه‌ریش ڕه‌حمه‌تی لێ بێت باسی كرد وه‌ڵامه‌كه‌ی لا شاراوه نابێت، به‌ڵكوو ئه‌زانێت كه وێنه‌ی ئه‌م پرسیارانه ئاوا به ڕه‌هایی وه‌ڵام نادرێنه‌وه، پێویسته ورده‌كاری تێدا به‌كار بێت له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ڵێین: ئیمانی كورت و پوخت ئه‌وه‌یه كه پێویسته له سه‌ر هه‌موو مرۆڤێك بیزانێت، وه له‌مه‌دا هیچ كه‌سێك له موسڵمانان پاساوی بۆ ناهێنرێته‌وه به نه‌زانین و ئاگادارنه‌بونی بیانوی ئه‌وه‌ی نییه كه بڵێ نایزانم و فێری نابم، ئه‌گه‌ر ئه‌یتوانی واجب بونی نوێژ‌و پێویست بونی نوێژ بزانێت به‌ڵام پشتی هه‌ڵكردو گۆێی پێ نه‌دا، ئه‌وه ئیتر پاساوی بۆ ناهێنرێته‌وه به هۆی نه‌شارازییه‌كه‌یه‌وه، ئه‌مه له‌و كارانه‌دا كه ئه‌سڵ و بناغه‌ی ئایینه‌كه‌مانن، به‌ڵام له به‌شه‌كاندا(الفروع) ئه‌وه سزا ئه‌درێت؛ چونكه له سنوور ده‌رچووه و گۆێی پێ نه‌داوه‌و ئه‌وه‌ی كه پێویسته له سه‌ری بیزانێت له به‌شه‌كانی ئیمان وازی لێ هێناوه‌و پشت گوێی خستووه، ئینجا به‌پێی توانا‌و هێزی خۆی له تێگه‌یشتنیدا سزا ئه‌درێت ماده‌م توانیویه‌تی فێر ببێت به‌ڵام ته‌ممه‌ڵی كردووه‌و فێر نه‌بووه‌و وازی لێ هێناوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه توانای فێر بوونی نییه‌و تێ ناگات ئه‌وه خوای گه‌وره هیچ ئه‌ركێك ناخاته سه‌ر هیچ كه‌سێك ئه‌گه‌ر له توانایدا نه‌بێت. وه جاری وا هه‌یه مرۆڤ به هۆی هه‌ر ئیعتیبار‌و بایه‌خێكه‌وه بێت بێ ئاگا ئه‌بێت له هه‌ندێ فه‌رمان و كار؛ به‌ڵكوو جاری وایه مرۆڤ بێ ئاگا ئه‌بێت له هه‌ندێ له سیفاته‌كانی خوای گه‌وره كه ڕه‌وا نییه و نابێ هیچ كه‌سێك كه لێی بێ ئاگا بێت. له‌وانه: ئه‌و پیاوه‌ی كه له نه‌وه‌ی ئیسرائیل بوو، له فه‌رمووده‌ی (صحیح)دا له چه‌ند ڕیوایه‌تێكی دروسته‌وه هاتووه كه كاتێك خه‌ریك بوو بمرێت و كه‌وته سه‌رمه‌رگ به كه‌س و كاره‌كه‌ی وت: { إذا أنا مت فاحرقوني، ثُمَّ اطحنوني، ثُمَّ ذروني في البحر وفي البر، والله لئن قدر الله عليّ ليعذبني عذاباً لم يعذبه أحداً من العالمين }رواه البخاري (٣٤٨١، ٧٠٦٧)، و مسلم (٢٧٥٦) عن أبي هريرة، ورواه البخاري أيضاً (٣٤٧٨، ٦١١٦، ٧٠٦٩) و مسلم (٢٧٥٧) عن أبي سعيد الخدري. { ئه‌گه‌ر من مردم بمسوتێنن، ئنجا بمهاڕن و پاشان فڕێمده‌نه ناو ده‌ریاوه یان له وشكانیدا تۆز‌و خۆڵه‌كم بڵاو بكه‌نه‌وه، سوێند به خوا ئه‌گه‌ر خوا بتوانێت زیندوم بكاته‌وه سزایه‌كه‌م ئه‌دات كه هیچ كه‌سێكی به‌و شێوه‌یه سزا نه‌دابێت}. ئه‌م پیاوه له ئیمان و ترسی له خوای گه‌وره‌و له به‌هێزی و توندی دان پیانانیه‌وه به تاوان و كه‌مته‌رخه‌می خۆی به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگاری كه‌سوكاری ڕاسپارد كه به‌و شێوه‌یه‌ی لێ بكه‌ن، بێ ئاگا بوو له‌وه‌ی كه خوا سبحانه‌وتعالی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا به توانایه، وه ئه‌و زاته مردوو زیندووئه‌كاته‌وه، پاشان: { فجمعه الله وأعاده خلقاً سوياً كما كان } { خوای گه‌وره (هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌ی) كۆكرده‌وه‌و كردیه‌وه به كه‌سێكی ئاسایی و ته‌واو هه‌روه‌ك له‌وه‌و پێش بوو } خوای گه‌وره به توانایه به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا، ئه‌وجا خوا سبحانه‌وتعالی لێی ئه‌پرسێ: { ما حملك عَلَى ما فعلت؟ قَالَ: خوفك يا رب!! } { چی هه‌ڵینایت و وای لێ كردی كه ئه‌و كاره بكه‌یت؟ وتی: ترسی تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگارم!! }. ئه‌م پیاوه بوێری و بێباوه‌ڕی به خوای گه‌وره وای لێ نه‌كردبوو كه هه‌ڵسێ به‌و كاره، یان گومانی له ئیمانه‌كه‌ییدا یان له توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوا گه‌وره بوبێ، به‌ڵكوو ترس له خوا پاڵی پێوه ناو وای لێ‌كرد ئه‌و گومانه به‌رێت كه ئه‌گه‌ر خۆی بستوتێنێ و لاشه‌كه‌ی بهاڕێ و به‌ش به‌شی بكات و بڵاوی بكاته‌وه به‌سه‌ر زه‌ویدا یان بیخاته ناو ده‌ریاوه ئیتر ده‌رباز ئه‌بێت له سزا‌و تۆڵه‌ی ڕۆژی دوایی. جا مرۆڤ جاری وایه شتانێكی له‌م جۆره له بیر ئه‌كات و بێ ئاگا ئه‌بێت لێیان، كه ئه‌گه‌ر ورد سه‌رنج بدات و وریا‌و تێگه‌یشتوو بێت ئه‌زانێت كه خوای گه‌وره به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا به توانایه‌و هیچ شتێك له ده‌سه‌ڵات و توانای خوا ده‌ر ناچێت. شاهید لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه مه‌سه‌له‌ی هێنانه‌وه‌ی پاساو و بیانوو به نه‌زانی و نه‌شاره‌زایی مه‌سه‌له‌یه‌كی به‌راوردییه و جیاجیایه و له یه‌كێكه‌وه تا یه‌كێكی تر جیاوازی هه‌یه و ئه‌گۆڕێت، هه‌موو كه‌سێك په‌روه‌ردگاری به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و زانست و تێ گه‌یشتنه‌ی پێی گه‌یشتووه‌و ئه‌یزانێت یان ئه‌وه‌ی كه ئه‌كرێت و ئه‌توانێت بێزانێت لێی ده‌پێچێته‌وه‌و ئه‌كه‌وێته به‌ر پرسیار. دانه‌ر ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت به‌م قسه كورته ئه‌یه‌وێت په‌رچی قسه‌ی گومڕاو سه‌رلێشێواوانی خه‌وارج و ئه‌هلی كه‌لام بداته‌وه له‌م مه‌سه‌له گرنگه‌دا، پێویسته مرۆڤی نه‌فام و بێ ئاگا شاره‌زابێت و تێ بگه‌یه‌نرێت و شاره‌زا بكرێت، بێ ئاگا بانگ بكرێت و یادی بخرێته‌وه و بنچینه‌و بنه‌ماكانی دینی تێ بگه‌یه‌نرێت، ئه‌وه ئه‌رك و واجبی سه‌رشانمانه، وه هه‌ر كه‌سێك كه شتێك له هه‌ق ئه‌زانێت ئه‌بێت كه‌مته‌رخه‌می تێدا نه‌كات و بیگه‌یه‌نێت، پێویسته كه خه‌ڵكی فێری عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕی دروست بكه‌ین، نابێت زۆر ڕۆبچین له‌وه‌ی كه ئایا كێ پاساو و بیانووی فێربوونی هه‌یه یان كێ نییه‌تی، گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌وڵ بده‌ین وبیرو باوه‌ڕی ڕاست و دروست بڵاو بكه‌ینه‌وه. بێ گومان خوای گه‌وره -سبحانه‌وتعالی- هه‌ریه‌ك له‌وانه به‌پێی ئه‌وه‌ی چه‌نده‌ی زانست و شاره‌زایی پێ گه‌یشتووه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌كات، وه ئێمه‌ش خوا لێمان ئه‌پرسێته‌وه ئایا بانگه‌وازه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه وسلم) گه‌یاند یان نا؟ له به‌ر ئه‌وه دانه‌ر ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت لێره‌دا باس له بابه‌تی فه‌رمان به چاكه‌و جڵه‌وگیری له خراپه ده‌كات، بانگه‌واز بۆ لای خوا به دانایی و ئامۆژگاری دروست و چاك و موجاده‌له‌و گفتوگۆ و مشتومڕِكردن به چاكترین شێوه، له دوتۆێی فه‌رزه‌ی كیفایه‌تدا باسیان ده‌كات كه هه‌ر كه‌سێ توانای هه‌بێت ده‌بێ به‌جێیان بێنێ و پێیان هه‌ڵسێ، به‌مه‌ش زانست و شاره‌زایی له ناو ئوممه‌تدا بڵاو ده‌بێته‌وه‌و په‌ره ده‌سێنێت و ئیتر نه‌فامی و بێ ئاگایی كه‌م ده‌بێته‌وه و نامێنێت، به‌م شێوه‌یه‌ش به‌ڵگه له سه‌ر خه‌ڵكی داده‌نرێت و خه‌ڵكی پاساو بڕو بێ بیانوو ده‌كرێن.
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).